en
Feedback
وحدوي

وحدوي

Open in Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Show more
739
Subscribers
No data24 hours
+37 days
+630 days
Posts Archive
خۆشەویستیی سێکسی وەک یەکێک لە پێداویستیە فیزیکیەکانی مرۆڤ سەیر دەکات، هەروەها دەرئەنجامی تێگەیشتنێکی هەڵەیە. لە بنەڕەتدا، ئارەزووی سێکسیی فیزیکی هەرگیز لە مرۆڤدا بوونی نیە!!، ئارەزووی مرۆڤ لە جەوهەردا هەمیشە دەروونیە و ئارەزووە فیزیکیەکەی تەنها وەرگێڕان و گواستنەوەی ئارەزوویەکی دەروونیە. تەنها لەو تاکانەدا کە زۆر سەرەتایین بازنەکە هێندە خێرا دادەخرێت کە تەنها ڕاستیە کۆتایەکەی پرۆسەکە لە ئاگاییاندا بوونی دەبێت وەک ئارەزوویەکی تیژ و پاڵنەری جەستەیی کە بەبێ هیچ گومانێک پەیوەستە بە خاسیەتە مەرجدارە فیزيۆلۆژیەکانەوە کە جێگەی پێشەنگ دەگرن لە سێکسوالیتەی ئاژەڵیدا!... "جولیۆس ئیڤۆلا" کتێب: 📚Eros and the Mysteries of Love: The Metaphysics of Sex

یەکێک لەم گومانانەی کە هەمبوو هەمیشە لە ئیدارەی ترەمپ، هەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە!... گەر ئەم یاسایە هەڵبوەشێنێتەوە بە هۆی کار
یەکێک لەم گومانانەی کە هەمبوو هەمیشە لە ئیدارەی ترەمپ، هەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە!... گەر ئەم یاسایە هەڵبوەشێنێتەوە بە هۆی کاریگەری شەری ئێرانەوە یان هەژموونی ئیدارەی ترەمپ، گومانم لەوە نابێت، ترەمپ، ئاماژەی روون دەدات کە بە کوشتنی نەبێت، سەرۆکایەتی جێناهێڵێت!.. چونکە ئەم جەنگی فرە جەمسەریە، هەمیشە وڵاتەکان بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات، کە وەک روونە، ترەمپ هەموو هەنگاوێکی بەرەو دیکتاتۆریەتە!.. چونکە لازمی وایە لە کاتی شەرەی فرە جەمسەری، سەرۆکەکان هەمیشە هەنگاوەکانیان، چەسپاندنی هەژموونیان دەبێت لە پێناو پەرە پێدانی ئیرادەیان!. #سیاسەت

