es
Feedback
وحدوي

وحدوي

Ir al canal en Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Mostrar más
739
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
+730 días
Archivo de publicaciones
بەڕاستی، هیچ شتێک هێندە قورس نیە بۆ من بە هێندەی ئەو ئازارەی دەیچێژم لە تێکەڵاوبوونم لەگەڵ کۆمەڵگا...! ئەم سەردەمە، کۆمەڵگاکان لە جێگایی ئەوەی تاکەکانی مرۆڤ بن، بەڵکو ئاژەڵێکن لەناوەوەیاندا، خودا مردووە!، ماددە بۆتە نیمچە خودایەن لە ئەقڵیان، راکە راکەیان هێندەی خێرایی قیتارەکانە بە دوای شەهوەت و نەفسە حەیوانەکە!. هەموو کات، توشی حاڵەتی سکوت دەبم، کاتێک دەکەومە ناو کۆمەڵگا، یان بەر خەڵکانێک دەکەوم!... تەنهایی ئێمەومانان، پەیوەندی بە ژن و خێزان و برادەرەوە نیە، بەڵکو پەیوەستە بەم فکرەیە کە هەڵمانگرتووە!. کاتێک لەناو سوچێک لەم تەنهایەدا، ژیانێک ئەژی کە رەنگدانەوەی بیرکردنەوەکاتە!.. بەڵام لە کاتێکدا بە دەگمەن کەسانێک هەڵگری فکری تۆن، چۆن دەتوانی لەناو کۆمەڵگایەکدا بژی، کە رەنگدانەوەیەی ژیانیان لەسەر فکرەکانیان، بە هێندەی چوونە ناو دۆزەخێکەوە ئازارت دەدات!، ئیتر بژی لەناویان؟! هەندێک جار، سەرسامی ئەوە دەبم کە چۆن دەتوانین بەردەوام بین!!

سەدا ٩٨ی ئەو گەنجان و مامۆستایانەی لەناو سوننیەکان یان شیعە و سەلەفی و قورئانی، تەنانەت مولحیدەکانیش، کە دەرکەوتن لە رووی علمیەوە، لە پێناو خۆیاندا نین بەڵکو خەڵکە!. کاتێک کۆن، سونی بووم، بیرمە کاریگەریی ئیمامی رازی و ئیمامی غەزالیم لەسەر بوو. چونکە مرۆڤێک کاتێک سەیری نوسینەکانی ئەو دوانە دەکاتە بە تایبەتی ئیمامی رازی، ئەم زاتە لە پێناو خۆیدا دەنوسێت، لە پێناو مەعریفە و تێگەیشتنی خۆی، لە پێناو گەیشتن بە حەقیقەت دەنوسیت لە خۆیدا!. بۆیە سەیری ستیالی نوسینەکانی غەزالی بکەن لە دوای کەلامەوە، بە جۆرێک کە قسە دەکات، گرینگ نیە بەلایەوە تۆ چیت ئەوەی بۆی گرینگە خۆیەتی!. تەنانەت لە کۆتا کتێبی کە ئیشارەت بە قوناخەکانی ژیانی دەدات، بە روونی ئەوە دەردەکەوێت، کە ژیاوە لە پێناو خۆیدا بۆ گەیشتن بە حەقیقەت!. هەر بەڕاستی، یەکێک لە کێشەکانم لەگەڵ زۆربەی برادەرە کۆنەکانم، ئەمە بوو!، کە ئەوان خۆیان بەلاوە گرینگ نەبوو لە رووی حەقیقەتەوە، بەڵکو دوای خوێندنی چەند کتیب و بابەتێک، دەستیان دەکرد بە شەرح کردن پرسەکانی فەلسەفە و کەلام و مەنتق!. ئەمە گومانی تێیدا نیە، کە خراپ نیە!.. بەڵام هەر بەراستی ئەمە حەقیقەتێک و کۆتایەتی؟!... جەوهەری جیاوازی من، لەگەڵ ئەواندا بریتی بوو لەم پرسە، کە هێشتا هەزاران شت وەک پسیار و کێشە لە بابەتی دین و فەلسەفە و کەلام، کە وڵامیان قورسە یان دەستم نەکەوتووە! یان ناتوانێت من تێر بکات.. کە خودی خۆم وابم؟! چۆن دەتوانم بەرهەمێک بە تۆ بدەم بە حەقیقەتێکی رەها!. کاتێک کابرایەک کەلام دەخوێنی دەبێتە ئەشعەری!، وا دەزانێت حەقیقەتی رەهای لایەتی، نازانێت ئەسڵەن خیلافی جەوهەری نێوان زۆرێک لە مەزاهیبەکان مەعریفە ناسیە کە ئەسڵەن کەمینەک خۆ لەم بابەتە دەدەن یان ئاگادارین!. سونیەکان بە جۆرێک لەگەڵ شیعەکان موقلیدی ئیمامەکان دەکەن، کە مەکانێک ناهێڵنەوە بۆ خودی خۆیان! بۆ ئەوەی خودا بە هەنگاوەکانی خودی خۆی لە قاڵبی بدات!. ئەمە جێگایی داخە! خولاسە، ئەوەی من هەستی پێ دەکەم لە ناوەوەی خۆمدا چ لەم سەردەمەدا و چ لە توراسی ئیسلامدا، زۆرێک لە ئیمامەکانی ئەو خەڵکە و زۆرێک لەوانەی ئێستاش هەن، موجەرەد لە خۆ نواندن یان خۆ قەتیس کردنێکیدا خۆیان دەدۆزنەوە، بە جۆرێک کە پشکێکی حەقیقەتیش لە واقیعدا بەری نەکەوتوون!... ئەوەی باسم کرد رەنگە توشی شۆکت بکات، بەڵام من نامەوێ درۆ لەگەڵ خۆمدا بکەم، ئەمە حەقیقەتێکە لە ناوەوەی مندا هەیە و هەستی پێ دەکەم... سدقی من، بۆ خودی خۆم و خوا، زۆر گرینگترە لەو بانگەشە گەورەو ئیمامە گەورانەی کە ناویان دەهێنن، یان ناوی مەنهەجیک وەک سوننە هەڵدەگرن!. هیچ لەمانە بە خودی ئیمامەکانیانەوە بە هانایی من نایەن، گەر لەگەڵ خودی خۆمدا سادق نەبن لەگەڵ ئەم مەعریفەی دەستم دەکەوێت!. #ئیدراک

