en
Feedback
وحدوي

وحدوي

Open in Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Show more
739
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+630 days
Posts Archive
هەڕەشەی ماددە و کارەساتی یەکسانی؛ لە قوڵایی هەر قەیرانێکی سیاسیو ئابووری و کۆمەڵایەتیدا کە ئەمڕۆ مرۆڤایەتی پێیدا تێدەپەڕێت، پرسیارێکی میتافیزیکی و ئۆنتۆلۆجی شاراوەیە کە سیستەمە مۆدێرنەکان نەک هەر نەیانتوانیوە وەڵامی بدەنەوە بەڵکو بە ئەنقەست شێواندوویانە، ئەویش ئەوەیە؛ مرۆڤ لە کرۆکی خۆیدا چییە؟ و پێگەی ئەو لەم عالەمەدا کوێیە؟ کاتێک مۆدێرنە پەیوەندیی مرۆڤی بە ئاسمان و پڕەنسیپە سەرووسروشتیەکانەوە پچڕاند، ناچار بوو پێناسەیەکی نوێ و ڕووکەش بۆ مرۆڤ دابتاشێت. جا لەم هەوڵەدا، بیری سیاسیی مۆدێرن دابەش بوو بەسەر دوو جەمسەری زاهیری دژبەیەکدا؛ جەمسەرێکی ڕەشبینیی ماتریالیستی کە مرۆڤ وەک دڕندەیەکی خۆپەرست دەبینێت و داوای دەوڵەتێکی پۆلیسی دەکات! و جەمسەرێکی ڕۆمانسیی یوتۆپیایی کە مرۆڤ وەک فریشتەیەکی ستەملێکراو دەبینێت و بانگەشەی ئازادیی ڕەها و یەکسانی دەکات!. بەڵام ئەگەر لە دیدگایەکی ڕۆحی باڵا و حیکمەتی توراسیەتەوە بڕوانینە ئەم دوو ئاراستەیە ئێمە ئەوە دەبینین کە هەردووکیان دوو دیوی یەک دراوی ساختەن چونکە هەردووکیان دەرئەنجامی کەوتنی مرۆڤن بۆ ناو جیهانی ماددە و هەردووکیان نوێنەرایەتیی سەردەمی تاریکی دەکەن کە تێیدا "چەندێتی" (Quantity) بەسەر "چۆنایەتی"دا زاڵ بوو!. فکری یەکەم، کە تێڕوانینێکی ڕەشبینانەی بۆ مرۆڤ هەیە، پێی وایە مرۆڤ بوونەوەرێکی غەریزەیی و دڕندە و خۆپەرستە ("مرۆڤ گورگە بۆ مرۆڤ"). بۆیە بۆ ڕێگریکردن لە جەنگی هەمووان دژی هەمووان پێویستە دەسەڵاتێکی ڕەهای دەوڵەت دروست بکرێت کە بە زەبری هێز و یاسا جڵەوی ئەم کائینە بکات. ئەمڕۆش، بەهۆی تەکنەلۆژیاوە، ئەم دیدگایە گۆڕاوە بۆ "دەوڵەتی چاودێریی دیجیتاڵی" کە دەوڵەتێک کە بە داتا زەبەلاحەکان و کامێراکان، هەموو جوڵەیەکی مرۆڤ کۆنترۆڵ دەکات بۆ ئەوەی سیستمێکی جێگیر بسەپێنێت.. جا ئەم مۆدێلە گەورەترین سووکایەتیە بە پێگەی مرۆڤ و واتای ڕاستەقینەی "دەوڵەت". ئەم فەلسەفەیە، مرۆڤی لە بوونەوەرێکی ڕۆحیەوە کە هەڵگری پریشکی ئیلاهیە دابەزاندووە بۆ ئاستی ئاژەڵێکی ترسنۆک کە تەنها پاڵنەری مانەوە و تێرکردنی غەریزەکانیەتی. کاتێک مۆدێرنە ڕۆحی مرۆڤی کوشت، سروشتیە کە مرۆڤەکانی بوون بە دڕندەی خۆپەرست بۆیە چارەسەری ئەم فکریە چارەسەرێکی نەخۆشە وبێمانایە!. لەبری ئەوەی هەوڵی بەرزکردنەوەی ڕۆحیی مرۆڤ بدات بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر غەریزەکانیدا، ئەم فکریە دەوڵەتێکی بێ ڕۆح و میکانیکی دروستکرد کە هیچ ئامانجێکی نیە جگە لە ڕێکخستنی ئاژەڵەکان لەناو قەفەسێکی گەورەدا. لە جیهانبینیی تورسیەدا، دەوڵەت دەبێت قەوارەیەکی پیرۆز بێت، ڕەنگدانەوەی نیزامی گەردوونی و ئیلاهی بێت لەسەر زەوی و لەلایەن نوخبەیەکی ڕۆحی و ئەرستۆکراتی حەکیمەوە بەڕێوە ببرێت کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆحی کۆمەڵگایە. بەڵام دەوڵەتی مۆدێرن ئامێرێکی تەواو دونیایە و سێکۆلارە. ئەم دەوڵەتە هیچ بەهایەکی باڵای نیە، تەنها ئەرکی دابینکردنی ئاسایشی جەستەیی و زامنکردنی گەشەی ئابووریە. ئەو دەوڵەتە دیجیتاڵیەی ئەمڕۆ کە هەموو شتێک کۆنترۆڵ دەکات، خەونی مۆدێرنەیە بۆ دروستکردنی "دۆزەخێکی ڕێکخراو". لەم مۆدێلەدا، مرۆڤ هیچ ئازادیەکی ڕۆحیی نیە بەڵکو بووەتە تەنها داتایەکو ژمارەیەک لەناو سیستەمێکی چەندێتیدا. لێرەدا، تەکنەلۆژیا جێگەی خودای گرتووەتەوە، کامێرای چاودێری جێگەی چاوی ئیلاهیان گرتووەتەوە نەک بۆ ئەوەی مرۆڤ بەرەو پاکبوونەوە بەرن بەڵکو بۆ ئەوەی بە تەواوی کۆیلەی بکەن بۆ سیستەمێکی ماتریالیستی. ئەمە لوتکەی داڕمانی بوونناسانەی مرۆڤە!. لە بەری پێچەوانەوە، فکری ڕۆشنگەری و لیبراڵیزم هەیە کە پێی وایە مرۆڤ "کێویەکی خانەدانە"، لە بنەڕەتدا پاک و عەقڵانیە و ئەوە یاسا و دەزگا و کۆتوبەندەکانی کۆمەڵگایە کە گەندەڵی کردووە!. چارەسەر لای ئەم بەرەیە بریتیە لە ڕووخاندنی تەواوی پلەبەندیەکان، بەخشینی ئازادیی ڕەها و چەسپاندنی دیموکراسی و یەکسانیی تەواو لە نێوان مرۆڤەکاندا، بەو خەیاڵەی کە مرۆڤی ئازاد خۆبەخۆ جیهانێکی نموونەیی دروست دەکات!. ئەگەر مۆدێلی یەکەم مرۆڤی کردبێتە ئاژەڵێکی ناو قەفەس، ئەوا ئەم مۆدێلە لیبراڵییە مرۆڤی کردووەتە ئاژەڵێکی بەرەڵا لەناو دارستانێکدا کە ناوی لێناوە "ئازادی". ئەم فکریە لەسەر بنەمای گەورەترین درۆی مێژووی مرۆڤایەتی دامەزراوەوە کە همی یەکسانیە!. بەڵام ئەمەی حەقیقەتە کە هیچ شتێک لە گەردووندا یەکسان نیە. گەردوونو سروشت و ڕۆحی مرۆڤەکان لەسەر بنەمای پلەبەندی دروست بوون. مرۆڤەکان لە ڕووی ئاستی ڕۆحی، تێگەیشتنو زاڵبوون بەسەر نەفسی خۆیاندا وەک یەک نین و هەرگیز وەک یەک نابن. فکری ئەوەی کە گەڕانەوە بۆ "سروشتی سەرەتایی" بەبێ یاسا مرۆڤ دەکاتەوە بە بوونەوەرێکی پاک و گەمژەیەکی ترسناکە. مرۆڤی ڕەسەن ئەوە نیە کە بەدوای غەریزە ئاژەڵیەکانیدا دەکەوێت بە ناوی "ئازادیەوە" بەڵکو مرۆڤی ڕەسەن ئەوەیە کە بە هێزی ڕۆح و دیسپلینێکی توند، ئارەزووەکانی خۆی کۆت دەکات و دەگاتە ئاستێکی باڵاتر لە بوون!. دیموکراسیی مۆدێرن، کە بەرهەمی ئەم فکریە، گەورەترین مانیفێستی "هەژموونی چەندێتی"یە. لە سیستەمی دیموکراسیدا کە ڕاستی و حەقیقەت لە ڕێگەی دەنگدان و ئەژمارکردنی ژمارەی سەرەکانەوە دیاری دەکرێت. دەنگی زانایەکی حەکیم یەکسان دەکرێت بە دەنگی نەزانترین کەسی کۆمەڵگا! ئەمە پێچەوانەبوونەوەی نیزامی سروشتیە. کاتێک دەسەڵات دەدرێتە دەست جەماوەر کە زۆرجار بەدوای غەریزە نزمەکانیان و بەرژەوەندیە کاتیەکانیاندا دەکەون و کۆمەڵگا بەرەو نزمترین ئاستی کولتووری و ئەخلاقی دادەبەزێت!. بەخشینی ئازادیی ڕەها بە مرۆڤ لە غیابی بەها باڵا سەرووسروشتییەکاندا تەنیا مرۆڤ ناکات بە کائینێکی عەقڵانی بەڵکو دەیکات بە کۆیلەی بازاڕ و سیستەمی سەرمایەداری!. ئەو ئازادیەی کە ئەمڕۆ لیبراڵیزم شانازیی پێوە دەکات تەنها "ئازادیە بۆ نزمبوونەوە"...! ئازادیی بەکارهێنانە، ئازادیی ڕەوشت‌ ڕووخانیە و ئازادیە بۆ تێکدانی هەموو ئەو دامەزراوە نەریتی و خێزانیانەی کە مرۆڤیان بە مێتافیزیکەوە دەبەستێتەوە!. ئەوەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی مۆدێرنەدا دەیبینین، جیاوازیی ڕیشەیی نیە لە نێوان چین وەک نوێنەری لێڤایەسانی چاودێری و ڕۆژئاوا وەک نوێنەری یوتۆپیای لیبراڵی بەڵکو هەردووکیان گەیشتوونەتە یەک خاڵ لەم سەردەمە تاریکەدا کە ئەتوانین بە قۆناغی سەردەمی تاریکی و داڕمان ناوی ببەین!. جا ئەمڕۆ، دیموکراسیە لیبراڵیەکان، لە ژێر پەردەی پاراستنی "ئازادیەکانی ڕۆسۆ"، بە قوڵی تەکنیکەکانی "دەوڵەتی چاودێریی هۆبز" بەکاردەهێنن. میدیاکان، سۆشیاڵ میدیا و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیا و ئازادیەکی ڕووکەش بە مرۆڤ دەدەن بۆ ئەوەی هەرچی غەریزە و حەزی هەیە دەری ببڕێت بەڵام لە هەمان کاتدا ئەم داتایانە کۆدەکرێنەوە بۆ دروستکردنی زیندانێکی دیجیتاڵی کە تێیدا مرۆڤ بەبێ ئەوەی هەست بکات بە تەواوی ئاراستە دەکرێت و دەستەمۆ دەکرێت!. جا ئەمەش سەرسوڕهێنەرترین جۆری دیکتاتۆریەتە... سیستەمێک کە ژەهرەکەی لیبراڵیزم کە پارچەپارچەکردنی کۆمەڵگا و کوشتنی پیرۆزی لەگەڵ ژەهرەکەی تۆتالیتاریزم کۆنترۆڵی ڕەهای جەستە و هزر تێکەڵ کردووە!. ئەمەش دەرئەنجامی حەتمیی پشتگوێخستنی ڕەهەندی ستوونی و ڕۆحیی مرۆڤە!. کاتێک ئاسمان و مێتافیزیک دادەخرێت و مرۆڤ تەنها لەسەر زەویەکی تەخت و ماددی دەمێنێتەوە کە هیچ بژاردەیەکی تری نامێنێت جگە لە هەڵبژاردن لە نێوان کۆیلایەتی بۆ دەوڵەتێکی بێ ‌ڕۆح یان پەرتەوازەبوون لەناو ئازادیەکی بێمانادا..! کەواتە مرۆڤ چییە؟ مرۆڤ نە ئەو شەیتانە پیسەیە کە دەبێت بە کۆت ‌وبەند ببەسترێتەوە، نە ئەو فریشتە بێگەردەشە کە هەرگیز هەڵە ناکات. مرۆڤ "پردێکە لە نێوان زەوی و مێتافیزیک". کائیناتێکە کە ناوەڕاستی بوونی گرتووە!. چارەسەری کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە داهێنانی سیستەمێکی نوێی ئابووری یان تەکنەلۆژیدا نیە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ "نیزامی ڕاستەقینە ئەم نیزامە دەخوازێت کە مرۆڤ سەرەتا لە ناوەوەی خۆیدا هیرارکیەت دروست بکات، دەبێت ڕۆح و ئەقڵی باڵا فەرمانڕەوایی حەز و غەریزە جەستەیەکانی بکەن!. ئازادیی ڕاستەقینە ئەوە نیە کە کۆیلەی ئارەزووەکانت بیت وەک لیبراڵیزم بانگەشەی بۆ دەکات بەڵکو ئازادیی ڕاستەقینە بریتییە لە زاڵبوونی بەشی باڵای مرۆڤ بەسەر بەشە نزمەکەیدا!. جا لە ڕووی سیاسیەوە، کۆمەڵگا پێویستی بە مۆدێلێکی سێکۆلاری کۆنترۆڵکار نیە، بەڵکو پێویستی بە سەنتەرێکی ڕۆحییە. کۆمەڵگایەکی تەندروست، کۆمەڵگایەکە کە تێیدا چۆنایەتی حوکمی چەندێتی بکات!. واتە نوخبەیەکی حەکیم، زانا و باڵا کە بەها ڕۆحییەکان دەپارێزن ئاراستەی کۆمەڵگا بکەن نەک دەسەڵات بدرێتە دەست زۆرینەیەکی دەستەمۆکراو لەلایەن میدیاکانەوە یان بدرێتە دەست بازرگانان و خاوەن کۆمپانیا تەکنەلۆژیەکان کە هیچ ئامانجێکیان نیە جگە لە قازانجی ماددی!. #توراس #ئیدراک #سیاسەت #مۆدێرنە

