گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی
Відкрити в Telegram
در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال
Показати більше603
Підписники
Немає даних24 години
+37 днів
+430 днів
Архів дописів
وردە فەرمایشت ( ٩٦ )
🔹 دەڵێن: "مشت نموونەی خەروارە"!
🔹ئەو مەتەڵە ئیزن بە ئێمە ئەدات کە بە دیتنی تاقە کردەوەیەک لە کەسێک، لەبارەیەوە داوەری بکەین و لە ڕووی ئاکارێک بڵێین هەموو ئاکارێکی وایە!
🔹لە باسی ڕەفتارناسیشدا ئەوە بە "هەڵەی هالەیی" ناو براوە و بە شتێکی ناشیاو ئەناسرێت.
🔹 بەداخەوە زۆر لە قەزاوەت و داوەرییەکانی ئێمە بەم شێوەیەن و بە دیتنی تیکەیەک لە پازڵێک ئەو پازڵە بە چاک یان خراپ ئەناسێنین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٥ )
🔹 دەڵێن: "دیاری شوان ئاڵەکۆکە!"
🔹ئەو مەتەڵە دەرس و وانەیەکی زۆر گرینگی کۆمەڵایەتی تێدایە؛
🔹لە لایەکەوە پێمان دەڵێت؛ دیاری بەقەدەر ئاڵەکۆک و گیایەکی زۆر کەم بایەخیش هەر دیارییەو دەبێ قەدری بزانرێت.
🔹لە لایەکی دیکەشەوە دەردەخات بۆ خەڵاتکردن و دیاری بردن نیگەرانی کەم و زیادییەکەی نەبین، بەس گرینگ ئەوەیە خووی دیاری بردنمان ببێت.
🔹گەورەکانیش فەرموویانە:"دیاری بردن دەبێتە بایس نزیک بوونەوەی دڵەکانتان!
🔹ئەڵبەتە ئەوەشمان لەبیر نەچێت لەو ڕۆژگارە ئالۆز و لێکترازاوەی ئێمەدا بەداخەوه زۆر لە دیارییەکان تام و بۆنی گەندەڵی و ناپاکییان لێوە دێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٤ )
🔹 دەڵێن: ئەم لام تات و ئەولام تات، بابەڕۆ زیقم دەرهات!"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کاتێک بەکار براوە کە مرۆڤ، لە دوولاوە ڕێی لێ گیرابێت و هیچ دەسەڵاتێکی بۆ دەربازبوون نەبێت.
🔹ئەم لام تات و ئەولام تات دەمانخاتە بیر وەزع و حاڵی کورد کە سەدان ساڵە گرفتاری دەستی نەیاران بووە و نەک لە دوولاوە بەڵکوو لە چوارلاوە گوشاریان خستۆتە سەر!
🔹منیش وەکوو هەر تاکێکی کورد ڕۆژێ سەد جار بیر لەو دەرد و ڕەنجانە دەکەمەوە و لە خۆم دەپرسم ئاخۆ بڵێی ڕۆژێک کورد لەو گوشارە ڕزگاری ببێت! بەداخەوە هەرچێ بیر دەکەمەوە رێگەچارەی بۆ نادۆزمەوە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٣ )
🔹 ئەڵێن: " کابرا وەسە ئاوری ژێر کا"
🔹هەندێ مرۆڤ هەن، کاتێ بەرانبەرت دادەنیشن زۆر بێ مزەڕەت دەنوێنن بەڵام لە ڕاستیدا لە نیهانەوە خەریکن ئاورێک دادەگرسێنن. بەو رەفتارە دەوترێت دووڕوویی!
🔹لەو رۆژگارەدا، دووڕوویی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا وەک پەتایەکی وێرانکەرە بۆ تێکدانی پێوەندییەکانی کۆمەڵایەتی و وای کردووە کەس متمانەی بە کەس نییە، تەنانەت خزمی نزیک و دەستەبرای کۆنیش!