هەر کەسێک، پێی وتی ئەو کتێبە بۆ ئاستی تۆ نیە، یان تۆ لێی تێناگەیت و دەستی بۆ مەبە!!... ئەوە بزانە، ئەو کەسە قیمەتی خۆی نازانێت!، یان لە خۆیەوە سەیری تۆ دەکات!. کەواتە هەرگیز بە قسەی هیچ کەسێک مەکەن لەسەر ئەو بابەتە!. مادەم، بابەتێکی مەعریفە خرایە سەر کتێب، هەوڵدە فیری بە و بیخوینەوە و دیراسەی بکە بەبێ ترس..! ئەگینا، چاوەڕوانی ئەوە مەبە، بگەیتە ئاستێکی بەرز لە تێگەیشتن بەبێ ئەوەی دەست بۆ ئەو کتێبانە ببەی!. #ئیدراک

بەڵام، بێسوودە بیر لەوە بکەینەوە کە چەندین حاڵەت ڕوویانداوە کە تیایدا نەک تەنها هەوڵ بۆ دووگیانبوونی مەعشووقەکە نەدراوە، بەڵکو تەنانەت بەرەنگاریش بوونەتەوە. بیرلێنەکراوەیە کە بەرزترین و جوانترین مۆدێلەکانی خۆشەویستیی مرۆڤ لە مێژوو و هونەردا، وەک تریستان و ئایزۆڵد، ڕۆمیۆ و جولیەت، پاولۆ و فرانچێسکا، ببەسترێنەوە بە کۆتاییەکی دڵخۆشکەر و منداڵێکەوە، یان زیاتر بە دەستەیەک منداڵەوە وەک خاسیەتێکی تاج لەسەرنەر! کارەکتەرێکی دی ئۆرێڤیلی باس لە دوو خۆشەویست دەکات کە هەرگیز هیچ منداڵێکیان نەبووە: "ئەوان زۆر یەکتریان خۆشدەوێت." ئاگرەکە دەسووتێت، لەناو دەبات و بەرهەم ناهێنێت." کاتێک لێی دەپرسن ئایا دڵتەنگە بەوەی کە منداڵی نیە، ژنەکە وەڵام دەداتەوە: "من هیچم ناوێت. منداڵ تەنها بۆ ژنانی نادڵخۆش سوودبەخشە." ڕاستیەکە لەم وشە کۆمیدیانەدا دەربڕراوە: "کاتێک ئادەم لە تەنیشت حەواوە بەئاگا هات، هاواری نەکرد، وەک ئەوەی کە نوسەرێکی هاوچەرخ وا دەکات بیڵێت، 'بڕوانە دایکی منداڵەکانم، قەشەی ئاگردانەکەم!'" و تەنانەت کاتێک ئارەزووی هەبوونی وەچە ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە دامەزراندنی پەیوەندییەکانی نێوان پیاو و ژنێکدا، ڕەچاوکردنەکان کە لەسەر بنەمای بیرکردنەوە و ژیانی کۆمەڵایەتی دامەزراون تێوەدەگلێن، و ئەو ئارەزووە هیچ پەیوەندییەکی بە غەریزەوە نیە جگە لە مانا مێتافیزیکیە تایبەتەکە نەبێت!!. هەمان کتێب و بەش، ئیڤۆڵا

لە هەمان کتێب و بەشدا: ئێمە ئەمە پشتڕاست دەکەینەوە لەو ڕاستیەی کە هەندێک گەلی سەرەتایی لەدایکبوونەکانیان دەگەڕاندەوە بۆ هۆکارگەلێک کە هیچ پەیوەندیەکیان بە جووتبوونەوە نەبوو. لەبەر ئەوە، ئەوەی کلاگس نووسیویەتی بە تەواوی ڕاستە؛ "ئەوە ساختەکاریەکی بەمەبەستە کە غەریزەی سێکسی بە غەریزەی زۆربوون ناوببرێت." زۆربوون یەکێکە لە دەرئەنجامە ئەگەریەکانی چالاکیی سێکسی بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە ئەزموونی فیعلیی وروژاندنی سێکسیدا بوونی نیە!.