photo content

نەزەرێ کە، بێ تۆ، بێسەبرم بێ تۆ، بێسامانم بێ تۆ، رۆچووم بێ تۆ، وێرانم بێ تۆ، بێکەسم بێ تۆ، دەترسم بێ تۆ، بێ دیوانم بێ تۆ، نەزانم بێ تۆ، بێنوورم بێ تۆ، دڵتەنگم بێ تۆ، ونم بێ تۆ، بێهێزم بێ تۆ، دابراوم بێ تۆ، دەخنکێم بێ تۆ، بێماڵم بێ تۆ، کەوتووم یا روحی شیرینم، باوانم، تۆی سوڵتانم، قوطبی زەمان

من بەراستی، گومانم لەوە هەیە ئایە کاک سەعید وەک کەسێکی عامە شتەکان لە خەڵک دەبیستێت لەسەر حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی (قدس
من بەراستی، گومانم لەوە هەیە ئایە کاک سەعید وەک کەسێکی عامە شتەکان لە خەڵک دەبیستێت لەسەر حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی (قدس الله سره)، ئەوجا هەڵدەستێت بە ئەقڵیەتە ئەشعەریەکەی رەدی دەداتەوە یان ئەچێت فتوحات و فسوس دەخوێنێتەوە، لە چوارچێوەی قەوائیدی تەسەوف رەدی دەداتەوە؟! هەڵبەتە من ئەم پسیارە جێ دەهێڵم بۆ ئەوانەی خۆیان پاکردۆتەوە لە رق و قینەی مەزهەبی، ئیخلاسانە بەدواداچوونی علمی دەکەن!. وەک روونە کاک سەعید دەیەوێت ئاماژە بەمە بدات کە ئەوانەی تەکفیری ابن تەیمیە دەکەن لەسەر نەمانی دۆزەخ، لازم دەکات تەکفیری حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبیش بکەن!، لەسەر ئەم ئەساسەی کە هەردووکیان خیلافی ئیجماعن!. سەرەتا دەربارەی ابن تەیمیە، گەر ئەم قسەیە سابت بیت لەسەری، چونکە لەسەر اصولی عەقیدەی ابن تەیمیە خۆی پابەندی ئیجماعە و بروای پێیەتی!، وەک سوننەکانی ئەشعەری و ماتوریدی، لە رووی اصولی و علمیەوە، ابن تەیمیە هەم ئیلزام دەکرێت، هەم کافر دەکرێت. چونکە خودی خۆیان بروایان بە هەمان بنەما هەیە!. دووەمیش، ابن تەیمیە بروای وایە، خودی دۆزەخ، تا ئەبەد نامێنیتەوە، واتە لەناو دەچێت، کە ئەمە جیاوازیەکی زۆری هەیە لەگەڵ قەولی حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی. سێهەم، ئایە ئیجماعەکەی مەبەستانە هی عولەمایی سوننە یان شیعەیە؟! یان هی تەواوەی ئومەتە؟!. گەر هی عولەماکان بێت، لە رووی اصولیەوە ناتوانیت تەکفیری ابن عەرەبی بکەیت!. ئەگەر لە رووی ئومەتیشیەوە بێت ئیجماعەکە، بێگومان نیە! ئەم ئیجماعە!.. تەنانەت خودی نەقدەکەت باتڵە، چونکە اصولیەن نیە بەڵکو هاتووی لەسەر ئەنجامەکە قسە دەکەیت نەک پێشەکیەکانی!. دواتر، لە فتوحاتی مەکیدا، حەزرەتی شێخی گەورە، زۆر بە شێوەیەکی تێروپر باسیکردووە. هەر کەسێک ئیخلاسی علمی هەبیت دەبێت بچیت تەواو شتەکانی بخوێنیتەوە!. ابن تەیمیە قسەکەی لەگەڵ شێخی گەورە زۆر جیاوازە، ابن تەیمیە کۆتایی خودی دۆزەخەکە دیاری دەکات کە خیلافی ئیجماعی عولمەکانی سوننەیە، بەڵام ئایە ئیجماع لەسەر ئەوە هەیە خودی ئازارەکە لەناو دۆزەخ بەردەوام دەبێت بۆ ئەهلی دۆزەخ؟! من ئەوەندەی گەرەوام نەمدیوە، گەر کەسێکێش لایەتی مەمونم بۆم بنێری!. ئەسڵەن هەر کەسم نەدیوە قسەی لەسەر ئەم وردەکاریە کردبیت!. کەواتە لە رووی اصولیەن، شێخی گەورە لەگەڵ ئیجماعەکە بووە!، بەڵکو وردەکاریەیکی ترە لەناو خودی دۆزەخ ئەو باسی کردووە!. هەڵبەتەن شێخی گەورە ئەم ئایەتە "ورحمتي وسعت كل شيء" دەکاتە دەلیل، هەروەها لای وایە سیفەتی رەحمەت سیفەتێکی زاڵە، بۆیەش لە کۆتایدا هەر ئەم سیفەتە دەمێنیتەوە و هەموو شتێک دەگرێتەوە!. ئەما خودی دۆزەخ خۆی دەمێنێتەوە تا ئەبەد، بەڵام حیجاب هەیە، هەروەها ئەهلی دۆزەخ ئازاریان نامێنیت، لەوێدا ئارامیەک بەدەست دەهێنن لە نەبوونی ئازارەکە...! خاڵێکی زۆر گرینگتر لەسەر قسەکانی کاک سەعید، کە دەلیل بە ئیجماع دەهێنیتەوە!، ئەوانەی شارەزایی فتوحات بن، زۆر بە روونی ئەوەی بۆ دەردەکەوێت کە حەزرەتی شێخ پابەندی ئیجماع نیە بە جۆرێک وەک سوننیەکان جونکە ئەسلەن اصولیەن لەگەڵ سوننە خیلاف هەیە!. ئەوەی کە زۆر بەلامەوە سەیرە، سەعید دێت رەخنە دەگرێت لە کاتێکدا هەتا ئیستا نەقدێکی اصولی نەگرتووە کە درک بەوە بکات ئەسلەن مەسدرەی مەعریفە لای شێخی گەورە و سوننیەکان جیاوازە!. خولاسە، بۆ ئەوەی رەخنەی علمی لە شێخی گەورە بگری، دەبێت رەخنەی اصولی بگری نەک ئەنجامێک کە لەسەر اصولیەکە هاتۆتە کایەوە چونکە شتێکی علمی نیە!. #ئیدراک

