cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

مامۆستا قانع

کاناڵی مامۆستا قانع 🔷شیعرەکانی مامۆستا قانع(دیوانی قانع) 🔶بەسەرهات وبەرهەمەبڵاو نەکراوەکانی قانع(زایەڵەی زرێبار) ♦پەندی پێشینیان(مامۆستا پیرەمێرد) 🔷پەندی پێشینیان(مەلاغەفووردەبباغی) 🔶بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی دونیا

Show more
Iran22 138The language is not specifiedMusic5 315
Advertising posts
12 586
Subscribers
+624 hours
+47 days
+15230 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

هەندێ جار ئەشێ درۆکان بە ڕاست بزانین و ڕاستییەکان بە درۆ... ژیان بێ‌ فریوخواردن سەختە...!!!! #فرووغ_فەڕۆخزاد ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
دەردم ئەوەیە کە چیتر بێ تۆ لە جیهان و لە خۆیشم دوورم...!!!! #ئەخەوان_سالس ــــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
👍 8💘 3
#پەندی_پێشینیان بەشی(۷۰٦) بۆچی داماوی، بێ کەیف و دەماخ وەک دەڵێن ئاوەدانە خاتوون‌باخ دڵ بۆ شێتی ئەو باڵاجوانەیە! ئەم دۆیەش هەر هی ئەو دۆدانەیە هەمانە نانی ڕەق و دۆی ترش فەرموو تا دەخۆی بخۆ، ناخۆی چش! زۆربڵەی عەوام مەلاتەزێنە هار و دەم‌بزۆز، بلوێربەزێنە تۆ پەسەند ناکەن باڵابەرز و شۆخ بیر لە چی دەکەی، ئەوزەمان زیلۆخ کۆن‌پەسەند مەبە و گێچەڵ مەگێڕە تکایە ئەو ڕووپەڕەی وەرگێڕە دڵ‌پاکان لە ڕێی پاکی لامەدە ئەو سەرمەشقە بۆ ئەوان دامەدە نە پێچرامەوە فش و فۆڵ و خاو سپیم نەکردووە سەرم لە بەر تاو شایی ماڵی خان وەک هی پار نییە داوەتێکە ئەوسەری دیار نییە نییە ئەو عەقڵەی لە کەوشی تۆدا لە مێشکی منی چەقەسرۆدا هەچی ناتەوێ لە زبڵی ماوێ بیکە پێشکەشی پوورناتەواوێ ✍مەلا غەفوور دەبباغی ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
Show all...
👍 3👌 2
لە وەسفی ئەگریجەی خاوت،ئەگەر شیعرێ بە دڵما بێ لەتەئسیری ڕەشی زوڵفت ،ئەبێ دڵ هەر زوخاڵی بێ نەبوو جارێ لەلاما دابنیشێ دەس لەمل یەک کەین مەگەر داخت لەگەڵ جەرگم ڕەفیقی مڵک و ماڵی بێ من وتۆ سێبەر و خۆرین ، کە تۆ هاتی ئەبێ بمرم ئەزانێ قاعیدەی عیشقە کەسێ لەم بابە حاڵی بێ ئەوەندە نەقشی لێوی تۆ ،لەجەرگ و دڵمدا جێی گرت ئەبێ خاکی مەزاریشم، لەباتی سوور، ئاڵی بێ بە چاوگێڕان و دووزوانی لە قانع قەت نەدەی تەعنە بەیانی خەم بە چاو و دەم ئەبێ هەر کوێر و لاڵی بێ #قانع ـــــــــــــ
Show all...
11👍 2💔 2👏 1👌 1
مرۆڤەکان هەندێ جار وات لێ ئەکەن چیتر ناتوانی خۆشت بوێن، بەڵام دڵتەنگی ئەو ڕۆژانە ئەبیت کە خۆشت ئەویستن...!!!! ــــــــــــــــــــــــ
Show all...
👍 13 4❤‍🔥 2👏 2
ئێستە لە کوێیە؟ چ دەکات؟ ئەو کەسەی کە لەبیرم کرد..!!!! #کیاڕۆستەمی ـــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
💔 14👏 1🕊 1
"أشتاقک حدالوجع"
Show all...
👍 6💔 3❤‍🔥 1
#پەندی_پێشینیان بەشی(۷۰٥) سەدان کەلەوا دەکڕی بە پووڵێ کەس لەپێستی خۆی ناشێ وەجووڵێ! قەت بانادرێ بە من بەنی ئەو قەرەی ناکەوم، ئەو باز و من کەو داخوا بەری ئەو دارە بە کوێ گا دەکەوێ، نەچین بێر و بەوێ‌دا هەمووکەس بەلای خۆی‌دا دەتاشێ وابێ، ئەم حاڵە بەو حاڵە ناشێ تێدەگا ئەوی تۆزێ وریا بێ ئەو درەنگە بۆ ئەم زووە نابێ ئەمەش چیرۆکی مەڕ و بزنۆکە بە مام گورگی وت من من‌منۆکە دووچاوی زیتم هەن بزبزۆکە دووشاخی تیژم هەن بێڵ‌بێڵۆکە کێ خواردوویەتی تیتی و بیبی من ئازایە بێتە شەڕەجەنگی من! میوان بێته لای سەروو پێم خۆشە ئەو دەڵێ ئاوەدان بێ، جێم خۆشە چ نەخۆشییەکی پێوە نووساوە ئەو بەڵەک‌چاوە ئاهێکی ماوە ئاهـ و هەناسەی بزنە مسکێنێ بیستوومە کێوان لە بنەڕەت دێنێ ✍مەلا غەفوور دەبباغی ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی #_قانع_و_پیرەمێرد👇 🍁🍁 https://t.me/joinchat/AAAAAD-YcidqWhVSeqDKzQ  🍁🍁
Show all...
👍 6 2👏 1
ئایا حـــــــــەزت بە شعــــــــر وتـــــــە گــــــــۆرانی  وێــــــــــــــنەی  کـــــــــوردی هــــــــــەیـــــــــــە؟؟؟
Show all...
👍 5👎 2👌 1
بەڵـــــــــــــــێ بە شانازیەو😍
دەبــــــــــــێ سەیـــــــــــــــری کاناڵەکە بکەم☺️
"تـــۆ"م بە جێگەی هەموو ئەو کەسانەی کە نەناسیوە خۆش‌ئەوێ... بە جێگەی هەموو ئەو کەسانەی کە خۆش‌نەویستووە، خۆش‌ئەوێ... "تـــۆ"م بە جێگەی هەموو ئەو ڕۆژانەی کە نەژیاوم، خۆش ئەوێ...!!! #ئێلوار ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Show all...
💔 17 6👍 4🔥 1💊 1
Choose a Different Plan

Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.