خۆشەویستیی سێکسی وەک یەکێک لە پێداویستیە فیزیکیەکانی مرۆڤ سەیر دەکات، هەروەها دەرئەنجامی تێگەیشتنێکی هەڵەیە. لە بنەڕەتدا، ئارەزووی سێکسیی فیزیکی هەرگیز لە مرۆڤدا بوونی نیە!!، ئارەزووی مرۆڤ لە جەوهەردا هەمیشە دەروونیە و ئارەزووە فیزیکیەکەی تەنها وەرگێڕان و گواستنەوەی ئارەزوویەکی دەروونیە. تەنها لەو تاکانەدا کە زۆر سەرەتایین بازنەکە هێندە خێرا دادەخرێت کە تەنها ڕاستیە کۆتایەکەی پرۆسەکە لە ئاگاییاندا بوونی دەبێت وەک ئارەزوویەکی تیژ و پاڵنەری جەستەیی کە بەبێ هیچ گومانێک پەیوەستە بە خاسیەتە مەرجدارە فیزيۆلۆژیەکانەوە کە جێگەی پێشەنگ دەگرن لە سێکسوالیتەی ئاژەڵیدا!... "جولیۆس ئیڤۆلا" کتێب: 📚Eros and the Mysteries of Love: The Metaphysics of Sex

یەکێک لەم گومانانەی کە هەمبوو هەمیشە لە ئیدارەی ترەمپ، هەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە!... گەر ئەم یاسایە هەڵبوەشێنێتەوە بە هۆی کار
یەکێک لەم گومانانەی کە هەمبوو هەمیشە لە ئیدارەی ترەمپ، هەڵوەشاندنەوەی ئەم یاسایە!... گەر ئەم یاسایە هەڵبوەشێنێتەوە بە هۆی کاریگەری شەری ئێرانەوە یان هەژموونی ئیدارەی ترەمپ، گومانم لەوە نابێت، ترەمپ، ئاماژەی روون دەدات کە بە کوشتنی نەبێت، سەرۆکایەتی جێناهێڵێت!.. چونکە ئەم جەنگی فرە جەمسەریە، هەمیشە وڵاتەکان بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات، کە وەک روونە، ترەمپ هەموو هەنگاوێکی بەرەو دیکتاتۆریەتە!.. چونکە لازمی وایە لە کاتی شەرەی فرە جەمسەری، سەرۆکەکان هەمیشە هەنگاوەکانیان، چەسپاندنی هەژموونیان دەبێت لە پێناو پەرە پێدانی ئیرادەیان!. #سیاسەت

پێغەمبەری نازدار و خۆشەویست (ﷺ) فەرموویەتی: ​"بەڕاستی خوای گەورە نەوەی هەموو پێغەمبەرێکی لە پشتی خۆیدا داناوە، بەڵام نەوەی منی لە پشتی عەلیدا داناوە" (سەلامی خوای لەسەر بێت). لەبەر چی؟ چونکە ئەگەر ئەو سڕ و نهێنیە لە نەوەکانی خۆیدا بمایەتەوە واتە لە حەزرەتی عەبدواللە، حەزرەتی قاسم و حەزرەتی ئیبراهیم، ئەوا دەبووە پێغەمبەرایەتی و پەیامبەری (نبوة و رسالة). بەڵام پێغەمبەرایەتی و پەیامبەری بەو زاتە پیرۆزە مۆری لێ درا و کۆتایی هات....! لە دوای کۆتایی هاتنی پێغەمبەرایەتی، قۆناغێکی تر و سووڕێکی تر دەستی پێکرد کە پێی دەگوترێت "سوڕی ویلایەت". ئەم سوڕی ویلایەتەی کە ئێستا لە هەموو ئەولیاکانەوە دەیبیستین و فەیزی لێ وەردەگرین، هەمووی بە بەرەکەتی "ئەهلی بەیت"ە...! بەڵام بەداخەوە ئەم زاراوەیە زەوت کراوە، بۆیە پێویستە بیگەڕێنینەوە بۆ ئەسڵ و بنەچەی خۆی. ویلایەت لە بنەڕەتدا لەناو ئەهلی بەیتی پێغەمبەرایەتیدایە، ویلایەت لە بنەڕەتدا و وەک زاراوەیەکی شەرعی لە حەزرەتی ئیمامی عەلیدایە (سەلامی خوای لەسەر بێت). ئێمە ناڵێین کە "وەلی" تەنها لە ئەهلی بەیت دەبێت، نەخێر، لە کەسانی تریشدا دەبێت و هەڵدەکەوێت، بەڵام ئەساڵەتی لەم زاراوەیەدا بۆ ئەوانە..! کەواتە ئەم فەرموودەیەی ویلایەتە؛ "من كنت أنا مولاه فعلي مولاه" (هەرکەسێک من مەولای بم، ئەوا عەلیش مەولایەتی)، یان "الله وليي وأنا ولي كل مؤمن وعلي ولي كل مؤمن من بعدي" (خوا وەلی منە و منیش وەلی هەموو بڕوادارێکم، و عەلیش وەلی هەموو بڕوادارێکە لە دوای من)، ڕێک باس لە ویلایەت دەکات بەو زاراوە و تێگەیشتنە عیرفانیەی کە لای سادات و گەورەکانی سۆفیگەری هەیە...! (ئەمە پوختەی قسەکانی شێخ زوبێر حەسانیە لەم ڤیدۆیە، خوای گەورە پلەی بەرزتر بکات) ​جا لە ڕوانگەی ئسولی تەسەوفەوە، ویلایەت (الولاية) تەنها دەسەڵات یان ڕابەرایەتییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نیە!، بەڵکو "نزیكایەتیەکی ڕۆحانیی پەتیە" (القرب). "وەلی" ئەو کەسەیە کە لە نێوان خۆی و خوادا هیچ پەردەیەک نەماوە. ​کەوتنە ژێر چاودێریی حەق!. وەلی ئەو کەسەیە کە خوای گەورە خۆی کاروباری دەگرێتە ئەستۆ و نایخاتە دەست نەفسی، وەک چۆن دەفەرموێت: "وهو يتولى الصالحين". جا کە هەندێک لایان وایە کە ئیمامی عەلی مەعسومە مەبەستیان ئەم مەعسومیەتیە کە خوای گەورە خۆی کاروباری دەگرێتە ئەستۆ!. هەروەها ویلایەت درێژەپێدەری ئەو نوورەیە کە لە پێغەمبەرەوە (درود و سەلامی خوای لەسەر بێت) بۆ ئیمامی عەلی و پاشان بۆ ئەولیاکانی تر ماوەتەوە بۆ ئەوەی زەوی هەرگیز بێ نوور نەبێت.. ​بۆ تێگەیشتن لەم سرە، تەسەوف پێغەمبەرایەتی و ویلایەت بە دوو ڕووی یەک دراو دەچوێنن؛ ​پێغەمبەرایەتی کە ڕووە دەرەکیەکەیە. هێنەری شەریعەت و یاسایە بۆ ڕێنمویی خەڵک. بە پێغەمبەرمان (دروود و سەلامی خوای لەسەر بێت) مۆری لێ درا و بۆ هەمیشە کۆتایی هات!. ​ویلایەت ڕووە ناوەکی و باطنیەکەیە. پارێزەری حەقیقەت و سڕی شەریعەتە. ئەمەیان مۆری لێ نەدراوە و تا ڕۆژی دوایی وەک سەرچاوەی فەیز بۆ ئوممەت دەمێنێتەوە، ئەوەندەی ئاگاداریش بم حەزرەتی شیخی گەورە ابن عەرەبی، ئیمامی مەهدی وەک کۆتا کەس وەسف دەکات بۆ ئەم نوورە!. لەگەڵ ئەمانەشدا پلەبەندیی ڕۆحانی لە ویلایەتدا ​دەریای ویلایەت یەک ئاست نیە، بەڵکو مەرتەبە و قۆناغی هەیە کە بەپێی ئسولی تەسەوف پێکدێن لە چەندین پلە وەک ​قوتب کە چەقی بازنەی عیرفانە لە هەر سەردەمێکدا، جا هەر سەردەمێک قوتب هەیە و هەتا ئیمامی مەهدی دێت، قوتب هەر دەمێنێت! یانی خۆی قوتبە و کۆتا قوتب دەبێت!، کە نووری ئیلاهی بەسەر ئەهلی زەویدا دابەش دەکات و جێنشینی خودایە!. جا حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەفەرمووێت ئەم قوتبە، دەبێتە کۆکەرەوەی جەمعی ناوەکانی خودا، بۆیەش پێ دەڵێت عبداللە. جا دوو وەزیری هەیە ​کە ئەبدال و ئەوتاد پایە دیار و نادیارەکانی ڕاگرتنی هاوسەنگیی ڕۆحانیی یان مەعنەوی مرۆڤایەتین، کە بە دوعا و پاڕانەوەکانیان بەڵا لەسەر زەوی لادەچێت!. هەڵبەتە ئەمە وردەکاری زۆری تیدایە لە فتوحاتدا بە درێژی باس کراوە، منیش لەو کەناڵەدا بە وردی باسم کردووە پێشتر!. مەبەستی ئەو کەسانەی بە زیکر و تەسفیەی نەفس گەیشتوونەتە پلەی فەنابوون لە خوادا (الفناء في الله). ​ڕێگای گەیشتن بەم سرە ​لە ئسوڵی تەسەوفدا، مرۆڤ بە تەنها بە خوێندنەوە نابێتە ئەهلی ویلایەت!!، هەڵبەتە لە پۆستی تردا باسی ئەم بابەتەم کردووە بە وردی! بەڵکو پێویستی بە؛ پاککردنەوەی دڵ لە هەرچیەک جگە لە خوا، و سڕینەوەی لووتبەرزی و ئارەزووەکانی دنیا.. عەشقی ئیلاهی و خۆشویستنی تەواوی ئەهلی بەیت و پیاوچاکان، وەلائیەتی تەواویش بۆ الوبیت، کە کلیلی کردنەوەی دەرگاکانی ئاسمان و وەرگرتنی فەیزی ویلایەتە!.. ​ #عیرفانی #أهل_البيت

مەزهەبی جەعفەری بوو بە قوربانی دەستی سیاسیەکان؛ دوای رووخانی دەوڵەتی سەفەوی، کە شیعەکان هێزیان جەسپاند لە ئێراندا، کێشەی نێوان عوسمانیەکان و شیعەکان هەبوو. جا کاتێک نادر شا دەسەڵاتی گرتە دەست، سوپای نادر شا پێکهاتبوو لە سوننەی ئەفغان و تورکمانەکان و شیعە. بۆ ئەوەی ڕێگری لە شەری ناوخۆیی بکات، دەیویست مەزهەبێکی "ئێرانی" دروست بکات کە قبوڵکراو بێت لای هەردوولا..! جا عوسمانیەکان بیانویان هەبوو لەسەر ئەوەی کە شیعەکان جنێو بە سێ ئیمامەکەی تر دەدەن لە پێش حەزرەتی ئیمامی عەلی کە هەبوون، بەڵام شیعەکان ئەو تۆمەتەیان رەتکردەوە بەڵکو دەیانوت لە ئێمە نین!. بۆیەش نادر شا دەیویست ئەم بیانو و کێشەیە چارەسەر بکات!. نادر شا لە ساڵی ١٧٣٦ لە کۆبوونەوەی دەشتی موغان کە تێیدا بوو بە شا، مەرجی بۆ قبوڵکردنی تاجی پاشایەتی ئەوە بوو کە ئێرانیەکان دەبێت دەستبەرداری ئەو دابونەریتە بن کە لە سەردەمی سەفەویەکاندا لەناو عامەدا باو بوو وەک جنێودان بە سێ خەلیفەکەی پێش ئیمامی عەلی!.. جا پێشنیازەکەی بۆ دەوڵەتی عوسمانی کە خەلافەتی سوننە بوو بریتی بوو لە پێنج خاڵ کە عوسمانیەکان دان بنێن بە مەزهەبی جەعفەری کە دەگەڕێتەوە بۆ ئیمام جەعفەری سادق وەک مەزهەبی پێنجەم، شانبەشانی حەنەفی، مالیكی، شافعی، حەنبەلی بێت!..ئەوجا ڕێگە بدرێت نوێنەر و پێشنوێژی مەزهەبی جەعفەری لە کەعبە شوێنی تایبەتی خۆی هەبێت!!. دابینکردنی سەلامەتی و ئازادی بۆ حاجیە ئێرانیەکان بە سەرۆکایەتی ئەمیری حەجی تایبەت بە خۆیان!!. ​ئاڵوگۆڕی دیل و زیندانیان. ​ناردنی باڵیۆز بۆ پایتەختی یەکتری. جا ​بۆ سەلماندنی نیازی خۆی، نادر شا لە ساڵی ١٧٤٣ لە شاری نەجەف کۆنگرەیەکی گەورەی ڕێکخست. لەوێدا ​زانایانی گەورەی شیعە لە ئێران و عێراق بەشدار بوون. ​زانایانی گەورەی سوننە لەنێویاندا عەبدواللە سوەیدی، زانای دیاری بەغدا کە وەک نوێنەری عوسمانیەکان بەشدار بوو ئامادە بوون. ​​زانایانی سوننە بە نوێنەرایەتی عەبدواللە سوەیدی دانیان بەوەدا نا کە ئەگەر واز لەو نەریتانە بهێنن، ئەوا خاڵەکان قبوڵ دەکرێن!. بەڵام سەرەڕای ڕێککەوتنی زانایان لە کۆنگرەی نەجەف، پاشایی عوسمانی، سوڵتان مەحمودی یەکەم خاڵی یەکەم و دووەمی داننان بە مەزهەبی پێنجەم و شوێنی تایبەت لە کەعبە بەتوندی ڕەتکردەوە، بەڵام سێ خاڵەکەی تری قبوڵ کرد!! چونکە عوسمانیەکان نادر شایان وەک سەرکردەیەکی سەربازیی زۆر بەهێز و مەترسیدار دەدیت. قبوڵکردنی مەزهەبەکەی، مانای پێدانی شەرعیەتی تەواو بوو بە دەسەڵاتەکەی لەناو هەموو جیهانی ئیسلامیدا!!. پێدانی پایەی پێنجەم لە کەعبە بە ئێرانیەکان، بە مانای هاوەبەشی دەهات لە سەرپەرشتیکردنی حەرەمەین مەکە و مەدینە، کە ئەمەش گەورەترین سەرچاوەی شەرعیەتی خەلافەتی عوسمانی بوو. دەترسان ئەمە ببێتە سەرەتایەک بۆ داواکردنی بەشی زیاتر لە دەسەڵاتی جیهانی ئیسلامی!!.. ئەم مێژووە شتێک ئەوە روون دەکاتەوە کە زانایانی ئەوکاتە کە نوێنەرایەتی سوننەیان دەکرد، کێشەیان لەگەڵ فقهی جەعفەریدا نەبووە بەڵکو دانیان ناوە بەوە لە رێزیی چوار مەزهەبەکەی سوننەی ئێستایە، بەڵام دەسەڵاتی ئیسلامی سوننە بەهۆی ترسەکانیەوە لەوان، رازی نەبوون!. کەواتە خودی مەزهەبی جەعفەری قوربانیەک بوو بە دەست سیاسەتەوە!. #مێژوو