زۆر بە پێویستی دەزانم ئەم پارچە ڤیدۆیە لەگەڵ برادەرێکم بڵاوبکەمەوە، چونکە دەربارەی بابەتێکی زۆر گرینگە کە "مەعریفەناسی"ە. سوودێکی زۆری تێیدایە هەم بۆ فەلسەفە و کەلام، تێگەیشتنی زیاتریش لە ئیلحاد و مۆدێرنە و ئیمانداری. #عەقیدە #توراس #مۆدێرنە

من فوايد درس الليلة ... وقد قرأنا قول سيدي ابن عطاء الله السكندري رضي الله عنه وعنا به: وسيكشف لك في تلك الدار عن كمال ذاته.
من فوايد درس الليلة ... وقد قرأنا قول سيدي ابن عطاء الله السكندري رضي الله عنه وعنا به: وسيكشف لك في تلك الدار عن كمال ذاته. ذكرنا أن الرؤية هناك على مقدار معرفتك به ههنا.. والمعرفة المعول عليها معرفة الذوق والشهود لا معرفة الأفكار والعقول.. فمن ذلك ما حكاه سيدي #الشيخ_الأكبر رضي الله عنه عن رجل سماه أنه كان له أخ مات.. فرآه في المنام.. فقال له: ما فعل الله بك؟ فقال له: أدخلني الجنة آكل وأشرب وأنكح.. قال له: ليس عن هذا أسألك.. هل رأيت ربك؟ قال له: لا يراه إلا من يعرفه. واستيقظ.. قال الشيخ: فركب دابته وجاء إلينا إلى إشبيلية وعرفني بالرؤيا ثم قال لي قد قصدتك لتعرفني بالله.. فلازمني حتى عرف الله بالقدر الذي يمكن للمحدث أن يعرفه به من طريق الكشف والشهود لا من طريق الأدلة النظرية..

قال #الإمام_الألوسي عن بعض مجالسه مع شيخ الإسلام أحمد عارف حكمت الحنفي الحسيني.. في إسلامبول: ﻭاﺗﻔﻖ ﺃﻧﻲ ﺳﻤﺮﺕ ﻣﻌﻪ ﻓﻲ ﺑﻌﺾ اﻟﻠﻴﺎﻝ، ﻣﻊ ﺟﻤﻠﺔ ﺃﺣﺒﺔ ﺫﻭﻱ ﻓﻀﻞ ﻭﻛﻤﺎﻝ، ﻭﻛﺎﻥ ﻗﺪ ﺑﻠﻐﻪ ﻋﻨﻲ ﺇﻧﻜﺎﺭ ﻋﻠﻰ #اﻟﺸﻴﺦ_اﻷﻛﺒﺮ، ﻭﻏﺾ ﻃﺮﻑ ﻋﻦ ﺫﻟﻚ اﻟﻨﻮﺭ اﻟﻤﺠﺴﺪ اﻟﺬﻱ ﻻ ﻳﻨﻜﺮ. ﻓﻘﺎﻝ: ﻣﺎ ﺗﻘﻮﻝ ﻓﻲ اﻟﺸﻴﺦ اﻷﻛﺒﺮ ﻣﺤﻴﻲ اﻟﺪﻳﻦ؟ ﻓﻘﻠﺖ: اﻟﺸﻴﺦ اﻷﻛﺒﺮ ﻣﺤﻴﻲ اﻟﺪﻳﻦ. ﻓﺄﻋﺠﺒﻪ اﻟﺠﻮاﺏ ﺟﺪًّا.

ئەگەر تیشک بخەینە سەر قورسیەکان و بەربەستەکانی بژێوی ژیان و ئەو لۆژیکەی کە دەزگا مۆدێرنەکان بۆ تاکەکانیان داڕشتووە بە روونی ئ
ئەگەر تیشک بخەینە سەر قورسیەکان و بەربەستەکانی بژێوی ژیان و ئەو لۆژیکەی کە دەزگا مۆدێرنەکان بۆ تاکەکانیان داڕشتووە بە روونی ئەوە دەبینین کە مرۆڤی ئەمڕۆ لەناو بازنەیەکی داخراوی بێمانادا دەخولێتەوە جا لای وایە کارکردن تەنها لەپێناو مانەوە و پەیداکردنی بژێوی ژیان جۆرێکە لە پاڵەوانێتیەکی بێوێنە و مەزن!!!. بەڵام لە راستیدا ئەمە تەنها پرۆسەیەکە بۆ بەکارهێنانی جەستەی مرۆڤ وەک ئامرازێک بۆ هێشتنەوەی سیستەمەکە خۆی. کارکردن بۆ تێرکردنی سک یان بۆ دابینکردنی پێداویستیە بایۆلۆجیە بنەڕەتیەکان کە لە بنەڕەتدا کردارێکی غەریزەیە کە لەگەڵ ئاژەڵەکاندا هاوبەشە!. زیندەوەرانی دیکەش لە سروشتدا بە هەمان شێوە ڕۆژانە لە ململانێ و تێکۆشانێکی سەختدان بۆ مانەوە و پەیداکردنی خۆراک. گەر مرۆڤێک تەواوی تەمەنی تەنها لەپێناو ئەم بازنە داخراوەدا واتە کارکردن بۆ خواردن و خواردن بۆ کارکردن بەسەر ببات بەبێ ئەوەی پرسیار لە مانای بوونی خۆی بکات! ئەوا لە ڕووی ئۆنتۆلۆجیەوە نەیتوانیوە لە ئاستی پێویستییە ئاژەڵیەکان تێپەڕێت!! بۆ ئەو ئاستە باڵایەی کە پێی دەوترێت ئازادیی مرۆیی یان بە شێوەیەکی بگاتە حەقیقەتی ئینسان بوونی!!. نەبوونی نەبوونی ئامانجێکی باڵا و ئەنجامدانی کارێک تەنها بۆ پارە و پاراستنی جەستە بەبێ هەبوونی هیچ بەهایەکی مەعنەوی یان تێڕامانێکی فەلسەفی کە خزمەت بە ڕۆحی بکات!!، نابێت وەک کارێکی مەزن و شایستە بە ستایش سەیر بکرێت!! بەڵکو دەبێت تەنها وەک پێویستیەکی سادە و ناچاریی ژیان قبوڵ بکرێت کە هەمووان پێی هەڵدەستن!. هەروەها لەپاڵ ئەم قەیرانە غەریزەیەدا، دیاردەیەکی دیکەی وێرانکەر لەم سەردەمەدا سەریهەڵداوە کە بریتیە لە چێژپەرستی و بەتاڵبوونەوەی تەواوەتیی مانا لە کردارەکاندا. سەردەمی ئێستا پڕ بووە لە نمایش و شانۆی نواندن کە تێیدا کارەکان تەنها لەپێناو چێژوەرگرتنی کاتی یان بۆ دروستکردنی وێنەیەکی ساختە لەلایەن کەسانی ترەوە دەکرێت!. ئەمەش لە ڕاستیدا قەیرانێکی گەورەی ئەخلاقی و مەعنەویە کە تاکەکان دەخاتە ژێر کۆنترۆڵی نیگای ئەوانی ترەوە!. کاتێک کارێک تەنها بۆ چاوبەستن و نواندن یان دروستکردنی ڕووکارێکی بریقەدار دەکرێت ئەکید ئەو کارە لە ناوەڕۆکدا بەتاڵە و هیچ ڕەگێکی لە حەقیقەتدا نیە. ئەم جۆرە لە چالاکی و جوڵەیە کە زۆرجار بە ناوی جیاوازەوە پاساوی بۆ دەهێندرێتەوە جۆرێکە لە کۆیلایەتی دەروونی کە تێیدا مرۆڤ خۆی دەخاتە خزمەتی چێژێکی کورتخایەن و دانپێدانانێکی ساختەی کۆمەڵگاوە!.. فەلسەفە کۆنەکان هەمیشە پێیان وابووە کە کردەوەی باڵا ئەو کردەوەیەیە کە ڕاستیو جوانی یان چاکەیەکی نەگۆڕی تێدایە!! نەک ئەوەی لەسەر بنەمای ئارەزووی کاتی دامەزرابێت!. جا ئەگەر ئەمڕۆ کارێک تەنها بۆ کەیف و سەفای کەسی بکرێت و جەوهەرێکی ڕاستەقینەی نەبێت چۆن دەکرێت بخرێتە ڕیزی ئەو کارە مەزنانەی کە مێژوو و ڕۆحی مرۆڤایەتی بەرەو حەقیقەتێکی گەورەتر ئاراستە دەکەن؟!! ئەوەی ئەمڕۆ وەک نەخۆشیەکی کوشندەی کۆمەڵایەتی و هزری دەرکەوتووە ئەوەیە کە کۆمەڵگای مۆدێرن شتە ئاسایەکانی کردووە بە شتی نائاسایی و سەرنجڕاکێش. مرۆڤێک کە تەنها ئەرکە سەرەتایەکانی خۆی جێبەجێ دەکات وەک پەیداکردنی نانی ڕۆژانە یان بەسەربردنی کات بۆ چێژوەرگرتن لەلایەن ئامرازەکانی کۆمەڵگاوە وەک پاڵەوانێک یان کەسێکی خاوەن دەستکەوتێکی گەورە وێنا دەکرێت!!. ئەم مامەڵەیە لە حەقیقەدا شتێکی زۆر نائاسایی و مەترسیدارە، هەروەها بێمانایە! چونکە پێوەرەکانی مەزنایەتی و باڵایی تێکدەشکێنێت!. کاتێک کۆمەڵگا کارە غەریزەی و چێژپەرستیەکان گەورە دەکات و بە جۆرێک لە جۆرەکان دەیانپەرستێت لە حەقیقەدا ئاستی پێوەرەکانی بەهای مرۆڤ بۆ نزمترین خاڵ دادەبەزێنێت!. جا لێرەوە ئەو کەسانەی کە بەڕاستی ژیانی خۆیان بۆ گەڕان بەدوای حەقیقەتێکی قووڵتر وداهێنان یان ڕزگارکردنی لە دەستی وەهمەکان تەرخان کردووە لەناو ژاوەژاو و گێژاوی ستایشکردنی شتە بێمانا و ئاسایەکاندا ون دەبن و بەهاکەیان نابینرێت!. ئەمە پرۆسەیەکی کوشندەیە کە ڕێگە لە دەرکەوتنی هەر جۆرە بیرکردنەوەیەکی ئازاد و دەرچوونێک لە نۆرمە باوەکان دەگرێت و جەوهەری مرۆڤایەتی دادەماڵێت لە هەر جۆرە قوڵبونەوەیەکی میتافیزیکی!!. جا بە پێچەوانەی ئەو ئایدۆلۆژیا مۆدێرنە ڕوکەشەی کە دەیەوێت هەموو شتێک لە یەک ئاستدا تەخت بکات، دەبێت بگەینە ئەو باوەڕە قوڵەی کە ئاستی کار و کردەوەکان لە بنەڕەتەوە جیاوازن و هەرگیز ناتوانرێت چاکە و خراپە یان ئاسایی و باڵا یەکسان بکرین!. کردەوەیەکی ڕاستەقینە و شایستە بە بەرزکردنەوە، ئەو کردەوەیەیە کە لە بازنەی خۆپەرستی و پێویستیەکانی گەدە و غەریزە دەردەچێت، ئەو کردەوەیەیە کە ڕەتی دەکاتەوە تەنها ئامرازێک بێت لە دەستی دەزگاکاندا بەڵکو ئامانجێکی هەیە کە خزمەت بە گەشەسەندنی ڕۆح و فراوانکردنی ئاسۆی مەعریفەیی دەکات. ئەگینا بەم شێوەی مۆدێرنە مرۆڤ تەنیا لە ئاستی ئاژەڵدا دەمێنێتەوە!. #ئیدراک #توراس #مۆدێرنە

