5 117
Subscribers
-124 hours
-67 days
+2530 days
Posts Archive
5 128
🔻 ڤیدیۆ: شەڕی دژەتیرۆری عێراق و دوو خۆکوژی داعش لە پردێ، دوو خۆکوژەکە کوژراون و قوربانییەکی مەدەنیش هەیە
5 128
🔻"سبه‌ینێ نێوه‌ندگیره قه‌ته‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقچی و ویتكۆف كۆده‌بنه‌وه"
(دره‌و):
سایتی (ئاكسیۆس) له‌زاری سه‌رچاوه ئاگادارهكانهوه:
🔹نێوه‌ندگیره قهتهرهییهكان سبه‌ینێ به‌جیا له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی ئه‌مریكا كۆده‌بنه‌وه.
🔹تره‌مپ بۆ ئاكسیۆس: پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌م هه‌فته‌یه گفتوگۆی دیپلۆماسی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت.
🔹تره‌مپ بۆ ئاكسیۆس: ئێران هه‌وڵده‌دات رێككه‌وتن بكات، به‌ڵام ئه‌و پیشنیازانهی ئێستا خراونه‌ته‌ڕوو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنه ناكه‌ن كه ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین.
🔹تره‌مپ بۆ ئاكسیۆس: به‌رده‌وام بیرده‌كه‌مه‌وه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گورزه سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌م دژ به ئێران.
🔹 تره‌مپ بۆ ئاكسیۆس: ئێران له خه‌مڵاندنی كارته‌كانی ده‌ستیدا زیاده‌ڕۆیی كردووه.
5 128
ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق:
🔻شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی دژە تیرۆر و پاشماوەی چەتەکانی "داعش" تیرۆریست لە کەرکوک – ئاڵتون کۆپری روویدا، دوو تیرۆریست كوژران کە پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو.
5 128
دۆناڵد تره‌مپ له نوێترین لێدواندا
🔻دوێنێ شه‌و بڕێكی پێوانەیی نەوتمان لەڕێگەی گەرووی هورمزەوە گواستەوە، کە زیاتر بوو لەوەی پێش هەڵگیرسانی شەڕ ده‌مانگواسته‌وه.
5 128
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق
🔻59 شۆفێرمان ئازادكرد؛ به‌هۆی سه‌رپێچییه‌وه له سوریا راگیرابوون
(دره‌و):
ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عێراق:
🔹سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی پێداین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوریی بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی ئه‌و شۆفێره عێراقییانه‌ی كه له سوریا راگیراون.
🔹په‌یوه‌ندی كرا به سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌روازه‌و گومرگه‌كانی سوریا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه؛ كه په‌یوه‌ندی به‌و سه‌رپێچییانه‌وه هه‌یه شۆفێره عێراقییه‌كان له‌ناو خاكی سوریا كردویانه.
🔹په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كان بووه هۆی ئازادكردنی (59) شۆفێری عێراقی و به‌خشینیان له‌و سزا داراییانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچییانه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندرابوو.
5 128
- لەناو ئەم جۆرە لە حوکمرانیدا شتێک بەناوی نیشتیمانەوە بوونی نییە تا هێزە سەربازییەکان بەرگریی لێبکەن. ئەوەی هەیە سوپای رەهبەر و سوپای حیزب و سوپای بنەماڵەیە.
- شەرعیەتی سیاسیی ئەم سیستمە سوڵتانییە، شەرعیەتێکی قەیراناوییە، پێیەکی لەناو «عەسەبیەتی» خێڵ و بنەماڵە و خێزان و ناوچەگەریدایە، پێیەکەی تری لەناو مێژووی شۆڕش و پێشمەرگایەتیدا
- هێزی سەربازیی و حیزبیی، ئامرازی خۆپاراستن و بەرگریکردن لە نیشتیمان نییە، بەڵکوئامرازی پاراستنی رەهبەر و نوخبە سوڵتانییە حوکمرانەکەی دەوری ئەو رەهبەرەیە.
https://drawmedia.net/news/kurdistan/19266-34swpai-nishtimany34-bebe-nishtiman-xoi
5 128
🔻"مۆڵەتی (ستارلینک) فەرمییە، عێراق کۆنترۆڵی تەواوەتی به‌سه‌ر داتاكانییهوه هه‌یه"
(دره‌و):
به‌لیغ ئه‌بو گهلهل سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق بۆ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق:
🔹ئێستا مۆڵەتی (ستارلینک) فەرمییە، کارکردنیشی لە عێراق یاساییه‌و، لە ماڵپەڕی کۆمپانیاکەدا داوای بەشداریکردن هەیە.
