Gerîla
Відкрити в Telegram
دەنگ و ڕەنگی #گەریلا کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ @Gerilame @tvgerila بەشی پەیوەندی @kaziwe1313
Показати більше8 467
Підписники
-424 години
-387 днів
+1930 днів
Архів дописів
8 468
💢دۆستەکەی کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی، کە چەتەیەکی خەلکی رۆژهەلاتی کوردستانە، بەناوی مەلا رەحمانی فتاحی لە ئیدلب گۆڕبەگۆڕکرا ..
سەرکرچەتەیەکی نزیک لە ئەبو محەمەد جولانی بوو و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی شوڕای دەستەی تەحریری شام، پێش ٣ ڕۆژ لە شاری ئیدلیب لە سووریا لە ماڵەکەی کوژرا.
مەلا ڕەحمان پێشر لە خوورماڵ لەگەڵ گرووپە ئیسلامیە کوردییەکان بووە، لە دوای رووخانی رژێمی سەدام لە ساڵی 2003 لە ناو گرووپەکانی سوونە ئیشی کردووە و پاشان چووتە سووریا، سەرەتا بۆلای داعش و دواتر بۆلای ئەلقاعیدە (تەحریر شام).
گومان دەکرێ ئەمە تەسفییەی ناوخۆی بێت، بەتایبەت چەکدارە بیانییەکان ئێستا کە هەرەشەن بۆ سەر رژێمی نوێی سووریا و بەو دۆخە رازی نین،
مەلا ڕەحمان بەرپرسی 3 هەزار چەکداری بیانی بووە، کە زۆربەیان کورد، پاکستانی، ئیگۆر و … هتد بوون، رەگەزنامەی سووری وەرگرتبوو، لە هێرشەکانی سەر شێخ مەقسود و پردی قەرەقۆزاق بەشدار بوو.
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
+2
💢 ڕۆژنامەوان و چالاکوانی دیاری ناوچەی بادینان، #مکی_ئامێدی کە یەکێکە لە ڕەخنەگرە دیارەکانی بنەماڵەی بارزانی، لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی وێنەی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە لە ڕابردوو، لەسەر ڕاسپاردەی دەزگای پاراستنی پ.د.ک لە ئەلمانیا، هەوڵی کوشتنی ناوبراویانداوە.
▪️ لە ڕابردوودا مکز امێدی چەندین جار ڕایگەیاند، کە پۆلیسی ئەڵمانیا پشتڕاستیانکردووەتەوە، کە هەوڵی کوشتنی ناوبراو دراوە، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی لێکۆڵینەوە ئەمنی و دادوەرییەکان، لە ڕابردوو هیچ زانیاریەکی نەدەدرکاند.
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
💢 د. سامان شاڵی، کە یەکێکە لە ڕاوێژکارەکانی حکومەتی هەرێم و نزیکە لە پ.د.ک، پێش چەند ساڵێک لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی NRT بەم جۆرە دوا:
▪️"ئەمە شێوازێکی نوێیە و میتۆدێکی بازرگانی، دەولەتانی وەک چین یان هەندێک دەوڵەت لە ئەفریقا و ئەوانی دیکە زەویە کشتوکاڵیەکانی خۆیان ئەفرۆشتنەوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆکار؛ یەکەم پێویستیان بە پارەکەی هەیە و دووهەم؛خەڵکی خۆیان لەناو ئەو زەویانەدا دەخەنە سەر کار، بەڵام بەرهەمەکەی بدەڕوات بۆ ئەو دەوڵەتەی کە ئەو خاکە ئەکرن".
▪️"وەکوو پێشتر وتم: حەوت بوو هەشت ملیۆن دۆنم زەوی بوون، کە ئەو دوو وەزیرە کوردەی ناو حکومەتەکەی ئەردۆگان لە سەردانەکانیان بۆ سعوودیە و ئیمارات، ڕێکەوتنیان لەسەر فرۆشتنی کرد، بە نزیکەی سێ سەد ملیار دۆلار، بێگومان خاکەکە هەر موڵکی ئەو دەوڵەتە ئەمێنێتەوە و بە هەمیشەیی نافرۆشرێن، بەڵام وەک ئاماژەم پێدا، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەرهەمەکەی دەچێت بۆ ئەو ولاتانەی ئەو پارەیە ئەدەن".
▪️ "بەڵام ئەمە خاکی خەڵکی کوردستانە لە جوتیارە کوردەکان دەسێنرێتەوە، لە ناو تورکیا پەکەکە ئەم پرۆژەیەی وەستاند، ئەو ولاتانە لەترسی پەکەکە نەیانتوانی ئەم پرۆژەیە ببەنە پێشەوە".
➖
8 468
💢 نوکتەی کەمپی هەڵبژاردنەکانی پارتی کۆماری - بۆ هەلبژاردنی نیوەی کۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران لە ئەمریکا لەسەر زاری ترەمپ.
ترەمپ لە دواهەمین دیمانەدا وتی:
"من نازانم کەی نرخی بەنزین و گازوایل لە ئەمریکا دائەبەزێت، بەڵام ئەگەر ئەمریکیەکان دەنگم پێبدەن، ئەوسا نرخەکان دادەبەزێنم" 😄
لەدوای ئەم وەڵامەی ترەمپ، ئاستی جەماوەری ترەمپ لە ڕاپرسیەکاندا بۆ رێژەیەک دابەزیوە، کە لە مێژووی ئەمریکادا هیچ سەرۆکێکی دیکە بەو رادەیە قێزەون نەبووە.
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
بەڵام بەرگری قارەمانانەی شاری کۆبانێ و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، ئەو بیرۆکەیەی لەلای سوپای ئەمریکا خوڵقاند، کە ئەکرێت لەدژی داعش هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی یەپەژە و یەپەگە و دواتر (هەسەدە) ئەنجامبدرێت، بەڵام بەبێ ئەوەی دەولەتی تورک زویر بکەن. ئەو دەم هەر کاتێک فەرمانداری سوپا ناکەسبەچەکەی ئەمریکا بیویستایە مەرجەکانی خۆی بەسەر شەڕڤانانی هەسەدەدا بسەپێنن، سوپی تورک بۆردومانی هەسەدەیان دەکرد. بە ڕووکەشیش خۆیان وەک هاوپەیمانی کورد لەقەڵەم دەدا.
بۆ نموونە، لەپاش ئازادکردنەوەی مەنبەج، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو دەمە ویستیان بەرەو شاری حەلەب پێشڕەوی بکەن و داعش لەوێ بشکێنن، بۆئەوەی ناوچەکانی کانتۆنی عەفرین و شێخ مەقسود و کۆبانێ بدەنەوە لەیەک، بەڵام ئەو دەمە ڕووسەکان و تورکەکان ڕێکەوتن لەسەر هاتنەناوەوەی سوپای تورک بۆ شاری ئەلباب و ڕێگریی لە هێزەکانی هەسەدە، بەوەش ئێران و سوریا بە هاوکاریی سوپای ئەسەد شاری حەلەبیان پاککردەوە و خستیانەوە ژێر دەستی خۆیان. ئەمریکیەکانیش نەک هیچ هەڵوێستێکیان نەبوو، بەڵکو لەپێناوی دەسکەوتی سیاسی و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، فشاریان لە هەسەدە دەکرد، کە بەرەو شاری ڕەقە و دێرەزور پێشڕەوی بکەن و داعش بە یەکجاریی بشکێنن. (ڕەنگە ئەمە یەکەمین هەڵەی هەسەدە بووبێت، دەبوو ئەو دەم ڕازینەبن بەوەی تورک لە باکور و ڕۆژاواوە گەمارۆیان بدات، لەکاتێکدا ئەوان شەڕی داعش دەکەن) دواتر نامەردی و ناکەسبەچەیی ئەمریکی و ڕووسەکان لە داگیرکردنی عەفریندا دەرکەوت، بەڵام ڕێگەپێدانی بە سوپای تورک بۆ داگیرکردنی سەرێکانی و گرێسپی و گواستنەوەی داعشەکانی حەلەب و شەهبا بۆ ئەو ناوچانە بەبەرچاوی ئەمریکیەکانەوە، دوا ئەندازەی بێڕەوشتی ئەمریکیەکانی دەرخست. بەڵام باسەکەی ئێمەدەربارەی دەولەتی تورکە، ئەمڕۆ ئەمریکی و ئەوروپیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست نەک پێویستییان بە دەولەتی تورک نەماوە بە رەهایی، بەڵکو دەستیان کردووە بە هەنگاوی کرداریی پاشەکشەی زۆرەملێ بە سوپای ئەو وڵاتە لە سوریا و عێراق و دەنگۆی کشانەوەی سوپای تورک لە سەربازگەی زێلکان (باشیک) لە سنووری موسڵ کە هاوکاتی کشانەوەی سوپای ئەمریکایە لە هەرێم، گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە..
