fa
Feedback
Gerîla

Gerîla

رفتن به کانال در Telegram

دەنگ و ڕەنگی #گەریلا کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ @Gerilame @tvgerila بەشی پەیوەندی @kaziwe1313

نمایش بیشتر
8 561
مشترکین
-1124 ساعت
-447 روز
-21730 روز
آرشیو پست ها
Gerîla
8 560
نوێکرایەوە لە هێرشەکەدا سێکەس کوژراون کە یەکێکیان قوربانیەکەیە، ئەوی دیکەیان پۆلیسێکە و کوژراوی سیهەم بکەرەکەیە. هەروەها پۆلیسێکیش بریندار بووە. هێرشەکە لەلایەن ئەندامی ڕێکخراوێکی کەنەدی دژە ژن جێبەجێکراوە، پەیوەندی بە گروپە مەزهەبیەکانەوە نیە. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
💢 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 📍مۆنتریال - کەنەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هیرشێکی چەکداری کراوەتە سەر گەرەکێکی جولەکە لە شاری مۆنتریال لە کەن
💢 بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 📍مۆنتریال - کەنەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هیرشێکی چەکداری کراوەتە سەر گەرەکێکی جولەکە لە شاری مۆنتریال لە کەنەدا، لەئەنجامدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. تا ئێستا دیار نیە هێرشەکە کی ڕێکیخستووە، بەڵام هەموو ئاماژەکان بۆ ڕێکخراوە ئیسلامیەکان دەچن. هەرکاتێک دەوڵەتی ئیسرائیل قەیرانی دیپلۆماسی هەبێت، ژمارەیەک هێرشی دژە جوو دەکرێتە سەر ڕەوەندی جولەکە لە جیهان، لە ئەنجامدا هەڵوێستی ولاتان بەرامبەر بە دەولەتی ئیسرائی، گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەردا دێت. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560

Gerîla
8 560
قاسم ئەعرەجی، پشتیوانی ئاشکرا بۆ ئێران و نهێنیش بۆ تورکیا .. - بەشی دووەم - هەندێک لە کارەکانی قاسم ئەعرەجی لە ٦ ساڵی ڕابردوو: ▪️ئامادەکاریی پیلانگێڕی یەکەم و دووەمی ئەنکەرە - هەولێر - بەغداد لەسەردەمی حکومەتی کاربەڕێکەری کازمی و دواتر سودانی لە دژی خۆسەریی شنگال. ▪️ئامادەکاریی ئەمنیی نزیکەی هەموو فشارەکانی حکومەتەکەی سودانی لە دژی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور و پیلانی گەمارۆدان و تەلبەندکردنی وارگەکە لەلایەن سوپای عێراقیەوە. ▪️ڕێخستنی هەموو هاتوچۆکانی سوپای هاوپەیمانان و یەکە سەربازیەکانی ئەمریکا، تەنانەت لە شەڕی یەکەمی ١٢ ڕۆژەی ئێران لە هاوینی ٢٠٢٥، کە تیایدا هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا بە ئاسانی کاروانی گەورەی سەربازییان لە نێوان سوریا و عیراق دەجوڵاند بەبێ ئەوەی تووشی هیچ زیانێک ببن. ▪️هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی سەنتکۆم لە ڕابردوو، کاتێک لە ڕۆژاوای کوردستان بوون، ئەعرجی چەندین جار سەردانی قامیشلۆ و حەسەکەی کردووە بۆ یەنجامدانی کۆبوونەوەی نهێنی دوور لەجاوی میدیاکانی عێراق. ▪️هەماهەنگی گێڕانەوەی چەتەکانی داعش، ئەوانەی خەڵکی عێراق بوون، بەدیاریکراویش دواهەمین کاروان ماوەی هەفتەیەک بەر لە خیانەتی ئەمریکا و هێرشی چوارقۆڵی تورکیا، سعودیە، قەتەر و هەتەشە بۆسەر ئیدارەی خۆسەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدرا. ▪️هەماهەنگی ئەمنیی لەگەڵ حکومەتی چەتەکانی هەتەشە و جولانی، هەروەها ڕادەستکردنەوەی سەدان سەربازی سوپای سوریا بە جولانی، کە لەکاتی هەڵهاتنی بەشار ئەسەد ڕوویان لە عێراق کردبوو. ▪️هەماهەنگی دیمەشق و ئەنکەرە و داخستنی سنوور لەسەر ڕۆژاوای کوردستان