es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Ir al canal en Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Mostrar más
603
Suscriptores
Sin datos24 horas
+37 días
+430 días
Archivo de publicaciones
وردە فەرمایشت ( ٩٦ ) 🔹 دەڵێن: "مشت نموونەی خەروارە"! 🔹ئەو مەتەڵە ئیزن بە ئێمە ئەدات کە بە دیتنی تاقە کردەوەیەک لە کەسێک، لەبارەیەوە داوەری بکەین و لە ڕووی ئاکارێک بڵێین هەموو ئاکارێکی وایە! 🔹لە باسی ڕەفتارناسیشدا ئەوە بە "هەڵەی هالەیی" ناو براوە و بە شتێکی ناشیاو ئەناسرێت. 🔹 بەداخەوە زۆر لە قەزاوەت و داوەرییەکانی ئێمە بەم شێوەیەن و بە دیتنی تیکەیەک لە پازڵێک ئەو پازڵە بە چاک یان خراپ ئەناسێنین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٥ ) 🔹 دەڵێن: "دیاری شوان ئاڵەکۆکە!" 🔹ئەو مەتەڵە دەرس و وانەیەکی زۆر گرینگی کۆمەڵایەتی تێدایە؛ 🔹لە لایەکەوە پێمان دەڵێت؛ دیاری بەقەدەر ئاڵەکۆک و گیایەکی زۆر کەم بایەخیش هەر دیارییەو دەبێ قەدری بزانرێت. 🔹لە لایەکی دیکەشەوە دەردەخات بۆ خەڵاتکردن و دیاری بردن نیگەرانی کەم و زیادییەکەی نەبین، بەس گرینگ ئەوەیە خووی دیاری بردنمان ببێت. 🔹گەورەکانیش فەرموویانە:"دیاری بردن دەبێتە بایس نزیک بوونەوەی دڵەکانتان! 🔹ئەڵبەتە ئەوەشمان لەبیر نەچێت لەو ڕۆژگارە ئالۆز و لێکترازاوەی ئێمەدا بەداخەوه زۆر لە دیارییەکان تام و بۆنی گەندەڵی و ناپاکییان لێوە دێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٤ ) 🔹 دەڵێن: ئەم لام تات و ئەولام تات، بابەڕۆ زیقم دەرهات!" 🔹ئەو مەتەڵە بۆ کاتێک بەکار براوە کە مرۆڤ، لە دوولاوە ڕێی لێ گیرابێت و هیچ دەسەڵاتێکی بۆ دەربازبوون نەبێت. 🔹ئەم لام تات و ئەولام تات دەمانخاتە بیر وەزع و حاڵی کورد کە سەدان ساڵە گرفتاری دەستی نەیاران بووە و نەک لە دوولاوە بەڵکوو لە چوارلاوە گوشاریان خستۆتە سەر! 🔹منیش وەکوو هەر تاکێکی کورد ڕۆژێ سەد جار بیر لەو دەرد و ڕەنجانە دەکەمەوە و لە خۆم دەپرسم ئاخۆ بڵێی ڕۆژێک کورد لەو گوشارە ڕزگاری ببێت! بەداخەوە هەرچێ بیر دەکەمەوە رێگەچارەی بۆ نادۆزمەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٣ ) 🔹 ئەڵێن: " کابرا وەسە ئاوری ژێر کا" 🔹هەندێ مرۆڤ هەن، کاتێ بەرانبەرت دادەنیشن زۆر بێ مزەڕەت دەنوێنن بەڵام لە ڕاستیدا لە نیهانەوە خەریکن ئاورێک دادەگرسێنن. بەو رەفتارە دەوترێت دووڕوویی! 🔹لەو رۆژگارەدا، دووڕوویی لە کۆمەڵگەی ئێمەدا وەک پەتایەکی وێرانکەرە بۆ تێکدانی پێوەندییەکانی کۆمەڵایەتی و وای کردووە کەس متمانەی بە کەس نییە، تەنانەت خزمی نزیک و دەستەبرای کۆنیش! 🔹نازانم چۆن دەکرێت ئەو نەخۆشینە دەرمان بکرێت بەڵام لام ڕوونە ئاڵۆزی و خراپی بارودۆخی ئابووری یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پەرەسەندنی دووڕوویی و ناشەفافییەت! س.ه.