🔹بەهۆی پشکنینە ئەمنییەکانەوە، خستنەبازاڕی ئامێره‌كه هەندێک دواکەوتنی بەخۆیەوە بینی، بەڵام وەجبەی یەکەمی بەشداریکردن ده‌ستیپێكردووه و، گەیاندن بۆ ئەو هاوڵاتیانەی داوای ئامێرەکانی ستارلینکیان کردووە بەردەوام دەبێت. پرۆسەکە بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت.
🔹ئەو ڕێسایە ئەمنییانەی هاوپێچن بە مۆڵەتی ستارلینکەوە گەرەنتی کۆنترۆڵی تەواوەتی عێراق دەکەن بەسەر داتاکانه‌وه. دەزگاکانمان زانیاری وردیان لەسەر ئامێرەکانی کارپێکردن و خاوەنەکانیان هەیە، هەروەها ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ ستارلینک بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ئامێرانەی لە عێراق کاردەکەن.
🔹كۆمپانیاكه پابه‌نده به دهستهكهمانهوه، سیسته‌مێكی ئه‌منی پێشكه‌وتوومان هه‌یه مایه‌ی شانازییه له عێراق، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی بوونی داتاكانی عێراقه‌وه له قه‌ته‌ر ده‌وروژێنرێت قسه‌ی ناڕاسته، كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تیمان به‌سه‌ر داتاكانه‌وه هه‌یه.
🔹کۆمپانیاکە بەنیاز بوو دوای دوو ساڵ دەروازەی دەستگەیشتن لە عێراق بکاتەوە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر ئاستی عێراق ئێستا دەستمان كردووه بە دانوستان لەگەڵیدا؛ بۆ ئەوەی دەستبکەین بە دانانی دەروازەی دەستگەیشتن به ئامێره‌كان لە ناوخۆی عێراق لەڕێگەی تۆڕەکەمانەوە.
🔹کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد تەنها بە دەروازەکانی ده‌ستڕاگەیشتن سنوردار نییە، بەو پێیەی لە بۆشایی ئاسمان پەخش دەکرێت. ئەمەش ئاسایشی زیاتر دابین دەکات. لە کۆتاییدا کۆنترۆڵکردنی ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد پشت ده‌به‌ستێت بە ڕێساکان و مۆڵەتدان و پابەندبوونی کۆمپانیاکە بە دەوڵەت و جێبەجێکردنی سەروەری دەوڵەت.
5 128
🔻تره‌مپ قسه‌ی دژبه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌بیسترێت؛ ئێمه له‌ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كانه‌وه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیار ده‌ده‌ین.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ پێشنیازه‌كانی ئێران
5 128
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم: نووسەری ڕاپۆرتەکەی (فاینانشەڵ تایمز)، دەقی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی وەکوو خۆی بڵاونەکردووەتەوە
درەو:
دەقی راگەیەندراوەكەی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز: بە جێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە
رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی ئەمڕۆ سێشەممە 9/27 ، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە چەند لێدوانێکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەخۆ گرتووە. بە داخەوە نووسەری ڕاپۆرتەکە، دەقی لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتی وەکوو خۆی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵکوو زیاتر بۆچوون و لێکدانەوەکانی خۆیەتی نەک دەقی قسەکانی سەرۆکی حکومەت .
ئەمەش دەقی گرنگترین لێدوانەکانی سەرۆکی حکومەتە بۆ ڕۆژنامەکە :
* کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتێکی هەستیاردایە.
* هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەزار جار ڕووبەڕووی هێرشی موشکی و درۆنی بووەتە.
* بە جێهێشتنی هەرێمی کوردستان بەبێ دابینکردنی هیچ سیستەمێکی بەرگری، مایەی نیگەرانییە .
* بەردەوامبوونی ناسەقامگیریی دۆخی ئاسایشی عێراق، هەڕەشەیە بۆ سەر سیستەمی فیدراڵی.
* ئێمە دۆست و هاوپەیمانیی ئەمەریکاین، بەڵام لە هەمانکاتدا دەمانەوێ پەیوەندیی باشیشمان لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان لە نێویشیاندا ئێران هەبێت.
* پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەواممان لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە و هەمیشە دووپات‌مان کردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نییە لە شەڕ و ململانێ و مایەی هەڕەشە نییە بۆ هیچ لایەک.
* هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئێرانی ساڵانێکی زۆرە لە عێراق و هەرێمی کوردستانن کە بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی سەددام حوسێن دەگەڕێتەوە.
* پشتیوانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ عەلی زەیدی دەکەین لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و داماڵینی چەکی میلیشیاکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور.
* ئامادەین بۆ هەموو هاوکارییەکی حکومەتی فیدراڵ لەپێناو زیادکردنی داهاتی گشتی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکان.
* هەوڵ و گفتۆگۆکانی کاراکردنەوە پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