لەکاتی هێرش و پەلامارەکانی چەتەکانی هەتەشە بۆسەر پارێزگاکانی حەسەکە و قامیشلۆ، پشتیوانی تەواوی هێرش و پەلامارەکان بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان. ▪️بەهەماهەنگی سەرۆکوەزیرانی بەکرێگیراوی پێشوو ( محەمەد شیاع سودانی) کاری لەسەر داخستن و بەلاڕێدابردنی دۆسیەی تاوانەکانی سوپای تورک لە بادینان و موسڵ کردووە، هەروەها داخستنی دۆسیە ئەمنیەکانی سوپای تورک لە سەربازگەی باشیک لە پارێزگای موسڵیش لە کارەکانی ئەم بوون. بەو مەبەستەش چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان و یەشار گولەر ئەنجامداوە. قاسم ئەعرەجی، کە زۆرکەس پێیانوابوو لەدوای سودانی، ئەو ببێت بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەنانەت تورکەکان زۆر هەوڵیاندا ئەو بخەنە جێگەکەی سودانی، چونکە دەیانزانی مامەڵە لەگەڵ کێدا دەکەن. دیارە هەتا ئەو دەمەی فشارەکان لەسەر ڕۆژاوای کوردستان و دۆستایەتی ناوبراو و دەولەتی تورک لە بەرژەوەندی تاران بوو، کۆماری ئیسلامی بێزار نەبوون و مامەڵەیان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی دەکرد، لەکاتێکدا دەیانزانی کە ناوبراو دەستی درێژکراوەی میتی تورکیە، بەڵام لەدوای لەکارلابردنی سودانی، ماوەی کارکردنی ئەعرەجیش کۆتاییهاتووە، بۆیە دوورخستنەوەی ئەعرەجی لە پۆستەکەی لەسەر نزیکایەتی ناوبراو نیە لە کۆمار ئیسلامی (وەک ئەوەی میدیاکان باسی دەکەن) و بەدڵنیاییش پەیوەست نیە بە فشارەکانی تۆم باراک لەسەر بەغداد، بەڵکو لەسەر داوای تارانە و ئەوە ئەوانن کە سەرباری ئەوەی ئەعرەجی پێناچێت تا ئێستا زیانی بۆ کۆماری ئیسلامیش هەبووبێت، بەڵام نایانەوێت کەسایەتیەکی خۆفرۆش لە چەشنی ئەو و سودانی و بەکرێگیراوانی دەزگای هەواڵگریی تورکی چیتر بەڕێوبەری پۆستێکی وەها هەستیار بێت لە عێراق. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
قاسم ئەعرەجی، پشتیوانی ئاشکرا بۆ ئێران و نهێنیش بۆ تورکیا .. - بەشی یەکەم - ڕۆژانی ڕابردوو، قاسم ئەعرەجی کە ڕاویژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و کەسایەتی یەکەمی هەواڵریی ئەو وڵاتە بوو، بەسەردانێک لە سلێمانی بوو بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاسایشی سنوری هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لەکاتی کۆبوونەوەدا پەیامێی بەدەست دەگات کە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عیراق لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و چیتر ناوبراو بەرپرسی ئەو فەرمانگە هەستیارە نیە. لە زۆربەی دیمانەکانیدا قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری دوورخراوەی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و بەرپرسی یەکەمی دۆسیەی هەواڵگریی جەختی لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان ئێران و عێراق دەکردەوە، باسی لە پاراستنی ئاسایشی سنووری نێوان ئەو دوو ولاتەی دەکرد و فشارەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی زۆنی سەوز (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) چڕتر دەکردەوە، لە کاتێکدا زۆربەی سەرکردەکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵات (جگە لە پژاک) لە زۆنی زەرد و لە ژێر دەسەلاتی فەرمانڕەوایی پەدەکە دان واتە لە نزیکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی. ئەعرەجی وەهای پیشاندەدا کە زۆر بە تەنگی پاراستنی ئاسایشی ئێرانەوە بێت، بە جۆرێک کە زیاتر لە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی عێراق، ئەو هەندێک جار باسی لە پێویستی زامنکردنی سنورەکانی ئێران دەکرد. ئەم هەڵوێستانەی ئەعرەجی وایکردبوو میدیاکان زیاتر وەک کارمەندێکی ئەمنی سوپای پاسداران و دەستی دەرەکی ئەوان یشانی بدەن، بەڵام ئایا ئەمە راستە؟ یاخود ئەگەر ئەو پرسیارە بەجۆرێکی دیکە دابڕێژین؛ ئاخۆ قاسم ئەعرەجی ترسی لەوە نەبوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەسەر هەڵوێستی پشتیوانی ئاشکرای ناوبراو بۆ ئێران، ئەمریکا لەخۆی بکات بەدوژمن، کە ئابووری عێراقی داگیرکردووە و خاوەنپشکی سەرەکی پارەی نەختینەی عێراقیە لە فرۆشتنی نەوتە، هەروەها کێی بوێت لە عێراق لە رێگەی فشاری ئابووریەوە دەتوانێت لەکارەکەی دووریبخاتەوە؟ ئەوەی جێی سەرنجە ، ئەمریکیەکان نەک لە ٦ ساڵی ڕابردوو فشاریان لە ئەعرەجی نەدەکرد، بەڵکو لە سەردەمی حکومەتەکەی سودانی، زۆرترین هەماهەنگییان لەگەل ئەعرەجی دەکرد و نزیکەی هیچ هەڵوێستێکیان لەدژی بانگەشە ئاشکراکانی ئەعرەجی نەدەکرد بۆ پشتیوانیکردنی ئاسایشی سنووری ئێران. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
قاسم ئەعرەجی، پشتیوانی ئاشکرا بۆ ئێران و نهێنیش بۆ تورکیا .. قاسم ئەعرەجی، ماوەی ٦ ساڵ وەهای پیشاندا کە سەر بە تارەنە، بەڵام
قاسم ئەعرەجی، پشتیوانی ئاشکرا بۆ ئێران و نهێنیش بۆ تورکیا .. قاسم ئەعرەجی، ماوەی ٦ ساڵ وەهای پیشاندا کە سەر بە تارەنە، بەڵام نزیکەی هەموو کارەکانی ڕێگەخۆشکردن بوو بۆ هەڵکشانی هەژموونی ئەمنی دەولەتی تورک لە بەغداد. زیاتر 👇🏾 ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
💢 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کەیر ستارمەر دەستی لە هەردوو پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کێشایەوە.
💢 سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کەیر ستارمەر دەستی لە هەردوو پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکایەتی پارتی کرێکارانی بەریتانیا کێشایەوە. هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە، پەیوەندیەکانی بەرتیانیای لەگەڵ ئەردۆگان، دووبارە گەیاندەوە لوتکە و یەکەم هەنگاوی لۆبیکردن بۆ چەتەکانی هەتەشە و جولانی لە دیمەسق، ئەم بەناو سۆشیالیستە کردی. لەراستیدا ئەوەی لە دژایەتی گەلی کورد نەکرد، بەڵکو بەو کارە ویستی دەزگای MI6 و بنەماڵە سەرمایەگوزارە بەریتانیەکان ڕازی بکات، کە پەیوەندی قووڵی نهێنی و بازرگانییان لەگەڵ دەولەتی قووڵی تورکیا و بزووتنەوەی ئیخوانیەکاندا هەیە. دەستلەکارکێشانەوەی ستارمەر وەک سەرکەوتنێک بۆ لۆبی ئیسرائیلی هەژمار دەکرێت، چونکە ناوبراو یەکەم وڵاتی ئەوروپی و زلهێزی جیهانی بوو، کە ئاماژەی دا بە دانپیانان بە دەولەتی سەربەخۆی فەلەستین و دژایەتیکردنی ئیسرائیل. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
💥شەوی ڕابردوو 📍حەلەب - سوریا تەقینەوەیەکی بەهێز لە حەلەب ڕوویدا، دەربارەی ئەوەش تا ئێستا زانیاریی لەبەردەستدا نیە. هەروەها فڕۆکەی نەناسراو (کە پێدەچێت فڕۆکەی هاوپەیمانان بن) بە چڕی بەسەر ئاسمانی ئیدلب و حەلەبدا دەسوڕانەوە. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
ئیشەکەی خۆتان بکەن! ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
شیلادزێ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌ ته‌نیا ڕوبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حزبێك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكى ئ