هیدایەتی t.me/kDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٢ ) 🔹 ئەڵێن: "زەرەر لە هەر کوێ بەری بگریت هەر خێرە" 🔹ئەوە قسەیەکی ڕەوایە بەڵام دەبێ چەن شت لەبیر نەکەین؛ 🔹یەک، هەندێ زەرەر هەن بە هیچ کلۆجێک نابن بە خێر! بۆیە دەبێ پێش دەسپێکردنی زەرەرەکە بەری بگرین!  🔹دوو، زەرەر هەر زەرەرە تەنانەت ئەگەر بەریشی بگریت زەبری خۆی وەشاندووە. 🔹سێ، گەرچی ناکرێت بڵێین قەت نابێت تووشی زەرەر بین بەڵام شێوەی دروست ئەوەیە بە بەرنامەڕێژی ژیرانە و ھەڵسەنگاندنی پێشوەختە زەرەرەکان پێشبینی بکەین و نەیەڵین تووشی زەرەری زۆر ببین و 🔹چوار، ئەگەر بە هەر هۆیەکەوە تووشی زەرەر و زیان بووین، ناهومێد نەبین و ببێت بە ئەزموونی ژیان و بە وریاییەکی زۆرترەوە دیسان بێینەوە سەرپێ و بەردەوام بین لە ڕۆیشتن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩١) 🔹 دەڵێن: لەوەی بترسن لە خودا ناترسێت!" 🔹قسەیەکی ڕاستە! ئەوەی لە خودا نەترسێت ڕەحم بە کەس ناکات. بەڵام ئەی ئەو هەموو مرۆڤە کە بە ڕواڵەت ئەهلی دینداریش نین لە کێ دەترسن کە ستەم و دەسدرێژی ناکەن! ئەی کەسانی کردەوەباشی بێ دین بە قسەی کام ڕێنما دەکەن کە کردەوەی خراپیان لێ دوور دەکاتەوە! 🔹بەداخەوە یەکجار زۆرن لە کۆمەلگەی بەشەریدا کە بە ناوی خوداوە لە هیچ ستەم و دەسدرێژیێک خۆ ناپارێزن! 🔹بۆیە دەکرێت بە متمانەوە بڵێین؛ خوداپەرەستی، وەک سەرچاوەی چاکی و پاکی، بە قسە نییە، بە کردەوەیە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٩٠ ) 🔹 دەڵێن: کوچکێک شێت بیخاتە ناو چاوانە، هەزار عاقڵ دەری نایرێت!" 🔹ڕاستە! بەڕاستی بێ عەقڵی دەردێکی گرانە! مێژوو پڕیە لە هەزاران ڕووداوی دوور لە عەقڵانییەت کە هەرکام بەهۆی بڕیاری بێ عەقڵێکەوە، بە میلیۆن خەڵکی بێ گوناحی لەناو بردووە! 🔹زۆر دوور نەچین لەو سەردەمەی خۆماندا، فراوان کەس، لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا، باکوور و باشووری عالەم، بوونەتە قوربانی هەوەسرانی سەرکردەگەلی نەزان و بێ عەقڵ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨٩ ) 🔹 ئەیژن: مار خوەشی لە سیر نایێت، سیر لە بەر کوناکەیا سەوز ئەبێت!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بەوە دەکات هەندێ جار مرۆڤ خۆشی لە شتێک یان کەسێک نایە بەڵام بەردەوام ئەو شتە یان ئەو کەسە دێینە سەر ڕێگەی! 🔹بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە دوو لایەنەیە؛ بەڵکوو سیریش ئەوەی بڵێت من لە هەر شوێنێک سەوز ئەبم مار لەوێ کونێک ساز دەکات! 🔹وریا بین هەر کەس لە ڕوانگەی خۆیەوە واقعییەتەکان دەبینێت! مار و سیر وەک نوێنەری ڕوانگەکانن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨٨ ) 🔹 دەڵێن: ئاویش لە جێ خۆی بمێنێت دەگەنێت!" 🔹بەڕاستی وانەیەکی گرینگە و تا مرۆڤ مابێت ئەو قسە نەستەقەیش بوونی هەیە! 