یان بەواتایەکی دیکە، هەموو جووڵەیەکی سوپای تورک لە سوریا و عێراق (هەرێمی کوردستان)، لەڕاستیدا بە هەماهەنگیەکی نهێنی بووە لەگەڵ سوپای بێبەڵێن و بێشکۆی ئەمریکا و هەموو بۆردوومانێکی کوردیش چ لە باشوری کوردستان و چ لە ڕۆژاوای کوردستان بە ئەرێکردنی فس فس پاڵەوانەکانی پەنتاگۆن بووە. کە سەرەتای ئەمساڵ خیانەتی لە بەهێزترین هاوپەیمانی خۆی کرد لە سوریا کە هێزەکانی هەسەدە بوون، بەرامبەر بەوە ڕێکەوتننامەی لەگەڵ بزووتنەوەی جیهادی (ئەلقاعیدە و بکەرەکانی ١١ی سێپتەمبەر) واژۆ کرد، کە وەک دواتر دەرکەوت ئەمەیان لەپێناوی بۆندی بازرگای و دزینی نەوتی سوریا بووە لەلایەن کۆمپانیاکانی بنەماڵەی ترەمپ و دەستەودایەرەکەی.
پرۆسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان ئەگەرچی وەک پێویستیش نەچێتە پێش، بەڵام دەولەتی تورکی زۆر دووتر خستووەتەوە لەو پێگە بەهێزەی ساڵی ٢٠١٤ و ئەمڕۆ هیچ بەهانەیەکی نیە بۆ هێرشکردنی ڕاستەوخۆ بۆسەر کورد، هەروەها نزیکەی هیچ پشتیوانیەکی نێودەولەتییشی نیە، نە لە وڵاتانی دەولەمەندی کەنداو کە بەدەردی خۆیانەوە دەناڵێنن و نە ولاتانی بەهێزی ئەوروپا و ئەمریکا کە بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە تەنگەتاو بوون. بەڵکو هەمووان بەدەست دەردی خۆیانەوە دەناڵێنن، بێلەوەش دەولەتی تورک و دەسەڵاتی ئەردۆگان لەناو قەیرانی سیاسی و ئابووری ناوخۆییدا دەتلێتەوە.
بۆیە ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ لە ناوخۆی تورکیا سازشیان بۆ دەوڵەتی تورک کردبێت، بەڵام بەرامبەر بەوە هەژموونی دەولەتی تورکییان لە هەر سێ پارچەکەی دیکە (ڕۆژاوا ، باشور و ڕۆژهەڵات) تەواو سنوردار کردووە و چیتر کورد لەداهاتوو پێویستی بە ئەرێکردنی ئەنقەرە نیە (وەک هاوپەیمانێکی بەهێزی ناو ناتۆ) بۆ واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی تاکتیکی، یان ستراتیژی لەداهاتوو، بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی خۆی وەک هەڤاڵ جەمیل بایک ئاماژەی پێدا، ئەمەش لەسایەی دوربینی و لەخۆبووردوویی ئاپۆچیەکانەوە بەدەستهاتووە.
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
🔹 پرۆسەی ئاشتی باکور-تورکیا، بۆ کورد شکست نیە، بەڵکو دەرفەتە‼️
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان، #KCK لە دواهەمین چاوپێکەوتنی خۆیدا و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت پێشنیاری ئەو، بۆ هاوپەیمانی و پشتبەستن بە هێزە نێودەولەتیی و هەرێمیەکان وتی:
"دەکرێت هاوپەیمانی تاکتیکی و ستراتیژی لەگەڵ هەموو لایەنێکدا ببەسترێت، بەڵام دەبێت هەموو کوردێک ئەو ڕاستیە بزانێت کە دەبێت تەنیا پشت بە هێز و توانای گەلی کورد خۆی ببەستین."
هەفتەکانی ڕابردوو دەنگۆی ئامادەکاری هێزەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەوە و لە دوو ڕۆژی ڕابردووش ئەو هێزانە بەکرداریی پێگە و سەربازگەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان بەجێهێشت. ئەم هەنگاوەش دڵەڕاوکێی و نائارامیی لە هەرێمی کوردستان و بە دیاریکراویش لەلای دەسەلاتی هەولێر و خودی بنەماڵەی بارزانیی لێکەوتەوە، چون ئەمە جاری یەکەمە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ و بوونیادنانی هاوپەیمانی دژی داعش، هەرێمی کوردستان پشت بە تواناکانی خۆی ببەستێت بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێم.
