en
Feedback
گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

گەشە(توسعه): سید هاشم هدایتی

Open in Telegram

در این کانال یادداشت های شخصی اینجانب حول مباحث توسعە, با تمرکز بر کردستان و گاهی هم اشعار و دلنوشتەها و ...درج می شود. منتظر نظر و پیشنهادهای شما هستم. t.me/KDproblems لینک کانال

Show more
618
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-130 days
Posts Archive
وردە فەرمایشت ( ۵۵ ) دەڵێن: "گەنجت دەوێ، ڕەنجی دەوێ" ڕاستە! بەداخەوە هەندێ کەس بە درێژەی ژیانی خۆیان بە دوای ئارەزووگەلێکی دوور و درێژ دەگەڕێن، بێ ئەوەی ڕەنجی بۆ بکێشن! خۆزگە هەموو بەو حەقیقەتە بگەیشتاین کە هەر کەس بە قەد تێکۆشانی خۆی دەسکەوتی دەبێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ۵٤ ) دەڵێن: "مریشکی ماڵاوسێ قازە " بەڕاستی زۆرێک لە ئێمە، قەدری نێعمەتەکانی خۆمان نازانین و لامان وایە ئەوەی هەمانە خوارترە لەوەی خەڵکیتر هەیانە! خۆزگە زیاتر قەدری ئەوانەمان بزانیایێت خۆمان هەسمان! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ۵٣ ) دەڵێن: "بدەی لە ئاو، قولت تەڕ ئەبێت" ئەو مەتەڵە دەرسێکی گرینگی بەڕێوەبەرایەتی تێدایە، بە تایبەت بۆ ئەوانەی خۆیان بە بەرپرسی کردەوەیان نازانن، دەبێ بزانن؛ "هەر بڕیارێک و هەر کارێک سەرەنجامێکی هەیە!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ۵٢ ) دەڵێن: " نە بە دارە، نە بە بارە" کاتێک بۆ بە ئاکام گەیشتنی کارێک، پەلە بکرێت. ئەم مەتەڵە دەوترێت! وەکوو ئەوەی هێشتا بێسان نەهاتبێتە بار، هەڵاڵەی بۆ بکەین! زۆر گرینگە بزانین هەر ئیشێک کاتی خۆی هەیە و گاهێک بێژین: "زووە، وەختی نەگەیشتووە"! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ۵١ ) دەڵێن: " دەرزییەک بدە لە خۆت، ئینجا  سووزنێکیش بدە لە خەڵک!" ئەو مەتەڵە ئاماژە بە بڕیاردان و قەزاوەت کردنی ئێمە سەبارەت بە خەڵکی ترە. هەندێ کەس لە خەتایەکی بچووکی خەڵکی نابوورن، کەچی چاوەڕوانن خەڵک لە خەتای گەورەی ئەوان چاوپۆشی بکەن. س.ه.هیدایەتی t.me/zkDproblems