🔹گۆڕان و گەشە و بەڕۆژ بوون هاوڕێی هەتاهەتایی مرۆڤ و کۆمەلگەکەیە! 🔹هەقێقەتێکی حاشا هەڵنەگرە؛ مرۆڤ و فەرهەنگ و کۆمەڵگە، بەس بە حەرەکەت و جووڵانەوەیە، بەردەوام دەبن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨٧ ) 🔹 دەڵێن: " مەردم بەرق ئەیگرێت ئێمە چرامووشی!" 🔹ئەوە مەتەڵێکی سنەیییە کە لەوایە تەمەنی بەقەد سەنعەتی کارەبا بێت! 🔹کاتێک ناشایستێک ببێ بە دەسەڵاتداری کەسێک یان کۆمەڵگەیەکی لێهاتوو، یان لێیان پێش بکەوێت، ئەو مەتەڵەی دەڵێینەوە! 🔹دوور لە ڕووتان ماوەیەکە وڵات، هێندە ئاوێتەی هێژاسالاری بووە، خەریکە ئەو مەتەڵە لە بیر بچێتەوە!!؟ س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨٦ ) 🔹دەڵێن: "بە درگا بێژن دیوار گوێی لێ بێت!" 🔹ئەو مەتەڵە بۆ کۆمەڵگەیەک کە خەڵک نەتوانن، نەوێرن یان ڕوویان نەبێت ڕاستەوخۆ قسەیەک بکەن، زۆر بەکار دێت! 🔹وەکوو ئەو نووسەرانەی ناوێرن سەبارەت بە وڵاتی خۆیان شت بنووسن، دێن و تەواوی خەسڵەت و کردەوە خراپەکانی دەسەڵاتی هاوسێکانیان شی دەکەنەوە و بانگەوازی دەکەن، بەڵام خەڵک دەزانن مەبەستیان کێیەو چییە! 🔹هەندێ جار پەیامی ناڕاستەوخۆ کاریگەری زۆرترە لەسەر بیسەر، تا وتەی ڕاستەوخۆ! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨۵ ) 🔹 دەڵێن: "کابرا خودای خۆی بە حەق     ناناسێت!" 🔹 ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک وتراوە کە بە هۆی زۆرداری و دەسەڵاتەوە لە هیچ زوڵم و زۆر و کردەوەیەکی ناحەز و قێزەون درێخی ناکەن" 🔹 کەواتە، لەچاوی کوردانەوە؛ ئەوانەی بڕوای ڕاستەقینەیان بە خودا هەیە، دوورن لە زوڵم و زۆر و کردەوەی خراپ! 🔹 دەکرێت سەیرێکی کۆمەڵگەی خۆمان بکەین تاکوو تێبگەین چ باسە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨٤ ) 🔹دەڵێن: "کەس بە دۆی خۆی نایژێت تورش!" 🔹بەداخەوە زۆربەمان واین؛ هەر کەس شتی خۆی بەلاوە جوانترە، کردەوە و بۆچوونی خۆمان پێ باشە و ئەگەر ئەو کردەوە و بۆچوونە هی کەسێکی تر بێت، دەیان ڕەخنەی لێ دەگرین! 🔹ئەو مەتەڵە دەمانخاتەوە بیر وتەیەکی رەوانناسەکان کە وتوویانە؛ دەستەیەک لە کەسایەتییەکان هەمیشە ڕەوتی خۆیان پێ باشترە لە بیروبۆچوونی کەسی بەرابەر. 🔹خۆزگە ڕاست و ناڕاستی خۆمان و کەسانی تر وەک خۆی ببینین و ھەوڵ بدەین بۆ چاکتر بوون. س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨۳ ) 🔹دەڵێن: "پشیلە دەمی نەئەگەیشتە گۆشت، ئەیوت سوێرە!" 🔹هەندێ کەسی دەماربەرز کاتێک نەتوانن بە شتێک بگەن کە زۆر حەزیان لێ بووە، دەڵێن خۆم نەمویست بەدەستی بێنم! 🔹پەیامی ئەو مەتەڵە ئەوەیە:  زیادەخواز نەبین، بۆ هەر پێداویستیەک تێبکۆشین و بەقەد توانایی و دەسەڵاتی خۆمان چاوەڕوانیمان ببێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨٢ ) 🔹دەڵێن: "بە دۆعای کتک، باران نابارێت!" 