عێراق، ئەستمە بەرگەی ئەم هەژموونە سەختە بگرێت کە لە ئێستادا جەنگی بە وەکلاتی فرە جەمسەری هەیە!.. هەموو ئەم هەوڵانەی لەلایان سەرۆک وەزیرانەوە بۆ نەمانی گەندەڵی، ئەستمە، سارێژی ئەم برینانە بکەن کە چەندین ساڵە، خوێنی لێ دەچۆرێت!. هەرێمی کوردستانیش، هەمان ئەو رێگایە دەگرێتە بەر لەگەڵ عێراقدا... تەنانەت گەر خودی ئەمەریکاش پیلانەکەی سەرکەوتوو بێت لە تەقسیم کردنی عێراق بە هەرێمەوە! کە پێشتر باسم کردووە یان گەر تەقسیمیش نەکات بیکاتە یەک پارچە لە ژێر هەژموونی ئەمەریکا. هێشتا ئەستمە سەقامگیری و ئابووری بکەوێتە هەڵسێتەوە لە عێراق. #ئیدراک #سیاسەت

قەت لە ئەخلاقمدا نەبووە، کۆمێنتی خەڵک دابنێم... بەڵام زۆر پەستان کردووم، بەبێ هیچ هۆکارێک، تۆمەت و قسەی ناشیرن دەکەن.. گەر جوابت هەیە فەرموون وەرگرنا بێدەنگ بن!

ئەوەش نمونەیەکی تر لە سوننیەکان، مامۆستا محمد باقر بالک، بە روونی ئەڵێت پرسی وەحدە لە کاتی شەتەحات و مەستیدایە!، ئەڵێت دەبێت شەتەحاتەکان تەئویل بکرێن!. من پسیاریکی سادەم کردووە کەچی سوننەیەکان، بە من دەڵێن کە تێناگەم لە کتێبەکە... باشە کاکە، من جاهیل و ئێوە و مامۆستاکانتان عەلامە!... بەس وڵام بدەنەوە شەتەحات و مەستی عورەفەکان، حەقیقەتە یان وەهم؟! بەسە ئەوەندە هجومی جاهیلانە بخەنە سەر خەڵک بەبێ ئەوەی، ئەسڵەن بزانن کابرا چی دەڵیت و باسی چ بابەتیک دەکات!

photo content

photo content

قسەکانی شێخی الهجويري، کە یەکێکە لە کیباری زانایانی عەقیدەی تەسەوف دەربارەی الوبیت
+4
قسەکانی شێخی الهجويري، کە یەکێکە لە کیباری زانایانی عەقیدەی تەسەوف دەربارەی الوبیت

سەیری بکەن، کاتێک سوننیەکان ئەچنە بەر دەم وەهابیەکان، راستەوخۆ دەمیان دەکەنەوە ئێژن وەرن بە علم با قسە بکەین، بانگەشەی ئەوە د
+1
سەیری بکەن، کاتێک سوننیەکان ئەچنە بەر دەم وەهابیەکان، راستەوخۆ دەمیان دەکەنەوە ئێژن وەرن بە علم با قسە بکەین، بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەدەب و ئەخلاق و علمیان لێ دەبارێ!. منێک، بەس بابەتێکی وردم ورژاندووە لەسەر تەسەوف و ئەشعەری، چ پێویست دەکات جنێو یان سوکایەتی بکەی؟! من پرسێکی علمیم ورژاندووە، گەر هەڵەم بۆم راست کەوە گەر وڵامت لایە بۆم بنوسە، ئەگەر نا بێدەنگ بە!. ئەمە زۆر ئازارم دەدات، موسڵمانی ئێستا سوننە و وەهابی کوردستان، تا رۆژ دوای رۆژ ئەخلاقیتان نزمتر دەبێ، بە جۆرێک ئەسڵەن نازانن دوو کەلیمە علمی رەدی کەسێک بدەنەوە! کاکە لەبەر من نا، بەس لە خوا بترسن بەسە