شیلادزێ ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى به‌ ته‌نیا ڕوبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت و حزبێك وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكى ئه‌م شارۆچكه‌ سنورییه‌ى باكورى كوردستان، دژى هێزى سوپاى توركیا ڕاپه‌ڕین، ئێستاش دواى چه‌ندین ساڵ كه‌ توركیا پرۆسه‌یه‌كى به‌ناوى ئاشتى ده‌ستپێكردووه‌ و به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕێگا لێدان و دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازیی و رێگری لە گەڕانەوەی دانیشتوانی گوندەکان، خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌ دژى ئه‌وه‌ وه‌ستاون و هۆشدارى به‌ پارتى دیموكراتى كوردستانیش ده‌ده‌ن كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌. ❇️کۆمێنت ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
💢 ئێستا 📍 شیلادزێ / باشوری کوردستان (زۆنی دەسەڵاتی پەدەکە و سوپای تورک) هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە رێگریان لە خۆپیشاندنی هاوڵا
+1
💢 ئێستا 📍 شیلادزێ / باشوری کوردستان (زۆنی دەسەڵاتی پەدەکە و سوپای تورک) هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە رێگریان لە خۆپیشاندنی هاوڵاتیانی شیلادزێکرد کە دژی ڕێگرییەکانی سوپای تورکیا ئاستەنگیەکانی بۆ هاتوچۆکردنیان بۆ گوندەکانیان رێکیانخستبوو. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
کاتێک هێز ناتوانێت ئەنجامەکانی بگۆڕێت، زمان دەگۆڕێت. 🥹 ئەم جۆرە لێدوانانە زیاتر لەوەی هێمای سەرکەوتن بن، هەوڵێکن بۆ کەمکردنە
کاتێک هێز ناتوانێت ئەنجامەکانی بگۆڕێت، زمان دەگۆڕێت. 🥹 ئەم جۆرە لێدوانانە زیاتر لەوەی هێمای سەرکەوتن بن، هەوڵێکن بۆ کەمکردنەوەی زیانە سیاسییەکان. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
ئەمانە مرۆڤ نین! هەر لەدۆسیەی ئێبستینەوە نەگلاون، بەڵکو تولسی گابارد، بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا، سی ئای ئەی، لە دواهەمین ڕۆژی کارەکەیدا کۆمەلێک دۆسیەی نهێنی ئاشکراکرد، کە دەیسەلمێنێت هەواڵگریی ئەمریکا بودجەی بۆ زیاتر لە ١٢٠ تاقیگەی بایۆلۆژی تەرخانکردووە، لەناویاندا لە ئۆکرانیا (ڤلادیمێر پوتین ڕاستی کرد!) ، ئەوەش بە مەبەستی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە کارەکتەری هەندێک جۆری زۆرمەترسیداری ڤایرۆس. لەناویاندا ڤایرۆسی کۆڤید ١٩. تێبینی: ئەو کۆمپانیایا ئەمریکیانەی لە ئەنجامی پەتای کۆرۆنا سامانەکانیان چەندین هێندە زیادی کرد، وەک مێتا (فەیسبوک)، گوگل، ئەمازۆن، و سەرمایەدارەکانی وەک بیڵ گەیتس و ئیلۆن مەسک و هەندیک ناوی دیکە، هەمان ئەو کۆمپانیایا و کەسایەتیانەن کە لەپشتی بنەماڵەی ترەمپەوە وەستاون و پشتیوانی لە بڕیارەکانی دەکەن، بەتایبەتی لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ئیسلامی سیاسیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
دەنیز ئونداڤ یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گۆڵێکی تۆمار کردووە،بەڵام تورکەکان هییییچ. ➖➖➖➖ @gerilame
دەنیز ئونداڤ یاریزانە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گۆڵێکی تۆمار کردووە،بەڵام تورکەکان هییییچ. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
ئەمانە مرۆڤ نین!