پێغەمبەری نازدار و خۆشەویست (ﷺ) فەرموویەتی: ​"بەڕاستی خوای گەورە نەوەی هەموو پێغەمبەرێکی لە پشتی خۆیدا داناوە، بەڵام نەوەی منی لە پشتی عەلیدا داناوە" (سەلامی خوای لەسەر بێت). لەبەر چی؟ چونکە ئەگەر ئەو سڕ و نهێنیە لە نەوەکانی خۆیدا بمایەتەوە واتە لە حەزرەتی عەبدواللە، حەزرەتی قاسم و حەزرەتی ئیبراهیم، ئەوا دەبووە پێغەمبەرایەتی و پەیامبەری (نبوة و رسالة). بەڵام پێغەمبەرایەتی و پەیامبەری بەو زاتە پیرۆزە مۆری لێ درا و کۆتایی هات....! لە دوای کۆتایی هاتنی پێغەمبەرایەتی، قۆناغێکی تر و سووڕێکی تر دەستی پێکرد کە پێی دەگوترێت "سوڕی ویلایەت". ئەم سوڕی ویلایەتەی کە ئێستا لە هەموو ئەولیاکانەوە دەیبیستین و فەیزی لێ وەردەگرین، هەمووی بە بەرەکەتی "ئەهلی بەیت"ە...! بەڵام بەداخەوە ئەم زاراوەیە زەوت کراوە، بۆیە پێویستە بیگەڕێنینەوە بۆ ئەسڵ و بنەچەی خۆی. ویلایەت لە بنەڕەتدا لەناو ئەهلی بەیتی پێغەمبەرایەتیدایە، ویلایەت لە بنەڕەتدا و وەک زاراوەیەکی شەرعی لە حەزرەتی ئیمامی عەلیدایە (سەلامی خوای لەسەر بێت). ئێمە ناڵێین کە "وەلی" تەنها لە ئەهلی بەیت دەبێت، نەخێر، لە کەسانی تریشدا دەبێت و هەڵدەکەوێت، بەڵام ئەساڵەتی لەم زاراوەیەدا بۆ ئەوانە..! کەواتە ئەم فەرموودەیەی ویلایەتە؛ "من كنت أنا مولاه فعلي مولاه" (هەرکەسێک من مەولای بم، ئەوا عەلیش مەولایەتی)، یان "الله وليي وأنا ولي كل مؤمن وعلي ولي كل مؤمن من بعدي" (خوا وەلی منە و منیش وەلی هەموو بڕوادارێکم، و عەلیش وەلی هەموو بڕوادارێکە لە دوای من)، ڕێک باس لە ویلایەت دەکات بەو زاراوە و تێگەیشتنە عیرفانیەی کە لای سادات و گەورەکانی سۆفیگەری هەیە...! (ئەمە پوختەی قسەکانی شێخ زوبێر حەسانیە لەم ڤیدۆیە، خوای گەورە پلەی بەرزتر بکات) ​جا لە ڕوانگەی ئسولی تەسەوفەوە، ویلایەت (الولاية) تەنها دەسەڵات یان ڕابەرایەتییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نیە!، بەڵکو "نزیكایەتیەکی ڕۆحانیی پەتیە" (القرب). "وەلی" ئەو کەسەیە کە لە نێوان خۆی و خوادا هیچ پەردەیەک نەماوە. ​کەوتنە ژێر چاودێریی حەق!. وەلی ئەو کەسەیە کە خوای گەورە خۆی کاروباری دەگرێتە ئەستۆ و نایخاتە دەست نەفسی، وەک چۆن دەفەرموێت: "وهو يتولى الصالحين". جا کە هەندێک لایان وایە کە ئیمامی عەلی مەعسومە مەبەستیان ئەم مەعسومیەتیە کە خوای گەورە خۆی کاروباری دەگرێتە ئەستۆ!. هەروەها ویلایەت درێژەپێدەری ئەو نوورەیە کە لە پێغەمبەرەوە (درود و سەلامی خوای لەسەر بێت) بۆ ئیمامی عەلی و پاشان بۆ ئەولیاکانی تر ماوەتەوە بۆ ئەوەی زەوی هەرگیز بێ نوور نەبێت.. ​بۆ تێگەیشتن لەم سرە، تەسەوف پێغەمبەرایەتی و ویلایەت بە دوو ڕووی یەک دراو دەچوێنن؛ ​پێغەمبەرایەتی کە ڕووە دەرەکیەکەیە. هێنەری شەریعەت و یاسایە بۆ ڕێنمویی خەڵک. بە پێغەمبەرمان (دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت) مۆری لێ درا و بۆ هەمیشە کۆتایی هات!. ​ویلایەت ڕووە ناوەکی و باطنیەکەیە. پارێزەری حەقیقەت و سڕی شەریعەتە. ئەمەیان مۆری لێ نەدراوە و تا ڕۆژی دوایی وەک سەرچاوەی فەیز بۆ ئوممەت دەمێنێتەوە، ئەوەندەی ئاگاداریش بم حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی، ئیمامی مەهدی وەک کۆتا کەس وەسف دەکات بۆ ئەم نوورە!. لەگەڵ ئەمانەشدا پلەبەندیی ڕۆحانی لە ویلایەتدا ​دەریای ویلایەت یەک ئاست نیە، بەڵکو مەرتەبە و قۆناغی هەیە کە بەپێی ئسولی تەسەوف پێکدێن لە چەندین پلە وەک ​قوتب کە چەقی بازنەی عیرفانە لە هەر سەردەمێکدا، جا هەر سەردەمێک قوتب هەیە و هەتا ئیمامی مەهدی دێت، قوتب هەر دەمێنێت! یانی خۆی قوتبە و کۆتا قوتب دەبێت!، کە نووری ئیلاهی بەسەر ئەهلی زەویدا دابەش دەکات و جێنشینی خودایە!. جا حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت ئەم قوتبە، دەبێتە کۆکەرەوەی جەمعی ناوەکانی خودا، بۆیەش پێ دەڵێت عبداللە. جا دوو وەزیری هەیە ​کە ئەبدال و ئەوتاد پایە دیار و نادیارەکانی ڕاگرتنی هاوسەنگیی ڕۆحانیی یان مەعنەوی مرۆڤایەتین، کە بە دوعا و پاڕانەوەکانیان بەڵا لەسەر زەوی لادەچێت!. هەڵبەتە ئەمە وردەکاری زۆری تیدایە لە فتوحاتدا بە درێژی باس کراوە، منیش لەو کەناڵەدا بە وردی باسم کردووە پێشتر!. مەبەستی ئەو کەسانەی بە زیکر و تەسفیەی نەفس گەیشتوونەتە پلەی فەنابوون لە خوادا (الفناء في الله). ​ڕێگای گەیشتن بەم سرە ​لە ئسوڵی تەسەوفدا، مرۆڤ بە تەنها بە خوێندنەوە نابێتە ئەهلی ویلایەت!!، هەڵبەتە لە پۆستی تردا باسی ئەم بابەتەم کردووە بە وردی! بەڵکو پێویستی بە؛ پاککردنەوەی دڵ لە هەرچیەک جگە لە خوا، و سڕینەوەی لووتبەرزی و ئارەزووەکانی دنیا.. عەشقی ئیلاهی و خۆشویستنی تەواوی ئەهلی بەیت و پیاوچاکان، وەلائیەتی تەواویش بۆ الوبیت، کە کلیلی کردنەوەی دەرگاکانی ئاسمان و وەرگرتنی فەیزی ویلایەتە!.. ​ #عیرفانی #أهل_البيت

مەزهەبی جەعفەری بوو بە قوربانی دەستی سیاسیەکان؛ دوای رووخانی دەوڵەتی سەفەوی، کە شیعەکان هێزیان جەسپاند لە ئێراندا، کێشەی نێوان عوسمانیەکان و شیعەکان هەبوو. جا کاتێک نادر شا دەسەڵاتی گرتە دەست، سوپای نادر شا پێکهاتبوو لە سوننەی ئەفغان و تورکمانەکان و شیعە. بۆ ئەوەی ڕێگری لە شەری ناوخۆیی بکات، دەیویست مەزهەبێکی "ئێرانی" دروست بکات کە قبوڵکراو بێت لای هەردوولا..! جا عوسمانیەکان بیانویان هەبوو لەسەر ئەوەی کە شیعەکان جنێو بە سێ ئیمامەکەی تر دەدەن لە پێش حەزرەتی ئیمامی عەلی کە هەبوون، بەڵام شیعەکان ئەو تۆمەتەیان رەتکردەوە بەڵکو دەیانوت لە ئێمە نین!. بۆیەش نادر شا دەیویست ئەم بیانو و کێشەیە چارەسەر بکات!. نادر شا لە ساڵی ١٧٣٦ لە کۆبوونەوەی دەشتی موغان کە تێیدا بوو بە شا، مەرجی بۆ قبوڵکردنی تاجی پاشایەتی ئەوە بوو کە ئێرانیەکان دەبێت دەستبەرداری ئەو دابونەریتە بن کە لە سەردەمی سەفەویەکاندا لەناو عامەدا باو بوو وەک جنێودان بە سێ خەلیفەکەی پێش ئیمامی عەلی!.. جا پێشنیازەکەی بۆ دەوڵەتی عوسمانی کە خەلافەتی سوننە بوو بریتی بوو لە پێنج خاڵ کە عوسمانیەکان دان بنێن بە مەزهەبی جەعفەری کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیمام جەعفەری سادق وەک مەزهەبی پێنجەم، شانبەشانی حەنەفی، مالیكی، شافعی، حەنبەلی بێت!..ئەوجا ڕێگە بدرێت نوێنەر و پێشنوێژی مەزهەبی جەعفەری لە کەعبە شوێنی تایبەتی خۆی هەبێت!!. دابینکردنی سەلامەتی و ئازادی بۆ حاجیە ئێرانیەکان بە سەرۆکایەتی ئەمیری حەجی تایبەت بە خۆیان!!. ​ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانیان. ​ناردنی باڵیۆز بۆ پایتەختی یەکتری. جا ​بۆ سەلماندنی نیازی خۆی، نادر شا لە ساڵی ١٧٤٣ لە شاری نەجەف کۆنگرەیەکی گەورەی ڕێکخست. لەوێدا ​زانایانی گەورەی شیعە لە ئێران و عێراق بەشدار بوون. ​زانایانی گەورەی سوننە لەنێویاندا عەبدواللە سوەیدی، زانای دیاری بەغدا کە وەک نوێنەری عوسمانیەکان بەشدار بوو ئامادە بوون. ​​زانایانی سوننە بە نوێنەرایەتی عەبدواللە سوەیدی دانیان بەوەدا نا کە ئەگەر واز لەو نەریتانە بهێنن، ئەوا خاڵەکان قبوڵ دەکرێن!. بەڵام سەرەڕای ڕێککەوتنی زانایان لە کۆنگرەی نەجەف، پاشایی عوسمانی، سوڵتان مەحمودی یەکەم خاڵی یەکەم و دووەمی داننان بە مەزهەبی پێنجەم و شوێنی تایبەت لە کەعبە بەتوندی ڕەتکردەوە، بەڵام سێ خاڵەکەی تری قبوڵ کرد!! چونکە عوسمانیەکان نادر شایان وەک سەرکردەیەکی سەربازیی زۆر بەهێز و مەترسیدار دەدیت. قبوڵکردنی مەزهەبەکەی، مانای پێدانی شەرعیەتی تەواو بوو بە دەسەڵاتەکەی لەناو هەموو جیهانی ئیسلامیدا!!. پێدانی پایەی پێنجەم لە کەعبە بە ئێرانیەکان، بە مانای هاوەبەشی دەهات لە سەرپەرشتیکردنی حەرەمەین مەکە و مەدینە، کە ئەمەش گەورەترین سەرچاوەی شەرعیەتی خەلافەتی عوسمانی بوو. دەترسان ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ داواکردنی بەشی زیاتر لە دەسەڵاتی جیهانی ئیسلامی!!.. ئەم مێژووە شتێک ئەوە روون دەکاتەوە کە زانایانی ئەوکاتە کە نوێنەرایەتی سوننەیان دەکرد، کێشەیان لەگەڵ فقهی جەعفەریدا نەبووە بەڵکو دانیان ناوە بەوە لە رێزیی چوار مەزهەبەکەی سوننەی ئێستایە، بەڵام دەسەڵاتی ئیسلامی سوننە بەهۆی ترسەکانیەوە لەوان، رازی نەبوون!. کەواتە خودی مەزهەبی جەعفەری قوربانیەک بوو بە دەست سیاسەتەوە!. #مێژوو

عێراق، ئەستمە بەرگەی ئەم هەژموونە سەختە بگرێت کە لە ئێستادا جەنگی بە وەکلاتی فرە جەمسەری هەیە!.. هەموو ئەم هەوڵانەی لەلایان سەرۆک وەزیرانەوە بۆ نەمانی گەندەڵی، ئەستمە، سارێژی ئەم برینانە بکەن کە چەندین ساڵە، خوێنی لێ دەچۆرێت!. هەرێمی کوردستانیش، هەمان ئەو رێگایە دەگرێتە بەر لەگەڵ عێراقدا... تەنانەت گەر خودی ئەمەریکاش پیلانەکەی سەرکەوتوو بێت لە تەقسیم کردنی عێراق بە هەرێمەوە! کە پێشتر باسم کردووە یان گەر تەقسیمیش نەکات بیکاتە یەک پارچە لە ژێر هەژموونی ئەمەریکا. هێشتا ئەستمە سەقامگیری و ئابووری بکەوێتە هەڵسێتەوە لە عێراق. #ئیدراک #سیاسەت

قەت لە ئەخلاقمدا نەبووە، کۆمێنتی خەڵک دابنێم... بەڵام زۆر پەستان کردووم، بەبێ هیچ هۆکارێک، تۆمەت و قسەی ناشیرن دەکەن.. گەر جوابت هەیە فەرموون وەرگرنا بێدەنگ بن!