لە نەسەبی خوێنەوە بۆ میراتی ڕۆح: چۆن تەسەوف، ئیمامەتی شیعەی لە قاڵبی ویلایەتدا داڕشتەوە؟ لە مێژووی ئیسلامیدا زۆرجار سنوورەکانی نێوان ئایدیۆلۆجیا سیاسیەکان ومەزهەبە فیقهیەکان و بزووتنەوە ڕۆحانیەکان تێکەڵ بەیەک دەبن و کاریگەریی قوڵ لەسەر یەکتر دادەنێن. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین و گرنگترین ئەو ئاڵوگۆڕە هزریانە ئەو پرۆسە ئاڵۆزەیە کە تێیدا تەسەوفی ئیسلامی چەمکی ئیمامەتی لە شیعەگەریەوە وەرگرت و لەناو قاڵبێکی نوێی عیرفانیدا بە ناوی ویلایەت دایڕشتەوە..  جا وشەی "ویلایەت" لە بنەڕەتدا لە ڕووی زمانەوانیەوە لە دەوری چەمکەکانی وەک خۆشەویستیو دۆستایەتی و یارمەتیدان دەسوڕێتەوە. لە قورئاندا لە دەیان شوێندا ئەمە بەکارهاتووە وەک؛  أَلَا إِنَّ أَوْلِيَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ. بەڵام پێش ئەوەی ئەم وشەیە ببێتە چەقی سیستەمێکی ڕۆحانیی ئاڵۆز لەلایەن سۆفییەکانەوە خاوەنی بارگەیەکی سیاسیی قورس بووە. مێژوو ئەوە دەردەخات کە وەسفکردن بە "وەلی" لە سەرەتادا بۆ عەلی کوڕی ئەبو تالیب بەکارهاتووە ئەمەش بەڕوونی لە شیعرەکانی فەزل کوڕی عەبباسدا دەردەکەوێت کاتێک لە بەرگریکردن لە نەوەی هاشم، عەلی بە "وەلی عەهد" لە دوای حەزرەتی رسول (ﷺ) وەسف دەکات. کاتێک زانایەکی تەسەوفی وەک قوشەیری دێنە مەیدانەکەوە هەوڵێکی ناوازە دەدەن بۆ پیرۆزکردنی ئەم چەمکە. قوشەیری بە بەکارهێنانی ئایەتی وَهُوَ يَتَوَلَّى الصَّالِحِينَ  پایەی "وەلی" بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستێک کە هاوشان دەبێت لەگەڵ پێغەمبەراندا چونکە قورئان زۆرجار وشەی ساڵحین بۆ پێغەمبەران بەکاردەهێنێت. ئەمەش یەکەمین زەمینەسازی بوو بۆ ئەوەی "وەلی" لە کەسێکی ئاسایەوە ببێتە کەسایەتیەکی ئیلاهی کە پردی پەیوەندیە لە نێوان زەوی و میتافیزیک یان ئەتوانین بلین ئاسمان!.   گەورەترین پرسیار لەبەردەم سۆفیەکاندا ئەوە بوو کە چۆن دەتوانین شەرعییەتێکی ڕەها بدەین بە وەلیەکانمان بێ ئەوەی بانگەشەی پێغەمبەرایەتی بکەین؟ لێرەدا قەرزێکی گەورەیان لە عەقیدەی شیعە کرد. شیعەکان بڕوایان بە عیسمەت هەبوو بۆ ئیمامەکانیان واتە ئیمام لەلایەن خوداوە پارێزراوە لە گوناح. قوشەیری و جورجانی هاتن و ئەم بیرۆکەیەیان لە ڕووی مۆرفۆلۆجیەوە شەرحیان کرد کە وتیان وشەی "وەلی" دەکرێت دوو مانا ببەخشێت: یەکەمیان (بکەر): ئەو کەسەی کە بەردەوامە لە گوێڕایەڵی و عیبادەت بێ ئەوەی نافەرمانی تێکەوێت. دووەمیان (بەرکار): ئەو کەسەی کە خودا خۆی پاراستنی لە ئەستۆ دەگرێت و ناهێڵێت بکەوێتە ناو تاوان و نافەرمانیەوە. ئەم وەسفەی دووەم، ڕێک کۆپیەکی تەواوی چەمکی "عیسمەت"ی شیعەکانە بەڵام سۆفیەکان بە ناوی "پاراستنی ئیلاهی" یان "ویلایەت" بەکاریان هێنایەوە بۆ ئەوەی بڵێن کاتێک بەندە لە نەفسی خۆی فەنا دەبێت خودا خۆی دەبێتە پارێزەری!.  بۆیە دەستیان کرد بە پرۆسەی "فراوانکردنی چەمکەکە". سەرەتا قوشەیری پشتی بە فەرموودەیەک بەست کە دەفەرمووێت "هەموو کەسێکی تەقواکار و پارێزگار ئالی محەمەدە". پاشان حەزرەتی شێخی عەبدولقادری گەیلانی (کە خۆشی لە نەوەی حەزرەتی ئیمامی عەلی بوو) دابەشکاریەکی نوێی کرد و ئەهلی بەیتی کردە چوار پلەوە کە ڕێگەی دەدا کەسانی ئاسایش شوێنیان تێدا ببێتەوە. بەڵام حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" قوڵترین چارەسەری هێنایە ئاراوە کە ئەو لەلایەک دانی بەوەدا نا کە ئایەتەکە ژنەکانی پێغەمبەریش دەگرێتەوە (بۆ ڕازیکردنی سووننە) هەروەها لەلایەکی تریشەوە دانی بە پیرۆزی و فەزڵی ئیلاهیی نەوەکانی عەلی و فاتیمەدا نا!. بەڵام شێخی گەورە ابن عەرەبی چەمکی "میراتی ڕۆحی" هێنایە پێشەوە. ئەو فەرمووی: ئەگەر کەسێک لە ڕەچەڵەکی حەزرەتی پێغەمبەریش بێت بەڵام کردەوەی خراپ بێت، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ "ماڵە نزمەکەی خۆی" بەڵام ئەگەر کەسێک کردەوەی باش بێت بەرز دەبێتەوە بۆ "ماڵە بەرزەکەی خودا".   جا باشترین چەک بەدەست سۆفیەکانەوە بۆ سەلماندنی ئەم "میراتە ڕۆحیە" کەسایەتی سەلمانی فارسی بوو. کاتێک حەزرەتی رسول اللە (ﷺ) فەرمووی: "سەلمان لە ئێمەیە، ئەهلی بەیت" عەلێش دووپاتی کردەوە، سۆفیەکان ئەمەیان کردە بەڵگەیەک کە چۆن کۆیلەیەکی فارسی دەتوانێت تەنها بەهۆی دڵسۆزی و پاکبوونەوەی ڕۆحیەوە خۆی بخاتە ناو قوڵایی ئەهلی بەیت و پاراستنی ئیلاهیەوە!. جا سۆفیەکان پیرۆزیان بەخشییە "مەوالی" و کەسانی دەرەوەی خێڵی عەرەبیش. وتیان هەموو بەندەیەک ئەگەر زۆر نزیک ببێتەوە، سیفەتەکانی گەورەکەی وەردەگرێت وەک چۆن حەسەنی بەسری لە ماڵی ئوم سەلمە پەروەردە بوو و لە ئاوی حەزرەتی پێغەمبەری خواردەوە بەمجۆرە میراتەکە لە ڕێگەی "تێکەڵاوبوون و ڕەوشتەوە" گوازرایەوە نەک لە ڕێگەی جینات و بایۆلۆجیاوە!!. جا ئەم لێکچونەی شیعە و سۆفیەکان تەنها لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا نەوەستا بەڵکو گەیشتە قوڵایی تەفسیری قورئان. هەردووکیان بڕوایان بەوە هەبوو کە دەقە ئایینیەکان واتایەکی ڕواڵەتی (ظاهر) و واتایەکی شاراوەیان (باطن) هەیە. شیعەکان ئەو زانستە شاراوەیەیان دەدایە پاڵ ئیمامەکان و سۆفییەکانیش دەیاندا بە پاڵ "عارف و ئەولیاکان" کە بەهۆی موجاهەدە و پاککردنەوەی دەروونەوە ڕاستەوخۆ ئەو علمە پێ دەبەخشرێت (علمی لەدونی). بۆ نموونە لە لێکدانەوەی ئایەتی وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ، شیعەکان دەڵێن ئەو پیاوانە عەلی و ئیمامەکانن کە خەڵک جیادەکەنەوە بەڵام سۆفیەکانی وەک سولەمی و ابن عەرەبی دەفەرموون ئەوانە "عارف و ئەهلی خودان". یاخود لە ئایەتی إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّلْمُتَوَسِّمِينَ، شیعەکان دەڵێن ئەمانە ئەهلی بەیتن، بەڵام سۆفیەکان دەڵێن ئەمانە ئەو کەسانەن کە دەتوانن ناخی دڵەکان بخوێننەوە!. هەروەها هەردوو ڕەوتەکە یەکدەگرن لە ڕەتکردنەوەی تێگەیشتنی ڕواڵەتی و جەستەیی بۆ خودا (تەجسیم)، وەک ئەوەی لە ئایەتی الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى دەردەکەوێت، کە هەردووکیان جێگیربوون یان وەستاویی فیزیکی ڕەت دەکەنەوە و جەعفەری سادق و کەسایەتیەکی سۆفی وەک جەعفەر بن نەسیر بە قوڵبونەوە لە ماناکانی یەکتاپەرستی لێکدانەوەی بۆ دەکەن. بۆیە دەبینین هەموو زنجیرەی سەنەدی سۆفیەکانیش هەر دەگەڕێتەوە بۆ عەلی کوڕی ئەبو تالیب وەک دەروازەی شاری زانست و خاوەنی پێگەی تایبەتی ویلایەت!. جا لە کۆتایدا دەردەکەوێت ئەوەیە کە دامەزراوەی "ویلایەت" لە تەسەوفدا، هیچ نیە جگە لە وێنەیەکی هەموارکراو و بەرفراوانکراوی "ئیمامەت"ی شیعە. سۆفیەکان هەموو ئەو چەمکانەیان وەک عیسمەت، زانستی تایبەت، پاراستن، پلەبەندی گەردوونی و تەئویلی قورئانان برد کە تایبەت بوون بە ئیمامەکان و خستیانە بەرگی وەلیەکانەوە!. گرنگترین شت کە سۆفیەکان گۆڕییان ئەوە بوو کە ئەو دەسەڵاتە ڕۆحیەیان لە قۆرخکاری خێزانێکی دیاریکراو و نەسەبێکی خوێن ڕزگار کرد و کردیانە پاداشتێک کە هەر مرۆڤێک بێ گوێدانە ڕەگەز و نەتەوە ئەگەر بە ڕێگەی زوهد و پاکبوونەوەدا بڕوات، دەتوانێت پێی بگات. بۆیەش تەسەوف توانی ئەو تەلارە ڕۆحانییەی کە شیعەگەری دروستی کردبوو بە ڕووی هەموو مرۆڤایەتیدا بکاتەوە!. ئەمە تێگەیشتنی منە لە کتێبی "الصلة بين التصوف والتشيع" هی دكتور كامل مصطفى الشيبي. دوای خوێندنەوەی چەند بەشێکی ئەم کتێبە لەسەر ویلایەت لە جوزئی یەکەمی کتێبەکدا، بەم شێوازە باسی لێوە دەکات!. ئەوەی کە تێبینم کرد لە دیگایی خۆمەوە قسەکانی تەواون بەڵام ئەو دەیەوێت بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ بڵێت، سۆفیەکان هەڵە بوون! حەقیش بەلای شیعەکانە لەسەر ئەوەی میراتە روحیەکە فەقەد بۆ نەسەبە، بۆیەش لە تەواوی جوزئی یەکەمی کتێبەکەدا هیچ رەدێکم نەبینی بۆ بەڵگەکانی ئەهلی تەسەوف بە تایبەتی حەدیسەکەی سەلمانی فاراسی!. #ئیدراک