🔹کتک یان پشی، لە فەرهەنگی کوردەواریدا وەک نوێنەی بەرچاوتەنگی دێتە ئەژمار! 🔹ئەو مەتەڵە کاتێک بەکاردێت کە هەندێ کەس، لەڕووی چاوچنۆکییەوە خوازیاری شتێک دەبن کە حەقی ئەوان نیە 🔹لە دونیای نوێدا بەو قاعیدە دەڵێن زەرفییەت؛ واتا تا کەسێک لە دەروونەوە توانای گەیشتن بە پلەیەکی نەبێت، بەس بە حەز و دڵخواز،  پێناگات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨١ ) 🔹دەڵێن: "دەنگی دەهۆڵ لە دوورەوە خۆشە!" 🔹ئەو مەتەڵە ئاماژە بە کەسێک، سیستەمێک یان ناوچە و وڵاتێک دەکات کە باسی چاکی و جوانیان دەکرێت بەڵام لەڕاستیدا وانین! 🔹هەندێ جار لە دوورەوە کەلاوەمان بە کاخ پێ نیشان دەدەن و زەلامی نەزانمان لێ دەکەنە ئەفلاتون. کەچی لە نزیکەوە ھیچی وا نیە! 🔹باش وایە بەبێ بەڵگە و زانیاری سەبارت بە هیچ کەس و هیچ شت بڕیار نەدەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨٠ ) 🔹دەڵێن: "تف بکەیت بەرەو ئاسمان تەنیا ناوچاوی خۆت ئەگرێتەوە!" 🔹ئەو مەتەڵە بۆ کەسانێک وتراوە کە هەندێ جار کار و ئیشێک دەکەن جگە زەرەری خۆیان ئاکامێکی نابێت! 🔹وەک ئەوەی هەڵە و کەموکووڕی بنەماڵە، خزم و کەس یان نەتەوەی خۆت بانگەواز بکەیت و خراپەیان لای بێگانە بڵێیت! 🔹بۆیە لە بڕێ شوێن قڕوقپ کردن باشترە لە قسە کردن، و چاوپۆشین دروستترە لە بانگەوازکردن! 🔹لە شێوازی نوێشدا دەوترێت: وریا بن بزانن ئاکامی ئیش و کارەکانتان دەبێتە چی! بێ گەڵاڵە و پێشبینی ئەنجامدانی هیچ کارێک ڕەوا نییە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٨۱ ) 🔹دەڵێن: "کەس بە دۆی خۆی نایژێت تورش!" 🔹بەڕاستی هەمووکەس وایە! ئەوەی خۆمان هەمانە بەلامانەوە جوانە. 🔹دایمە بیر و کردەوەو بۆچوونی خۆمانمان پێ باشترە لە هین خەڵکیتر! ئەو مەتەڵە دەمانخاتەور بیر قسەکان لە کتێبی کە دەڵێت دەستەیەک لە خەڵک خۆیان پێ هەقە و دیگەتان بە ناهەق دەزانن 🔹بەڕاستی دەورەی ئەم بیر و بۆچوونە تێپەڕیوە، دەبێ هەر شتێک لە شوێنی خۆیدا ببینینەوە! س.ه.هیدایەتی

وردە فەرمایشت ( ٧٩ ) 🔹دەڵێن: "دوو گا لە دۆڵێک بن، بۆی یەک نەگرن، خووی یەک ئەگرن!" 🔹ئەو مەتەڵە دەیەوێت کاریگەری هاوسێ و هاوماڵ و ڕەفیق لە سەر ژیانی مرۆڤ، زەق بکاتەوە. 🔹واتا وریا بن و چاوتان باز بکەن؛ لە تەنیشتی کێ دادەنیشن و لەگەڵ کێ هەڵس وکەوت دەکەن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٧٨ ) 🔹دەڵێن: "بزنێکی گەڕ، ڕانێک گەڕ ئەکات!" 🔹ڕاستە! لەوایە تاکەکەسێکی نەخۆش یان لار و کردەوە چەوت، ببێتە باییس نەخۆشی و لەڕیگە دەرچوونی کۆمەڵێک! 🔹لە دونیای مۆدێڕنیشدا بۆ هەڵە و پرس و کێشە بچووکەکانیش تێڕوانینی تایبەتیان هەیە! 🔹وەک؛ تەکنیکی پەنجەرەی شکاو، کە دەڵێت بۆ چاکسازی گەورە، دەبێ لە شتە بچووکەکانەوە دەس پێ بکرێت و هیچ کەم و کووڕیێک دەسکم مەگرن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems