es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

وحدوي

وحدوي

Ir al canal en Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Mostrar más
752
Suscriptores
Sin datos24 horas
+17 días
-430 días
Archivo de publicaciones
دوای ئەوەی کە چوومە ناو دیراسە کردنی عەقیدەی تەسەوفی و اصولیان، هەمیشە لە مێشکمدا شتێک دەخولیایەوە! کە ئایە بۆچی ئەوان ئەوەندە بێدەنگن لەسەر کێشە و شەرەکانی ناو سەحابەکان.. مەبەست کێشەکانی ناو سوننە و شیعەیە!. دائیمەن، هەستم بەوە کردووە قسەی ئەوان جۆرێک لە ساردی تێیدایە بەرامبەر بە رووداوەکانی ئەوکاتە.. تەنانەت قسەکانیشیان بە تەواوەتی پێچەوانەی سونە و شیعە!. ئەوەی لەم دوایە بۆم دەرکەوت ئەوەیە کە عورەفاکان گرینگی بەوە نادەن لەم عالەمی مومکینەدا چی هەیە، ئایە ابو بەکر یان عەلی گەورەترە؟! ئایە شیعە یان سونە لەسەر حەقە؟! ئایە مەوقیفیان چیە بەرامبەر سەحابە؟!....هد زۆر زۆر لەوە زیاتر، ئەوان گرینگی بەوە نادەن و وەک شتێکی سەرەکی سەیری ناکەن!. بەڵکو لایان وایە گرینگ نیە تۆ کام مەزهەبی!. ئەوەی لای ئەوان گرینگە ئەوەیە کە ئەم موسڵمانە بە تەواوەتی ئاراستەیی خودا بکەن، ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە موسڵمانەکە بتوێنەوە لە ئیرادە ئیلاهیەکە، دواتر بە ئیرادەی ئیلاهیەوە بێتەوە خزمەت بکات!. چونکە لای ئەوان وایە کاتێک کە دڵ دەبێتە شوێنک کە بەس خودایی تیایە، ئیتر هیچ گرینگی نامێنێت کام سەحابە راستە و هەڵەیە کام مەزهەبە لەسەری بیت یان نا!.. هد. ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت، ئەوەش تەنیا بیرکردنەوەی خۆمە لە ئەنجامی تێگەیشتنم لە قسە و ئسولیان. #ئیدراک

ئەمەش لینکی شەرحی کتێبەکەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سادە بکرێنەوە، جا ئەو لینکە ئەلبومی هەموو ڤیدۆکانە؛ https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBgPB1nofaDdHjGQ5hTueC0E&si=f1DsbVQWsLjFjcO1

ئێستا نزیک کاتی پێشەنگایە، ئەوەندەی ئاگادار بم داشکاندن و شت دەکرێت... کتێبەکە لە کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی هەیە
ئێستا نزیک کاتی پێشەنگایە، ئەوەندەی ئاگادار بم داشکاندن و شت دەکرێت... کتێبەکە لە کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی هەیە

بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، هۆکاری سەرەکی چاپی چەندین تریلۆن دیناری عێراقیە!... بۆیەش رێژەکەی وەها بەرز بۆتەوە.. بەڵام بەرز بوونەوەی قیمەتی دۆلار لە دوای جولەی پاکستان و تورکیا دێت بۆ پاراستنی سعودیا!. چونکە خودی دۆلار پەیوەستە بە پەترۆڵی سعودیاوە.. بەڵام لە وڵاتانی تردا کێشەی وەها دروست نابێت وەک هی عێراق. چونکە عێراق هەردوو هۆکارەکە دەگرێتەوە هەم بەرز بوونەوەی دۆلار لەبەر سعودیا هەم لەبەر چاپکردنی دیناری عێراق. جا دڵ خۆشیش مەبن بە هاتن و بەردەوامی مەعاشی خەڵکی!، چونکە ئەو پارەی کە وەریدەگرێت چاپکراوە، حساب بکەن کە هەموویان نێوە موچەیان وەرگرتووە رەنگە کەمتریش!، چونکە قیمەتی نیە!. هەروەها هەموو ئەوانە مەترسی کرین و فرۆشتنیان هەیە و گرێنتی نیە!، تەنیا شتێک گرێنتی بێت کە پارەکە قیمەتی خۆی دەپارێزت ئەویش زێرە!... نرخی دۆلاریش زۆر نزم دەبێتەوە لە داهاتوودا گەر سعودیا بکەویتە شەرەوە لەگەڵ ئێران یان کێشەیەک لە نەوتەکەدا دروست بێت!. تەنیا شتێک کە ئابووری بە هاوسەنگی بهێڵێتەوە کرینی زێرە، چەندین راپۆرت کە لامە ئاماژە بەوە دەدەن، نرخی زێر تا ٢٠٣٥ بەرز دەبێتەوە ٥ تا بۆ ٨ هێندەی ئێستاکە!!. #ئیدراک #سیاسەت

