draw media
Kanalga Telegram’da o‘tish
5 059
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+37 kunlar
-2030 kunlar
Postlar arxiv
5 059
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران:
🔻داوای هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە بە پێچەوانەوە ئەمریکییەکان داوایان لێکردووین گفتوگۆ بکەین
🔻ئەگەر عومان بە پێشنیازەکەمان سەبارەت بە رێڕەوی کەشتیوانی رازی نەبێت گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
درەو:
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە پانزە رۆژی رابردوودا داوای هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە، بە پێچەوانەوە ئەمریکییەکان داوایان لێکردووین گفتوگۆ بکەین و لەڕێگەی عومانەوە پەیامێکیان بۆ ناردین و رایانگەیاند هیچ هەنگاوێکی سەربازی لەدژی ئێمە ناگرنەبەر.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا وتی، عومانییەکان دەیانویست وڵاتێکی دیکە بەشدار بکەن لە پاککردنەوەی مین لە بەشی باشوری گەرووی هورمز، بەڵام ئێمە رەتمانکردەوە.
جەختیشكرد، ئەگەر گەرووی هورمز بگەڕێتەوە دۆخی پێش جەنگ، سەرکەوتنی ئێمە لە شەڕدا تەواو نابێت، لە هیچ رێوشوێنێك ناترسین بۆ سەپاندنی سەروەری خۆمان بەسەر گەرووی هورمزدا، تەنانەت ئەگەر بە مانای دەستپێکردنەوەی شەڕیش بێت.
ئابادی لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هەرگیز داننانێین بە رێگای باشوری عومان لە گەرووی هورمز، ئەگەر عومان بە پێشنیازەکەمان سەبارەت بە هێڵی کەشتیوانی رازی نەبێت، ئەوا گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
5 059
رەجەب تەیب ئەردۆغان:
🔻عەلی زەیدی وتی رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی توركیا دەكەین؛ ئیتر پێویست ناكات لە دەرگای ئەم و ئەو بدەین
عەلی زەیدی:
🔻سروشت دوو رووباری پێبەخشیووین و دەمانەوێت رێگای گەشەپێدان بكەین بە رووباری سێیەمی ئابوری
درەو:
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاوبەشدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە ئەنكەرەی پایتەخت:
🔹سروشت دوو رووباری پێبەخشیووین لە عێراق و دەمانەوێت رووباری تر دروست بكەین كە ئەویش دەریای رێگای گەشەپێدانە.
🔹لە ئێستاوە دەستدەكەین بە كاركردن لە رێگای گەشەپێدان و وڵاتەكانمان دەبنە خاڵی بە یەكگەیشتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوا.
🔹لە بواری وزەشدا پەمپەكردنی نەوت لەڕێی توركیاوە دوو هێندە دەكەین.
رەجەب تەیب ئەردۆغان:
🔹عەلی زەیدی وتی رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ توركیا رەوانە دەكەین.
🔹ئیتر پێویست ناكات لە دەرگای ئەم و ئەو بدەین، دراوسێكەمان رۆژانە یە ملیۆن بەرمیل نەوتمان بۆ رەوانە دەكات و بەشی پێویستیەكانمان دەكات.
5 059
🔻دایكم ئه‌ڵێ دوای بانگ رووم كرده ئاسمان و وتم خوایه ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی منی وا لێ‌كرد.. یه‌كسه‌ر گوێم له ته‌قه بوو
خه‌رامان مه‌لا شكور (په‌روین) له (خه‌رمانی دره‌و) چیرۆكی ژیانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه
5 059
🔻ناتانیاهۆ و زێلینسكی له كۆشكی سپی؛ جه‌نگی ئێران و ئۆكرانیا تاوتوێ ده‌كرێت
(دره‌و):
له‌كاتێكدا جه‌نگی ئێران و ئۆكرانیا ده‌چێته قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه، تره‌مپ له كۆشكی سپی دوو دیداری هه‌یه، یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ ڤلۆدیمیر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا‌و ئه‌وی تر له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله.
زێلینسكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی و تره‌مپ رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه به‌رهه‌مداربووه، باسیان له مۆڵه‌تی به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی به‌رگریی كردووه بۆ سیسته‌می پاتریۆت.
ئه‌م كۆبونه‌وانه له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، دوای راگرتنی پێشڕه‌وی روسیا له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ زێلینسكی به‌ره‌و باشی رۆیشتووه. سه‌ردانی ناتانیاهۆش بۆ واشنتۆن له‌كاتێكدایه له كۆشكی سپی تادێت زیاتر بێ‌ئومێد ده‌بێت له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جه‌نگی ئێران و، ره‌خنه‌ی هه‌ندێك له لایه‌نگرانی تره‌مپ سه‌باره‌ت به فراوانكردنی ده‌ستوه‌ردانی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ناتانیاهۆو زێلینسكی هه‌ردووكیان له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ به‌شداری له مه‌راسیمی كۆڕی ماته‌مینی بۆ كۆچی سیناتۆری سیناتۆر (لینزی گراهام)، كه یه‌كێك له ههڵۆكانی پارتی كۆماری و له دۆسته نزیكانی تره‌مپ بوو، ئه‌م سیناتۆره كه یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد بوو له ئه‌مریكا، هاوكات پشتیوانی ئه‌وه‌شی ده‌كرد تره‌مپ پاڵپشتی زیاتر پێشكه‌شی ئۆكرانیا بكات له جه‌نگه‌كه‌یدا دژ به روسیا.
5 059
دەزگای ئاسایشی هەرێم:
🔻لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە 5 درۆن هێرش کراوەتە سەر کۆیەو بە درۆنێکیش هێرش کراوەتە سەر شارباژێڕ.
