en
Feedback
پێشەوا قازی محەممەد

پێشەوا قازی محەممەد

Open in Telegram

هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .! ✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد @PeshawaQaziMuhammad

Show more
9 817
Subscribers
+1024 hours
No data7 days
+4230 days
Posts Archive
#17ی_خەرمانان ساڵڕۆژی له سێدارە دانی سێ لاوی کورد ڕامین حوسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادییە هاوکات لەو ڕۆژەدا قەڵای دێموک
+1
#17ی_خەرمانان ساڵڕۆژی له سێدارە دانی سێ لاوی کورد ڕامین حوسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادییە هاوکات لەو ڕۆژەدا قەڵای دێموکڕات لە شاری کۆیە لە لایەن فڕۆکەکانی سپای تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆردوومان کرا و کۆمەڵێک تێکۆشەری لێهاتوو  بریتی له کادر و پێشمەرگە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سوورخەڵاتی نیشتمان بوون. یادیان و ناویان بەرز و هەرمانە.🖤 #ڕێگای_شەهیدان_درێژەی_هەیە @PeshawaQaziMuhammad

Repost from N/a
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇

+2
#سنە_گیان، ئەمڕۆ دڵی تۆش بە داغێکی نوێ دەگریی؛ داغێک کە بە هیچ وشەیەک نابێتەوە. #کوردستانەکەم . . . بەداخم بۆ هەموو ئەو دڵانەی کە لە تۆدا دەشکێن، بەداخم بۆ هەموو ئەو ماڵانەی کە بە چاوێکی پڕ لە چاوەڕوانی ماونەتەوە . . . خاکت هەرگیز لە یادمان ناچێت، داغی خەڵکەکەت لە دڵمان دەمێنێتەوە، و فرمێسکی ئەم شەوە لەگەڵ بای کوردستاندا دەچێتە سەر هەموو ئەو چیا و دۆڵانەی کە شاهیدی ژیانی ئێمە بوون.

🎙#پارێزەری_کلتوری_کوردی 🎼هونەرمەند: #ناسر_ڕەزای هۆ وڵاتی پڕجەخار . . هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گوللەباران تێپەڕە لەم مێحنەتە سەر کەوە بۆ سەر کۆساران شەوی دەیجوورە ئەم ساتە دەساوەر چەرخێ زەمان کورد کڵۆڵە و بێ پەنایە ناڵەی دەگاتە ئاسمان هۆ وڵاتی پڕجەخار و پڕخەم و گوللەباران تێپەڕە لەم مێحنەتە سەر کەوە بۆ سەر کۆساران وشکەساڵە زەوی کڕە وڵات تا بڵێی قاقڕە شینایی و وشکەڵ زەردن گوڵ لارەمل لەسەر هەردن هەوا گەرمە گوڵ دەوەرن شیوەن بگێڕن دەوەرن گیانلەبەر دەڵێی بێ گیانە ئەوەی مانای نییە ژیانە ژانە ژیان ژیان مەرگە زووخاوی دنیام بە جەرگە وەی زاڵم وەی زاڵم کۆمەڵ تاولەمەی گەشاوە ڕۆژێ سەد چین ڕاوەشاوە بەسەرهاتێکە دڵتەزێن خەفەتهێنەر، شادیبەزێن بە فەرمانی هەلاکۆخان گوڵ نابێ شین بن لە باخان نامووس، حەیا، شەرەف فڕی قاڵاو بەسەر گوڵدا قڕی ئەوڕۆ ڕۆژی دڕک و داڵە دڕوو بەسەر گوڵدا زاڵە گیانە ئەستێرەکان مات و نەوین دەڵێی پاکی چەسپی زەوین خەندە لەسەر لێوان قاتن ئینسانەکان کش و ماتن فەرهەنگ و زانین بێ قەدرە وڵات لیپاولیپی غەدرە وڵات پاکی بووەتە بەستێن ئاخ بۆ ڕۆڵانی تۆڵە ئەستێن . . @peshaWaqaZimuhammad