ئێستا تێگەیشتن بۆچی ئەمەریکا کشایەوە؟! بۆ ئەوەی گۆرەپانی جەنگەکە بۆ هەردوو لا خۆشتر بێت کە گۆرەپانەکەش عێراقە!. چونکە ئەمەریک
ئێستا تێگەیشتن بۆچی ئەمەریکا کشایەوە؟! بۆ ئەوەی گۆرەپانی جەنگەکە بۆ هەردوو لا خۆشتر بێت کە گۆرەپانەکەش عێراقە!. چونکە ئەمەریکا باش دەزانێت، هەبوونی هێزی ئەو، لە کاتی لێدان لە میلیشیاکان، محاڵە سەلامەت بێت!. ئەو قسانەش دەکرێ وەک کۆتایی هاتنی رێکەوتنامە و شت تەنیا فریودانە و هیچیتر نا. #سیاسەت

کاتێک ویلایەتی نبوەت کۆتایی هات دوای سی ساڵ!، بەرهەمەکەی پچران دەبێت لە نێوان باطن و زاهیر. شیخ رینۆ گینۆن کاتێک وەسفی سوڵتەی
کاتێک ویلایەتی نبوەت کۆتایی هات دوای سی ساڵ!، بەرهەمەکەی پچران دەبێت لە نێوان باطن و زاهیر. شیخ رینۆ گینۆن کاتێک وەسفی سوڵتەی روحی دەکات کە پەیوەستە بە سەرەوەی خۆیەوە وەک رەمزێک وەرگنا بەرهەمی فەسادی دەبێت، ئەمە لەناو ئیسلامدا هەیە کە کۆتایی بە سوڵتەی ویلایەت هێنرا. بۆیە مەلیکایەتی ناتوانرێت رەمزێک بۆ توراسی ئیسلامی، چونکە پەیوەست نیە بە وەحدەوە. دوای کۆتایی سی ساڵەکە، حەداسەت لە بەرگی توراسیدا لە مێژوو ئیسلامدا دێتە بوون!. #ئیدراک