Gerîla
8 560
بەدەردی حاجی پلاسکۆ لە شانۆگەریی خولەچەخماخە، هەر کەزانی مەترسی بەڕێوەیە، وتی: مەعین لەماڵەوە بانگم ئەکەن. لەو کاتەدا کە ترەم
+2
بەدەردی حاجی پلاسکۆ لە شانۆگەریی خولەچەخماخە، هەر کەزانی مەترسی بەڕێوەیە، وتی: مەعین لەماڵەوە بانگم ئەکەن. لەو کاتەدا کە ترەمپ باسی پێویستی هێرشی چەتەکانی جولانی کرد بۆسەر لوبنان، کە لەدەرەوەی ئیرادەی قەتەر و تورکیایە. ئەردۆگان وتی: مەعین لەماڵەوە بانگی ئەکەن .. لەپڕ کێشەی داعش دروستبوو! هەر بە قودرەتی قادر داعش بەخێرایی دروستبووەوە و شەوی ڕابردووش دوو چەتەی جولانی "کە گوایە سەر بە یەکەی ٧٤ ی زرێپۆشی بەناو سوپای سوریان" لە مەنبەج کە ناوچەی هەژموونی دەولەتی تورک و چەتەکانی عەمشات و حەمزاتە، لەسەر دەستی بەناو داعش کوژران. ڕۆژی ڕابردووش هێرشیان کردبووە سەر پاسێکی گواستنەوەی بەناو سوپای سوریا لە حەسەکە .. ڕۆژی پێشتریش هێرشیان کردبووە سەر بارەگایەکی ئەمنی لە ڕەقە .. 🤔 ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
ئەمڕۆش ئیسرائیل بە خەستی باشوری بەیروتی بۆردومان کرد، لەلایەکی دیکەش وتەبێژانی سوپای ئیسرائیل دەڵێن شەڕ لە لوبنان بەردەوام دە
+3
ئەمڕۆش ئیسرائیل بە خەستی باشوری بەیروتی بۆردومان کرد، لەلایەکی دیکەش وتەبێژانی سوپای ئیسرائیل دەڵێن شەڕ لە لوبنان بەردەوام دەبێت. لەهەموو لێدوانەکان سەرنجڕاکێشتر، لێدوانی بنیامین ناتانیاهۆیە، کە وەڵامی داواکاریەکەی ترەمپی بە نەرێنی دایەوە و وتی: مادام ئیسرائیل نائارامە، جەنگی لوبنان بەردەوام دەبێت. ئەمە لەکاتێکدایە ستیڤ وێتکۆڤ (نوێنەری ۆناڵد ترەمپ) و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەن بۆ سویسرا بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکە و مەرجی یەکەمی ئێرانیش وەستاندنی شەڕی لوبنانە. دوێنێش ئیسرائیل کاتز ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وتی: نامانەوێت تیرۆرستێکی قاتلەبەر (مەبەست لە جولانی بوو) شەڕمان بۆ بکات، دیارە ئەم وتارە لەدوای ئەوە دێت کە جولانی و تۆمباراک درۆیان لەگەڵ ئیسرائیل کرد و بەشداری شەڕەکە نەبوون، هەروەها وەزیری کۆچی ئیسرائیلیش ترەمپ بە لایەنگری ئیخوان موسلمین و قەتەر و تورکیا تۆمەتبار دەکات و باسی بەرژەوەندیە بنەماڵەییەکانی دەکات. ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
ئیسرائیل بە خەستی باشوری بەیروتی بۆردومان کرد، لەلایەکی دیکەش وتەبێژانی سوپای ئیسرائیل دەلین شەڕ لە لوبنان بەردەوام دەبێت.

Gerîla
8 560
پاراگوای: 1 داعش: 0 داعش بۆ ماڵەوە .. هەرچەندە ئەم جارە قەتەر ناوبژیوانی یاریەکەشی بۆ تورکیا کڕێبوو و لەسەر لوتسڕینێک کارتی س
پاراگوای: 1 داعش: 0 داعش بۆ ماڵەوە .. هەرچەندە ئەم جارە قەتەر ناوبژیوانی یاریەکەشی بۆ تورکیا کڕێبوو و لەسەر لوتسڕینێک کارتی سوریان یا بە یاریزانێکی پاراگوای و دەریانکرد، یاخود جولانی هەڕەشەی کردەی خۆکوژی لێکردبوو، ( دیارنیە!)، بەڵام پاراگوای بە ١٠ یاریزانەوە داعشی ناردەوە بۆ ماڵەوە .. 😉 ➖➖➖➖ @gerilame

Gerîla
8 560
بەگوێرەی هەوالێکی ماڵپەڕی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ. سامی عورەیدی لە رابردووا یەکێک بووە لە قازیەکانی جەبهەی نوسرە و راهێنەری تایبەتی ئەبو محەمەد جولانی بووە. 👇🏾 https://www.syriahr.com/%d9%85%d9%86-%d8%a7%d9%84%d8%a3%d8%b1%d8%b4%d9%8a%d9%81-%d8%a3%d8%a8%d9%88-%d9%85%d8%ad%d9%85%d8%af-%d8%a7%d9%84%d8%ac%d9%88%d9%84%d8%a7%d9%86%d9%8a-%d9%82%d8%a7%d8%a6%d8%af-%d8%ac%d8%a8%d9%87%d8%a9/ ➖➖➖➖ @gerilame