752
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
752
هەتا ئیستا خەڵکی وا ئەزانێت رێکنەکەوتنی کاک پاڤێڵ (سەوز) و کاک مەسعود (زەرد)، لەبەر هۆکاری ئابووری و هەیمەنەیە!.. بەڵام حەقیقەتێک کە هەیە لە پێگەی هەردوو قەوارەکە کە بە تەواوەتی دژی یەکن، وە محاڵە کۆببنەوە پێکەوە.
پێگەی هەردووکیان وەستاوە بە ئێران و ئەمەریکاوە، گەر کاک مەسعود بیەوێت دەستبەرداری ئەمەریکا بێت، هەیمەنی و کاریگەری قەوارەکە بە تەواوەتی کۆتایی دێت!. هەروەها یەکێتیش بە هەمان شێوەیە، گەر دەستبەرداری ئێران بێت، قەوارەکە کۆتایی دێت!.
ئەگەرچی یەکێتی زاهیرەن ئاماژە بەوە بدات لەگەڵ ئەمەریکایە، بەڵام ئیدارەی ترەمپ خۆشی ئەوە دەزانێت کە یەکێتی ناتوانێت جولەکانی ئاراستەی دژی ئێران بکات، چونکە خۆی دەکەوێتە داروخان. کێشەکە بە تەنیا بەوەندەوە ناوەستێت! بەڵکو حیزبەکانی تریش دابەش بوون بەسەر ئەمەریکا و ئێران، بۆیە کێشەی سەرەکی کۆبوونەوەی ململانێکانە لەناو هەرێمی کوردستان لە ژێر چەتری ئەمەریکا و ئێران!.
#ئیدراک #سیاسەت
752
چۆن بنەمای ماددی مانای جوانی بەرهەم دەهێنێتەوە؟!
لە توراسی هزری مرۆڤایەتیدا جوانی کەمتر وەک "حەقیقەتێکی ڕەها" و سەربەخۆ بوونی هەبووە بەڵکو هەمیشە دەستکردی ئەو پەیوەندیە ئاڵۆزانە بووە کە مرۆڤ لەگەڵ دەگمەنی، پێویستی و دەسەڵاتدا هەیەتی. جوانی لە زاتی خۆیدا، شتێک نیە لە ناوەڕۆکی ماددەکان یان ڕوخسارەکاندا حشاردرابێت بەڵکو ئەو هێمایەیە کە ئاماژە بۆ دەستگەیشتن بەوە دەکات کە زۆرینەی کۆمەڵگە لێی بێبەشن. کاتێک سەرنجی مێژووی بەها کۆمەڵایەتیەکان دەدەین تێبینی دیاردەیەک دەکەین کە دەتوانین پێی بڵێین شۆڕشی نیشانەکان یان هێماکان واتە هەڵگەڕانەوەی مانای دیاردەکان بۆ خاڵی پێچەوانەی خۆیان تەنیا بەهۆی گۆڕانی ئامرازەکانی بەرهەمهێنان و شێوازی ژیان!.ئەوەی کەم و دەگمەنە، ڕێزلێنراوە ئەوەی زۆر و ئاسایە، بێبەهایە!!. ئەمە یاسایەکی بنەڕەتی نەک تەنیا ئابووری بەڵکو جیهانی جوانکاریشە لەو سەردەمانەی کۆمەڵگە بەدەست برسیەتیو کارەساتە سروشتیەکان و ماندوێتی جەستەیەوە دەینالاند..! ڕزگاربوون لە سروشت بڵندترین ئاستی خۆشگوزەرانی بوو!!. جا جەستەی سپیی ڕووناک کە تەپوتۆزی کێڵگەکانی بەرنەکەوتبوو هەروەها قەڵەویەک کە نیشانەی دەستگەیشتنی بەردەوام بوو بە سەرچاوەکانی خۆراک کە هێمای سەرکەوتن بوون بەسەر هەڕەشەکانی سروشتدا.. لەو سەردەمەدا، "سپیایەتی" و "کەڵەکەبوونی چەوری" تەنیا حاڵەتێکی جەستەیەکی ئاسایی نەبوو! بەڵکو نازناوێکی چینایەتی بوون کە سنووری نێوان سەردار و ژێردەست..! کەچی کاتێک تەکنەلۆجیا و پیشەسازی... خۆراکی دەستکاریکراو و کۆپیستکراویان کردە دیاریەک بۆ هەمووان و زۆرینەی مرۆڤەکانیان لە ناو چواردیواری کارگە و ئۆفیسەکاندا بەند کرد!!!...