مامۆستا محمد باقر بالکی، ئاماژە بە روونی بەوە دەدات کە دەبێت تەئویل بکرێت شەتەحات و ئەو قەولە موبارەکانی لە کاتی حاڵ یان مەست
مامۆستا محمد باقر بالکی، ئاماژە بە روونی بەوە دەدات کە دەبێت تەئویل بکرێت شەتەحات و ئەو قەولە موبارەکانی لە کاتی حاڵ یان مەستیدا لای عورەفا گەورەکان، دەردەچیت!. ئەمەش کە روونە لەبەر ئەوەی کە پرسی وەحدە و زۆر بابەتی تر دەگرێتەوە!. بەڵام کێشەکە لەوەدا دروست دەبێت ئایە ئەوەی لای عورەفاکان دەوترێت حەقیقەتە یان وەهم؟! یان ئەوەی لای سوننیەکان دەوترێت حەقیقەتە یان وەهم!؟ گەر بوترێت لەناو حاڵ و شەتەحات، حەقیقەت نیە، لازمی قورس دروست دەبێت. وەک ئەگەر پێچەوانە بێت، تەئویل تێیدا هەڵەیە، قسەکەی مامۆستا لە چیهەتەوە هەڵەیە!. ئەما گەر لە پێناو عامەی خەڵکی بێت، ئەمەیان پرسێکی ترە!. #ئیدراک #عەقیدە

مامۆستا "محمد باقر بالکی" لە کتێبی "رسائل نادرة في علم الكلام"، ئاماژە بە مەنهەجی تەسەوف دەدات دەربارەی وحدە وجود، بەڵام ئەو
+1
مامۆستا "محمد باقر بالکی" لە کتێبی "رسائل نادرة في علم الكلام"، ئاماژە بە مەنهەجی تەسەوف دەدات دەربارەی وحدە وجود، بەڵام ئەو بە شێوەیەکی زۆر روون، بەهانە دەهێنێتەوە بۆ پرسی وحدە، کە لای وایە ئەم جۆرە عەقیدەیە لە کاتی حاڵ یان مەستیدایە، کە ئەم سۆفیە دەگاتە ئەم عەقیدەیە. وەک حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی و حەزرەتی حەلاج، ئەبوبایەزیدی بەستانی. بەڵام ئایە ئەم جۆرە تەفسیرە کە لەلایان ئەوە کراوە لە پێناو چی بووە؟! بۆ ئەوەی ئەقیدە ئەشعەری و تەسەوف بکاتە یەک؟! یان پاساو بهێنێتەوە بۆ خودی قسەی گەورە عورەفاکان؟! چونکە ئەم قسەیە لە هەردوو جیهەتەوە کە کراوە، دەرچووە لە اصولی ئەشعەری نەک تەسەوف!. پرسێکی تریش هەیە، کە وردە، ئایە لای عورەفەیان لە مەستی یان ئەتوانین بڵین حاڵ، دەتگەینێت بە حەقیقەت؟! یان وەهمە؟! بێگومان لای ئەوان ئەم مەستیە، حەقیقەتە چونکە بەرز بوونەوە، بەڵام لای ئەشعەری، نەخێر!. گەر ئەم پێشەکیانە کێشەی تیدا نەبن، ئەنجامی ئەمە دروست دەبێت کە وحدە وجود، عەقیدەیەکی حەقە بە رەهایی نەک عەقیدەیەک بێت تەنیا بۆ پاراستنی موسڵمانان لە دانە پاڵ نەقس بۆ خوا وەک ئەشعەری و ماتوریدی و موعتەزیلە!. ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێت #عەقیدە #ئیدراک