Repost from N/a
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇

زمانی کوردی وەکوو هەڕەمەکانی میسر، یەکێکە لە سەرسورهێنەرەکانی دونیا، ئاخر زمانێک چەندین سەدە نە زمانی دەوڵەت بووبێت، نە ئاینێ
زمانی کوردی وەکوو هەڕەمەکانی میسر، یەکێکە لە سەرسورهێنەرەکانی دونیا، ئاخر زمانێک چەندین سەدە نە زمانی دەوڵەت بووبێت، نە ئاینێکی پێ پەیڕەو کرابێ و نە خزمەت کرابێ، جێی سەرسورمانە تا ئێستا بە زیندوویی ماوەتەوە.! ✍ #عەبدووڵڵا_پەشێو @peshaWaqaZimuhammad

ئەمڕۆ رێکەوتی ۹ی خەرمانان هاوکاتە لەگەڵ شەهید بوونی کاک #فوئاد_مستەفا_سوڵتانی رێبەری کۆمەڵە. کاک فوئاد لە شەڕێکی نابەرانبەردا
ئەمڕۆ رێکەوتی ۹ی خەرمانان هاوکاتە لەگەڵ شەهید بوونی کاک #فوئاد_مستەفا_سوڵتانی رێبەری کۆمەڵە. کاک فوئاد لە شەڕێکی نابەرانبەردا(۱۳٥۸) لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری ڕێژیمی ئاخوندی لە گوندی بەستام لە نێوان مەریوان ــ سەقز بەداخەوە شەهید بوو. ڕوحی شاد ناو و یادی هەرمان ڕێگای پڕ ڕێبوار. @PeshawaQaziMuhammad

#پارێزەری_کلتوری_کوردی 🎙هونەرمەند: سەید ئیبراهیم سەقزی و مامۆستا عوسمانە سوور 🎼خاسەکەوێ . . تێبینی: شێعری مامۆستا ئاوات کە بۆ ئەو ١١ە ئاغای لە سەقز پێش لە قازی محەممەد لە سێدارە دران بە دەستی پەهلەوی . . #نێردراو_بۆ_کاناڵ @peshaWaqaZimuhammad

Repost from N/a
لەبێگانە پەرستی دوورکەون خزمینە هاوارە چ خەندەی دوژمنت هەرگیز دەوای دەردی وەتەن ناکا . . ✍#قانع
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇

#وشەکان_بە_کوردی_بڵێین مەڵێ خالە👈🏻بڵێ پوور، مەتێ مەڵێ مامان👈🏻بڵێ دایە، دایکە مەڵێ عمو👈🏻بڵێ مامۆ، مامە مەڵێ بخاری👈🏻بڵێ کوورە مەڵێ گربە👈🏻بڵێ پشیلە، کتک مەڵێ قرمز👈🏻بڵێ سوور مەڵێ ابر👈🏻بڵێ هەور مەڵێ زبان👈🏻بڵێ زمان مەڵێ هدف👈🏻بڵێ ئامانج مەڵێ آدم برفی👈🏻بڵێ بووکە بەفرینە مەڵێ برف👈🏻بڵێ بەفر، وەفر مەڵێ پروانە👈🏻بڵێ پەپوولە مەڵێ مرسی👉🏻 بڵێ سپاس مەڵێ صدا👈🏻بڵێ دەنگ مەڵێ خوشبختم👈🏻بڵێ بەختەوەرم مەڵێ صلح👈🏻بڵێ ئاشتی مەڵێ مدرسە👈🏻بڵێ قوتابخانە مەڵێ دانشگاە👈🏻بڵێ زانکۆ مەڵێ موفقیت👈🏻بڵێ سەرکەوتن مەڵێ مبارزە👈🏻بڵێ بەرخۆدان مەڵێ مقاومت👈🏻خۆراگری مەڵێ نقاشی👈🏻بڵێ نیگارە مەڵێ عکس👈🏻بڵێ وێنە مەڵێ منظرە👈🏻 بڵێ دیمەن مەڵێ بنفشە👈🏻بڵێ وەنەوشە مەڵێ زیبا👈🏻 بڵێ جوان مەڵێ قوی👈🏻بڵێ بەهێز مەڵێ زرنگ👈🏻 بڵێ زیرەک مەڵێ خاص👈🏻بڵێ تایبەت مەڵێ آیندە👈🏻بڵێ داهاتوو مەڵێ گذشتە👈🏻بڵێ ڕابردوو مەڵێ حال👈🏻بڵێ ئێستا مەڵێ تاریخ👈🏻 بڵێ مێژوو مەڵێ ساعت👈🏻بڵێ کاتژمێر مەڵێ پیشرفت👈🏻بڵێ پێشکەوت مەڵێ توسعە👈🏻بڵێ گەشە مەڵێ مطمئن👈🏻بڵێ دڵنیا مەڵێ اعتماد👈🏻بڵێ متمانە مەڵێ کتاب👈🏻بڵێ کتێب مەڵێ فکر👈🏻بڵێ بیر مەڵێ مداد👈🏻بڵێ پێنووس، قەڵەم مەڵێ ترانە👈🏻بڵێ گۆرانی @PeshawaQaziMuhammad