ئەوەش نمونەیەکی تر لە سوننیەکان، مامۆستا محمد باقر بالک، بە روونی ئەڵێت پرسی وەحدە لە کاتی شەتەحات و مەستیدایە!، ئەڵێت دەبێت شەتەحاتەکان تەئویل بکرێن!. من پسیاریکی سادەم کردووە کەچی سوننەیەکان، بە من دەڵێن کە تێناگەم لە کتێبەکە... باشە کاکە، من جاهیل و ئێوە و مامۆستاکانتان عەلامە!... بەس وڵام بدەنەوە شەتەحات و مەستی عورەفەکان، حەقیقەتە یان وەهم؟! بەسە ئەوەندە هجومی جاهیلانە بخەنە سەر خەڵک بەبێ ئەوەی، ئەسڵەن بزانن کابرا چی دەڵیت و باسی چ بابەتیک دەکات!

photo content

photo content

قسەکانی شێخی الهجويري، کە یەکێکە لە کیباری زانایانی عەقیدەی تەسەوف دەربارەی الوبیت
+4
قسەکانی شێخی الهجويري، کە یەکێکە لە کیباری زانایانی عەقیدەی تەسەوف دەربارەی الوبیت

سەیری بکەن، کاتێک سوننیەکان ئەچنە بەر دەم وەهابیەکان، راستەوخۆ دەمیان دەکەنەوە ئێژن وەرن بە علم با قسە بکەین، بانگەشەی ئەوە د
+1
سەیری بکەن، کاتێک سوننیەکان ئەچنە بەر دەم وەهابیەکان، راستەوخۆ دەمیان دەکەنەوە ئێژن وەرن بە علم با قسە بکەین، بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەدەب و ئەخلاق و علمیان لێ دەبارێ!. منێک، بەس بابەتێکی وردم ورژاندووە لەسەر تەسەوف و ئەشعەری، چ پێویست دەکات جنێو یان سوکایەتی بکەی؟! من پرسێکی علمیم ورژاندووە، گەر هەڵەم بۆم راست کەوە گەر وڵامت لایە بۆم بنوسە، ئەگەر نا بێدەنگ بە!. ئەمە زۆر ئازارم دەدات، موسڵمانی ئێستا سوننە و وەهابی کوردستان، تا رۆژ دوای رۆژ ئەخلاقیتان نزمتر دەبێ، بە جۆرێک ئەسڵەن نازانن دوو کەلیمە علمی رەدی کەسێک بدەنەوە! کاکە لەبەر من نا، بەس لە خوا بترسن بەسە

مامۆستا محمد باقر بالکی، ئاماژە بە روونی بەوە دەدات کە دەبێت تەئویل بکرێت شەتەحات و ئەو قەولە موبارەکانی لە کاتی حاڵ یان مەست
مامۆستا محمد باقر بالکی، ئاماژە بە روونی بەوە دەدات کە دەبێت تەئویل بکرێت شەتەحات و ئەو قەولە موبارەکانی لە کاتی حاڵ یان مەستیدا لای عورەفا گەورەکان، دەردەچیت!. ئەمەش کە روونە لەبەر ئەوەی کە پرسی وەحدە و زۆر بابەتی تر دەگرێتەوە!. بەڵام کێشەکە لەوەدا دروست دەبێت ئایە ئەوەی لای عورەفاکان دەوترێت حەقیقەتە یان وەهم؟! یان ئەوەی لای سوننیەکان دەوترێت حەقیقەتە یان وەهم!؟ گەر بوترێت لەناو حاڵ و شەتەحات، حەقیقەت نیە، لازمی قورس دروست دەبێت. وەک ئەگەر پێچەوانە بێت، تەئویل تێیدا هەڵەیە، قسەکەی مامۆستا لە چیهەتەوە هەڵەیە!. ئەما گەر لە پێناو عامەی خەڵکی بێت، ئەمەیان پرسێکی ترە!. #ئیدراک #عەقیدە

مامۆستا "محمد باقر بالکی" لە کتێبی "رسائل نادرة في علم الكلام"، ئاماژە بە مەنهەجی تەسەوف دەدات دەربارەی وحدە وجود، بەڵام ئەو
+1
مامۆستا "محمد باقر بالکی" لە کتێبی "رسائل نادرة في علم الكلام"، ئاماژە بە مەنهەجی تەسەوف دەدات دەربارەی وحدە وجود، بەڵام ئەو بە شێوەیەکی زۆر روون، بەهانە دەهێنێتەوە بۆ پرسی وحدە، کە لای وایە ئەم جۆرە عەقیدەیە لە کاتی حاڵ یان مەستیدایە، کە ئەم سۆفیە دەگاتە ئەم عەقیدەیە. وەک حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی و حەزرەتی حەلاج، ئەبوبایەزیدی بەستانی. بەڵام ئایە ئەم جۆرە تەفسیرە کە لەلایان ئەوە کراوە لە پێناو چی بووە؟! بۆ ئەوەی ئەقیدە ئەشعەری و تەسەوف بکاتە یەک؟! یان پاساو بهێنێتەوە بۆ خودی قسەی گەورە عورەفاکان؟! چونکە ئەم قسەیە لە هەردوو جیهەتەوە کە کراوە، دەرچووە لە اصولی ئەشعەری نەک تەسەوف!. پرسێکی تریش هەیە، کە وردە، ئایە لای عورەفەیان لە مەستی یان ئەتوانین بڵین حاڵ، دەتگەینێت بە حەقیقەت؟! یان وەهمە؟! بێگومان لای ئەوان ئەم مەستیە، حەقیقەتە چونکە بەرز بوونەوە، بەڵام لای ئەشعەری، نەخێر!. گەر ئەم پێشەکیانە کێشەی تیدا نەبن، ئەنجامی ئەمە دروست دەبێت کە وحدە وجود، عەقیدەیەکی حەقە بە رەهایی نەک عەقیدەیەک بێت تەنیا بۆ پاراستنی موسڵمانان لە دانە پاڵ نەقس بۆ خوا وەک ئەشعەری و ماتوریدی و موعتەزیلە!. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت #عەقیدە #ئیدراک