🔹نازانم چۆن دەکرێت ئەو نەخۆشینە دەرمان بکرێت بەڵام لام ڕوونە ئاڵۆزی و خراپی بارودۆخی ئابووری یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی دووڕوویی و ناشەفافییەت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/kDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٢ )
🔹 ئەڵێن: "زەرەر لە هەر کوێ بەری بگریت هەر خێرە"
🔹ئەوە قسەیەکی ڕەوایە بەڵام دەبێ چەن شت لەبیر نەکەین؛
🔹یەک، هەندێ زەرەر هەن بە هیچ کلۆجێک نابن بە خێر! بۆیە دەبێ پێش دەسپێکردنی زەرەرەکە بەری بگرین!
🔹دوو، زەرەر هەر زەرەرە تەنانەت ئەگەر بەریشی بگریت زەبری خۆی وەشاندووە.
🔹سێ، گەرچی ناکرێت بڵێین قەت نابێت تووشی زەرەر بین بەڵام شێوەی دروست ئەوەیە بە بەرنامەڕێژی ژیرانە و ھەڵسەنگاندنی پێشوەختە زەرەرەکان پێشبینی بکەین و نەیەڵین تووشی زەرەری زۆر ببین و
🔹چوار، ئەگەر بە هەر هۆیەکەوە تووشی زەرەر و زیان بووین، ناهومێد نەبین و ببێت بە ئەزموونی ژیان و بە وریاییەکی زۆرترەوە دیسان بێینەوە سەرپێ و بەردەوام بین لە ڕۆیشتن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩١)
🔹 دەڵێن: لەوەی بترسن لە خودا ناترسێت!"
🔹قسەیەکی ڕاستە! ئەوەی لە خودا نەترسێت ڕەحم بە کەس ناکات. بەڵام ئەی ئەو هەموو مرۆڤە کە بە ڕواڵەت ئەهلی دینداریش نین لە کێ دەترسن کە ستەم و دەسدرێژی ناکەن! ئەی کەسانی کردەوەباشی بێ دین بە قسەی کام ڕێنما دەکەن کە کردەوەی خراپیان لێ دوور دەکاتەوە!
🔹بەداخەوە یەکجار زۆرن لە کۆمەلگەی بەشەریدا کە بە ناوی خوداوە لە هیچ ستەم و دەسدرێژیێک خۆ ناپارێزن!
🔹بۆیە دەکرێت بە متمانەوە بڵێین؛ خوداپەرەستی، وەک سەرچاوەی چاکی و پاکی، بە قسە نییە، بە کردەوەیە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٩٠ )
🔹 دەڵێن: کوچکێک شێت بیخاتە ناو چاوانە، هەزار عاقڵ دەری نایرێت!"
🔹ڕاستە! بەڕاستی بێ عەقڵی دەردێکی گرانە! مێژوو پڕیە لە هەزاران ڕووداوی دوور لە عەقڵانییەت کە هەرکام بەهۆی بڕیاری بێ عەقڵێکەوە، بە میلیۆن خەڵکی بێ گوناحی لەناو بردووە!
🔹زۆر دوور نەچین لەو سەردەمەی خۆماندا، فراوان کەس، لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باکوور و باشووری عالەم، بوونەتە قوربانی هەوەسرانی سەرکردەگەلی نەزان و بێ عەقڵ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨٩ )
🔹 ئەیژن: مار خوەشی لە سیر نایێت، سیر لە بەر کوناکەیا سەوز ئەبێت!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوە دەکات هەندێ جار مرۆڤ خۆشی لە شتێک یان کەسێک نایە بەڵام بەردەوام ئەو شتە یان ئەو کەسە دێینە سەر ڕێگەی!
🔹بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە دوو لایەنەیە؛ بەڵکوو سیریش ئەوەی بڵێت من لە هەر شوێنێک سەوز ئەبم مار لەوێ کونێک ساز دەکات!
🔹وریا بین هەر کەس لە ڕوانگەی خۆیەوە واقعییەتەکان دەبینێت! مار و سیر وەک نوێنەری ڕوانگەکانن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨٨ )
🔹 دەڵێن: ئاویش لە جێ خۆی بمێنێت دەگەنێت!"
🔹بەڕاستی وانەیەکی گرینگە و تا مرۆڤ مابێت ئەو قسە نەستەقەیش بوونی هەیە!
🔹گۆڕان و گەشە و بەڕۆژ بوون هاوڕێی هەتاهەتایی مرۆڤ و کۆمەلگەکەیە!