#بەرەو_9ی_خەرمانان ساڵیادی شەهید بوونی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی فوئاد، ئاشق بوو.. ئاشقی ژیان و ئاشقی سەربەستی.. دڵدادەی نیشتم
#بەرەو_9ی_خەرمانان ساڵیادی شەهید بوونی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی فوئاد، ئاشق بوو.. ئاشقی ژیان و ئاشقی سەربەستی.. دڵدادەی نیشتمان   دڵداری ئازادی ئاشق بوو، ئاشقی #کوردستان!.. ✍ #جه‌لال_مه‌له‌کشا @peshaWaqaZimuhammad

Repost from N/a
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە . . ✍#مامۆستا_هێمن
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇

#پارێزەری_کلتوری_کوردی 🎙هونەرمەند:محەممەد ماملێ ✍هۆنراوەی: مامۆستا سەید کامیل ئیمامی زەنبیلی ناسراو بە #ئاوات   🎼من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ڕیزوانە، دەچم ئەو دەڵێ نا، ڕەشە، جێڕاوگەیی شەیتانە، نەچی من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە، نەچی من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەرییانە، نەچی من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە، دەچم ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە، دەچم ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما «کامیل» من دەڵێم جوانە دەچم ئەو دەڵێ وا جوانە نەچی

‌‌@peshaWaqaZimuhammad ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید کامیل ئیمامی زەنبیلی ناسراو بە ئاوات (شاعیر) سەید کامیل ئیمامی شاعیر و نیشتمانپەروەر ناسراو بە ئاوات ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. ئەم شاعیرە کوڕی سەید عەبدولحەکیم کوڕی سەید عەبدولکەریمی زەنبیلە کە لە ڕێبەڕانی تەریقەتی نەقشبەندی و قادری بوون. سەید کامیل ئیمامی ئەم شاعیرە لە نێو خوێندەوار و فەقێدا پەروەردە بووە. سەید کامیل لە لای زۆر مامۆستای ئایینی ناسراوی ناوچەکەی خوێندویەتی و بۆ ماوەیەکیش لە لای مامی واتە حاجی بابەشێخ وەزیری کۆماری کوردستان لە مەھاباد خوێندویەتی. ھەر لەو سەروبەندەدا وەک مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر چالاکی ھەبووە، ساڵی ١٩٤٦ لەسەر ھەڵوێستی نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە بەندیخانەکانی بۆکان و سەقز و ورمێ و مەھاباد دەستبەسەر بووە. سەید کامیل ئیمامی شاعیر لەگەڵ زۆربەی شاعیر و ھونەرمەندی ئەو کاتە دۆستایەتی نزیکی بووە وەک سوارە ئیلخانیزادە، ھەژار، عەباس حەقیقی ھەر وەھا لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک وەک گۆرانیبێژ و شاعیر پەیوەندییەکی نزیکی بووە. ئەم شاعیرە نیشتمان پەروەرە لە ڕۆژی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٩ کۆچی دوایی کردوە و دیوانێکی شیعری لە پاش بەجێماوە. لە نێو خانەقای زەنبیل، لە پاڵ گڵکۆی شێخانی زەنبیلەوە نێژراوە و گڵکۆکەی دەگەڵ مەزاری شێخان چاوەدێری دەکرێ و جێگەی زیارەتی موریدان و گەشتیارانە . . @peshaWaqaZimuhammad

