Gerîla
Open in Telegram
دەنگ و ڕەنگی #گەریلا کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ @Gerilame @tvgerila بەشی پەیوەندی @kaziwe1313
Show more8 448
Subscribers
-124 hours
-117 days
+8530 days
Posts Archive
8 449
🔹 هاوسەرۆکی #KCK جەمیل بایک:
گەلی کورد متمانەی بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە، کە دانوستانکاری سەرەکییە و ڕێبەر ئاپۆش بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی ئەم متمانەیە دەکات، وتیشی: پڕۆسەکە لە بەردەم بنبەسدایە، بۆیە بەرەوپێشچوونی پڕۆسەکە پێویستی بە هەنگاوی یاسایی و سیاسییە.
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەکە و کێشەی ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانەوە تێپەڕێندراون، پەیوەندیی نێوان چەکدانان و هەنگاوی سیاسی و یاسایی، ڕۆڵی هێزە دیموکراسییەکان لە پڕۆسەکەدا، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دووا.
جەمیل بایک ڕایگەیاند، یاسایەک دەرچووە، بەڵام دیار نییە کە پڕۆسەکە چۆن بەڕێوە دەچێت، لەوانەیە ئەو دەستەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ لە ناویدایە و ئەو دەستەیەی کە جێگری سەرۆککۆمار سەرۆکایەتیی دەکات، وتوێژ بکەن و هەندێک بابەت ڕوون بکەنەوە، چونکە یاساکە بە جۆرێکە کە هەنگاونان زەحمەت دەکات؛ لە هەندێک لایەنەوە دەتوانێت مەبەستی یاساکە پووچەڵ بکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە نەخشەڕێگەکە بە شێوەیەک بێت، کە بە هیچ شێوەیەک بێمتمانەیی دروست نەکات. بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ئەرێنی بەڕێوە بچێت، هەروەها، ڕێبەر ئاپۆ بە تایبەتی زۆر هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە خێرایی بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەو ڕێگا و ڕێبازانەی کە ئێستا دەخرێنەڕوو، لەگەڵ سرووشت و خەسڵەتی پڕۆسەکەدا یەکناگرنەوە، لەلایەکەوە باسی چەکدانانی تەواوەتی دەکرێت؛ لەلایەکی ترەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرەوە دەهێڵرێتەوە، ئاشکرایە کە هەم هەڵوێستی پەراوێزخستن و هەم دۆخێک کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگا و ڕێبازێکی قبووڵکراو پێشکەش ناکات، ناتوانێت پێشکەوتن لەگەڵ خۆیدا بهێنێت، هەم بەڕێوەبەریی و هەم ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرەوە دەهێڵرێتەوە، هەمیش دەوترێت با فڵان و فڵان شت بکرێن، بە سادەیی، ئەمە بە مانای نەناسینی ئەو تەڤگەرە دێت کە زیاتر لە پەنجا ساڵە بەرانبەری تێدەکۆشێت، بە کورتی، هەڵسەنگاندنی یاساکە بە ڕوانگەیەکی پیلانسازانە و دۆگماتیک، کارەکە قورس دەکات.
هەروەها، لەم پڕۆسەیەدا دامەزراوەیەک وەک چاودێر یان چاوی سێیەم بوونی نییە، بەرپرسانی حکومەت شانازیی بەمەوە دەکەن، بە ڕاستیش دۆخێکی گرنگە کە ئەمەمان پێویست نەبێت و پرسەکە چارەسەر بکرێت، بەڵام دەبێت پڕۆسەکە بەو ڕێگا و ڕێبازانە بەڕێوە بچێت کە لە پراکتیکەکانی جەنگ و چارەسەریدا پێویستییان بە چاوی سێیەم نابێت.
هاوکات، کاتێک مرۆڤ سیاسەتی سەد ساڵەی ڕاستیی دەوڵەتی تورک لەسەر کورد هەڵسەنگێنێت، ئەوکات دەبینرێت کە دیموکراتیکبوون لە تورکیا و چارەسەریی پرسی کورد ئاوێتەی یەکترن.