photo content

ئەم رێکەوتنەی کە جەنگ لەگەڵ خۆیدا دەهێنیت... هیچ وڵاتنێک لە ناوجەکە هێندەی پاکستان مەترسیدار نیە کە ئیمزایی کردووە لە بەرگریی
ئەم رێکەوتنەی کە جەنگ لەگەڵ خۆیدا دەهێنیت... هیچ وڵاتنێک لە ناوجەکە هێندەی پاکستان مەترسیدار نیە کە ئیمزایی کردووە لە بەرگریی هاوەبەشدا!.. ئەمەش بەم واتایە دێت پاکستان، لەسەر هەر هێرشێک بۆ سعودیا دێتە دەنگ و بەرگری!.. لێرەدا کۆمەڵێک وردەکاری هەیە دەبێت روون بێت ئەویش سیاسەیەتی ئەمەریکایە، ئەمەریکا دڵنیا بوو لەوەی پاکستان ناتوانیت ببێتە یارمەتیدەری سەرەتا، بۆیەش ئەوان لە توانیاندا بوو دانوستانەکان دروست بکەن!. بۆیە لاوازی هێزی بەرگری سعودیا، گەمەیەکی سیاسی بوو، بۆ ئەوەی پاکستان پاڵکێش بکات! چونکە وەک روونە پاکستان ناتوانیت دەستبەرداری سعودیا بێت چونکە داهاتیکی زۆری وڵاتەکەی بەندە بە سعودیایەوە!. مەترسیە گەورەکە ئەمە گەر ئێران هەوڵی لێدان لە سعودیا بدا!، پاکستان دێتە ناو مەیدانەکە دژی ئێران، گەر ئەمەش رووبدا، جەنگی جیهانی حەتمی دەبیت گەر ئەمەش زۆر کاتی بوێ بە دڵنیایەوە جەنگی هەرێمی روودەدات!!.. بەڵام ئەمەی جیگایی گومانی منە هەتا ئێستا ئایە پاکستان بەتەواوەتی بە هۆی ئەم رێکەوتنەوە تەسلیمی جەمسەری ئەمەریکا دەىیت یان جەمسەری چین؟!.. بەگشتی هەنگاوەکانی وەها نیشان دەدەن دەیەویت خۆی بداتە پاڵ ئەمەریکا!. لە دیدگای خۆشمەوە، تورکیا بەرەو لاوازی زۆر دەروات وەک ئوروپا، لە گەمەیەدا نابێتە رەقمێکی بەهێز وەک پاکستان، ئەشتوانم ئەمەش وەک بیرۆکە بهێنمەوە کە تورکیا ئەزانیت بەرەو لاوازی دەروات بۆیەش هەڵسا بە رێکەوتن!. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانیت

چۆڵکردنی هێزی بەرگری ئەمەریکا لە هەرێم مانای وایە چیتر هەرێم بە چاوێک سەیر ناکرێت بۆ بەرگری بەڵکو دەبێتە گۆرەپانی جەنگ!. بەغدا، ئەمەش باش دەزانێت، بەڵام لەم پرسەدا بەغدا تێیدا بەشدار نابێت!. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت #سیاسەت

بۆچی ئەوروپا پیر بووە و ئەمریکا حوکمی دەکات؟ دەبێت لەمە تێبگەین کە ئەوروپای مۆدێرن تەنیا مۆزەخانەیەکی جوان و ئارامە لە کاتێکد
بۆچی ئەوروپا پیر بووە و ئەمریکا حوکمی دەکات؟ دەبێت لەمە تێبگەین کە ئەوروپای مۆدێرن تەنیا مۆزەخانەیەکی جوان و ئارامە لە کاتێکدا ئەمریکا کارگەی دروستکردنی هێز و داهێنانە. جیاوازیەکە لە جوگرافیا و مێژوو یان سەرچاوەی سروشتیدا نیە بەڵکو لە قوڵایی فەلسەفەی بەڕێوەبردن و تێگەیشتنە بۆ ڕۆڵی دەوڵەت!. لە ئەمریکا، دەوڵەت دەڵێت: "من گۆڕەپانەکە دەپارێزم، بەڵام شەڕی مانەوە ئەرکی خۆتە." لە بەرامبەردا لە ئەوروپا دەوڵەت دەڵێت: "پێویست بە شەڕ ناکات، من هەموو شتێکت بەخۆڕایی بۆ دابین دەکەم." ئەم هاوکێشە سادەیە یەکەمیانی کردۆتە خاوەنی تەکنەلۆژیا و ئابووریی جیهان و دووەمیشی کردۆتە پاشکۆیەکی بێدەسەڵات کە ژیانی لەسەر دەرمانی ئازارشکێنە!.. ئەوروپا سیستەمێکی دروست کردووە کە پێی دەوترێت "دەوڵەتی خۆشگوزەرانی". لەوێدا خوێندن بێبەرامبەرە و بیمەی تەندروستی بێبەرامبەرە و تەنانەت ئەگەر کار نەکرێت دەوڵەت پارەی مانگانە دەدات!. لە ڕواڵەتدا ئەمە وەک بەهەشتێکی زەمینی دەردەکەوێت بەڵام لە واقیعدا گەورەترین ژەهرە بۆ گیانی داهێنان و بەرهەم هێنان!. کاتێک شکست هیچ باجێکی نەبێت و سەرکەوتنیش باجی قورسی لێ وەربگیرێت لە ڕێگەی باج سەپاننەوە بەسەر دەوڵەمەندەکاندا ئیتر بۆچی مرۆڤ خۆی ماندوو بکات؟!. فریدریش نیچە پێشبینیی ئەم کارەساتەی کردبوو کاتێک باسی لە سەرهەڵدانی "دوایین مرۆڤ" (The Last Man) کرد. نیچە دەڵێت: "دوایین مرۆڤ ئەو کەسەیە کە هیچ ئامانجێکی گەورەی نییە، تەنیا دەیەوێت ئارام بێت، تێر بێت و لە ئازار بەدوور بێت. ئەو کەسەی کە نایەوێت حوکم بکات و نایەوێت گوێڕایەڵ بێت، چونکە هەردووکیان زۆر قورسن." ئەوروپای ئەمڕۆ پڕە لەم "دوایین مرۆڤ"انە کە دەوڵەت هەموو پاڵنەرێکی شەڕکردن و داهێنانی لێ سەندونەتەوە!. لەلایەکی ترەوە، ئەمریکا وڵاتێکە بێبەزەیانە مامەڵە دەکات. ئەگەر بتەوێت لە زانکۆیەکی باش بخوێنیت دەبێت قەرزێکی گەورە بکەیت و ئەگەر نەخۆش بکەویت دەبێت بیمەی تەندروستیت هەبێت! ئەگەر کۆمپانیاکەت مایەپووچ بێت حکومەت نایەت بە هانەتەوە!. ئەمە بۆ زۆر کەس دڕندانە دەردەکەوێت بەڵام ئەمە ڕێک ئەو ئاگرەیە کە پۆڵای لێ دروست دەکرێت!. لە ئەمریکا، مرۆڤەکان دەزانن کە مانەوەیان تەنیا و تەنیا لەسەر شانی خۆیانە. ئەم فشارە دەروونی و ئابووریە وادەکات تاکەکان بەوپەڕی توانایانەوە کار بکەن. هەر بۆیەش گەورەترین داهێنانەکانی سەدەی بیست و یەکەم لە ئینتەرنێتەوە تا زیرەکی دەستکرد لە ئەپڵەوە تا سپەیس ئێکس لە ئەمریکا لەدایک دەبن نەک لە ئەوروپا...! داهێنان پێویستی بە برسێتیە نەک تێربوونێکی بێ ئامانج!. گەورەترین وەهم کە خەڵکی ئەوروپا بڕوایان پێکردووە ئەوەیە کە دەڵێن: "ئێمە بێ ئەوەی هێزێکی ڕەق بین، سەلامەت و ئارامین!" ئەمە درۆیەکە کە دەبێت هەڵبوەشێتەوە. سەلامەتیی ئەوروپا دەرەنجامی ئەو سیستەمە نەرمەی خۆیان نیە بەڵکو سێبەری چەترە سەربازیەکەی ئەمریکایە!. ئەوروپا توانیویەتی پارەی سوپا و چەکەکانی ببڕێت و بیکات بە مووچەی بێکاری و نەخۆشخانەی بێبەرامبەر تەنیا لەبەر ئەوەی ئەمریکا لە ڕێگەی ناتۆوە ئەرکی پاراستنی ئەو کیشوەرەی گرتۆتە ئەستۆ. وەک ئەوە وایە کەسێک لەناو قەڵایەکی پۆڵایندا بخەوێت و بڵێت "من پێویستم بە شمشێر نیە" لە کاتێکدا پاسەوانێکی تر بە شمشێرەکەیەوە لە دەرەوەی قەڵاکە وەستاوە و دەیپارێزێت. هەرکاتێک ئەمریکا بڕیار بدات ئەو پاراستنە هەڵبگرێت ئەوروپا لەبەردەم زلهێزەکانی وەک ڕووسیا یان چیندا لە چەند ڕۆژێکدا دادەڕمێت!. خولاسە کاتێک دەوڵەت دەست لە ژیانی تایبەتی و پەروەردە و گیرفانی خەڵک وەردەدات ئەمە وزەی نەتەوەیەک دەگۆڕێت بۆ تەمبەڵی!. بەڵام کاتێک دەوڵەت تەنیا چاودێرێکی تیژبینە و گۆڕەپانەکە بۆ ڕکابەری جێدەهێڵێت نەتەوەیەک دروست دەکات کە لە توانایدایە سنوورەکانی زەوی ببڕێت و حوکمی تەواوی غەیری خۆشی بکات!. #ئیدراک #سیاسەت