🔹هەقێقەتێکی حاشا هەڵنەگرە؛ مرۆڤ و فەرهەنگ و کۆمەڵگە، بەس بە حەرەکەت و جووڵانەوەیە، بەردەوام دەبن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨٧ )
🔹 دەڵێن: " مەردم بەرق ئەیگرێت ئێمە چرامووشی!"
🔹ئەوە مەتەڵێکی سنەیییە کە لەوایە تەمەنی بەقەد سەنعەتی کارەبا بێت!
🔹کاتێک ناشایستێک ببێ بە دەسەڵاتداری کەسێک یان کۆمەڵگەیەکی لێهاتوو، یان لێیان پێش بکەوێت، ئەو مەتەڵەی دەڵێینەوە!
🔹دوور لە ڕووتان ماوەیەکە وڵات، هێندە ئاوێتەی هێژاسالاری بووە، خەریکە ئەو مەتەڵە لە بیر بچێتەوە!!؟
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨٦ )
🔹دەڵێن: "بە درگا بێژن دیوار گوێی لێ بێت!"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کۆمەڵگەیەک کە خەڵک نەتوانن، نەوێرن یان ڕوویان نەبێت ڕاستەوخۆ قسەیەک بکەن، زۆر بەکار دێت!
🔹وەکوو ئەو نووسەرانەی ناوێرن سەبارەت بە وڵاتی خۆیان شت بنووسن، دێن و تەواوی خەسڵەت و کردەوە خراپەکانی دەسەڵاتی هاوسێکانیان شی دەکەنەوە و بانگەوازی دەکەن، بەڵام خەڵک دەزانن مەبەستیان کێیەو چییە!
🔹هەندێ جار پەیامی ناڕاستەوخۆ کاریگەری زۆرترە لەسەر بیسەر، تا وتەی ڕاستەوخۆ!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨۵ )
🔹 دەڵێن: "کابرا خودای خۆی بە حەق ناناسێت!"
🔹 ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک وتراوە کە بە هۆی زۆرداری و دەسەڵاتەوە لە هیچ زوڵم و زۆر و کردەوەیەکی ناحەز و قێزەون درێخی ناکەن"
🔹 کەواتە، لەچاوی کوردانەوە؛ ئەوانەی بڕوای ڕاستەقینەیان بە خودا هەیە، دوورن لە زوڵم و زۆر و کردەوەی خراپ!
🔹 دەکرێت سەیرێکی کۆمەڵگەی خۆمان بکەین تاکوو تێبگەین چ باسە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨٤ )
🔹دەڵێن: "کەس بە دۆی خۆی نایژێت تورش!"
🔹بەداخەوە زۆربەمان واین؛ هەر کەس شتی خۆی بەلاوە جوانترە، کردەوە و بۆچوونی خۆمان پێ باشە و ئەگەر ئەو کردەوە و بۆچوونە هی کەسێکی تر بێت، دەیان ڕەخنەی لێ دەگرین!
🔹ئەو مەتەڵە دەمانخاتەوە بیر وتەیەکی رەوانناسەکان کە وتوویانە؛ دەستەیەک لە کەسایەتییەکان هەمیشە ڕەوتی خۆیان پێ باشترە لە بیروبۆچوونی کەسی بەرابەر.
🔹خۆزگە ڕاست و ناڕاستی خۆمان و کەسانی تر وەک خۆی ببینین و ھەوڵ بدەین بۆ چاکتر بوون.
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨۳ )
🔹دەڵێن: "پشیلە دەمی نەئەگەیشتە گۆشت، ئەیوت سوێرە!"
🔹هەندێ کەسی دەماربەرز کاتێک نەتوانن بە شتێک بگەن کە زۆر حەزیان لێ بووە، دەڵێن خۆم نەمویست بەدەستی بێنم!
🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە: زیادەخواز نەبین، بۆ هەر پێداویستیەک تێبکۆشین و بەقەد توانایی و دەسەڵاتی خۆمان چاوەڕوانیمان ببێت!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨٢ )
🔹دەڵێن: "بە دۆعای کتک، باران نابارێت!"
🔹کتک یان پشی، لە فەرهەنگی کوردەواریدا وەک نوێنەی بەرچاوتەنگی دێتە ئەژمار!
