cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

بەختیار عەلی

كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946

Show more
The country is not specifiedThe language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
2 107
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

"ئیشی من" ئیشی من ئەوەیە: دەریا تا سەر لێوی تۆ بهێنم وابکەم لە تەمدا جوانتر ببینیت نەهێڵم گوڵی حەوشەکەتان پیر بێت نەهێڵم باغەکەتان بگری نەهێڵم خوا لێت زویر بێت..! ئیشی من ئەوەیە: نور تاسەر ڕۆحی تۆ بهێنم وابکەم گوڵ فەرامۆشت نەکات نەهێڵم خۆر لە ماڵتدا ئاوابێت نەهێڵم خامۆشی بگاتە میهرت وابکەم خوا تۆی لەبیر بێت..! ئیشی من ئەوەیە: دڕندەکانی ناو ڕۆحت پەتکەم فریشتە تا بەردەرگات بهێنم نەهێڵم شەیتان بگاتە ژوورەکەت نەهێڵم پاکیت هەڵوەرێت وابکەم دەستت لە ئەستێرە گیربێت..! ئیشی من ئەوەیە: پاسەوانی حەوشەی پڕکۆترت بم گوڵت بۆ بکەم بە دەرمان نەهێڵم بووکەشووشەکەت بگری وابکەم مانگ لە لات ژیر بێت ...! ئیشی من ئەوەیە: ئاورنگت بۆ هەڵبژێرم ڕووناکیت بۆ بکەم بە شەراب لە شەونم شەربەتت بۆ بگرمەوە نەهێڵم ڕق لە باڵندەت کەوێت وابکەم خوا لات ئەسیر بێت..! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ "بەختیار عەلی" خوێندنەوەی "عادل عەزیز" مۆنتاژ "خالید گرافیک https://t.me/xalidgraphic 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔@baxtyar_ali
Show all...
کارەسات گەیشتۆتە ئاستێک، کە خەڵکی کاتێک بەر وێنەی ڕۆشنبیرێک دەکەون، داوای زانین، داهێنان، فیکر، قووڵێتی، جوانی، نیگای نوێی لێناکەن، بەڵکو داوای ڕابەرایەتی لێدەکەن. واتە بۆ داهێنەر ناگەڕێن لەناویدا، بەڵکو بۆ ڕزگارکەر دەگەڕێن. ئەمجۆرە کۆمەڵگایانە لە خێڵێک دەچن، سەرۆک خێڵەکەیان ونکردبێت و بۆ سەرۆک خێڵێکی نوێ بگەڕێن، گەر کەسیان دەست نەکەوێت، یەخەی ڕۆشنبیر دەگرن ببێت بەو سەرۆک خێڵە. ئەم دۆخە مرۆڤێک دروستدەکات بیر لە ڕزگاری ناکاتەوە، بەڵکو بەردەوام بۆ ڕزگارکەر دەگەڕێت. مرۆڤ خۆی وەک ڕزگارکەر نابینێت. مرۆڤەکان تەنیا کاتێک لەوە دەکەون بۆ ڕزگارکەرێکی خورافی بگەڕێن، کە ئیرادەی هێزیان لەخۆیاندا دۆزییەوە، واتە کە تێگەیشتن ئەوان خۆیان ڕزگارکەرن. هەوڵی من وەک نوسەر هەمیشە ئەوە بووە؛ مرۆڤ خۆی وەک ڕزگارکەر تەماشابکات، گرنگ نییە سەرناکەوێت، بەڵام دەبێت دەستبەرداری ئەو ستراتیژە نەبێت. لە ئێوارەی پەروانەوە تا سەر هەورەکانی دانیال، بەردەوام لەسەر ئەو گووتارە ئیشمکردوە بە خوێنەر بڵێم «تۆ خۆت ڕزگارکەریت... گەر خەڵکانی پەراوێزخراو و چەوساوە و لێدراو خۆیان خۆیان ڕزگارنەکەن، هیچ هێزێکی تر نییە ڕزگاریانبکات». لە دەریاس و لاشەکانیشدا هەمان ڕاستی دەخەمەوە بەردەمی خوێنەر «تۆ یان خۆت خۆت ڕزگاردەکەیت... یان هەموو ڕزگارکەرەکانی تر وەهم و ناڕاستەقینەن». لێرەدا