هاوکێشەکە بە تەواوی هەڵگەڕایەوە. ئۆفیس بێڕەنگی بەخشیە پێست و خۆراکی خێرا و هەرزان کێشی جەستەی زیاد کرد. لێرەدا دەگمەنیەکە گوێزرایەوە بۆ شوێنێکی تر کە دەستگەیشتن بە سروشت!!!.. ئەمڕۆی جیهانی مۆدێرن، جەستەی لاواز و ئەسمەر، نیشانەی کۆیلەیەک نیە کە لەژێر تیشکی خۆردا بە قامچی ئیشی پێبکرێت بەڵکو نیشانەی سەرمایەدارێکە کە توانای کڕینی کاتی ئازادی هەیە. ئەسمەربوون مانای توانای سەفەرکردنو پشوو لە کەناراوەکان و بەجێهێشتنی بەندیخانەی ئۆفیسەکانە. لاوازی و ڕێکپۆشیی جەستە، نیشانەی توانای دارایی و دەروونیە بۆ ڕەتکردنەوەی خۆراکی پیشەسازی و کڕینی خۆراکی تەندروست و تەرخانکردنی کات بۆ وەرزش!... جا ئەم وەرچەرخانە روونی دەکاتەوە کە مرۆڤایەتی پەرستشی بۆ خودی جەستەی لاواز یان جەستەی قەڵەو نەکردووە بەڵکو پەرستشی بۆ ئەو دەسەڵاتە ئابووری و کۆمەڵایەتیە کردووە کە لە پشتی ئەو جەستەیەوە شاردرابووەوە!! هەمان ئەم پێشەکیە بەسەر جلوبەرگیشدا جێبەجێ دەبێت. لە سەردەمانێکدا کە پۆشاک دەستکرد بوو و بەرهەمهێنانی مەقەست و قوماش ماندووبوونێکی زۆری دەویست و پۆشینی چەندین توێژ لە پارچەی گرانبەها، عەبای نەخشێنراو و کڵاوی بەرز، نیشانەی پێگەی کۆمەڵایەتی بوو. رووتیەتی یان کەمپۆشی ئاماژەی بێدەسەڵاتی و نەبوونی توانای کڕینی پۆشاک بوو!!. بەڵام کاتێک کارگەکان ملیۆنان جۆر جلوبەرگی هەرزانیان خستە بازاڕەوە و پۆشاکی فەرمی بوو بە کۆتوبەندێکی ڕۆژانە بۆ ڕاگرتنی ڕێساکانی کارکردن و داکەندنی جلوبەرگ یان پۆشینی جلی زۆر سادە بوو بە هێمای ئازادی و سەربەخۆیی!!. جلوبەرگی خەفیف ئەمڕۆ مانای ئەوەیە کە من پێویستم بەوە نیە بە پۆشاکەکەم سەلماندنی پێگە بۆ کەس بکەم چونکە من پێشتر لەسەرەوەی هەرەمەکەم...!
#ئیدراک
752
حەزرەتی "مصطفى بن كمال الدين البكري" کە ناسراوە بە جونەیدی دووەم، دەربارەی حەزرەتی شێخی گەورە حەزرەتی "ابن عەرەبی" دەفەرمووێت؛
ابن عەرەبی وەسف کراوە بە خاتەمی ویلایەتی خاسی محەمەدی!..