Repost from حسّ سليم
يختزل الخيال الأدبي والسينمائي حرب طروادة في قصة الحب بين باريس وهيلين، لكن الميثولوجيا اليونانية تقدم تفسيرًا أكثر عمقًا وتعقيدًا لهذه الحرب. ففي التراث الإغريقي لم يكن هناك سبب واحد متفق عليه لاندلاعها، بل ثلاثة مستويات من الأسباب، يتدرج كل منها من المستوى الإنساني إلى المستوى الإلهي الظاهر، ثم إلى المستوى الكوني الأعمق. أول هذه الأسباب هو السبب البشري، وهو الأشهر والأكثر حضورًا في المخيلة الشعبية. فبحسب الرواية المتداولة، اختطف باريس حبيبته هيلين، أجمل نساء العالم وزوجة الملك الإسبرطي منيلاوس، فاعتبر الإغريق ذلك إهانة لا تُغتفر، فجمعوا جيوشهم وأبحروا إلى طروادة لاستعادتها. هذا هو الوجه الرومانسي للحرب الذي خلدته الإلياذة، ثم كرسته الأعمال الأدبية والسينمائية الحديثة، حتى أصبح بالنسبة إلى معظم الناس السبب الوحيد تقريبًا الذي يفسر اندلاع حرب طروادة. أما السبب الثاني فهو السبب الإلهي الظاهر، ويتمثل في قصة تفاحة الشقاق. ففي حفل زفاف الملك بيليوس والإلهة ثيتيس، اللذين سينجبان لاحقًا أخيل، بطل حرب طروادة، تعمد زيوس وآلهة الأوليمبوس عدم دعوة إيريس، إلهة الشقاق، إلى الاحتفال، بسبب طبيعتها التخريبية وخشيتهم من إثارة الفتن. غير أن إيريس أصرت رغم ذلك على الحضور والانتقام، وألقت بين الآلهة تفاحة ذهبية نُقش عليها: «للأجمل». وسرعان ما تنازعت عليها هيرا، زوجة زيوس، وأثينا، ابنته المفضلة، وأفروديت، عمته/خالته، وفي روايات أخرى ابنته. وحين طُلب من زيوس أن يحسم النزاع، امتنع عن ذلك؛ إذ وإن كان ملك الآلهة، فهو ليس بالحمق الذي يجعله يتورط في هكذا مسألة، ويتحمل تبعات اختيار واحدة منهن على حساب الأخريين. فنصحهن بإحالة الحكم إلى شاب هو صاحب أنقى قلب في العالم، الأمير الطروادي باريس. فتوجهت الإلهات الثلاث إليه، وحاولت كل واحدة استمالته بوعد يناسب سلطانها؛ فعرضت عليه هيرا ملكًا عظيمًا وسلطانًا واسعًا، ووعدته أثينا بالحكمة والنصر في كل حروبه، أما أفروديت فوعدته بقلب أجمل نساء العالم، هيلين. فاختار باريس أفروديت، ومنذ تلك اللحظة أصبحت هيرا وأثينا من ألد أعداء طروادة، ووقفتا إلى جانب الإغريق طوال الحرب. لكن الرواية الأعمق والأقل شهرة هي ما ترويه الملحمة القبرصية (Cypria)، حيث يظهر السبب الثالث، وهو السبب الإلهي الخفي أو الكوني. ففي هذه الرواية تشكو غايا، إلهة الأرض، إلى حفيدها زيوس، بوصفه المسؤول عن حفظ نظام الكون، من أن الأرض أصبحت مثقلة بالبشر وأنصاف الآلهة، وأن كثرتهم، وما يصاحبها من فساد وحروب وصراعات، تجاوزت قدرتها على الاحتمال. ومن هنا يصبح كل ما سبق مجرد حلقات في خطة كونية أكبر وضعها زيوس. فعدم دعوة إيريس إلى الزفاف، وقصة تفاحة الشقاق، ثم اختيار باريس حكمًا بين الإلهات، لم تكن أحداثًا عشوائية، بل خطوات قادت عمدًا إلى اندلاع حرب طروادة. ولم يكن الهدف النهائي من الحرب استعادة هيلين أو معاقبة باريس، بل تنفيذ عملية تطهير كونية واسعة، تُفني أعدادًا هائلة من البشر، وتقضي على معظم أنصاف الآلهة الذين تجاوزوا حدودهم وظنوا أنفسهم بمستوى الآلهة، وتضع نهاية لما يسميه الإغريق عصر الأبطال. فالحرب، في هذا التصور، ليست مأساة يجب تجنبها، بل أداة يعيد بها الكون توازنه. وهنا يظهر مفهوم الهوبريس (Hubris)، وهو أحد أهم المفاهيم الأخلاقية في الفكر الإغريقي. فالهوبريس ليس مجرد الكبر أو الغرور، بل تجاوز الحدود الطبيعية التي يقوم عليها النظام الكوني. ولهذا عُدّ أعظم الذنوب، لأنه تمرد على الكوسموس (Cosmos)، أي الكون المنظم والمتناسق والجميل، وهو القيمة العليا والمقدس الحقيقي الذي تدور حوله الميثولوجيا اليونانية. وحتى الآلهة نفسها ليست فوق هذا النظام الكوني، بل تخضع له كما يخضع البشر، وتبقى جميعها، بما في ذلك زيوس، واقعة تحت سلطان القدر. هنا يمكننا أن نلاحظ أن الوريث المعاصر لهذا النوع من الديانات الوثنية القديمة، التي تقدس الطبيعة أو الكون، وتعتبره كيانًا حيًا متناسقًا وعادلًا وجميلًا، ليس من يسمون أنفسهم الوثنيين الجدد، الذين ليسوا سوى بضعة مثقفين أو معاتيه يبحثون عن الاتساق مع أفكارهم القومية، بل تيارات مثل تيار البيئة العميقة (Deep Ecology) الذي يقدس الطبيعة “الأم” لذاتها، ويعتبر الإلهة غايا إحدى رموزه الملهمة، ويناهض مركزية الإنسان فيها (Anti-anthropocentrism)، ولا يرى بأسًا في تصور انكماش حاد للبشرية أو حتى فنائها كليًا إذا كان ذلك شرطًا لاستعادة التوازن الطبيعي المثالي الذي في ذهنه. بعكس الإنسانوية التي نجدها في النموذج التوحيدي، سواء في صيغته الدينية أو العلمانية، وإن كانت الصيغة العلمانية، الذي تولدت من الأديان التوحيدية، وبالتحديد المسيحية، قد ذهب بعيدًا في منح الإنسان مركزية مطلقة تسمح له بإخضاع الطبيعة دون أي قيد أو شرط.