#وێنەی_جوان مامە ڕیشە
#وێنەی_جوان مامە ڕیشە

Repost from N/a
ڕەنگە ئێوە کورد بوونی خۆتان لەبیر بکەن بەڵام دوژمن قەد ئەوە لەبیر ناکا کە تۆ کوردی.! ✍#شیخ_سعیدی_پیران
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇

ساڵی ١٩٦١ شۆڕشی پیرۆزی کوردستان دەستی پێ‌کرد. بە پێی توانا، منیش - بەپەخشان و شێعر - بەشێکم تێ خستووە. هەر چەندە هێندێک لەو ش
ساڵی ١٩٦١ شۆڕشی پیرۆزی کوردستان دەستی پێ‌کرد. بە پێی توانا، منیش - بەپەخشان و شێعر - بەشێکم تێ خستووە. هەر چەندە هێندێک لەو شیعرانەم نەشخوێندراونەوە! ئەم سروودەم لە سەرەتای شۆڕشدا بۆ شاگردانی مەدرەسە نووسی: #سروود_بۆ_قوتابیان من ڕۆڵەی کوردم، بۆ نیشتمانم سەرم دادەنێم، دەبەخشم گیانم لە ڕێی شۆڕشا خوێنم دەڕژێنم ئاڵای ئازادی پێ دەڕەنگێنم زۆر شەرمە بۆ من کورد ئازاد نەبێ گەلم وەک گەلان دڵی شاد نەبێ خوێنی مامم بوو لە ئاگری ڕژا خوشکەکەم مێشکی لە دەرسیم پژا باپیرم لە چیای شیرین نێژراوە لەکەن مەهاباد باوکم کوژراوە برام لە بەغدا بە داردا کرا زۆر ماڵە خزمم بەر بۆمبا درا گەلێک پێویستە زانست و خوێندن بۆ سەربەخۆیی، بۆ تۆڵەسەندن گەل خوێندەواربێ قەت ژێر ناکەوێ لە ڕاست بێگانە سەری نانەوێ چینی تازەی کورد بە خوێندەواری بەرز دەکاتەوە ئاڵای ڕزگاری ئێمه چینی خوێندەوارین پێشڕەوی ڕێگەی ڕزگارین ڕەمزی کار و نەوەستانین فیداکاری #کوردستانین ََََََََََََ ✍#مامۆستا_هەژار بەغدا - پاییزی ١٩٦١ @peshaWaqaZimuhammad

Repost from N/a
زۆری لەو کەسانە مەکەن کە نیشتمانیان ناوێت؛ ئەخەر نیشتمان شەڕەفە.! کەس ناتوانێت بە زۆر شەڕەف بدات بە کەسی بێ شەڕەف . . . ✍ #شیخ_سعید_پیران
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇👇👇

بە پێویستی دەزانم هەر چەند جار بارێک وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محەممەد لێرە دانێمەوە، ئەرکە بۆ هەموو کوردێک گوێی لێ بگرێت، بیکات بە حەڵقەی گوێی . . #وەسیەتنامەی_پێشەوا_قازی_محەممەد، پێشەوای مەزنی گەلی کورد و یەکەمین سەرۆک کۆماری حکومەتی سەربەخۆی #کوردستان. @peshaWaqaZimuhammad

منی کۆڵبەر.... ئەم دیو ئەو دیو هەر دووکیان هەر خاکی خۆمە بە ژێر ڕەحمەتی گوللەشدا هەموو ڕۆژێ بۆ لەتێ نان هاتو چۆمە لە بن بەردێ
منی کۆڵبەر.... ئەم دیو ئەو دیو هەر دووکیان هەر خاکی خۆمە بە ژێر ڕەحمەتی گوللەشدا هەموو ڕۆژێ بۆ لەتێ نان هاتو چۆمە لە بن بەردێکی خاکی خۆم نیشانەم لێ ئەگرن لە دوور ئێستا من بووم بە بێگانە و ئەوان پاسەوانی سنوور.. ✍#ڕەنج_سەنگاوی @peshaWaqaZimuhammad