fa
Feedback
draw media

draw media

رفتن به کانال در Telegram

هەواڵ و اپۆرتی بنکۆڵکاریی

نمایش بیشتر
5 079
مشترکین
-224 ساعت
-117 روز
-5930 روز
آرشیو پست ها
photo content

🔻 بەنگین رێكانی داوای لێخۆشبوونی كردووە لە پۆستی سەرۆكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق " عەلی زەیدی داواكەی پەسەندكردووە" درەو: میشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشووتری عێراق دەڵێت، بەنگین رێكانی داوای لە عەلی زەیدی كردووە لە پۆستی سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بیبەخشێت، چونکە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کاندید نەکراوە بۆ ئەو پۆستە، سەرۆک وەزیرانی عێراقیش داواکارییەکەی پەسەند کردووە. رۆژی دووی ئەم مانگە، بە نوسراوێكی فەرمی حكومەتی عێراق، بەنگین رێكانی، كە پێشتر وەزیری ئاوەدانكردنەوەی عێراق بوو، بە سەرۆكی دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی دانرا.

photo content

كەناڵی سی ئێن ئێن: 🔻ئێران توانای خۆی سەلماند هەر كاتێك بیەوێت گەرووی هورمز دابخات 🔻هێشتا ئەوەندە موشەک و درۆن و هێزی دەریایی هەیە كە له داهاتوودا هەڕەشه لەگەرووی هورمز بكاتەوە درەو: كەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكی، بڵاویكردوە، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پێیان وایە، ئێران توانای خۆی سەلەماند بە شێوەیەکی کاریگەر هەر كاتێك بیەوێت گەرووی هورمز دابخات، ئەمەش هەژموونێكی نوێی بەهێزی بە تاران بەخشیوە بەسەر ئابوری جیهانیدا. لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت بەپێی رێکەوتنێکی نوێ لە نێوان ئەمریکا و ئێران رێڕەو ئاوییەکە بکرێتەوە، بەرپرسان ترسیان لەوە هەیە کە ئێران درکی بە توانای خۆی کردبێت بۆ پەکخستنی هەناردەكردنی وزە و جوڵەی کەشتیوانی جیهانی، بەبێ ئەوەی تێچوویەكی سەربازیی گەورە لەسەر بكەوێت. سی ئێن ئێن دەڵێت، بەپێی هەڵسەنگاندنەکان، ئێران هێشتا خاوەنی ئەوەندە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی و هێزی دەریایی پێویسته، كە له داهاتوودا هەڕەشه لەگەرووەكە بكاتەوە. هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکا پێیان وایە، ئیدارەی ترەمپ ئامادەیی ئێرانی بە کەم سەیر کردووە بۆ گرتنەبەری هەنگاوێکی توندی لەو شێوەیە لە کاتی ململانێدا. ئاماژەی بەوەشكردووە، دەزگاکانی هەواڵگری ترسیان لەوە هەیە کە ئێران بەهۆی سەرکەوتنەکانیەوە بوێر بووە، رەنگە زیاتر مەیلی ئەوەی هەبێت ئەم ستراتیجە لە روبەڕوبوونەوەکانی داهاتوودا بەکاربهێنێت.

photo content
+1

🔻وێنه‌: كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێچیرڤان بارزانی و مه‌زڵوم عه‌بدی لەگه‌ڵ تۆم باراک

🔻 ڤیدیۆ: کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی لەگەڵ تۆم باراک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا (درەو): لەبارەی ئەم کوبوونەوەیە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: 🔹 نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا پشتگیریی بەهێزی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی نوێی عێراق دووپات کردەوە. 🔹 هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە. 🔹 سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە پشتگيريى هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی بەڕێز عەلی ئەلزەیدی و چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق، بەتایبەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور، کردەوە. 🔹 هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى گۆڕینی شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و عێراق بۆ هاوبەشییەکی ئابووریی هاوسەنگ و درێژخایەن، بەشێوازێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوولا بگەیەنێت. 🔹 دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو. 🔹 ستايشى ڕێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێرانيان بۆ کۆتاییهێنان به‌ شەڕ کرد و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدیی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەدا.

photo content
+1

🔻وێنه‌: كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێچیرڤان بارزانی و مه‌زڵوم عه‌بدی لەگه‌ڵ تۆم باراک

photo content

تره‌مپ 🔻تا هه‌ینی هورمز به‌ته‌واوه‌تی ده‌كرێته‌وه‌؛ ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ئێران بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ (دره‌و): دۆناڵد تره‌مپ: 🔹تا ڕۆژی هەینی گەرووی هورمز بە تەواوی ده‌كرێته‌وه‌. 🔹ئێران دەیەوێت ئەمە یەکلایی بکاتەوە و باوەڕم وایە کارەکان بە خێرایی بەرەوپێش دەچن. 🔹ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی نابێت و گەرووی هورمز تەنانەت دوای ماوەی 60 رۆژه‌كه‌ش بە بێ وه‌رگرتنی باج بە کراوەیی دەمێنێتەوە. 🔹دەقی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران بە فەرمی بڵاو دەکەینەوە. 🔹پێشبینی دەکەم قۆناغی دووەمی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بە خێرایی بەرەو پێشەوە بچێت. 🔹من باوەڕم وایە هەموو وڵاتان بەشداری ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام دەکەن. 🔹ئەم ڕێککەوتنە سەبارەت بە یەک شت بوو، ئەویش ڕێگریکردن لە ئێران بۆ ئەوەی هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. 🔹کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەبەستین و دەقی رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دەخوێنمەوە. 🔹رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێران ئه‌نێرم بۆ كۆنگرێس بۆ پێداچوونه‌وه‌. 🔹له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

photo content

مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ 🔻هه‌نگاوی یه‌كه‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌، ئه‌مه‌ كارێكه‌ له‌جێی خۆی نییه‌ تائێستا په‌رله‌مان كارانه‌كرێته‌وه‌. 🔻په‌رله‌مان موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌، هی هیچ حزبێكی سیاسی نییه‌و هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه‌ رێگه‌ له‌ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بگرێت. 🔻هه‌نگاوی یه‌كه‌م كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌، دوای ئه‌وه‌ قسه‌ی پێویست ده‌كرێت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت.

photo content

دیداری تۆم باراك له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی 🔻پەرلەمانی کارابكرێته‌وه‌و له‌ نزیكترین كاتدا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێكبهێنرێت (دره‌و): راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دیداری مه‌سرور بارزانی و تۆم باراك نێرده‌ی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عێراق و سوریا: 🔹باڵیۆز تۆم باراك وێڕای ستایشکردنی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە دا کە سەرۆک ترەمپ ڕێزێکی تایبەتی بۆ گەلی کورد و هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی هەیە . 🔹هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی بازرگانیی لە نێوان ئەمەریکا و عێراق و هەرێمی کوردستان و چالاکی و بەشداریی زیاتری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ، بە تایبەتی لە بواری وزەدا. 🔹هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران عەلی ئەلزەیدی کردەوە لە پێناو گەشەپێدانی ئابووری و خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق بە یەکسانی و بێ جیاوازی، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور. 🔹هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە نزیکترین کاتدا.

photo content

photo content

په‌یامی بافڵ تاڵه‌بانی و مه‌سرور بارزانی بۆ تۆم باراك 🔻بافڵ تاڵه‌بانی: شەرعییەت و متمانەی حکومەتی ئێستای هه‌رێمی كوردستان خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە". 🔻مه‌سرور بارزانی: هاوڕابوون لەسەر گرنگیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و کۆتاییهێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە نزیکترین کاتدا.

photo content