حەزرەتی فەخری کائینات (ﷺ) دەفەرموێت؛ "خِلَافَةُ النُّبُوَّةِ ثَلَاثُونَ سَنَةً، ثُمَّ يُؤْتِي اللَّهُ الْمُلْكَ مَنْ يَشَاءُ" (خەلافەتی نبوەت سی ساڵ دەبێت، پاشان خوای گەورە پاشایەتی دەدات بە هەر کەسێک کە بیەوێت.) خەلافەتی نبوەت، ئەم زەمانەیە کە زاهیر و باطن دەبەسترێتەوە، تەجەلایی وەیلایەت لە زاهیردا دەردەکەوێت و هەیە!. ئەم زەمانەیە کە ویلایەتی نبوەت لە زاهیردا هەیە و کەسپ دەکرێت!. ٣٠ ساڵەکەش رەمزێکە، بۆ تەواو کردن یان گەیشتن بە کەماڵ، کە لەم ٣٠ دانە ساڵەدا بە تەواوەتی لە زاهیردا، ویلایەتی محەمەدی هەیە و ئەتوانرێت کەسپ بکرێت. کە ئەڵێم رەمزێکە مەبەستم خودی کاتەکەیە کە رەمزە وەک مانگی رەمەزان بۆ تەواو پاک بوونەوە!. ئەم ویلایەتە لەم ٣٠ ساڵەدا، وەحدەیە لە نێوان زاهیر و باطندا. بەڵام گۆرینی خەلافەتی نبوەت(ویلایەت) بۆ پاشایەتی؛ دابەزینە لە عالەمی وەحدەوە بۆ عالەم كەثرە!. جا لە لە عالەمی كەثرەتدا دابران روودەدات، دابرانەکە لە نێوان سوڵتەی روحی (ویلایەتی) و زاهیردایە!. بۆیە لە دوای ٣٠ ساڵەکە، سوڵتەی ویلایەت نەما لە زاهیردا، تا ئێستاش!، گەرانەوەشی بۆ نیە تا ئیمامی مەهدی و حەزرەتی مەسیح. قفڵ و کۆتایی ویلایەت بە حەزرەتی مەسیح دەکرێت. ئیمامی مەهدی و حەزرەتی مەسیح، ئەو سەردەمی ئەوان، ئەو سەردەمەیە کە سوڵتەی روحی ویلایەت بە زاهیر دەبەستنەوە لە دوای ئەم دابرانەی کە روویداوە لە دوای سی ساڵەکە!. خەلافەتی نبوەتیش، کە لە زاهیردا هەبووە جا بە موتڵەقی دەسەڵاتی هەبی یان نا، بەڵام هەبووە لە زاهیردا ئەم سی ساڵەش تەنیا ٥ کەس دەگرێتەوە؛ ئیمامی ئەبو بەکر و عومەر و عوسمان، حەزرەتی ئیمامی عەلی و حەزرەتی ئیمامی حەسەن. خەلافەت لە دوای ئەوە بوو بە مەلیکایەتی کە دەسەڵاتی پچرا لەگەڵ ویلایەتی محمەدیی کاتێک معاویە دەسەڵاتی گرتە دەست، ئەم پچرانە بووە هۆی دروست بوونی كەثرە، وەحدە کۆتایی هات. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت #ئیدراک