Repost from حسّ سليم
photo content

کە هاتە مەیدان، شۆرشی نازت تا دەرنەچیت هەوا، گرنە دەگرم #ئەدەبی
کە هاتە مەیدان، شۆرشی نازت تا دەرنەچیت هەوا، گرنە دەگرم #ئەدەبی

ئەگەر سونیەکان، تەسدیقی هەبوونی ویلایەت بکەن وەک چۆن لای عورەفا و مەزهەبی تەسەوف وارید بووە، ئایە لە دوای حەزرەتی سید وجود ﷺ، ویلایەتی نبووەت کێ بوو؟! ئەگەر بوترێت، هەموو سەحابەیەک وەلیە، ئایە مەبەست لەوەدایە ویلایەتی قبوڵ کردووە؟ یان مەبەست لەوەدایە، خۆی خاوەنی ویلایەتە؟! گەر بوترێت، قبوڵی ویلایەتە، کەواتە بەخشینی ولائی تەواو لەگەڵ بەیعەت! کە هاوتەریبە لەگەڵ فەهمی ئسولی تەسەوف. بەڵام گەر بوترێت، هەمووی خاوەنی ویلایەتە، کەواتە فرە مەرکەزی لە وحدە دروست دەبێت کە هەڵگری باطنی نبووەتە مەبەستم ویلایەتی نووبەت!. کە ئەمەش محاڵە!. شێعەکانیش، کاتێک ویلایەت دەگەرێنەوە بۆ ال وبیت، لەسەر ئەساسی نەسەب، مەبەستم لێی ئیمامەتە!.. ئایە مومکینە لای ئەوان کەسێک بە قبوڵ کردنی ویلایەت، بلکێت بە ال وبیت؟! بێگومان لای ئەوان نەخێر!. لەم کاتەدا قبوڵ کردنی ویلایەتی ال بیت لای سەلمانی فارسی بەتاڵ دەبێتەوە!، داخیل بە ال بیت نابیت!. وەک چۆن حەدیسی شەریفی لەسەرە!. گەر ئەوانیش رازی بن بە ئیلزامەکە، دەبێت تەمیز بکەن لەنێوان خسوس و عمومی ال وبیت!. کاتێکیش تەمیزەکە کرا، ئەم ئەسڵەی ئەوان لەسەر دامەزراوەن، هەڵدەوەشێتەوە!. ئیتر خوا باشتر دەزانێت #ئیدراک

پێویست بەوە ناکات، جەنگێک لەگەڵ سەردەمێکدا بکەی، کە هەنگاوەکانی بەرەو کوشتنی خۆشی دەچێت!. واز هێنان لەم جۆرە دوژمنە، بەهێزترین بەرگریە لە خودی خۆت تا تێکەڵاوی یان بەر پیسی دووژمنەکەت نەکەویت!. #ئیدراک #توراس

ئەو گروپە، سەر بەم کەناڵەیە، دەرس و ئەرشیفی تێکست و کتێبەکانی تیدایە لەگەڵ بەشی پسیار و وڵام؛ https://t.me/yaware_balla