"الشيخ محيي الدين بن عربي هو إمام العارفين، وتاج الموحدين، وقدوة السالكين. كلامه بحر لا ساحل له من العلوم الربانية والمعارف الإلهية. ومن أنكر عليه أو طعن فيه فهو إما جاهل بحاله، أو قاصر الفهم عن إدراك مقاله" (الاغتباط بمعالجة ابن الخياط) الإمام مجد الدين الفيروزآبادي "الشيخ الإمام، العارف بالله تعالى، محيي الدين محمد بن علي بن عربي الحاتمي الأندلسي، صاحب المقامات العالية والكشوفات الجلية، بحر المعارف الإلهية والعلوم الربانية... كان قطب زمانه، وغوث أوانه، وقد تباينت فيه آراء الناس، فمنهم من رفعه إلى أعلى عليين، ومنهم من وضعه في أسفل سافلين، والحق أنه من كبار العارفين والأولياء الصالحين." (مرآة الجنان وعبرة اليقظان في معرفة ما يعتبر من حوادث الزمان) لإمام عبدالله اليافعي سُئل ابن حجر الهيتمي عن الشيخ محيي الدين بن عربي، فأجاب: "الذي استقر عليه رأي الأكابر من العلماء العارفين بالله، أنه من أكابر أولياء الله تعالى العارفين، ومن أئمة المحققين... فإياك ثم إياك أن تنكر عليه شيئاً مما قاله إلا إن كنت بالغاً مبلغاً يُؤهلك لفهم كلام الصوفية وإشاراتهم، وإلا فسلِّم لهم تسلم. ومن كفَّره بسبب ظواهر بعض كلماته فهو المخطئ الجاهل باصطلاح القوم." ​(الفتاوى الحديثية) الإمام ابن حجر الهيتمي "اعلم يا أخي أن الشيخ محيي الدين قدس الله روحه من أكابر العارفين المجمع على جلالتهم، وقد أجمع أهل الطريق على أنه لم يأت بعده مثله، ولا من يقاربه في علوم الوهب والمعارف الإلهية... وإنما أُتي طاعنوه من قصور أفهامهم عن إدراك معانيه، أو مما دُسَّ في كتبه من حساده." ​(اليواقيت والجواهر في بيان عقائد الأكابر) الإمام عبدالوهاب الشعراني #شيخ_الأكبر

ئەمە ئەو بازنە داخراوەیە کە کۆمەڵگەی کوردی تێیکەوتوە. پارتی و یەکێتی ڕێگری دەکەن لە دروستبوونی هەر جۆرە هۆشیاریەکی سیاسیی ڕاستەقینە، چونکە دەزانن بە ئاگاهاتنەوەی جەماوەر، کۆتایی بە ئیمپراتۆریەتە درۆیەکەیان دێت!.. پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، نەک تەنها لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە بەڵکو لە ڕووی فەلسەفی و ڕۆحیەوە هەرێمی کوردستانیان وێران کردووە. ئەوان دەسەڵاتێکیان بونیاد ناوە کە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ ئۆشنیاکەی جۆرج ئۆروێڵ. دەسەڵاتێکی مۆدێرن لە شکڵدا بەڵام دڕندە و بەتاڵ لە ناوەڕۆکدا کە دەسەڵاتێک کە ئامانجی تەنها مانەوەی خۆیەتی لەسەر حیسابی وردوخاشکردنی ئیرادە و کەرامەتی تاکی کورد!... #سیاسەت