سەبارەت بەو هەوڵانەی بۆ تێکدانی پڕۆسەکە دەدرێن جەمیل بایک وتی: قسەوقسەڵۆک و ئاژاوەگێڕی بۆ تێکدانی پڕۆسەکەیە، بۆ ئەوەی ڕێگری لەمە بکرێت، پێویستە ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت دیدار لەگەڵ ڕۆژنامەوانان، ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و بەشێک لە ڕێکخراوە دیموکراتیکەکاندا بکات، ئەگەر سەرنجەکان ڕاستەوخۆ لە ڕێبەر ئاپۆوە وەربگیرێن، ڕێگری لە قسەوقسەڵۆکی لەم شێوەیە دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، ڕێبەر ئاپۆ لە گفتوگۆکانی ئیمراڵیدا ڕێ و ڕێبازەکانی دیموکراتیکبوون و چارەسەریی پرسی کورد دەخاتە ڕوو، بنەما مێژووییەکانی ئەم چارەسەرییە و پێویستییەکانی ڕۆژانە دەخاتە ڕوو و پێشنیارەکانی چارەسەری پێشکەش دەکات، هەروەها گەلی کورد متمانەی بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە، کە دانوستانکاری سەرەکییە و ڕێبەر ئاپۆش بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی ئەم متمانەیە دەکات، بەڵام گەلی کورد لەم مژارەدا کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە خۆیەوە، ناتوانێت تەماشاکەر و پاسیڤ بێت، ئەمە لەگەڵ ڕاستیی گەلێکی لەم شێوەیەدا نایەتەوە کە درێژە بە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی دەدات.
لە کۆتاییشدا جەختی لەوەکردەوە، گەل لە پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتدا پێویستە چاوەڕوانی دەوڵەت نەبێت، هیوای لەسەر هەڵنەچنێت، پێویستە خۆی ڕێکخراو بکات و خۆی هەموو کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات، هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ گرنگی دەدات بە ڕێکخراوبوونی کۆمۆن، ڕێکخراوبوونی کۆمۆن، ڕێکخراوبوونی یەکێتیی کۆمۆنەکان بە مانای ڕێکخراوبوونی خۆبەخۆی کۆمەڵگە و چارەسەرکردنی کێشە ئابووری، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و سیاسییەکانی دێت و ئەگەر پرسێکی قورسی ١٠٠ ساڵەی وەکو پرسی کورد چارەسەر بکرێت، ئەوا پێویستە کۆمەڵگە چاوەڕوانی دەوڵەت نەکات، خۆی ڕێکخراو بکات، درێژە بە تێکۆشانی دیموکراتیک بدات و خۆی بکاتە هێزێکی چارەسەریی ڕاستەقینە.
➖➖➖➖
@gerilame
8 449
🔻مەزڵوم عەبدی بۆ یەكەمجار لە تەلەفیزیۆنێكی توركیەوە باس لە پرسی كوردو قۆناغی دوای هەسەدەو یەكگرتن لەگەڵ سوریا دەكات
كەناڵی " İlke TV " توركی ریكلامی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی بڵاوكردووەتەوە، كە ڕۆژی هەینی ٤ی ئەیلول، کاتژمێر (10) پەخش دەکرێت و ئەو پرسیارو وتانەی لە ریكلامی چاوپنەكەدا هاتووە بەمشێوەیەیە:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات بوو و ئێستا ڕاوێژکاری سەرۆکایەتییە، بۆ یەکەمجار لەگەڵ کەناڵی İlke TV قسە دەکات و وەڵامی پرسیارەکانی بانو گوڤێن دەداتەوە:
🔹ئایا بڕیارەکانی تێکەڵبوونەوە و یەکگرتنەوە (ئینتیگراسیۆن) بۆ کوردانی سوریا دەستکەوتن یان زیان؟
🔹چ هەستێکی هەبوو كاتێك بڕیاری هەڵوەشاندنی هەسەدە (SDG)ی راگەیاند ؟
🔹بۆچی چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە زمانی کوردی جێبەجێ نەکراون؟
🔹کاتێک لە قوتابخانە بە کوردی نوسی، چی بەسەر هات؟
🔹ئایا دەكرێت لە سوریای نوێدا پارێزگاری لە سیستەمى سێکولاری بكرێت؟
🔹ئایا پارتی سیاسی دامەزرێنێت؟
🔹رۆڵی تورکیا لە سوریای نوێدا چی دەبێت؟
🔹کەی دێت بۆ تورکیا و لە لیستی کارەکانیدا چی هەیە؟
چاوەڕوان بن ..
➖➖➖➖
@gerilame
8 449
💢گۆڕانکاریەکان لە ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان و چارەنووسی پژاک.
ئایا ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوە دەچێت کۆتایی ئەزموونێکی تری کوردیە یان سەرەتای قۆناغێکی نوێیە؟
وتووێژێکی کراوە لە ژوری زاگرۆسی کۆنفدڕاڵ لە کڵاب هاوس.
پێنج شەممە ۳ی سپتامبر
کاتژمێر20:00 بەکاتی ناوەندی ئەورووپا.
21:30 بەکاتی کرماشان.