🔹ئەو مەتەڵە کاتێک بەکاردێت کە هەندێ کەس، لەڕووی چاوچنۆکییەوە خوازیاری شتێک دەبن کە حەقی ئەوان نیە
🔹لە دونیای نوێدا بەو قاعیدە دەڵێن زەرفییەت؛ واتا تا کەسێک لە دەروونەوە توانای گەیشتن بە پلەیەکی نەبێت، بەس بە حەز و دڵخواز، پێناگات!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨١ )
🔹دەڵێن: "دەنگی دەهۆڵ لە دوورەوە خۆشە!"
🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسێک، سیستەمێک یان ناوچە و وڵاتێک دەکات کە باسی چاکی و جوانیان دەکرێت بەڵام لەڕاستیدا وانین!
🔹هەندێ جار لە دوورەوە کەلاوەمان بە کاخ پێ نیشان دەدەن و زەلامی نەزانمان لێ دەکەنە ئەفلاتون. کەچی لە نزیکەوە ھیچی وا نیە!
🔹باش وایە بەبێ بەڵگە و زانیاری سەبارت بە هیچ کەس و هیچ شت بڕیار نەدەین!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨٠ )
🔹دەڵێن: "تف بکەیت بەرەو ئاسمان تەنیا ناوچاوی خۆت ئەگرێتەوە!"
🔹ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک وتراوە کە هەندێ جار کار و ئیشێک دەکەن جگە زەرەری خۆیان ئاکامێکی نابێت!
🔹وەک ئەوەی هەڵە و کەموکووڕی بنەماڵە، خزم و کەس یان نەتەوەی خۆت بانگەواز بکەیت و خراپەیان لای بێگانە بڵێیت!
🔹بۆیە لە بڕێ شوێن قڕوقپ کردن باشترە لە قسە کردن، و چاوپۆشین دروستترە لە بانگەوازکردن!
🔹لە شێوازی نوێشدا دەوترێت: وریا بن بزانن ئاکامی ئیش و کارەکانتان دەبێتە چی! بێ گەڵاڵە و پێشبینی ئەنجامدانی هیچ کارێک ڕەوا نییە!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٨۱ )
🔹دەڵێن: "کەس بە دۆی خۆی نایژێت تورش!"
🔹بەڕاستی هەمووکەس وایە! ئەوەی خۆمان هەمانە بەلامانەوە جوانە.
🔹دایمە بیر و کردەوەو بۆچوونی خۆمانمان پێ باشترە لە هین خەڵکیتر!
ئەو مەتەڵە دەمانخاتەور بیر قسەکان لە کتێبی کە دەڵێت دەستەیەک لە خەڵک خۆیان پێ هەقە و دیگەتان بە ناهەق دەزانن
🔹بەڕاستی دەورەی ئەم بیر و بۆچوونە تێپەڕیوە، دەبێ هەر شتێک لە شوێنی خۆیدا ببینینەوە!
س.ه.هیدایەتی
وردە فەرمایشت ( ٧٩ )
🔹دەڵێن: "دوو گا لە دۆڵێک بن، بۆی یەک نەگرن، خووی یەک ئەگرن!"
🔹ئەو مەتەڵە دەیەوێت کاریگەری هاوسێ و هاوماڵ و ڕەفیق لە سەر ژیانی مرۆڤ، زەق بکاتەوە.
🔹واتا وریا بن و چاوتان باز بکەن؛ لە تەنیشتی کێ دادەنیشن و لەگەڵ کێ هەڵس وکەوت دەکەن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
وردە فەرمایشت ( ٧٨ )
🔹دەڵێن: "بزنێکی گەڕ، ڕانێک گەڕ ئەکات!"
🔹ڕاستە! لەوایە تاکەکەسێکی نەخۆش یان لار و کردەوە چەوت، ببێتە باییس نەخۆشی و لەڕیگە دەرچوونی کۆمەڵێک!
🔹لە دونیای مۆدێڕنیشدا بۆ هەڵە و پرس و کێشە بچووکەکانیش تێڕوانینی تایبەتیان هەیە!
🔹وەک؛ تەکنیکی پەنجەرەی شکاو، کە دەڵێت بۆ چاکسازی گەورە، دەبێ لە شتە بچووکەکانەوە دەس پێ بکرێت و هیچ کەم و کووڕیێک دەسکم مەگرن!
س.ه.هیدایەتی
t.me/KDproblems