🔻هێرشه‌كان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.
5 059
🔻ڤیدیۆ: مه‌راسیمی پێشوازیكردن له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه
5 059
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
🔻بڕیار شوانی بە بەڕێوەبەری ناحیەی شوان دیاریكرا، له شوێنی (هه‌وراس شوانی)
5 059
🔻پارتی و یه‌كێتیی رێككه‌وتنیان ئیمزا كرد
(دره‌و):
ڕێکخراوە پیشەیییەکانی پارتی و بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی له هه‌ولێر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆ کرد.
رێككه‌وتنه‌كه به ئاماده‌بوونی ئەمەل جەلال بەرپرسی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یه‌كێتیی و، ئاراس خۆشناو بەرپرسی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی پارتی ئیمزا كرا.
وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ ڕێکخستنەوەی کاری سەندیکایی و کاراکردنەوەی پرۆسەی دیموکراتییه لەنێو ڕێکخراوەکان.
تەوەری سەرەکی لێکتێگەیشتنەکە بریتییه لە:
🔹پەلەکردن لە ڕێکارەکانی بەستنی کۆنفرانس، کۆنگرە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە زووترین کاتدا.
5 059
🔻شەش مانگە موچەتان بڕیوم. وتومە توطين باشترە لە هەژماری من
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح- ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
نوێنەری ئەنجومەنی وەزیران دەڵێ: هەر عەلی حەمە ساڵح ماوە، با بێت پڕی بکاتەوە..
شەش مانگە عێراق موچەی من دەنێرێ، ئەمان بڕیویانەو نامدەنی.
هەرچەندە من وەک خەڵکی دیکە هاوارم نەدەکرد”هەژماری مەسرور” بدڕێنن! دواتریش خەڵکیان ناچارکرد!
من پێشتر وتومە: بۆ دۆخی موچەخۆری کوردستان، توطين باشترە لە هەژماری من و ئێستاش دەیڵێم.
وتوشمە: کورسی دەسەڵاتم هەبێت، توطين دەکەین.
بابەت شەخسی نیە.. شەش مانگە موچەتان بڕیوم. من وتومە توطين باشترە لە هەژماری من، بۆ ئەوەی لە هەموو دۆخێک بە هەمان سیستمی موچەی عێراق خەڵک موچە وەربگرێت و هیچ موچەیەک نەخورێت…. ڕۆژێک ديت ئەنجامی ئەم زیانە بە گەورەتر دەبینن.
ئەمانیش دەڵێن: هەموومان ناچارکرد!!
ئێ فەرمانبەرێک یان موچەخۆرێک ئەو موچەی لە بەغداوە دێت بۆی.. تۆ بڕیوتە چی بکات؟
خەڵک دژی ئەوەبوو کامێرای تیژڕەوی بدەنە کۆمپانیاو سەری مانگ بە فەردە پارەبدات! ئێوە کردتان، بەڵام ناڕوات دیژڕەوی بکات لەبەر ئەوەی باوەڕی پێی نیە.
دیبەیتەکەشم بیرنەچوە.
5 059
سه‌رۆكی ئه‌مریكا
🔻گفتوگۆی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه، چیتر رێگەی پێناده‌ین رێککەوتنەکان پێشێل بکات
(دره‌و):
تره‌مپ بۆ فۆكس نیوز:
🔹گفتوگۆی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران كردووه.
🔹له‌بری ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی وڵاته‌كه له‌ناوببرێت، باشتره له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتن.
🔹لەوانەیە لە ناوەڕاستی گفتوگۆی نایابدا بین، دواتر ئێران دێت و دەڵێت ئێمە گفتوگۆ ناکەین یان باسمان لە پرسی ئەتۆمی نەکردووە.
🔹به‌رگری ئاسمانی ئێرانمان له‌ناوبردووه، هه‌روه‌ك چۆن زۆرێك له چه‌كه‌كانی ئه‌وانمان له‌ناوبردووه.
🔹شوێنی كێوی (كوله‌نگ) له ئێران كێشه‌یه‌كی گه‌وره نییه. (ئه‌م كێوه له نزیك دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی نهتهنزهو ئه‌مریكا پێشتر ده‌یوت چالاكی ئه‌تۆمی ئێرانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت)
🔹ئێمه له پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزداین له‌به‌رامبه‌ر ئێران و ده‌توانم له‌ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێردا زۆرینه‌ی پرده‌كانی ئێران وێران بكه‌م.
🔹ئه‌گه‌ر ئێران رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ نه‌كات، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌و كاره‌كه ته‌واو ده‌كه‌م.
🔹زۆرێك له كۆمارییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بم و له كرده‌وه‌ی سه‌ربازی دژ به ئێران هه‌نگاو هه‌ڵگرم.
🔹چیتر ناتوانین رێگە بە ئێران بدەین ڕێککەوتنەکان پێشێل بکات.
🔹ئێران ده‌توانێت هه‌ندێك مینی ده‌ریایی بچێنێت و ئاڵۆزی دروستبكات، به‌ڵام ئێمه گه‌رووی هورمز كۆنترۆڵ ده‌كه‌ین.
🔹گه‌مارۆی ده‌ریایی كه ئێستا به‌سه‌ر ئێرانماندا سه‌پاندووه زۆر به‌هێزه، تا ئه‌و راده‌ی كه‌س ناتوانێت پێشێلی بكات.
🔹ئێرانمان له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه به‌ته‌واوی راماڵیوه‌و نه هێزی ده‌ریایی و نه ئاسمانیان نه‌ماوه‌و سوپاكه‌یان گورزی وێرانكه‌ری به‌ركه‌وتووه.