21:00 قامیشلوو، ئامەد،هەولێر
ئێستا لە کڵاپهاوس: 👇🏾
https://www.clubhouse.com/i/%DA%AF%DB%86%DA%95%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86-%D9%84%DB%95-%DA%95%DB%86%DA%98%D8%A6%D8%A7%D9%88%D8%A7-%D9%88-%D8%A8%D8%A7%DA%A9%D9%88%D8%B1%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D9%88-%DA%86%D8%A7%D8%B1%DB%95%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%8C-%D9%BE%DA%98%D8%A7%DA%A9/VrLzr594
8 449
ئەگەر میتی تورک و چەتە پیدۆفیلەکانی کۆشکی سپی، بەناوی جەنگ لە دژی کۆماری ئیسلامی، بیانەوێت گەریلاکانی پارتی کرێکاران قەندیل بۆ داعش چۆڵ بکەن، ئەوا پێویستە هەموو گەلی کورد لەدژی ئەمریکا بوەستێت و ڕێگەنەدەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پێبخەنە ناو خاکی ئێران.
8 449
🔸ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی YRK یەکێک لە ڕێباز و کردارەکانی ڕژێمی ئێران دژی گەریلا ئاشکرا دەکات
▫️لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامدراون، وەک یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (YRK) هەندێک ئەنجاممان دەستکەوتووە کە دەمانەوێت لەگەڵ ڕای گشتی و گەلەکەماندا بیانخەینە ڕوو.
▫️ماوەیەکە ڕژێمی ئێران بە هەموو هێزە سەربازیی و دەزگا ئیتلاعاتییەکانیەوە، بە هەر شێوەیەک هەوڵ دەدات بەرامبەر هێزەکانی گەریلا ڕێباز و فێڵ بەکاربهێنێت و زەبریان لێبدات.
لە ئەنجامی بەدواداوچوونەکاندا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە چۆن سوود لە کەسانی ناوچەکە وەردەگرن و بۆ کردارە قێزەونەکانیان دژی گەریلا بەکاریان دەهێنن. بە تایبەتی بۆ ئەوەی گەلەکەمان بەرامبەر ئەم بابەتانە هۆشیار بێت، پێشتر لە ڕاگەیەندراوەکانماندا بە روونی ئاماژەمان پێدابوو و هۆشیاریی پێویستمان دابوو.
▫️ڕووداوی محەمەد سەید ڕەحمانی یەکێکە لە کردارەکانی ڕژێمی ئێران. ئەو کەسە بە خۆی باسی دەکات و هەموو شتێک بە ڕوونی دەردەبڕێت.
بۆ ئەوەی گەلەکەمان باشتر تێبگات و بەرامبەر ئەم کردارانە وشیار بێتەوە، بە پێویستمان زانی بەشێک لەم ڕاستییانە بڵاوبکەینەوە."
➖➖➖➖
@gerilame
8 449
💢 دەنگۆی ئەوە هەیە، مورهەف ئەبو قەسرە، (وەزیری بەرگری حکومەتی کاتی هەتەشە) بە جەڵدەی دڵ مردووە!
هەواڵەکە لە مالەپەرە سوریەکان بلاوبووەتەوە و پشتڕاست نەکراوەتەوە.
مورهەف ئەبوقەسرە، یەکێکە (یەکێک بوو؟) لە چەکدارەکانی داعش، کە بەزوویی ڕویکردە بەرەی نوسرە و ئەلقاعێدە لە ئیدلب، هەروەها هەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیە و یەکێکە لە گوێلەمستەکانی هاکان فیدان.
➖➖➖➖
@gerilame
8 449
Repost from TV Gerîla
🎬 Fîlma Sînemayî "Dema
Dirîreşkan"
Berhema: Komîna Fîlm a Rojava
🎬 فیلمی سینەمایی "وەرزی تووڕک"
بەرهەمی: کۆمینی فیلمی ڕۆژاوا
The Feature Film: "The Blackberry Season"
Produced by: Rojava Film Commune
🎬 الفيلم السينمائي: "موسم التوت" (Dema Dirîreşkan)
من إنتاج: كومين فيلم روج آفا
🎬 Sinema Filmi: "Böğürtlen Zamanı"
Yapım: Rojava Film Komünü
➖➖➖➖
@Tvgerila
8 449
میدیای ئێران بانگهشهی بۆ دهكات
🔻هێزی پهرهشوتی ئێران له ههرێمی كوردستان دابهزیوه
ئاژانسی (فارس)ی ئێران ئهنیمهیشنێكی هێزی كۆماندۆی ئێرانی بڵاوكردهوهو بانگهشهی ئهوهی دهكات له ههردوو جهنگی 12 رۆژهو 40 رۆژهدا، هێزی تایبهتی پهرهشوتی ئێران هاتونهته ناو خاكی ههرێمی كوردستان و چهندین كردهوهیان دژ به هێزهكانی رۆژههڵاتی كوردستان ئهنجامداوه.
❇️ئەمە درۆیەکی تری ئێرانە یان بەڕاست توانیویانە؟
➖➖➖➖
@gerilame