زەواجی مسیار، شۆڕشێکە دژی مۆدێرنە و پێویستیە بۆ کۆمەڵگا؛ ئێمە دەیبینن کە لە قەیرانێکی گەورەی بێدەنگدا دەکوڵێت کۆمەڵگایی کوردی. قەیرانێک کە تەواوی پێکهاتە دەروونیو جەستەیی و ڕۆحیەکانی تاکی موسڵمانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە!. مۆدێرنە و سیستەمی سەرمایەداری بە پاساوی پێشکەوتن و ژیانی مۆدێرنە کۆمەڵێک کۆتوبەندی ئەوەندە قورسیان خستۆتە گەردنی پرۆسەی هاوسەرگیری کە گەنجانی ئەمڕۆ و تەنانەت ئافرەتانی بێوەژن و بەتەمەنیش گیرۆدەی زیندانێکی بێ دەرگا بوون. لەبری گەڕانەوە بۆ چارەسەرە ڕەسەنەکانی شەریعەت، لە لیژنەی فەتوای کوردستان بە عەقڵیەتێکی تەسک و دابڕاو لە واقیع دژی دەرچە شەرعیەکانی وەک زەواجی مسیار دەوەستنەوە. بەڵام بە پێویستیم زانی پەردە لەسەر واقیعەکە لابدەم!. بەپێی بنەماکانی مەزهەبی شافیعی، کە زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگەی ئێمە پەیڕەوی دەکات، زەواجی مسیار هەموو ڕوکنەکانی پرۆسەیەکی هاوسەرگیریی تەواوی تێدایە وەک ئيجاب و قبوڵ، وەلی، دوو شایەتحاڵ، دیاریکردنی مێرد و ژن. کاتێک گرێبەستێک تەواوی ئەم مەرجانەی تێدایە لە ڕووی شەرعییەوە ١٠٠٪ جائیزە و کەس ناتوانێت گومان بخاتە سەر حەڵاڵبونی. کێشەکە لە شەریعەتدا نیە، کێشەکە لەو خوێندنەوەیەدایە کە ناتوانێت درک بە گۆڕانکاریەکانی سەردەم بکات. دەرکردنی فەتوا بۆ حەرامکردنی یان قورسکردنی ئەم جۆرە زەواجە بە پاساوی "خراپبوونی کۆمەڵگە" لە ڕاستیدا خۆدزینەوەیە لە چارەسەرکردنی ئەو وێرانکاریەی کە مۆدێرنە دروستی کردووە!. لێرەدا دەبێت زۆر بە ڕاشکاوی قسە بکەین کە گەورەترین قوربانیی ئەم سیستەمە مۆدێرنە، گەنجەکانن. ئێمە لەبەردەم کارەساتێکی گەورەی بایۆلۆژی و ئابووریداین. لە ڕووی زانستی و بایۆلۆژیەوە، گەنج لە تەمەنی ١٨ بۆ ٢٠ ساڵیدا دەگاتە لوتکەی پێداویستیی غەریزی، سۆزداری و هۆرمۆنی. بەڵام لە ڕووی ئابووریەوە، کۆمەڵگە پێی دەڵێت: "بۆت نییە زەواج بکەیت تا تەمەنت دەبێتە ٣٠ یان ٣٥ ساڵ تا زانکۆ تەواو دەکەیت، خانوو دەکڕیت، ئۆتۆمبێل دابین دەکەیت و ئاهەنگێکی گەورە دەگێڕیت!". ئەم بۆشاییە گەورەیەی نێوان پێگەیشتنی جەستەیی و توانای ئابووری وێرانکاریەکی دەروونی گەورەی دروست کردووە!. زەواجی مسیار بۆ گەنجان تەنها هەڵبژاردەیەک نیە، بەڵکو فریادڕەسێکە بۆ ڕزگارکردنی نەوەیەک!!... ئەمڕۆ لە زانکۆکان و شوێنە گشتیەکاندا فەساد و تێکچوونی ڕەوشت گەیشتووەتە لوتکە. کوڕان و کچانی گەنج لەژێر پاڵەپەستۆیەکی سەختی غەریزیدان. لەبری ئەوەی بکەونە ناو پەیوەندیی حەرام و نهێنیەوە، مسیار ڕێگەیان پێدەدات بە ئاگاداری کەسوکار و بە شێوەیەکی شەرعی بەبێ ئەوەی پێویست بە ماڵی سەربەخۆ بکات هاوسەرگیری بکەن. کچەکە لە ماڵی باوکی دەمێنێتەوە و کوڕەکەش لە ماڵی خۆیان بەڵام لە ڕووی سۆزداری و غەریزیەوە یەکتر پڕ دەکەنەوە!. جا سەرکوتکردنی غەریزەکان وایکردووە گەنجان تووشی خەمۆکی ببن، پەنا بۆ فیلمە سێکسیەکان و خووی نهێنی ببەن کە ئەمەش نەک تەنها هێزی تێستۆسترۆن و وزەی جەستەیان دەمژێت، بەڵکو مێشکیان سڕ دەکات. زەواجی مسیار ئەو دەرچە حەڵاڵەیە کە مێشکی گەنج ئارام دەکاتەوە، وای لێدەکات چیتر گیرۆدەی هەوەس نەبێت، تاقەتی خوێندن، کارکردن و بەرهەمهێنانی بۆ بگەڕێتەوە. گەنجێک کە هێشتا دەخوێنێت یان تازە دەستی بە کار کردووە، ناتوانێت بەرپرسیارێتی کرێ خانوو و پێداویستیەکانی ماڵ هەڵبگرێت. زەواجی مسیار ئەم بارگرانیەی لێ لادەبات، چونکە ئامانجی سەرەکی لێرەدا ئارامیی ڕۆحی و پاکڕاگرتنی جەستەیە نەک دروستکردنی کۆشکێک لەسەر پشتی قەرزداری!. جا یەکێک لە گەورەترین تاوانەکانی مۆدێرنە ئەوەیە کە