وردە فەرمایشت ( ۵۰ ) دەڵێن: " نوێژخوێنی نوورینی، کارکەری خوێن شیرینی!" ھەی ئافەرین بۆ ئەو فەلسەفە کۆنە بەنرخەی پێشینیانی کورد دایان نیاوە! نوێژ مرۆڤ فێری قەدرناسی لە خوا و کایەنات و خەڵکی دەکات، کاریش مانای ژیانی ئەو دونیایەی پێ دەبەخشێت! تەواوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤۹ ) دەڵێن: " بە کوێری بڕۆرە نێو ماڵی خەلکی و بە کەڕی بێرە دەرەوە"! ڕەنگە ئەیەوێت بێژێت؛  کە چوویتە ماڵی خەڵک، کارت نەبێت چۆن دەژین و چ دەکەن، کە هاتیتە دەرێش بۆ کەس باسی نەکەی چت دیتووە! واتا، ئەمانەتداری ماڵی ئەو کەسانەی بە، ئامشۆیان ئەکەیت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٨ ) دەڵێن: " دەبەخشین بەڵام لەبیر ناکەین!" ئەو بریارە زۆر جێ سەرنجە! ڕاستە تاڵی و ناحەزی لەوانەیە دێر لە بیر بچنەوە وە بگرە لای کەسانێک، قەت لە بیر نەچنەوە! هەروەها دەکرێت بۆ کۆمەڵگە سەبارەت بە ڕووداوە مێژووییەکان ڕاس بێت بەڵام بۆ تاکەکەسی لەباری ڕەوانییەوە زیانی زیاترە! بەکەڵکتر ئەوەیە ببەخشین و لە بیریش بکەین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٧ ) دەڵێن: فڵانی "لە هەر لایێکەوە بای دێت، شەن ئەکات" بەداخەوە، ئەوە ڕەوشتی زۆرێک لە خەڵکی وڵاتەکەمانە! تێی ناگەم چۆن ئەبێت مرۆڤێک، خاوەنی بیر و ئیرادە و هەست بێت، بتوانێت لە هەر لایێکەوە بای بێت شەن  بکات! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٦ ) دەڵێن: "نەخۆشی پیر، وەک ڕەشیی قیر!" بەخوا ڕاسە! لە کۆمەڵگەی کوردەواری کە شێوازی ژیان دوورە لە کوالیتی و پێوەرە بەرزەکانی ژین و ژینگە، کە تەمەن چووە سەر، نەخۆشی و دەرد و ئێشی لەش، وە نەخۆشینی ڕۆحیش، دەبنە بەشی حاشا هەڵنەگری ژیان! بۆیە ڕاستە دەڵێن: هەرکەس توانی ڕەشی لە قیڕ بسڕێتەوە، دەشتوانێت، نەخۆشی لە پیری، دوور بکاتەوە! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤۵ ) فەرموویانە: "جۆرێ خەیرات بکە ئەم دەستەت بەو دەستەی ترت نەزانێت" وەڵڵا وتەیەکی جوانە، فرەیش بۆ حێفزی کەرامەت و بەرگری لە سووکایەتی کردن بە نیازمەندەکان، بەکەڵکە. بەداخەوە فرەی لە ئێمە حەز بە خزمەتی نھێنی ناکەین و بۆ هەر یارمەتییەک چاوەڕوانی بارەقەڵڵا ژنەفتنین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٤ ) دەڵێن: "دەستی ماندوو لەسەر زگی تێرە!" ڕاستە! بەڵام نازانم دەکرێ بڵێین ئەوانەیش زگیان برسییە دەبوا دەستی خۆیان ماندوو بکردایە یان نا! ھەڵبەتە بە شەرتێک ئیش و کار بۆ ئەنجام دان هەبێت! یاخوا سەبەبکار شەرمەندەی ئەو لاوانە بێت کە کاریان بۆ پەیدا نابێت!؟ س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٣ ) دەڵێن: "خودا هەقی بزنی کۆڵ بەسەر بزنی شاخدارەوە ناهێڵێت!" ئیشاڵڵا وابێ! هەموومان هیوادارین و دڵخۆشین بەو وەعدە و بەڵینەی، بەڵام ئەویش بزانین خودا ئەم کایەناتەی بە نەزم و یاساوە داناوە. هەر عەمەلێک نیازی بە عامیلێکە. لە تۆ حەرەکەت، لە خودا بەرەکەتیش ببیسین! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٢ ) دەڵێن: "قەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەش!" نموونەی ئاشکرای ئەم مەتەڵە حیکایەتی ئیسرائیل و تورکیەیە، ھەر دوو وەک یەک مرۆڤکوژ و لایەنگری مافی مرۆڤیشن! نموونەی تریش زۆرن! چاوێ بگێڕن بە دەوروبەردا! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤١ ) دەڵێن: "کابرا هەوساری وشترەکەی بەستووە بە دووچکەی کەرەکەوە!" چ بڵێم! ئێمەی کورد وشترمان نەبووە، کەریشمان قڕی تێ کەوتووە. بەڵام، ئەو مەتەڵە، هێشتا هەر مانادارە. ھەر وەک لە زۆر شوێنی وڵات، ئیدارەی خەڵکی هێژا دراوەتە دەست کاربەدەستی نەزان و نەفامەوە" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤٠ ) دەڵێن: "خزم و کەس گۆشتت بخوات ئێسقانت ناشکێنێت" ڕاستە! بەڵام حەیف! ئێمەی کورد تەواوی لەحنەتەکانمان بۆ دۆست و خزمە! هەزار خەتای دوژمن دەبەخشین بەڵام هەڵەیەکی کەسو کارمان تا مردن لە بیر ناچێت! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٤١ ) دەڵێن: " کابرا هەوساری وشترەکەی بەستووە بە دووچکەی کەرەکەوە!" چ بڵێم! ئێمەی کورد وشترمان نەبووە، کەریشمان قڕی تێ کەوتووە، بەڵام ئەو مەتەڵە. بۆ هەموان بایەخدارە. هێشتا لە زۆر شوێنی وڵاتی ئێمە، ئیختیاری خەڵکی هێژا دراوە بە دەستی کاربەدەستی نەزان و نەفامەوە" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٩ ) دەڵێن: " گورگێک بتخوات کە بتناسێت" قسەیەکی بەجێیە! دەردێکی گرانە داوەری کوێرکوێرانە! چ خۆشە بتناسن جا بتدوێنن! بتناسن جا بتتەزێنن! ڕەخنە و دواندنی نائاگایانە، وەک یەک، ڕۆح بریندار دەکەن! س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٨ ) دەڵێن: " کەری دێزگ ڕازییە بە تۆپینی خۆی و زەرەری ماڵساحێب!" ئەو مەتەڵە تاڵە کوردییە منی خستە بیر وتەکانی کتێبی "بارودۆخی ئاخری"، نووسراوەی تامس هەریس کە دەڵێت: "هەندێ کەسی نەخۆش هەن بۆ زەرە گەیاندن بە خەڵکی تر حازرن زەرەر لە خۆشیان بدەن!" س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems

وردە فەرمایشت ( ٣٧ ) دەڵێن: " سەرێک نەیەشێت دەسماڵی پێوە نابەستن!" قسەی حەساوی! عەقڵیش دەڵێت: "مرۆڤ بەس دەبێ ئەو ئیشەی بکات کە بۆ ژیانی پێویستە" ئەی بۆ ڕۆژانە چەندین کاری ناپێویست بەڕێوە دەبەین!؟ س.ه.هیدایەتی t.me/KDproblems