(تێبینی؛ ئەوەی شارەزایی ئسولی تەسەوف بێت، مقامی خاتەمی ویلایەت بەرزترینە کە مرۆڤێکی کەماڵە، ئیمامەت و ئەوداد و ئەودالەکان لە ژێرەوەی ئەوەن!. سەرپەرشتی تەواو دەکات!.)
#عیرفانی
752
قەڵەمی حەزرەتی شێخی گەورە "ابن عەرەبی" خۆی کەرامەت بوو!. مەرەکەبەکەی لە دەریای نەبڕاوەی غەیبەوە ئاوی دەخواردەوە... جا تیشکی بەهێز چاوی کز بریندار دەکات و چاوی بیناش ڕووناکتر.
#ئیدراک
752
ئەتوانم بە سادەیی بلێم کە ئەوەی دەرکەوتووە لای من ئەوەیە کە عورەفا، دەیەویت بگەیتە خودا، جا بە هەر رێگایەکو مەزهەبێکەوە بێت!..
ئەسڵ تێیدا نە دینە!، نە سەحابەیە، نە مەزهەبە بەڵکو تەنیا خودایە!.
752
دوای ئەوەی کە چوومە ناو دیراسە کردنی عەقیدەی تەسەوفی و اصولیان، هەمیشە لە مێشکمدا شتێک دەخولیایەوە! کە ئایە بۆچی ئەوان ئەوەندە بێدەنگن لەسەر کێشە و شەرەکانی ناو سەحابەکان.. مەبەست کێشەکانی ناو سوننە و شیعەیە!.
دائیمەن، هەستم بەوە کردووە قسەی ئەوان جۆرێک لە ساردی تێیدایە بەرامبەر بە رووداوەکانی ئەوکاتە.. تەنانەت قسەکانیشیان بە تەواوەتی پێچەوانەی سونە و شیعە!.
ئەوەی لەم دوایە بۆم دەرکەوت ئەوەیە کە عورەفاکان گرینگی بەوە نادەن لەم عالەمی مومکینەدا چی هەیە، ئایە ابو بەکر یان عەلی گەورەترە؟! ئایە شیعە یان سونە لەسەر حەقە؟! ئایە مەوقیفیان چیە بەرامبەر سەحابە؟!....هد زۆر زۆر لەوە زیاتر، ئەوان گرینگی بەوە نادەن و وەک شتێکی سەرەکی سەیری ناکەن!. بەڵکو لایان وایە گرینگ نیە تۆ کام مەزهەبی!.
ئەوەی لای ئەوان گرینگە ئەوەیە کە ئەم موسڵمانە بە تەواوەتی ئاراستەیی خودا بکەن، ئامانجی ئەوان ئەوەیە کە موسڵمانەکە بتوێنەوە لە ئیرادە ئیلاهیەکە، دواتر بە ئیرادەی ئیلاهیەوە بێتەوە خزمەت بکات!. چونکە لای ئەوان وایە کاتێک کە دڵ دەبێتە شوێنک کە بەس خودایی تیایە، ئیتر هیچ گرینگی نامێنێت کام سەحابە راستە و هەڵەیە کام مەزهەبە لەسەری بیت یان نا!.. هد.
ئیتر خوای گەورە خۆی باشتر دەزانێت، ئەوەش تەنیا بیرکردنەوەی خۆمە لە ئەنجامی تێگەیشتنم لە قسە و ئسولیان.
#ئیدراک
752
ئەمەش لینکی شەرحی کتێبەکەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت سادە بکرێنەوە، جا ئەو لینکە ئەلبومی هەموو ڤیدۆکانە؛
https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBgPB1nofaDdHjGQ5hTueC0E&si=f1DsbVQWsLjFjcO1
752
ئێستا نزیک کاتی پێشەنگایە، ئەوەندەی ئاگادار بم داشکاندن و شت دەکرێت...
کتێبەکە لە کتێبخانەی حاجی قادری کۆیی هەیە