photo content

photo content

مێژووی ئیسلامی لە قووڵایدا گۆڕەپانی جەنگێکی سیاسیی سادە نیە لەسەر کورسی و پۆست بەڵکو شانۆی ململانێیەکی بوونناسیە لە نێوان دوو هێزی دژبەیەکدا!.. دەسەڵاتی زەوی (المُلک) کە بەدوای جێگیربووندا دەگەڕێت لە جیهانی ماددەدا، و دەسەڵاتی ڕووحی (الولایة) کە بانگهێشتی مرۆڤ دەکات بۆ تێپەڕین و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی یەکبوون (الوەحدەت). ئەم ململانێیە، هەمان وێنەی دێرینی ململانێی نێوان قابیل و هابیلە. لۆژیکی دەسەڵاتی پەتی کە لە مۆدێلی ئەمەویەکان و ئەوانەی دوای ئەواندا بەرجەستە بوو لۆژیکی "قابیل"ە. ئەم عەقڵیەتە، کەسایەتیەکی کشتوکاڵکارانەی هەیە کە دەیەوێت زەوی بکێڵێت وڕەگ دابکوتێت و ماڵێکی هەمیشەیی لەناو زەلکاوی ماددە و فرەیدا (الکثرة) دروست بکات!. بۆ ئەم عەقڵیەتە، سەقامگیریی زاهیری و یەکخستنی زۆرەملێی خەڵک لەژێر یەک شمشێردا دەبێتە سەرووی هەموو بەهایەکەوە. لەم سیستەمەدا، "حەقیقەت" خۆی دەبێتە گەورەترین هەڕەشە و "فیتنە"، چونکە حەقیقەت وەهمی ئەو سەقامگیریە مادییە تێکدەشکێنێت!.. بۆ پاراستن، ئەم دەسەڵاتە ئامادەیە ڕوحەکە لەناو ببات و بیکوژێت!. لە بەرامبەردا، حەقیقەتی محەمەدی و ڕێچکەی ئال و بەیت نوێنەرایەتیی "هابیل" دەکەن. ئەوان لەم جیهانەدا میوانن و وەک شوانێکی ڕێبوار تێدەپەڕن نایانەوێت ڕۆحیان بە زنجیری دەسەڵاتی دونیایەوە ببەسترێتەوە مەگەر بۆ مەبەستی بەستنەوەی زەوی بە ئاسمانەوە!... شەهیدبوونی ئەوان و کوژرانیان لە مێژوودا، لە ڕوانگەی مادیەوە وەک "دۆڕان" دەبینرێت بەڵام لە ڕوانگەی میتافیزیکیەوە، گەورەترین سەرکەوتنە چونکە ئازادبوونی ڕۆحە لە زیندانی ماددە و هەڵفڕینیەتی بۆ ناو فەیزی ڕەها و وەحدەت. میوانەکە دەڕوات و بکوژەکەش لەناو زیندانە مادیەکەی خۆیدا جێدەهێڵێت!. ئەو کارەساتە هزریەی ئەمڕۆ دەیبینین، لەوێوە سەرچاوە دەگرێت کە کۆمەڵێک بەناوی بەرگریکردن لە "توراس" و مێژووی ئیسلامی، پاساو بۆ سەرکەوتنی شمشێر دەهێننەوە بەسەر حەقیقەتدا...! ئەم عەقڵیەتەی کە ئامادەیە ستەم و تاوانەکانی حەجاج یان یەزید وەک "زەروورەتی پاراستنی دەوڵەت" پێناسە بکاتبلە ڕاستیدا عەقڵیەتێکی تەواو مۆدێرن و مادیە نەک ئیسلامی و رەسەنایەتی!. مۆدێرنە واتە پەرستنی هێزی ڕووت، باوەڕبوون بە ژمارە، پێوانەکردنی حەق بە پێوەری سەرکەوتنی سیاسیو بەتاڵکردنەوەی جیهان لە مانایی ڕوحی. ئەو کەسانەی ئەمڕۆ کراسی توراسیان پۆشیوە بێئاگان لەوەی جەستە و مێشکی ناو کراسەکە هەمان ئەو عەقڵە پۆزیتیڤیستی و داروینیزمیەیە کە تەنها باوەڕی بە "مانەوەی بەهێزترین" هەیە نەک "مانەوەی حەقترین". ئەوان وێنەیەکی بێ‌گیانیان لە ئیسلام دروستکردووە کە تەنها قەبارە، هێزی سەربازیو سنوری جوگرافی دەپەرستێت! بەڵام لە ناوەوە بەتاڵە لەو فەیزە ڕووحیەی کە مرۆڤ دەگەیەنێتە ئامانجە ڕاستەقینەکەی!. ئەمە جەنگێکی بەردەوامە تا رۆژی قیامەت لە نێوان چەقی بازنەکە و چێوەکەیدا.... تا ئەو کاتەی مرۆڤایەتی لەناو وەهمی ماددەدا بژی، دەسەڵاتە زەمەنیەکان بکوژ دەبن بۆ جێگیربوون لە زەویدا و حەقیقەتەکانیش دەبنە قوربانی و میوانێک کە بۆ هەمیشە ئاماژە بۆ ئاسمان دەکەن...! #ئیدراک #توراس

محمد بن طلحة الشافعي
محمد بن طلحة الشافعي

کاتێک سەیری مێژووی کورد دەکەین، سەرکردەکان و ئاغاکان زۆربەیان خەریکی "کەڵەکەکردنی قینە" بوون. هەمان شتیش ئێستا لە سیاسەتی کوردی، هەم کۆنیشدا ئاشکرایە!. هەرگیز نەیانپرسی؛ دەبێت بۆ کوێ برۆن؟! دەبێت چ بونیاد بنێن؟!. بەڵکو پەیوەندیە سیاسی و کۆمەڵایەتیکان لەناو یەکتریی کەڵەکەکردنی قینە بوو، هەرگیز نەیانتوانی سیاسەتی پاک، بیرکردنەوەیەکی پاک، پێشکەش بکەن!. ئەمە بووە هۆکاری ئەوەی کە ئێستا، زۆربەی تاکی کوردی هەمیشە بیر لە دەسەڵات و تۆڵەکردنەوە دەکات نەک بونیادی فکری یان دۆزینەوە رێگایەک. بۆیەش زۆربەی تاکی کوردی، لاشعوریەن هەمیشە ئەڵێتەوە؛ ئێمە زوڵمان لێکراوە، ئێمە داگیرکراوین، ئێمە مافمان خوراوە، فارس، تورک، عەرەب و ئینگلیز...هد ئەوانە ستەمیان لە ئێمە کرد!... هەموو ئەو دەرهاویشتانە دەگەرێتەوە ئەم کەڵەکردنە قینەیی لە مێژووە تا ئێستا بەردەوامە!. بۆیە سیاسەتی ئێستاکە، سیاسەتی بونیاد و داهێنانن نیە بەڵکو پرۆژە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، هەروەها تاکەکان و سەرکردەکانی کوردیش، هەموویان بوونە سوتەمنی ئەم کەڵەکەکردنی قینەیە!. #ئیدراک #سیاسەت