جێگایەکی گونجاوە، وەڵامی هەندێک لەو ڕەخنانە بدەمەوە کە ئەدەبیات و نوسینی من وەک بانگخوازی نائومێدی و پەخشکەری ڕەشبینی سەیردەکەن، لەڕاستیدا ئەم ڕەخنەیە، لە عەقڵی ئەو کەسانەوە هاتۆتە دەرێ، کە دەستەمۆی ئەو سیستمە عەقڵی و سیاسییەن کە گووتارەکانیان خزاوەتە هەموو کونج و گۆشەیەکی دونیای ئێمەوە. ئەوانە بۆیە ڕۆمانەکانی من بە نائومێدکەر دەزانن، چونکە لە ئەدەبی مندا ڕەچەتەیەکی سیاسی ئامادە نییە بیفرۆشم، حەبێکی ئایدۆلۆژیی ڕوون نییە بیدەم بە خوێنەر ئازارەکانی سووکبکات، ئەدەبی من لەسەر تەقاندنەوەی هێزی ناوەکيی ئینسان بونیادنراوە، پاڵەوانەکانی من زۆریان بوونەوەری بەهێزن، پڕن لە هێزی بەرگری، لە هێزی ڕزگارکردن، خوێنەرێکی سادەش دەتوانێت هەست بەو ئازایەتی و ڕۆحی بەرگرییە بکات کە لە «خەندان» و «پەروانە» و «جەلادەت» و «موسای بابەک» و «دالیا»، «هۆشەنگی بولبولیار» و «ڕێنواری زەریاواری»... هتددا هەیە. بەڵام چونکە ئەم ڕۆحی بەرگرییە، ناچێتە ناو حیزبێکی سیاسی، ناچێتە ناو پڕۆژەیەکی سیاسییەوە، ناتوانن وەک هێزێکی هیوابەخش سەیریبکەن، ئەگەرچی گەر ڕوون و ڕاست بڕوانیت، ئەوە تەنیا هێزێکی هێوابەخشە کە بوونی هەبێت. "بەختیار عەلی" لە کتێبی "خۆرهەڵات و لەبیرکراوەکانی" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔@baxtyar_ali
Show all...
لە بیست ساڵی ڕابردوودا تەنها شتێک لە پشتی هەر وشەیەکەوە بووبێت کە من نووسیومە، هیوا بووە. هیوای گۆڕین و باشتر کردنی دونیا لە ڕێی وشەوە. لە پشت هەر دێڕێکەوە کە خستوومەتە سەر کاغەز خەونێک هەیە، خەونی چاک کردنی دونیا هەتا ئەگەر کەمێکیش بێت. "بەختیار عەلی" "دەربارەی نووسینەکانی خۆی" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔@baxtyar_ali
Show all...
ئەمڕۆ 17ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی له دایکبوونی مامۆستا "بەختیار عەلی‌"ـە. بەختیار عەلی هەڵگری ئەو پێنووسە لێوەشاوە و ئەفسووناوەیەیە کە لە دووتوێی ڕۆمانەکانیدا بە پشوودرێژی و شارەزایەکی تەواوەوە بەرژەوەندی، کێشە و ململانی ناوخۆیی، پلانگێڕی دەرەکی، ئاواتەکان، زامەکان، نەهامەتیەکانی مێژووی پڕکارەسات و دابونەریتی نەتەوەی کوردی بە جوانی وێنا کردوە و سەدان وشەی شاراوە، ڕەسەن و پاراوی کوردی بە وردبینیەکی ژیرانە لە کونج و قوژبنی بنزاراوەکاندا لە مردن رزگار کردوە و بە شێوازێکی هونەرمەندانە خستونیەتەوە ناو ئاخاوتنی شەقامی کوردیەوە. نووسین لە بواری شێعر، بیر و فەلسەفە لە دیکە بەهرەکانی ئەو بلیمەتەیە وەک دواین ئاماژە، بەڕێزیان یەکەم ڕۆماننووسی کوردە کە زۆرترین ئاسەواری چونەتە سەر زمانەکانی دیکە. هیوای تەندروستی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازین. 🌹📚 ✍ ئەنوەر وەلەدبەیگی 17ی گەلاوێژی 2722 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
Show all...