ساڵی ٢٠١٤ هەرێمی کوردستان و پارێزگای موسڵ دوو هەرێمی پەیوەندی نێوان هەواڵگریی سەربازیی سوپای تورک و ناوچە سوننە مەزهەبەکانی ناوڕاستی عێراق بوون، ئەو کاتە سوپای تورک بە ئاشکرا کۆبوونەوە و ڕێکەوتننامەی لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ سەرچەتەکانی داعش واژۆ دەکرد. هەروەها هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراویش زۆنی زەردی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، کرابوو بە ناوەندێک کە لەیەک کاتدا بۆ هێرش و دژایەتی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا (قەندیل و چیاکانی بادینان)، ستاتۆی ڕۆژاوای کوردستان و چیای شنگاڵ بەکاردەهێندران. ئیدی هەتا چەند بنەماڵەی بارزانی لەو پیلانگێڕییانەدا تاوانبارن !؟ ... با کای کۆن بەبا نەکەین.
ئەمڕۆ هاوپەیمانی شیعە و ئێران لە جەنگێکی بوون و نەبووندان لەدژی ئەمریکا و ئیسرائیل، جەنگ بە دژواریی کەوتووەتە ناو ولاتانی کەنداو کە سەرچاوەیەکی گرنگی دارایی داعش و دواتر بەرەی جیهادیەکانی ئیدلیب و خودی وپای تورکیش بوون، هەروەها سوپای عیراق و حەشدی شەعبیش لە بری هەماهەنگی، لە ململانێ و ناکۆکی دان، لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و لەئەگەری لایەنگریی ئاشکرای هەرێم بۆ ئەجنداکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیش، ئەو ناکۆکیە ڕەنگە پەرەبسێنێت بۆ هەڵگیرسانی جەنگێکی ناوخۆ لە عێراق.
جیاوازی ئەمڕۆ و ساڵی ٢٠١٤
ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ساڵی ٢٠١٤ جیادەکاتەوە، دەوڵەتی تورک ئەگەر بە ڕووکەشیش بێت، هیچ بەهانەیەکی نیە بۆ ئەو وتارە سواوەی کە هەمیشە دەیوت: سنورەکانی جوگرافیای دەوڵەتەکەیان لەبن مەترسی بەناو "تیرۆر"دایە و ئەوان ئاسایشی نیشتمانی خۆیان دەپارێزن. بەپێچەوانەوە ئەوسا ئەوان دەیانوت بۆ ئەوان مەترسی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەسەدە لە مەترسی داعش زیاترە. ئەمەشیان وەک بەهانەی هەماهەنگی و یارمەتیە "نهێنیە ئاشکراکانی" خۆیان بۆ جەتەکانی داعش وئەوانەی دیکە بەکاردەهێنا.
ئایا دەولەتی تورک هەوڵدەدات بەهەمان شێوەی ٢٠١٤ مەترسی بۆسەر هەبوونی ناسنامەی گەلی کورد و دەسکەوتەکانی لە باشور و ڕۆژاوای کوردستان دروست بکات؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئاسان نیە و فاکتۆر و ڕەوشی جیاواز کاریگەریی دەکەنە سەر هەڵوێستی ئەوان، بێگومان هیچ مرۆڤێکی ژیر چاوەڕێی دۆستایەتی و هاوڕییەتی لە دۆکترین "باوەڕیی" ئەو دەولەتەش ناکات دەرهەق بەکورد، کەوابێت بە کام هیوایە ڕێبەر ئاپۆ و سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هەوڵ بۆ پرۆسەی چارەسەریی و ئاشتی لەگەڵ دەولەتی تورکدا دەدەن؟
لە ساڵی ٢٠١٤ دەوڵەتی تورک یەکێک بوو لە ٢٠ دەوڵەتە زلهێزە ئابووریەکەی جیهان (کۆمەڵەی G20)، کە ڕێژەی گەشەسەندنی ئابووری و وەبەرهێنان لەناویدا, سالانە لەنێوان ٧ بۆ ١٧٪ لە زیادبووندابوو. جگە لەوەی پەیوەندیەکانی ئەوان لەگەڵ وڵاتانئ ئەوروپا و ئەمریکا و ئیسرائیل لەوپەڕی بەهێزییدا بوون. ئەوەش پشتیوانی و یارمەتی وڵاتانی ئەوروپا و ناتۆی بۆ ئەو دەوڵەتە فەراهام کردبوو. هەروەها بە کۆدەنگیەکی هەرێمی و نێودەولەتیش (بێ لە ئێران و ڕوسیا و چین) ئەودەمە دەولەتی تورک سەرپشککرابوو بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕوخاندنی سیستمی بەعسی عەرەبی بە سەرکردایەتی بەشار ئەسەد لە دیمەشق. تەنانەت لەکاتێکدا دەوڵەتی تورک سالی ٢٠١٥ فڕۆکەیەکی جۆری سوخۆی ٢٧ی هێزە ئاسمانیەکانی ڕوسیای خستەخوار، تەواوی ناتۆ پشتیوانیان لێکرد و زۆرینەمابوو جەنگێکی گەورە لە ناوچەکەدا هەڵگیرسێت.