ئەمڕۆ ئابووری وا پێشکەش دەکرێت کە زانستێکی بێلایەنە و لە سیاسەت جیاکراوەتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا، ئابووری خودی سیاسەتە لە پاکترین شێوەیدا کە ماسکی زمانی ژمارەکانی پۆشیوە!. ​کاتێک پێت دەوترێت ئەمە یاسایەکی ئابووریی بابەتیانەیە، لێرەدا دەبێت وریابین چونکە ئەمە ڕێک ئەوەیە کە هەر دەسەڵاتێکی سەرکەوتوو دەیکات کە سیما سیاسیەکەی خۆی لە پشت ماسکی حەتمیەتی زانستیەوە دەشارێتەوە!. جا ​شتێک نیە بە ناوی بازاڕی ئازاد بەدەر لەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراو داڕێژراون. هەروەها هیچ گەشەیەکی ئابووریی بێلایەن بوونی نیە کە نەپرسێت؛ گەشەکردن بۆ کێ؟ لەسەر حیسابی کێ؟ ئابووری، هەمان سیاسەتە کاتێک شەرم دەکات ناوی خۆی بنێت سیاسەت بۆیە پاڵتۆی زانست دەپۆشێت بۆ ئەوەی لە لێپرسینەوەی ئەخلاقی رابکات!... #سیاسەت #ئیدراک

بەندایەتی خوا بکە، دڵ و جولەکانت با هەمیشە بەرەو خوا بروات. خوای گەورە، یەقینیت هەبێت، گەر تۆ بەندە بی، تۆ ون ناکات!.

هیچ مەترسیەک بوونی نیە لەسەر عێراق لەلایان دا..ع..س...، سەرکردە کوردەکان ئەم حەقیقەتە باش دەزانن. بەڵکو ئەسڵ لە مەسەلەکدا بۆ چەند هۆکارێک دەگەرێتەوە کە یەکەم پەردە پۆشکردنی شکستی قوتبی ئەمەریکا. دووەم، تۆقاندنی خەڵکی بەم قسانە بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر بترسێ لە حوکمەت!. هەموو رووداوەکانی لەسەر ئەم گروپە لەم دوایە، جگە لە سینارۆیەکی سیاسی هیچی تر نیە!. #سیاسەت

ئەمەریکا، باش ئەوە دەزانێت کە زەیدی ناتوانێت چەک بە گروپە چەکدارەکان دابنێت!.. نەک زەیدی بەڵکو هیچ سەرۆک وەزیرانێکی تریش ناتوانێت!. گەر دڵنیابا لەوەی هێزەکان چەک دادەنێن، هێزی ئەمەریکا هەرگیز نەدەکشایەوە!. مێژوو، بەهێزترین بەڵگەیە لە ستراتیژیی ئەمەریکا، ئەمەریکا هەرگیز شوێنێک جێناهێڵێت گەر بزانێت هەژموونی هەیە لەوێدا!.. کشانەوەی ئەمەریکا، شکستی سیاسی و ئابووری ئیدارەی ترەمپە! ئەگەرچی رووبەرووبوونەوەکان ڕێگاکانیان دەگۆڕێت!. بۆیەش سەرکردە کوردەکان لە کشانەوەی ئەمەریکا دەترسن چونکە سەر بە قوتبی ئەمەریکان! #سیاسەت

