گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
Open in Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
Show more618
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
وردە فەرمایشت ( ٧٢ )
🔹دەڵێن: بە هاتنی گوڵێک بەهار نایێت!
🔹ڕاستە! ئەوە حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرە، بەس ئەگەر ئەو وتەیە بۆ ناهومێد کردنی من و تۆ بەکار نەبرێت!
🔹بۆیە دەڵێم: ڕاستە بە هاتنی گوڵێک بەهار نایێت، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لە بیر نەچێت؛ هاتنی بەهار بە گوڵێکەوە دەست پێ دەکات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧١ )
🔹دەڵێن: " بە هەڵوا هەڵوا دەم شیرین نابێت!"
🔹هەموومان ئەوە دەزانین؛ وەعد و بەڵێنی خاڵی و دوور لە عەمەل هیچ خێرێکی بۆ خەڵک نییە!
🔹بەس تەنیا ئەوە جێی سەرسووڕمانە کە هەندێ خەڵک، پاش دەیان جار بیستنی بەڵێنی پووچ و درۆ چۆن هێشتا فریوی درۆزنەکان ئەخۆن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٠ )
🔹دەڵێن: "کابرا ئاو لە هاوەن دەکوتێت!"
🔹کاتێک کاری بێ فایە ئەنجام بدەیت و بڕۆی بەدوای کارێکدا و هەر بە ئامانج ناگەییت، ئەو مەتەڵە بەکار دەبرێت!
🔹بەڕاستی لە ڕۆژگاری ئێمەدا ئیسرار و پێداگری بۆ گۆڕینی هەندێ کەس و هەندێ سیستەم و دەسەڵات، نموونە و گەوای ئەو مەتەڵەیە!
🔹دوور بگرین لە کاری فؽڕۆ و بێ فایە!
س.ه.هیدایەتی
tme/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٩ )
🔹دەڵێن: "نان بخە بەر سەگ، مەیدە بە سپڵە!"
🔹 بەڕاستی قسەیەکی بەجێیە.
🔹خزمەتکردن بە سپڵە، دەبێتە باییس دڵنیگەرانی چاکەکار، هەندێ جاریش ڕێگەی خێر دەبەستێت و هەستی خێرخوازی لە مرۆڤدا دەکوژێت!
🔹بێ گومان کۆمەلگەی خێرخواز دوورە لە سپڵەیی!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٨ )
🔹دەڵێن: "لە ئاسیاو زۆری پێ چووە دەیەوێت لە ڕێگا قەرەبووی بکاتەوە!"
🔹 هەندێ جار کابرا بۆ کارێک بەرنامەڕێژی ئەکات، بەڵام وەختی بەڕێوە نابات و تووشی کێشە و دواکەوتن دەبێت، ئینجا دەیەوێت لە هەنگاوە دواییەکاندا قەرەبووی کەمکارییەکانی پێشووی بکاتەوە!
🔹زانستی بەڕێوەبەرایەتی و ئامانج دانان دەڵێت؛ هەر قۆناخێک لە ئیش و کار وەختی پێویستی خۆی دەوێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٧ )
🔹دەڵێن: "خاسیکەرە، قوڕ بە سەرە!"
🔹لە کۆمەڵگەیەکدا کە هەندێ کەس قەدری چاکە نەزانن و قەدرناسی خزمەتی خەڵکی تر نەبن، چاکەکاران خۆیان بە ڕەنجەڕۆ دەزانن.
🔹 ئەوە دەردێکی گرانە کە چاکەکاران بەو ئاکامە بگەن کە بڵێن:" بریا هەرگیز چاکەمان نەکردایە!"
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٦ )
🔹دەڵێن: "سەر سافۆڵە، بن کرمۆڵە!" واتا سەیری مەکە ڕواڵەتی ڕێک و پێکە سەیری بنچ و ناوەڕۆکی بکە کرمۆڵ نەبێت!
🔹ئەو مەتەڵە سەرزەنشتی زاهیر بینی خەڵک ئەکات!
🔹لەڕاستیدا هۆکاری زۆر لەو تەنگ و چەڵەمەی لە کۆمەڵگە تووشی دەبین ئەوەیە کە چاو لە بن و ناوەڕۆک ناکەین و قەزاوەتەکانمان زیاتر بە چاوە و بە زاهیرە و بە ڕواڵەت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٥ )
🔹دەڵێن: " خۆت بدە لە ئاو بەڵام لە پردی نامەرد مەپەڕەوە!"
🔹 لە فەرهەنگی کۆنی کوردەواریدا، پیاو بە پێوەری مەردایەتی دەژمێردرێت. ئێستەیش هەندێ کەس هەر وا بیر دەکەنەوە
🔹 بەڕاستی لەو ڕۆژگارەیدا کە زۆر لە ژنەکان لە پیاوەکان مەردترن، پێناسەی مەرد و نامەرد! زۆر سەختە. وانیە؟!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٤ )
🔹ئەیژن: "دایک ببینە و کەنیشک بخوازە!"
🔹یادی بە خێر ئەو سەردەمانەی دایک سەرمەشقی کچ بوو.
🔹ئێستا ئەوەندە سەرمەشق زۆرن کەس نازانێت کێ لە کێ ئەچێت.
🔹ڕاستەکەی ئەوەیە؛ لەو ڕۆژگارە ئاڵۆز و سەرلؽشێواوەدا ئەو مەتەڵە باوی نەماوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٣ )
🔹ئەیژن: "دار هەڵبگریت سەگی دز دیارە!"