شیکردنەوەیەکی مێژوویی و سیاسی بۆ پارتی و یەکێتی؛ مێژووی سیاسیی هەرێمی کوردستان، لە دوای راپەڕینی ١٩٩١ەوە، مێژوویەکە لە بێئومێدیەکی قوڵی فەلسەفی و داڕمانی ئەخلاقی. ئەو دوو هێزەی کە خۆیان وەکو ڕزگارکەری نەتەوەیەک پێناسە دەکرد (پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) لەبری بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکرات، سیستەمێکی ئۆلیگارشیی(oligarchy) خێزانی و حیزبیان دروست کرد کە بەتەواوی دەچێتە چوارچێوەی ئەو رێگاێ تۆقێنەرەیی کە جۆرج ئۆروێڵ لە ڕۆمانی "١٩٨٤"دا وێنای کردووە!. بۆ تێگەیشتن لە سروشتی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەبێت بگەڕێینەوە بۆ مێژووی دروستبوونیان و ئەو ململانێ خوێناویەی لە نێوانیاندا هەبووە. لە دوای دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لە ١٩٩٢ ئەم دوو حیزبە نەیانتوانی لە فۆڕمی "شاخ" و عەقڵیەتی خێڵەکی دەربچن بەرەو فۆڕمی "دەوڵەتداری". شەڕی ناوخۆی نێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٨ کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران گەنجی کورد تەنها لەپێناو دابەشکردنی داهاتی گومرگ و قۆرخکردنی دەسەڵاتدا بوو..! لێرەدا، مۆدێلی "شۆڕش" بەتەواوی لەو شیکارییە مێژوویە دەچێت کە جۆرج ئۆروێڵ لەسەر زاری ئیمانوێل گۆڵدشتاینەوە لە ڕۆمانی ١٩٨٤ خستوویەتەڕوو. جا لەو کتێبەکەدا هاتووە کە بە درێژایی مێژوو کۆمەڵگە دابەش بووە بەسەر سێ چیندا کە چینەکانی سەرەوە، ناوەڕاست، خوارەوەیە. ئامانجی چینی ناوەڕاست ئەوەیە کە جێگەی چینی سەرەوە بگرێتەوە بۆ ئەمەش چینی خوارەوە (جەماوەر) بەکاردەهێنێت بە دروشمی "ئازادی و یەکسانی" بەڵام کاتێک دەگاتە دەسەڵات چینی خوارەوە دەخاتەوە هەمان دۆخی کۆیلایەتی پێشوو و خۆیان دەبن بە چینی سەرەوەی نوێ!. ئەمە ڕێک مێژووی پارتی و یەکێتیە ئەوان (چینی ناوەڕاست) جەماوەری کوردیان (چینی خوارەوە) بەکارهێنا بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس (چینی سەرەوە) بەڵام هەرکە گەیشتنە دەسەڵات خۆیان بوون بە دیکتاتۆرێکی نوێ و خەڵکیان خستەوە ژێر چەپۆکی نەداری و سەرکوتکردن!. یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی حیزبەکەی ئۆروێڵ بریتیە لە "جەنگ واتە ئاشتی". مانا فەلسەفیەکەی ئەمە ئەوەیە کە دەسەڵاتێکی تۆتالیتار پێویستی بە دروستکردنی قەیران و جەنگی بەردەوام هەیە (چ جەنگی سەربازی یان ئابووری) بۆ ئەوەی سەرنجی هاووڵاتیان لەسەر کێشە ناوخۆیەکان لابدات و لە دۆخێکی ترسی بەردەوامدا بیانگوازێتەوە. ئۆروێڵ دەڵێت کە مەبەستی سەرەکی لە جەنگی مۆدێرن لەناوبردنی بەرهەمی ڕەنجی مرۆڤەکانە بێ ئەوەی ئاستی بژێویی ژیانیان بەرز بکرێتەوە چونکە ئەگەر خەڵک کاتی پشوودان و سامانیان هەبێت ئەوا هۆشیار دەبنەوە و بیر دەکەنەوە بەمەش دەسەڵاتی ئۆلیگارشی دەڕووخێنن!!. سیاسەتی پارتی و یەکێتی بەتەواوی لەسەر ئەم بنەمایە کار دەکات. لەبری جەنگی سەربازیی گەورە ئەوان "جەنگی ئابووری" و قەیرانی دەستکردیان بۆ خەڵک دروست کردووە. پرسی "ئابووریی سەربەخۆ"، بڕینی مووچە و ململانێی بەردەوام لەگەڵ بەغدا ئەو جەنگە بەردەوامەیە کە پارتی و یەکێتی پشتی پێ دەبەستن. بە هێشتنەوەی هاووڵاتی و فەرمانبەری کورد لەسەر لێواری برسیەتی و سەرقاڵکردنیان بە خەمی پەیداکردنی بژێویی ڕۆژانە (وەک وەرگرتنی مووچە یان بەنزین) ڕێگە دەگرن لەوەی هاوڵاتی کاتی هەبێت بیر لە ئازادیە سیاسیەکانی و مافە سەرەکیەکانی بکاتەوە!. بەو پێیەی دەسەڵات سامانی نەوت و داهاتی ناوخۆ بەفیڕۆ دەدات و قۆرخی دەکات، خەڵک دەخاتە دۆخێکی ناهەمواری دارایەوە، ئەمەش ڕێک جێبەجێکردنی ئەو تیۆریەی ئۆروێڵە کە دەڵێت بەرهەمی کار دەبێت لەناو ببرێت بۆ ئەوەی خەڵک هەمیشە لە دۆخی چاوەڕوانی و نەداریدا بێت و دەسەڵاتی ئۆلیگارشیش پارێزراو بێت. تەنانەت مۆدێرنە لە ڕووە فەلسەفیەکەیەوە وەک ئەوەی لای کانت، لۆک و ڕۆسۆ هەیە پێداگری لەسەر ئازادیی تاک، پەیمانی کۆمەڵایەتی، سەروەریی یاسا، و ڕێزگرتن لە کەرامەتی مرۆڤ دەکات. بەڵام پارتی و یەکێتی هیچ کام لەم پرەنسیپانەیان نیە. ئەوان خاوەنی هیچ "مەبدەئێکی فەلسەفیی بەهێز" نین. ئایدۆلۆژیای ئەوان تەنها یەک شتە کە "مانەوە لە دەسەڵات بە هەر نرخێک بێت". لێرەدا دەگەینە ترۆپکی نیهیلیزمی سیاسی یانی هیچگەرایی سیاسی. ئەوان هیچ باوەڕێکی قووڵیان بە ناسیۆنالیزمی کوردی، سۆسیالیزم، یان لیبراڵیزم نەماوە بەڵکو ئەم چەمکانە تەنها وەک ماسکێک بۆ پاساوهێنانەوەی بوونی خۆیان بەکاردەهێنن. لەم خاڵەشدا زۆر لە سیستەمەکەی ١٩٨٤ دەچن. لە ڕۆمانەکەدا، ئۆروێڵ ئاماژە بەوە دەکات کە ئامانجی حیزبە نوێیەکان لە سەدەی بیستەمدا جیاواز بوو لەوانەی ڕابردوو چونکە ئەوان بە ئاشکرا ئامانجیان بەردەوامیدان بوو بە "نائازادی" و "نایەکسانی". هەروەها حیزبەکە ئامانجی نیە خزمەتی مرۆڤایەتی بکات یان کۆمەڵگەیەکی یوتۆپی(utopian) دروست بکات بەڵکو خودی "دەسەڵات" تاکە ئامانجە و حیزب دەیەوێت پرۆسەی مێژوو بوەستێنێت و بۆ هەمیشە خۆی لە لوتکەدا بهێڵێتەوە. سەرکردایەتیی پارتی و یەکێتیش گەیشتوونەتە ئەو قۆناغەی کە هیچ پڕۆژەیەکیان بۆ ئایندە نیە جگە لە پاراستنی ئیمپراتۆریەتە ئابووری و سەربازیەکەی بنەماڵەکانیان!.. مۆدێرنە لای ئەوان تەنها بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ چاودێریکردنی وردی هاووڵاتیان و دروستکردنی دەزگای زەبەلاحی موخابەراتیە!. جا لە هەرێمی کوردستان، دەزگا ئەمنیەکانی وەک پاراستن و زانیاری، هەمان ڕۆڵی "پۆلیسی بیرکردنەوە" (Thought Police) دەبینن کە لە ڕۆمانی ١٩٨٤دا باسکراوە. ڕۆڵی ئەم دەزگایانە تەنها پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی نیە بەڵکو پاراستنی ئاسایشی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانە. هەر دەنگێکی جیاواز هەر ڕەخنەیەک لە میدیاکان یان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک هەڕەشە دەبینرێت و سەرکوت دەکرێت. ئۆروێڵ وەسفی پۆلیسی بیرکردنەوە دەکات کە چۆن چاودێریی هەموو جوڵەیەک و دەنگی خەڵک دەکەن و تەنانەت بیرکردنەوەی جیاواز دەبێتە گەورەترین تاوان. لە هەرێمی کوردستانیشدا ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان دەڕفێندرێن، زیندانی دەکرێن، یان تیرۆر دەکرێن تەنها لەسەر دەربڕینی بیروڕایەکی جیاواز!.. لەپاڵ سەرکوتکردنی جەستەیی، ئیغتیالکردنی عەقڵیش لە ڕێگەی میدیاوە بەردەوامە. پارتی و یەکێتی "وەزارەتی ڕاستی" تایبەت بە خۆیان هەیە کە پێکدێت لە دەیان کەناڵی تەلەفزیۆنی، ماڵپەڕ و سوپایەکی سێبەری دیجیتاڵی. کاری ئەم دەزگایانە بریتیە لە شێواندنی ڕاستیەکان دوبارە نوسینەوەی مێژوو و دروستکردنی گوتارێکی چەواشەکارانە. لە کتێبەکەی ئۆروێڵدا، حیزب بەردەوام مێژوو دەستکاری دەکات بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە پێشبینیەکانی سەرکردە (Big Brother) هەمیشە ڕاست بوون و هەر بەڵگەنامەیەک کە پێچەوانەی ویستی دەسەڵات بێت لەناو دەبرێت!. دروشمی حیزب ئەوەیە کە "ئەوەی کۆنتڕۆڵی ڕابردوو بکات کۆنتڕۆڵی ئایندە دەکات! جا ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئێستا بکات کۆنتڕۆڵی ڕابردوو دەکات!". پارتی و یەکێتیش مێژووی خەباتی کوردیان قۆرخ کردووە، هەڵە کوشندەکانی خۆیان دەسڕنەوە یان دەیگۆڕن بۆ "دەستکەوتی نیشتمانی" و مێژوو بە جۆرێک دەنووسنەوە کە خۆیان بە تەنها پاڵەوانی نەتەوە بن و هەموو نەیارەکانیان بە "خائین" پێناسە بکەن. ئەوان وا لە تاک دەکەن کە تەنانەت متمانەی بە یادەوەرییەکانی خۆیشی نەمێنێت!. یەکێک لە دەرهاویشتە مەترسیدارەکانی دەسەڵاتی ئەم دوو حیزبە، ناچارکردنی تاکە بە پەیڕەوکردنی چەمکی "دوفاقی" یان بیرکردنەوەی دوانە. ئۆروێڵ ئەم چەمکە بەوە پێناسە دەکات کە کەسێک لە یەک کاتدا باوەڕی بە دوو بیرۆکەی دژبەیەک هەبێت و هەردووکیان قبوڵ بکات واتا بزانێت کە شتێک درۆیە بەڵام بە جۆرێک ڕەفتار بکات وەک ئەوەی ڕاستیەکی ڕەها بێت!. لە هەرێمی کوردستان، زۆرینەی خەڵک، بەتایبەت کادر و فەرمانبەرانی حیزبی، دەزانن کە دەسەڵات گەندەڵە، سامان دەدزێت و هیچ باوەڕێکی بە دیموکراسی نیە بەڵام بۆ ئەوەی بژێویی ژیانیان مسۆگەر بکەن و لە مەترسی دوور بن لەسەر شاشەکان و لە کۆبونەوەکاندا ستایشی مەزنیی سەرکردەکان دەکەن و بەرگری لە سیاسەتە شکستخواردوەکانیان دەکەن ئەمە دەبێتە هۆی کوشتنی ویژدان و دروستکردنی کەسایەتیەکی شیزۆفرینی (لێکترازاو) لەناو کۆمەڵگەدا. کاتێک مرۆڤ ناچار دەبێت درۆ بکات بۆ ئەوەی بژی!! بەهای مرۆڤایەتیی خۆی لەدەست دەدات. لە ڕۆمانەکەدا، دەسەڵات دەیەوێت خۆشەویستی و سۆزی مرۆڤەکان تەنها بۆ (Big Brother) بێت و هەموو جۆرە پەیوەندیەکی مرۆیی تر خاڵی بکرێتەوە لە هەستی ڕاستەقینە. لە کوردستانیشدا، لایەنگری حیزبی و کۆیلایەتی بۆ شەخس، خراوەتە سەرووی ئینتیمای نیشتمانی و هەستی مرۆڤایەتیەوە!. لە کۆمەڵگەی ١٩٨٤دا، ڕێژەی ٨٥٪ی دانیشتووان بە (Proles) یان چینی کرێکار و خوارەوە ناسراون. حیزب زۆر گرنگیان پێ نادات تا ئەو کاتەی سەرقاڵن بە ئیشی قورس، کێشەی ڕۆژانە، خەمخواردن بۆ بژێوی، سەیرکردنی فیلمی بێمانا، و قومارکردن (یان لۆتەری). دروشمی حیزب بۆ ئەوان ئەوەیە "پرۆل و ئاژەڵەکان ئازادن". واتا ئازادن لەوەی هەرچیەکی بێمانا دەکەن با بیکەن تەنها با هۆشیاریی سیاسیان نەبێت!. پارتی و یەکێتی بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ زۆرینەی خەڵکی کوردستان دەکەن. ئەوان کۆمەڵگەیان نوقمی کێشەی بچوک و سەتحی کردووە. لە ڕێگەی میدیاکانەوە، بەرنامەی بێمانا، ململانێی دروستکراوی سۆشیاڵ میدیا و کێشە خێزانیەکان زەق دەکرێنەوە بۆ ئەوەی جەماوەر سەرقاڵ بێت!... ئەوان نایانەوێت خەڵک خاوەنی فەلسەفە و بیرکردنەوەی قووڵ بێت. زۆرینەی خەڵک بەتەواوی بێئومێد کراون. ئەو ڕێژە زۆرەی گەنجان کە ساڵانە کوردستان جێدەهێڵن و بەرەو ئەوروپا کۆچ دەکەن، دەرەنجامی ئەو فشارە دەروونیەیە کە سیستەمەکە دروستی کردووە. گەنجی کورد هەست دەکات هیچ بەهایەکی نیە، ئایندەی لێ سەندراوەتەوە و لەناو سیستەمێکدا دەژی کە تێیدا دڵسۆزی بۆ وڵات هیچ مانایەکی نیە ئەگەر دڵسۆز نەبیت بۆ حیزب!... جا لە ڕۆمانەکەدا پاڵەوانی چیرۆکەکە (وینستۆن) دەنووسێت: "ئەگەر ئومێدێک هەبێت، ئەوا لەناو پرۆلەکان (چینی خوارەوە)دایە". بەڵام دواتر دەگاتە ئەو تێگەیشتنەی کە: "تاوەکو هۆشیار نەبنەوە، هەرگیز یاخی نابن، تاوەکو یاخیش نەبن، ناتوانن هۆشیار ببنەوە!!".