مرۆڤی کردووەتە کاڵا. لووتبەرزیەکی مادی و عەقڵیەتێکی سەرمایەداری لەناو بەشێک لە کچاندا دروست بووە کە زەواج تەنها لە پێناو پارە، خانووی شاهانە و ژیانی مادییدا دەبینن. لێرەدایە زەواجی مسیار وەک شۆڕشێک دێتە مەیدانەوە. کاتێک ئافرەتێکی باوەڕدار، بە ویستی خۆی دەستبەرداری مافی مارەیەکی خەیاڵی یان ماڵێکی سەربەخۆ دەبێت تەنها لەپێناو پێکهێنانی پەیوەندیەکی حەڵاڵ، ئەمە گەورەترین زەربەیە لە ڕووی مۆدێرنە. ئەمە سەلماندنی ئەو ڕاستیەیە کە "مرۆڤەکان بۆ فرۆشتن نین". ئەم کارە، شکاندنی هەژموونی ماددەیە و گەڕاندنەوەی ڕۆحی ئیمانیە. مۆدێرنە هیچ شتێک بەبێ بەرامبەر نادات بەڵام ڕەسەنایەتی ئیسلامی فێرمان دەکات کە قوربانیدان لەپێناو حەڵاڵدا، بەرزترین ئاستی ئازادیە!. دیوێکی تری زۆر گرنگ و شاراوەی زەواجی مسیار کە کۆمەڵگە چاوی لێ دادەخات، پرسی بێوەژنان و ئەو ئافرەتانەیە کە تەمەنیان هەڵکشاوە. کۆمەڵگەی ئێمە ژمارەیەکی یەکجار زۆری بێوەژنی تێدایە، هەروەها بەهۆی سەختیەکانی ژیانەوە هەزاران کچ تەمەنیان گەیشتووەتە سەروو ٣٥ و ٤٠ ساڵ و شەمەندەفەری زەواجی تەقلیدی جێی هێشتوون. ئایا ئەمانە مافی ژیانیان نیە؟! زەواجی مسیار بۆ ئەم چینە دەبێتە ڕەحمەتێکی گەورە، چونکە؛ ئافرەتی بێوەژن یان فەرمانبەر کە ماڵ و داهاتی خۆی هەیە، نایەوێت ژیانی پێشووی تێکبدات یان منداڵەکانی بخاتە ژێر دەستی باوەڕیارەوە. مسیار ڕێگەی پێدەدات لە ماڵەکەی خۆیدا وەک شاژن بمێنێتەوە، و لە ڕێگەی سەردانی مێردەکەیەوە پێداویستیە سۆزداری و غەریزیەکانی پڕ بکاتەوە. ئافرەتی بەتەمەن یان بێوەژن مرۆڤە و خاوەنی هەست و غەریزەیە. سەرکوتکردنی ئەم هەستانە دەبێتە هۆی وشکبوونی ڕۆح. مسیار ئەو دەرچە شەرعی و پاکەیە کە وەڵامدەری ئەم پێداویستییەیە بێ ئەوەی ئافرەتەکە ناچار بکات ببێتە خزمەتکاری ماڵێکی نوێ. پیاوێک بیەوێت ژنی دووەم بهێنێت ناتوانێت کرێ و خەرجی دوو ماڵ بدات. بەڵام لە مسیاردا چونکە ئافرەتەکە خۆی شوێنی هەیە یان لە ماڵی کەسوکاریەتی، پیاوەکە بەبێ ترسی ئیفلاسبوون دەچێتە پرۆسەکەوە، بەمەش هەزاران ئافرەت لە تەنیایی ڕزگاریان دەبێت. ئایا باشترە ئافرەتێک لەبەر بێ سۆزی بکەوێتە ناو پەیوەندیی نهێنی و حەرامەوە؟ یان لەژێر سێبەری شەریعەتدا، بە گرێبەستێکی پاک و حەڵاڵ کەرامەتی خۆی بپارێزێت؟ ئەوانەی دژی مسیارن، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەرگا بۆ فەساد دەکەنەوە. ئەگەر سەیری وڵاتانی وەک ژاپۆن و ئەڵمانیا بکەین، دەبینین سەرەڕای ئەوپەڕی پێشکەوتنی ئابووری، بەدەست کارەساتێکی دیمۆگرافیەوە دەناڵێن: نەبوونی خێزان، کەمیی منداڵ، و پیربوونی کۆمەڵگە. ئەو کۆتوبەندانەی مۆدێرنە بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دروستی کردوون، وایکردووە تاکەکان لێی ڕابکەن. ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە خێرایی بەرەو ئەو چارەنووسە دەڕۆین. فەساد و تێکچوونی ڕەوشت لەناو بەشێک لە زانکۆ و شوێنە گشتییەکاندا گەیشتووەتە لوتکە. ئایا پێویست ناکات سوپاسگوزار بین کە شەریعەتی ئیسلامی چارەسەرێکی نەرم و گونجاوی وەک زەواجی مسیاری تێدایە؟ ئەو زیانانەی کە دەزگا ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان بۆ زەواجی مسیار باسی دەکەن، زۆرجار وەهمێکن لەناو عەقڵیەتی داخراوی خۆیاندا. زیانی ڕاستەقینە ئەوەیە کە گەنجانمان لەناو زەلکاوی خەمۆکی و لادانی ئەخلاقیدا نوقم دەبن، و هەزاران بێوەژن و ئافرەتی بەتەمەن لە ژوورە تاریکەکاندا ڕۆحیان وشک دەبێت، کەچی ئێمە هێشتا خەریکی پاسەوانیکردنی دابونەریتە کۆمەڵایەتیە سەرمایەدارییەکانین!!. (ئەم نوسراوە، بە سوپاسەوە، وەرگیراوە)