🔹ڕاستە لە کۆمەڵگەیەکی بێ قڕە و دوور لە کێشە، نەک هەر دزی بەڵکوو هەر شێوە خیانەتێک ئەبێتە باییسی ئێسترس و ئاڵۆزی ڕەفتاری مرۆڤ.
🔹بەڵام لە کۆمەڵگەی نائاسایی ئێمەدا ئەوەندە دزی زۆر بووەو کەس تۆڵەی دزیەکەی لێ نەسێنراوەتەوە، دزی هەرچێ زۆرتر و گەورەتر بێت دزەکان زیاتر لە خۆیان دەردەچن و ترس بە لایانەوە بێ مانایە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٢ )
🔹دەڵێن: "ڕیش کە بوو بە ڕیش دەبێ شانەی بۆ هەڵبگریت!"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کاتێکە کە دەڵێن ئەو کارە قەوماوە و هیچی پێ ناکرێت، بتھەوێ و نەتھەوێ دەبی چارەسەری کەیت.
🔹بەڵام مانای ئەو مەتەڵە بەرەو ئەويش دەچێت کە بڵێت تا پێتان ئەکرێت مەیەڵن شتێک ڕوو بدات، کە ڕووی دا ناتوانن خۆتانی لێ بکشێنەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦١ )
🔹دەڵێن: " بۆیە پێت دەڵێم لالە چۆلەکەم بۆ بگریت!"
🔹ئەوە دڵتەزێنترین وتەی ڕاستی کۆمەڵگەی ئێمەیە!
🔹بەداخەوە زۆربەی زۆرمان واین، وە تا کەسێک قازانجی بۆمان نەبێت ڕێزی لێ ناگرین!
🔹 ئەڵبەتە بگرە هەندێ کەس وا نەبن وەک دایک و باوک، کە لە منداڵەکانیان چاوەڕوانی قازانجیان نیە!
🔹نازانم! بڕیاردان زۆر سەختە!
ئێوە ڕاتان چیە؟
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٦٠ )
🔹ئەیژن: "کاورا ئەوەنە بەختی ڕەشە بچێت بۆ سیروان وشک ئەوێت!"
🔹ئای لەو خورافاتەی! شتی وا چۆن دەبێت! دروستی ئەوەیە بڵێین: "بەختی ڕەش" هەبوونی بۆ کەس نیە
🔹ڕاستیان وتووە؛ ژیان تێکڵاوێکە لە ڕووداوی زۆرەکی و دەرەتان.
🔹بەڵام ئێمە تەنیا بەرپرسی ئەو بەشەی لە کردەوەی خۆمانین کە دەسەڵات و دەرەتانی ئەنجامدانیمان ببێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ۵٩ )
🔹دەڵێن: "قسەی ڕاست، یان لە شێت ببیسن یان لە منداڵ!"
بەڕاستی ئەم مەتەڵە دڵتەزێنە!
یانی چی؟
لەو کۆمەلگەیە چ ڕووی داوە کە نابێ قسەی ڕاست لە گەورە و عاقل ببیسرێت!
نا خەڵکینە! ئامانە! بەسیە ئیتر!
هیواداربین گەورەکانیشمان وەک شێت و منداڵ فێری ڕاستگۆیی بن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
🔹زود قضاوت نکنیم!
🔹ئەو کورتە فیلمە دەرس و وانەیەکی گرینگی ئینسانی تێدایە
🔹تکایە به چاوی دڵ بیبینین
هاوڕێ لە تەک سپاسی بێ بڕانەوە بۆ دەرهێنەری فیلمەکە؛
🔹تێبکۆشین، زوو بڕیار نەدەین
😢🔥❤️
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ۵٨ )
🔹دەڵێن: "دەست لە بان دەستدا زۆرە!"
🔹ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە!
🔹ئەو مەتەڵە تایبەتی ئەو کەسانەیە خۆیان لە بانترین پلەی قودرەتدا دەبینن و خافڵن لەوەی خۆیان ژێر دەستەی هێزێکی گەورەترن!
🔹لە راستیدا بانترین دەست، تەنیا دەستی خودایە
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ۵٧ )
🔹ئەیژن: "کابرا هەم خوای گەرەک هەم خورما!" یانێ هەم ڕەزامەندی خوا، هەم قازانجی خوەی!
🔹ئەو مەتەڵە لە وەخت سەرسوورمانا ئەوترێ! ئەگەیەنێ؛ پێشینیان لایان وابووە؛ ناکرێت ئەو دوو خوازە یەک بگرن!
🔹بەڕاستی بۆچی وایان زانیوە؛ دونیا و قیامەت بە یەکەو نایانکرێت!
تێفکرین!!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ۵٦ )
🔹دەڵێن: "ئاو لە سەرچاوەوە لێڵە!"
ڕاستە!
🔹هەندێ جار بە بۆنەی لێڵ بوونی چای، یەخەی کتری و قۆریمان گرتووە لە کاتێکدا ئاو لە سەرچاوەوە لێڵ بووە!
🔹لە کۆمەڵگەیشدا زۆر جار لە یەکتری گلەیی دەکەین کەچی سەرچاوەی نالەبارییەکان دەسەڵات، فەرهەنگ یان ئاقار و شوێنیترە!
🔹خۆزگە پێش هەر بڕیارێک بگەڕێین بەدوای سەرچاوەکەدا!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
https://diasporawf.org/slide-so/5130/
بزووتنەوەی فەرهەنگی کوردی!
🔹ئەو وتارە لە ٩ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ لەحەوتەنامەی ئاگرین ڕۆژ لە چاپ دراوە