photo content

لە حەزرەتی سیدنا مەعسوم ئیمامی عالەم (عەلی) عليه السلام، پسیاری لێ دەکرێت، بە چ شتێک خودات ناسیوە؟! لە وڵامدا دەفەرمووێت: بم عرفني به نفسه. (زاتی خۆیی، خۆی پێناساندم. یانی ئەو زاتە گەورەیە لە رێگایی ئەقڵەوە خودایی نەناسیەوە، بەڵکو لە رێگای حەزرەتی سەیدنا مەعسوم، سید وجود ﷺ بووە، لەگەڵ قورئان، ئەمەش هەر خودا دەکاتەوە چونکە دانیەک نێردراوی خودایە، دانیەکیش کەلامی خوایە) لا تشبهه صورة، ولا يدرك بالحواس، ولا يقاس بالناس، (خودای گەورە لە سەرووی ماددە و شێوەوەیە. مێشکی مرۆڤ هەر وێنەیەک بهێنێتە پێش چاوی بۆ خودا، ئەوا خودا نیە!، هەروەها مرۆڤ ناتوانێت بەو پێنج هەستەوەرەی کە هەیەتی درک بە زاتی خودا بکات چونکە خودا ماددە نیە! خودا بە پێوەرەکانی مرۆڤ ناپێورێت، جا بۆیە هەر تەسەوەر و شتێک هەبێت لە ئەقڵدا دەربارەی خودا، ئەوە ئەوە نیە و هەڵەیە!)، قريب في بعده، بعيد في قربه، (جا لێرەدا ئاماژەیەکی زۆر باڵایە کە مەبەستی ئەوەیە هەرچەندە خودا زۆر لەسەرووی ئێمەوەیە، جا سەروو مەبەستم لە رووی شوێنەوە نیە! چونکە خودا شوێنی نیە!، جا لە زات و گەورەییدا لێمان "دوورە" و دەستمان پێی ناگات بەڵام لە هەمان کاتدا بە علم و ئاگاداری و بەزەیەکەی لە دەماری گەردنمان لێمان "نزیکترە". پێچەوانەکەشی ڕاستە!، زۆر لێمانەوە نزیکە، بەڵام لە ڕووی مەقام و گەورەیەوە زۆر بەرز و دوورە لە درکپێکردنی مرۆڤ! وشەی مقامیش مەبەستم مەجازە ئەگینا خودا دروستکەری مقامە نەک خۆی لەناو مقامێکدا بیت!، دوورەیەکەش لەگەڵ بەرزەیەکە مەبەستم دووری ماددی و حسی نیە!) هو فوق كل شيء، ولا يقال تحته شيء، وتحت كل شيء ولا يقال فوقه شيء، وأمام كل شيء ولا يقال وراءه شيء، ووراء كل شيء، ولا يقال شيء أمامه، (ئەم بڕگەیە ڕەتکردنەوەی شوێن و ئاراستەکانە بۆ خودا. مەبەستی ئەوەیە کە کاتێک دەڵێین خودا "لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە"، مەبەستمان بەرزیی شوێن نیە تا بڵێین شتەکانی تر لە خوارەوەن کەواتە شوێن نایگرێتەوە! بەڵکو مەبەست بەرزی و باڵادەستیی زاتە. ئەو سەرەتا و پێشینە پێش هەموو شتێک هەبووە و کۆتایی و پاشینە پاش لەناوچوونی هەموو شتێک دەمێنێتەوە و کاتو زمان کاریگەری لەسەر نیە. خودا دەورەدراو و سنووردار نییە بە ئاراستەکانی سەرەوە، خوارەوە، پێشەوە، دواوە!)، علمه بما يكون كعلمه بما كان، فسبحان من هو هكذا ولا هكذا غيره. (زانستی خودا زانستێکی ڕەهایە. بۆ ئێمەی مرۆڤ کات دابەش دەبێت بۆ ڕابردوو، ئێستا، داهاتوو، بۆیە داهاتوومان لێ نادیارە. بەڵام بۆ خودا، هەموو کاتەکان ئاشکرا و یەکسانن ئەوەی هێشتا ڕووینەداوە بە هەمان وردی دەیزانێت کە چۆن ئاگاداری ئەوەیە کە هەزاران ساڵ لەمەوپێش ڕوویداوە. بۆیە ئەو لە کۆتاییدا دەفەرموێت پاکی بۆ ئەو زاتەی تەنها خۆی شایەستەی ئەم سیفەتانەیە و هیچ دروستکراوێک هاوبەشی نیە لەم مەزنیەدا!.) "ئەمە شەرحی وڵامەکەیەتی کە خۆم کردومە لەسەر بنەمایی ئەهلی زاهیر" بەڵام گەر بە شێوازێکی عیرفانی لە وڵامەکەی بروانین جیاوازترە تا رادەیەک: بماذا عرفت ربك؟ قال: بم عرفني به نفسه: مرۆڤ ناتوانێت لە ڕێگەی ئەقڵی موجەرەد زاتی خودا بناسێت چونکە ئەقڵ سنووردارە. مەعریفەی حەقیقی تەنها لە ڕێگەی تەجەلی ئیلاهی و کەشفەوە دەبێت. واتە خودا خۆیەتی کە خۆی دەناسێنێت، ئەو هەم ناسەرە (العارف) و هەم ناسراوە (المعروف). حەزرەتی ئیمامی عالەم، لێرەدا دان بەوەدا دەنێت کە مەعریفەکەی بەرهەمی هەوڵی کەسیی نیە، بەڵکو دەرئەنجامی کردنەوەی دەرگای تەجەلیاتە لەلایەن حەقەوە بۆی بەپێی ئەو ئامادەیەی (الاستعداد) کە هەیەتی!. لا تشبهه صورة، ولا يدرك بالحواس... قريب في بعده، بعيد في قربه: "لا تشبهه صورة" ئەمە مه‌قامی تەنزیهە، زاتی پەروەردگار لە سەرووی هەموو وێنە و فۆڕمێکدایە. ولا يدرك بالحواس یانی بە پیچ هەستەوەرەکە هەرگیز درک ناکرێت. "قريب في بعده، بعيد في قربه" لێرەدا کە پێی دەوترێت (حیرەت). خودا ئەوەندە دوورە بەهۆی گەورەیی و بێسنووری زاتیەوە کە کەس پەی بە کرۆکی نابات بەڵام لە هەمان کاتدا لە "دەماری مل" نزیکترە بەهۆی ئەوەی کە ئەو حەقیقەتی بوونی هەموو شتەکانە. حەق پێویستی بەوە نیە شوێن ببڕێت بۆ ئەوەی لێت نزیک بێت یان لەناو شوێندا بێت یان بێتە شوێنی تۆوە!، ئەو لە ناخ و حەقیقەتی شتەکاندایە لە هەمان کاتدا لە سەرووی تایبەتمەندیەکانیانەوەیە وەک ماهیەتەکان!. هو فوق كل شيء، ولا يقال تحته شيء، وتحت كل شيء ولا يقال فوقه شيء: بوون تەنها یەکە و ئەویش بوونی حەقە (الوجود الحق). ئیمامی عالەم لێرەدا درک بەوە دەکات کە چەمکەکانی سەرەوە، خوارەوە، پێشەوە، دواوە ئاڕاستەی شوێنین و بۆ زاتی بێسنوور نابن. کە دەفەرموێت ناوترێت شتێک لە ژێریەتی یان لە سەروویەتی، یانی "غەیر" بوونی نیە تا ببێتە پێوەرێک بۆ دیاریکردنی جێگای خودا. خودا خۆی پەیمانەیەکە کە هەموو ئاڕاستەکان دەگرێتەوە (وهو المحيط بكل شيء) بۆیە نە "سەرەوە"ی هەیە و نە "خوارەوە" چونکە خۆی باوەشی بە هەموو شوێنێکدا کردووە بەبێ ئەوەی شوێن بیگرێتەوە!. علمه بما يكون كعلمه بما كان: بۆ مرۆڤ، زەمەن دابەش دەبێت بۆ ڕابردوو و داهاتوو. بەڵام بۆ خودا، زەمەن بریتیە لە "ئێستایەکی هەتاهەتایی" (الآن الدائم). چەمکێک هەیە پێی دەوترێت "الأعيان الثابتة" واتە حەقیقەتی هەموو دروستکراوەکان پێش ئەوەی بێنە نێو بوونی دەرەکیەوە لەنێو زانستی خودادا بە شێوەیەکی نەگۆڕ هەبوون وەک ماهیەت. زانینی خودا بە ڕابردوو و داهاتوو جیاوازی نیە چونکە ئەو ملکەچی گۆڕانکاریەکانی کات نیە بەڵکو بە پێچەوانەوە کات و جولە ملکەچی ئەو زاتەن. هەموو شتێک لە یەک نیگادا لە یەک ساتدا لای ئەو حازرە و هەیە!. کاتێک دەفەرموێت: فسبحان من هو هكذا ولا هكذا غيره، مرۆڤ دەخاتە ئەو پێگە عیرفانیەی کە عەقڵ تێیدا دەوەستێت! لێرەدا زمان لە گوزارشتکردن دەستەوسانە و بێدەسەڵاتە. ئەم دەقە تەنها وەسفێکی لاهوتی نیە بەڵکو بانگهێشتێکە بۆ مرۆڤ تا بزانێت خودا بە پێوەرە مرۆیەکان ناپێورێت (ولا يقاس بالناس)بەڵکو دەبێت بە دڵی پاک و چاوی بەصیرەتەوە ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی نووری تێگەیشتن و حەقیقەت!. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت #عەقیدە #ئیدراک

photo content

بیرهێنانەوە، هەر کەسێک ئاگاداری نوسینە سیاسیەکان بی هی پێشتر باسم بە وردی کردووە!... کە پاکستان تەنیا لە رێگایی سعودیاوە دێتە
بیرهێنانەوە، هەر کەسێک ئاگاداری نوسینە سیاسیەکان بی هی پێشتر باسم بە وردی کردووە!... کە پاکستان تەنیا لە رێگایی سعودیاوە دێتە جەنگەوە... گەر پاکستانیش بکەویتە ناو شەرەکە... راستەوخۆ جەنگی جیهانی بەرپا دەبێت...! هەرچەندە ئەوە شتێکی حەتمیە... ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانیت! جا بۆیە پاکستان ئاگاداری ئێران دەکاتەوە کە سعودیا، هێڵی سوورە!... چونکە بەرژوەندی ئابووری تەواوی لەگەڵە! #سیاسەت