ئەو قسەیەی کاک مەسعود، بەرهەمی سیاسەتی ئەمەریکایە، حەقیقەتیکە. ئەگەرچی ئەندامەکانی و خەڵکی لە وەهمی کوردستانیدا دەژین. ئەوە ک
ئەو قسەیەی کاک مەسعود، بەرهەمی سیاسەتی ئەمەریکایە، حەقیقەتیکە. ئەگەرچی ئەندامەکانی و خەڵکی لە وەهمی کوردستانیدا دەژین. ئەوە کاریگەریە کەمەی لە رابردوودا هەبوو لەلایان هەرێمەوە بە هۆکاری بەهێزی خۆیان نەبوو!. بەڵکو خراپی سەرۆکایەتی بەغدا بوو. ئێستا کە عێراق، خاوەنی سەرۆک وەزیرانێکە سەر بە جەمسەری ئەمەریکایە، هەرێمی کوردستان چیتر ئەم کاریگەریە کەمەشی نامێنێت. یەکخستنی پێشمەرگە و دان پێدانان هەرێم وەک عێراق، هەموویان لەژێر سایەیی ستراتیژیی ئەمەریکا خۆ دەبینیتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمەریکا، زۆر زیرەکە!، ئەزانێت هەبوونی هەیمەنی هەرێم دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە نەتوانێت کوردستان وەک مەیدانێک بەکار بهێنیت لە دژی ئێران.. بەڵام کاتێک سەر بە عێراقە، تەوجیهاتی تەواویی هەیە بەسەرەیەوە، بەبێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆ سەرکردایەتی کوردی و حوکمەتی کوردی بکات!. ئەوەش بەرهەمی لوتکەی زەلیلی و بچوکی سەرکردایەتی کوردیە بەرامبەر بە سیاسەتی دەرەوە #سیاسەت

کاکی خۆم، ئەم ژیانە بەهەشت نیە تا ئێمەومانان تێیدا سەما بکەین!. ژیان بەرز و نزمی و سەختی تێیدایە، ژیان بە سروشتی خۆی، دەبێت ناخۆشی و جەنگ و بەربەست و هیلاکەتی تێیدا بێت. هەموو جیهان گەر هی تۆ بێت، ناگاتە قیمەتی تۆسقاڵێک لەو مەعریفەیی کە لە تەنهایدا بەدەستی دەهێنی یان بیر لە خوا دەکەیتەوە، یان پسیاری وجودی دەکەی..! ئینسانیەت دەبێت هەوڵدا بۆ پلەی کەماڵیەت لە مەعریفە و ئیمان، ئینسان بۆ ئەوە نەکراوە وەک ئاژەڵێک خەم لە نەبوونی بخوا، یان خەم لە قسەی خەڵک و لۆمەی ئەوانی تر بخوا. مرۆڤ تۆزێک بە تەنها دانیشی ئەزانێت، لۆمەکارەکان جگە لە ئاژەڵێک هیچی تر نین!. ئەو قسانە، وەهم و خەیاڵ نین، حەقیقەتێک کە هەیە، بەڵام لازم دەکات تۆ لە خۆدا قوڵ بیتەوە... دەبێت خۆت رزگار بکەی، نە من، نە هیچ کەسێک ناتوانێت کەس رزگار بکات. ئەوەی دەبێت بکرێ، دروست کردنی جیهانیکە لە خۆدا بۆ ئەوەی پارێزراو بێت!. ئەمە روونە، کۆمەڵگا جگە لە پیسایی هیچی تر نیە! یان دەبێت قبوڵ بکەی بچیتە ناوەیەوە پیس بی یان بۆخۆت جیهانیک لە ماڵەکەدا یان کۆمەڵێکی دیاریکراوی برادەردا، پەیوەندی ببەستی نەک کۆمەڵگا..! #ئیدراک

لەگەڵ خۆدا دابنیشە، قسە بکە، هەر بەراستی پارە دڵ خۆشت دەکات؟! یان موجەرەد نەفسە ئاژەڵیەکەت بەکاری دەهێنێت بۆ فەرامۆش کردن و کات بەسەر بردن؟! ئایە ژن یان مێرد، مەگەر پەیوەست نابنەوە بە ئارەزوو؟! مەگەر ناوبانگ و شەهادە هەر ئارەزووە ئاژەڵیەکە نین؟! مرۆڤ کاتێک بیر لەوانە دەکاتەوە بە قوڵی، هیچی بۆ نامێنێتەوە جگە لە پوچگەرایی و بێمانایی!. مرۆڤ، شتێکی سروشتیە بێتاقەت بێ!، من دژی بێتاقەتی نیم بەڵکو دژی ئەو بێتاقەتیەم کە لە پێناو بێمانایی و پووچیدایە. #ئیدراک