8 468
🔹نووسەر و لێکۆڵەر، بەدران حەبیب دەڵێت:
من لە ١٩٩١ـەوە تێکەڵیم بە کوردی باکورەوە زۆر بووە و جاران ساڵی چەن کەڕەت هاتوچۆی ئەستەنبۆڵم دەکرد و زۆر لە نووسەر و رۆشنبیرانی کوردی ئەوێم ناسی، ئەودەمیش و ئێستایش، من دەزانم ئەو دەوڵەتە نەفرەجایەی تورک، پێویستی بەوە نییە تۆ هێزێکی گەورەت هەبێت تا بیڕووخێنیت،
دەوڵەتی تورک لە دەستنوێژی خۆمان دەچێت، بە سووکە بایەک لە ناو دەچێت، فەرموون ئەوە ئەم مناڵە ١٢ ساڵییە هەڵبەستێک بە تیپی فوتبۆڵی “ئامەد”دا هەڵدەڵێ و دەوڵەتی تورکیش هەترەشی دەچێ.
بۆیە من لە سەرەتاوە دەسخۆشیم لە بزاوی کوردی باکوور بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵا ئۆجالان کرد، کە دانوستاندن بۆ خوێندن بە زمانی کوردی دەکات،
ئەم لێکۆڵەرە کوردە لە درژەدا پێی وای؛
کورد ئەوەندەی بەسە بە زمانی خۆی بدوێ و بخوێنێ، ئیتر سەربەخۆیی “پێچی مێزەرێکه ” بۆ گەلی کوردستان، ماڵی تورک لە پووشە، بە بایەک هەڵدەوەشێ، ئەوەتە ئەم مناڵە، “رۆهان”، ناوکی خستن.
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
سەردار ستار: • "پەیوەندی نێوان حزبە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بە بنبەست گەیشتووە و دەبێت پەدەکە دەستبەرداری سیاسەتی بنەماڵە ببێت"
🔻 سەردار ستار، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای شەهید دکتۆر سیروان لە باشووری کوردستان، ڕایگەیاند:
• قەندیل چۆڵ نەکراوە و هیچ بڕیارێکیش نییە بۆ ئەوەی چۆڵ بکرێت.
• پەرتەوازەیی نێو حزبە سیاسییەکانی باشووری کوردستان بە بنبەست گەیشتووە و دەبێت پەدەکە دەستبەرداری سیاسەتی بنەماڵە ببێت
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
وەرگێڕانی دەقی نوسینەکەی زنار:
نیگەران مەبن کە دەڵێم ئێمە گەلێکین شەرم ناکەین
دەستان ماچ دەکەم، پێتان ماچ دەکەم، ئیتر بەسە.
ئێمە بووین کە لە دوژمن زیاتر دژی ئیدارەی خۆسەری جەنگاین.
ئێمە پێش دوژمن داوامان کرد YPG و هەسەدە بخرێنە لیستی تێرۆر.
ئێمە لە دوژمن زیاتر داوای هەڵوەشاندنەوەی خوێندنگاکانمان دەکرد کە زمانی کوردی بوون.
ئێمە بووین وامانکرد بەعسییەکان و تێرۆریستەکان بوێر بن سووکایەتی بە ژنە شەڕڤانی کورد بکەن و ناویان بزڕێنن.
ئێمە بووین زانیاری و کەموکوڕییەکانی ئیدارەی خۆسەریمان دەدایە ئیئتلافی ئیخوانی.
ئێمە پێش دوژمن هێرشمان کردە سەر سەرکردەکانی کورد و شۆڤێنییەکان هێزیان لە ئێمەوە وەرگرت بۆ هێرشکردنە سەر سەرکردەکانمان.