۱۰۰ ساڵ جارێک، بەختیارێک دووبارە ئەبێتەوە... "شێرکۆ بێکەس" بۆ "بەختیار عەلی" ٨ / ٨ ڕۆژی لەدایکبوونی گەورەترین نوسەر و ڕووناكبیری كورد، بەختیار عەلی‌ە. 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @sherkooFayagh 🆔 @baxtyar_ali
Show all...
بە بۆنەی 8ی ئاگۆست ساڵڕۆژی لەدایک بوونی نووسەر و بێرمەندی کورد مامۆستا بەختیار عەلی. کۆمەڵێ ساڵ پێش مامۆستا "شێرکۆ بێکەس"ی مەزن باس لە سەرهەڵدان و توانایی و لێهاتووییەکانی مامۆستا بەختیار عەلی دەکات. 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @sherkooFayagh 🆔 @baxtyar_ali
Show all...
ئەمڕۆ ٨ی ئاگۆست ساڵڕۆژی له دایکبوونی نووسەر، ڕۆماننووس، شاعێر و بیرمەندی گەورەی کورد مامۆستا بەختیار عەلی‌ه . 8/8 پیرۆزه له مامۆستا بەختیار و هەموو خوێنەرە ئازیزەکانی. 🌺 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 @baxtyar_ali
Show all...
بە بڕوای من " شێرکۆ " لەوانەیە چەندە بیەوێت، چەندە هەوڵبدات ناتوانێت بمرێت "بەختیار عەلی" له وەسفی"شێرکۆ بێکەس'ی نەمر" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹 🆔 @baxtyar_ali 🆔 @sherkoofayagh
Show all...
شێرکۆ بێکەس له ڕوانگەی مامۆستا "بەختیار عەلی"ەوە وتاری مامۆستا بەختیار عەلی بۆ کۆچی دوایی زیندەیاد شێرکۆی مەزن ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) ساڵیادی کۆچی دوایی ئێمپراتۆری شێعری دنیا شێرکۆ بێکەسی نەمرە 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 @sherkoofayagh @baxtyar_ali
Show all...
مرۆڤی ئاسایی کەسێکە حەقیقەت لە ناویدا ناوێرێت سەیری خەیاڵ بکات، حەقیقەت ئاسان دەتوانێت خەیاڵ بکوژێت، مرۆڤی خەیاڵیش مرۆڤێکە ناوێرێت زۆر توخنی راستی بکەوێت، دونیای ڕاستەقینە وەک وێستگەیەکی شەمەندەفەر تەماشادەکات کە لێوەی بەرەو خەیاڵ دەڕوات، بەرابەر دونیا بێباک و کەمتەرخەم دەردەکەوێت. بەڵام مرۆڤی تەواو هەردووکیانە، هەردوو بوونەوەرەکەیە، هەردوو مەخلوقەکەیە کە بەرابەری یەک دادەنیشن و چاودەبڕنە یەک و قسەدەکەن. خۆشەویستیش لای مرۆڤی تەواو ئەوەیە کە مەحبوبە بوونەوەرێکی ڕاستەقینە بێت و بتوانێت وەرگەڕێت و ببێتە بوونەوەرێکی نەگیراو و خەیاڵی، هەروەها بوونەوەرێکی خەیاڵی بێت و بشێت و بتوانێت ببێتە حەقیقەت. مەعشوقە لای مرۆڤی تەواو کەسێکە کە مرۆڤ نازانێت ڕاستییە یان خەیاڵ، بوونی هەیە یاخود وەهمە، لێرەیە و دەیبینین یاخود تەنیا لە خەوندایە. لێرەوە ژیانی مرۆڤی تەواو و عەشقی مرۆڤی تەواو، ژیان و عەشقێکی ئەستەمە. "بەختیار عەلی" لە ڕۆمانی "غەزەلنوس و باغەکانی خەیاڵ" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali
Show all...