Repost from حسّ سليم
يختزل الخيال الأدبي والسينمائي حرب طروادة في قصة الحب بين باريس وهيلين، لكن الميثولوجيا اليونانية تقدم تفسيرًا أكثر عمقًا وتعقيدًا لهذه الحرب. ففي التراث الإغريقي لم يكن هناك سبب واحد متفق عليه لاندلاعها، بل ثلاثة مستويات من الأسباب، يتدرج كل منها من المستوى الإنساني إلى المستوى الإلهي الظاهر، ثم إلى المستوى الكوني الأعمق. أول هذه الأسباب هو السبب البشري، وهو الأشهر والأكثر حضورًا في المخيلة الشعبية. فبحسب الرواية المتداولة، اختطف باريس حبيبته هيلين، أجمل نساء العالم وزوجة الملك الإسبرطي منيلاوس، فاعتبر الإغريق ذلك إهانة لا تُغتفر، فجمعوا جيوشهم وأبحروا إلى طروادة لاستعادتها. هذا هو الوجه الرومانسي للحرب الذي خلدته الإلياذة، ثم كرسته الأعمال الأدبية والسينمائية الحديثة، حتى أصبح بالنسبة إلى معظم الناس السبب الوحيد تقريبًا الذي يفسر اندلاع حرب طروادة. أما السبب الثاني فهو السبب الإلهي الظاهر، ويتمثل في قصة تفاحة الشقاق. ففي حفل زفاف الملك بيليوس والإلهة ثيتيس، اللذين سينجبان لاحقًا أخيل، بطل حرب طروادة، تعمد زيوس وآلهة الأوليمبوس عدم دعوة إيريس، إلهة الشقاق، إلى الاحتفال، بسبب طبيعتها التخريبية وخشيتهم من إثارة الفتن. غير أن إيريس أصرت رغم ذلك على الحضور والانتقام، وألقت بين الآلهة تفاحة ذهبية نُقش عليها: «للأجمل». وسرعان ما تنازعت عليها هيرا، زوجة زيوس، وأثينا، ابنته المفضلة، وأفروديت، عمته/خالته، وفي روايات أخرى ابنته. وحين طُلب من زيوس أن يحسم النزاع، امتنع عن ذلك؛ إذ وإن كان ملك الآلهة، فهو ليس بالحمق الذي يجعله يتورط في هكذا مسألة، ويتحمل تبعات اختيار واحدة منهن على حساب الأخريين. فنصحهن بإحالة الحكم إلى شاب هو صاحب أنقى قلب في العالم، الأمير الطروادي باريس. فتوجهت الإلهات الثلاث إليه، وحاولت كل واحدة استمالته بوعد يناسب سلطانها؛ فعرضت عليه هيرا ملكًا عظيمًا وسلطانًا واسعًا، ووعدته أثينا بالحكمة والنصر في كل حروبه، أما أفروديت فوعدته بقلب أجمل نساء العالم، هيلين. فاختار باريس أفروديت، ومنذ تلك اللحظة أصبحت هيرا وأثينا من ألد أعداء طروادة، ووقفتا إلى جانب الإغريق طوال الحرب. لكن الرواية الأعمق والأقل شهرة هي ما ترويه الملحمة القبرصية (Cypria)، حيث يظهر السبب الثالث، وهو السبب الإلهي الخفي أو الكوني. ففي هذه الرواية تشكو غايا، إلهة الأرض، إلى حفيدها زيوس، بوصفه المسؤول عن حفظ نظام الكون، من أن الأرض أصبحت مثقلة بالبشر وأنصاف الآلهة، وأن كثرتهم، وما يصاحبها من فساد وحروب وصراعات، تجاوزت قدرتها على الاحتمال. ومن هنا يصبح كل ما سبق مجرد حلقات في خطة كونية أكبر وضعها زيوس. فعدم دعوة إيريس إلى الزفاف، وقصة تفاحة الشقاق، ثم اختيار باريس حكمًا بين الإلهات، لم تكن أحداثًا عشوائية، بل خطوات قادت عمدًا إلى اندلاع حرب طروادة. ولم يكن الهدف النهائي من الحرب استعادة هيلين أو معاقبة باريس، بل تنفيذ عملية تطهير كونية واسعة، تُفني أعدادًا هائلة من البشر، وتقضي على معظم أنصاف الآلهة الذين تجاوزوا حدودهم وظنوا أنفسهم بمستوى الآلهة، وتضع نهاية لما يسميه الإغريق عصر الأبطال. فالحرب، في هذا التصور، ليست مأساة يجب تجنبها، بل أداة يعيد بها الكون توازنه. وهنا يظهر مفهوم الهوبريس (Hubris)، وهو أحد أهم المفاهيم الأخلاقية في الفكر الإغريقي. فالهوبريس ليس مجرد الكبر أو الغرور، بل تجاوز الحدود الطبيعية التي يقوم عليها النظام الكوني. ولهذا عُدّ أعظم الذنوب، لأنه تمرد على الكوسموس (Cosmos)، أي الكون المنظم والمتناسق والجميل، وهو القيمة العليا والمقدس الحقيقي الذي تدور حوله الميثولوجيا اليونانية. وحتى الآلهة نفسها ليست فوق هذا النظام الكوني، بل تخضع له كما يخضع البشر، وتبقى جميعها، بما في ذلك زيوس، واقعة تحت سلطان القدر. هنا يمكننا أن نلاحظ أن الوريث المعاصر لهذا النوع من الديانات الوثنية القديمة، التي تقدس الطبيعة أو الكون، وتعتبره كيانًا حيًا متناسقًا وعادلًا وجميلًا، ليس من يسمون أنفسهم الوثنيين الجدد، الذين ليسوا سوى بضعة مثقفين أو معاتيه يبحثون عن الاتساق مع أفكارهم القومية، بل تيارات مثل تيار البيئة العميقة (Deep Ecology) الذي يقدس الطبيعة “الأم” لذاتها، ويعتبر الإلهة غايا إحدى رموزه الملهمة، ويناهض مركزية الإنسان فيها (Anti-anthropocentrism)، ولا يرى بأسًا في تصور انكماش حاد للبشرية أو حتى فنائها كليًا إذا كان ذلك شرطًا لاستعادة التوازن الطبيعي المثالي الذي في ذهنه. بعكس الإنسانوية التي نجدها في النموذج التوحيدي، سواء في صيغته الدينية أو العلمانية، وإن كانت الصيغة العلمانية، الذي تولدت من الأديان التوحيدية، وبالتحديد المسيحية، قد ذهب بعيدًا في منح الإنسان مركزية مطلقة تسمح له بإخضاع الطبيعة دون أي قيد أو شرط.

Repost from حسّ سليم
photo content