ئێمە بووین لەگەڵ داگیرکاریی تورکیادا وەستاین بۆ داگیرکردنی عەفرین.
ئێمە ڕۆژێک لە ڕۆژان سەرکۆنەی بۆردومانی تورکیامان بۆ سەر ڕۆژئاڤا و کوشتنی گەلەکەمان نەکرد.
ئێمە بووین پێش عەرەبەکانی ناوچەکە خۆپیشاندانمان دژی ئیدارەی خۆسەری کرد و دژی زمانی کوردی خۆپیشاندانمان کرد.
پاساویشمان ئەوە بوو کە هەسەدە بووەتە هۆی شەهیدبوونی ڕۆڵەکانمان. ئایا بە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە سمێڵبابڕانە داعش لە کوشتنت پاشگەز دەکاتەوە؟
١٨٢ هەزار شەهید لە ئەنفالدا چوون، ئایا سەرۆک مەسعود بارزانی بەرپرسە؟
٥٠٠٠ شەهید لە هەڵەبجە چوون، ئایا ڕابەر بارزانی بەرپرسە؟
کۆڕەوە ملیۆنییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ چیاکانی تورکیا و شەهیدبوونی هەزاران منداڵ و ژن و پیر، ئایا پێشمەرگە بەرپرسە؟
مەگەر دوژمن بەرپرس نییە؟
مەگەر پێویست نییە ئێمە لەبری ئەوەی لەسەرۆک بارزانی تووڕە بین و بەرپرسیارێتییەکە بخەینە ئەستۆی ئەو، لە دوژمن توڕەبین، چونکە دوژمن ڕەحمت پێ ناکات.
هەروەها هەسەدە کەسایەتییەکی ئەفسانەیی بۆ کود دروست کرد و ڕۆژئاوای کردە ژمارەیەکی گرنگ.
ئایا لە سەردەمی هەسەدەدا لە ئارامیدا نەژیاین؟
زانکۆکان و قوتابخانەکان بە زمانی کوردی نەبوون
و دامەزراوەکان و ئاسایش و جۆرەها دەسکەوتی ترمان نەبوو...؟
ئەگەر یەکڕیز بووینایە و پشتیوانی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەریمان بکردایە، ئیدارەکە نەدەڕووخا.
بەڵام بەداخەوە بەر لە دوژمن، ئێمە بەهیوای ڕووخانی ئیدارەکە بووین.
سەرەڕای هەڵەکانیشی، دەبوو لەگەڵ ئیدارەکە بوینایە، تا ئەو کاتەی دەگەیشتینە کەناری ئارامی، ئەو کاتە لێپرسینەوەمان لەگەڵدا دەکردن و چاومان دەردەهێنان.
فەرموو، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕووخا وەک چۆن داوامان دەکرد پڕۆژەمان چییە؟ بەدیلەکەی ئێمە چییە؟ ئایا شتێکی باشترمان لەوان پێشکەش کرد؟
توفوووووووووو لە خۆمان
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
💢 ئیدارەی ڕۆژاوای کوردستان لەگەل "ئەمریکا و ئەلقاعیدە" ڕێکەوتن
جولانی، سەرۆکی کاتى سووریا، لە پەیمانگای ئەتڵانتیک کۆنسڵ لە نیویۆرک (لە ولاتی هاوپەیمانە ڕاستەقینەکەی ئەلقاعیدە) ڕایگەیاند، ناسینی مافە کولتووری و زمانییەکانی کورد مافێکی ڕەوا بوو و دوای سەد ساڵ مەرسوومە ١٣ خاڵیەکەمان دەرکرد.
ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ سەرکردایەتی کورد ڕێککەوتوون بۆ خوێندن بە زمانی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکان. ئێستاش تیمە تەکنیکییەکانی وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی دارشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو مەرسوومەن، کە پێشوازییەکی گەرمی لێ کراوە.
➖➖➖➖
@gerilame
8 468
▪️ کارەسات!
18 گەنجی کورد خنکاون و تەرمی 11یان دۆزراوەتەوە
18 گەنجی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕۆژی 5ـی8ـی 2026 بە یەخت لە رێگەی ئاوی دەریای ناوەراستەوە ویستیان بچنە ئیتاڵیا لە وڵاتی لیبیاوە.
دواتر لە ڕۆژی 9ـی8ـی2026 بێ هەواڵ بوونە، لە ڕۆژی 15ـی 8 حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردۆتەوە لە ونبوونیان ..
➖➖➖➖
@gerilame
