ch
Feedback
draw media

draw media

前往频道在 Telegram

هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی

显示更多
5 117
订阅者
-124 小时
-67 天
+2530 天
帖子存档
راگەیەندراوی حکومەتی عێراق: لە ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 30ی ئەیلوول تاوەکو رۆژی شەممە 3ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا، بەبۆنەی رێزلێنانی (رۆژانی سەروەری)ی کۆماری عێراق.. - پشووەکە بەبۆنەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە

photo content

photo content

هادی عامری: 🔻پێویستە حكومەتی عێراق پاشگەزبێتەوە لە بڕیارە ناڕەواكەی لەبارەی سەپاندنی گەمارۆی فڕۆكەوانی بەسەر ئێراندا درەو: هادی عامری، سەرۆكی رێكخراوی بەدر دەڵێت، بەتوندی سەركۆنەی ئەو گەمارۆ ناڕەوایەی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكەین بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەكی گشتی و گەمارۆی ئەم دواییەی ئەمریكا بۆ سەر گەشتە فرۆكەوانییەكان بە تایبەتی، كە گەمارۆیەكی نائەخلاقی و نامرۆڤانەو پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەو دژبە بە مافەكانی مرۆڤە، كە بەدرێژایی دەیان ساڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان و خۆرئاوا شانازی پێوەدەكەن. عامری لەمیانی وتارێكی جەماوەریدا وتیشی، ویلایەتە یەكگرتووەكان هەوڵدەدات لەڕێی ئەم بڕیارارانەوە گەلانی ناوچەكە ملكەچ بكات، داواشی لە حكومەتی عێراق كرد وەڵامی ئیرادەی گەلی عێراق بداتەوەو پاشگەزبێتەوە لەو بڕیارە ناڕەوایەی داویەتی لەبارەی جێبەجێكردنی سزاكەو قەدەغەكردنی گەشتی ئاسمانی فڕۆكەكانی ئێران بۆ عێراق.

ژمارەی قوربانیانی غەزە لە 2023/10/7 تا 2026/9/26 - كوژراو: 74،016 - بریندار: 175،068 قوربانی دوای ئاگربەست - كوژراو: 1،415 - بریندار: 4،953 سەرچاوە: وەزارەتی تەندروستی غەزە

photo content
+1

photo content

وتەبێژی حکومەتی عێراق: 🔻زەیدی لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتووە لەسەر بەردەوامی ناردنی دۆلاری كاش بۆ عێراق " لە رۆژانی داهاتوودا بارێكی دۆلار دەگات" درەو: حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گەیشتووەتە لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بەردەوامبوونی ناردنی باری دۆلاری كاش و لە رۆژانی داهاتوودا بارێکی نوێی دۆلاری كاش دەگاتە عێراق. عەبودی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، لە ئەنجامەکانی سەردانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گەیشتن بوو بە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەردەوامبوونی ناردنی باری دۆلاری كاش بۆ عێراق، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە دابینکردنی پێداویستییە رەواکان بە دراوی بیانی و لە ڕۆژانی داهاتوودا بارێکی نوێ دەگات. وتیشی، ئەم لێکتێگەیشتنە لە روانگەی ئەو پێشکەوتنەوە دەێت کە عێراق بەدەستی هێناوە لە بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری بەسەر دابەشکردنی دۆلارو رێکخستنی بەکارهێنانەکانی و ڕاگرتنی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنانی دراوی بیانی، لەگەڵ فراوانکردنی هۆکارەکانی پێدانی ئەلیکترۆنی و بەردەوامبوون لە گوێزرانەوەی پلەبەپلە بەرەو ئابوریی دیجیتاڵی.

photo content

نرخی بەنزین لە هەولێر و دهۆك دابەزی - بەنزینی نۆماڵ لە 1850 دینارەوە بۆ 1425 دینار - بەنزینی موحەسەن: 2250 دینارەوە بۆ 1925 دینار دابەزیوە

photo content

photo content

ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران: 🔻موجتەبا خامنەیی دوای برینداربوونی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە؛ دواتر نەخۆشخانەكەش بۆردومان كراوەو لەژێر داروپەردودا دەرهێنراوە درەو: موحسین حەیدەری، ئەندامی ئەنجومەنی شارەزایانی سەرکردایەتی ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی، رابەری باڵاى ئێران، لە ژێر داروپەردووی ئەو نەخۆشخانەیە دەرهێنراوە، كە گواستراوەتەوە بۆی دوای برینداربوونی. موحسین حەیدەری، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "العربي" قەتەری ئاشكرایكرد، موجتەبا دوای ئەوەی لە هێرشی سەر بارەگاكەكەی باوكیدا برینداربووەو هەواڵی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بڵاوبووەتەوە، سێ نەخۆشخانە لە تاران بۆردومان کراون؛ لە نەخۆشخانەی سێیەمدا بووەو لەژێر داروپەردوی رووخاوی نەخۆشخانەکەوە دەرهێنراوە. جەختیشدەكات لەوەی، ئەو نەیزانیوە بە رابەری باڵا هەڵبژێردراوە تا ئەو كاتەی بەیاننامەكەی ئەنجومەنی شارەزایان بڵاوكراوەتەوە لەبارەی دەستنیشانكردنی.

🔻سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پیاوێكی ناوازه‌یه‌، هاوڕێی منه‌و پشتگیرم كرد. تره‌مپ له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌لی زه‌یدی؛ له ‌نیویۆرك

🔻تره‌مپ: من ئیتر پێی ناڵێم (AI) . پێی ده‌ڵێم (SI).

photo content

🔻"ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بارودۆخێکی کاتی و ڕاگوزەرە" (دره‌و): یاسر حه‌جاج باڵیۆزی عێراق له‌ تاران له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق: 🔹حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵ ‌و په‌یوه‌ندییه‌ چڕه‌كانی له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی جوڵه‌ی فڕۆكه‌وانی له‌نێوان عێراق و ئێران بۆ دۆخی سروشتی خۆی، ئه‌مه‌ش له‌روانگه‌ی سوربوونی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران و  ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان و گه‌شتیارانی نێوان هه‌ردوو وڵات. 🔹ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران بارودۆخێکی کاتی و ڕاگوزەرە، کە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر پەیوەندییە مێژووییە قوڵەکانی نێوان گه‌لی هه‌ردوو وڵات نابێت. 🔹بایه‌خی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه‌ به‌ جوڵه‌ی گه‌شتیاری و گه‌شتكردنه‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌ چینێكی به‌رفراوانی خه‌ڵكی عێراقه‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران نیشته‌جێن یاخود ده‌خوێنن، به‌تایبه‌تیش كه‌ نزیكه‌ی (100 هه‌زار) خوێندكاری عێراقی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی ئێراندا هه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ره‌وه‌ندی گه‌وره‌ی عێراقی كه‌ به‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س ئه‌ژمار ده‌كرێت، له‌پاڵ هه‌زاران گه‌شتیار كه‌ رۆژانه‌ له‌نێوان فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن.