Gerîla
الذهاب إلى القناة على Telegram
دەنگ و ڕەنگی #گەریلا کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ @Gerilame @tvgerila بەشی پەیوەندی @kaziwe1313
إظهار المزيد8 387
المشتركون
+124 ساعات
-407 أيام
-13530 أيام
أرشيف المشاركات
8 388
🔻سوریا هۆشداریداوە بە عێراق لەوەی هەر هێرشێك بكرێتە سەریان وەڵام دەدەنەوە
🔻بەرپرسانی عێراقیان لە جموجۆڵی میلیشیاكان لە شریتی سنوری نێوان عێراق و سوریا ئاگاداركردووەتەوە
سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان ئاشكرایان كردووە، سوریا هۆشداریی راستەوخۆی ئاڕاستەی عێراق کردووەو ڕایگەیاندووە، هەر هێرشێک لە خاکەکەیەوە ئەنجام بدرێت، وەڵام دەدرێتەوە كەناڵی "الحدث" لە زاری ئەو سەرچاوانەوە بڵاویكردووەتەوە، لایەنی سوری راستەوخۆ پەیوەندی بە بەرپرسانی عێراقەوە کردووەو ئاگاداری كردووەتەوە لە جموجۆڵی میلیشیاکان لە نزیک شریتی سنوری نێوان هەردوو وڵات. هۆشداری سوریا بۆ عێراق لە كاتێكدایە، و ئوردون و سعودیەو كوەیتیش هۆشداری هاوشێوەیان داوەتە عێراق بەوەی ئەگەر هێرش بكرێتە سەریان، گرووپە چەكدارەكان لەناوخۆی عێراق بۆردومان دەكەن.➖➖➖➖ @gerilame
8 388
🔴کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر؛ ڕاستی و وردەکارییەکان.
🔸ئەمبەرین زەمان ـ پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی
هەندێک لە دۆستە کوردەکانم، لەبەرامبەر هەواڵە تایبەتەکەم سەبارەت بەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکشێنەوە، نایانەوێت بڕوا بکەن؛ هەرچەندە لەم بێبڕواییەیان تێدەگەم، بەڵام سەرم سوڕماوە.
١- هەواڵەکە ڕاستە. زۆربەیان کشاونەتەوە. سیستەمی پاتریۆتەکان چیتر لەوێ نەماون. بەڵام هێزە تایبەتەکان لە شوێنی جیاوازدا بەردەوام دەبن لە مانەوە. پێموایە
فەرەنسییەکانیش هێزی تایبەتیان هەیە. بەڵام بوونی سەربازی ئەمریکا لە عێراق تا ڕادەیەکی زۆر کۆتایی هاتووە، یان خەریکە تەواو دەبێت.
٢- خۆی لە بنەڕەتدا بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردبوویان، دەبوو تا ٣٠ی ئەیلوول بکشێنەوە. بەهۆی هێرشە زۆرەکانی ئێرانەوە، خشتەی کاتەکەیان خێرا کرد.
پاتریۆتەکانیان بۆ شوێنێکی تر گواستووەتەوە، پێدەچێت بۆ ئوردن بێت (نەمتوانیوە ئەمە پشتڕاست بکەمەوە). بەڵام کۆگاکانی پاتریۆتی ئەمریکا بە خێرایی بەرەو کەمبوونەوە دەچن و ئاستی بەرهەمهێنان لەو ئاستەدا نییە کە بتوانێت قەرەبووی ئەو کورتهێنانە بکاتەوە.
٣- مەسەلەکە لە کۆتاییدا پەیوەندی بە کوردەوە نییە. ئەمریکا لەبەر بەرژەوەندییەکانی خۆی لە باشووری کوردستان بوو، ڕێک وەک چۆن لە ڕۆژاڤاش وابوو. کاتێکیش وتمان کە لەوێش دەکشێنەوە، هەرچی قسەی ناخۆش و تانە و تەشەرە هەبوو پێیان وتین. بارودۆخەکە کەم تا زۆر هەر ئەمەیە.
➖➖➖➖
@gerilame
8 388
ماڵپەرێكی ئەمریكی:
🔻سوپای ئەمریكا بە بێدەنگی دواین هێزەكانی و سیستمی بەرگری ئاسمانی لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر كشاندووەتەوە
🔻پرۆسەكە هەفتەی رابردوو دەستپێكردووەو تائێستا بەردەوامە؛ زۆرینەی سەربازو چەكە قورەسەكان براونەتە دەرەوە
🔻كشانەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكا لەكاتێكدايە ئێران و میلیشیا عێراقییەكان بەردەوامن لە كردنە ئامانجی هەولێر
🔻کوردەکان سودێکی زۆریان لەم پاراستنە ئەمنییە بینی بەڵام ئێستا واهەست دەدەن هیچ بەرگرییەكیان نەماوە
ماڵپەری " ئەلمۆنیتۆر" لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە، سوپای ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوەی دوایین هێزەکانی کە لە عێراق ماونەتەوەو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لە هەرێمی کوردستان جێگیرکراون.
👈درێژەی ڕاپۆرتەکە
➖➖➖➖
@gerilame
8 388
نەفتالی بێنێت، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل و سەرۆک وەزیرانی پێشوو:
«قەتەر بەرپرسیارێتی کۆمەڵکوژیی ٧ی ئۆکتۆبەر هەڵدەگرێت. قەتەر پارەدارکردنی ڕووداوەکانی ٧ی ئۆکتۆبەری کرد و بەردەوامە لە میوانداریکردن و دابینکردنی پەناگە لە دەوحە بۆ سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەی بەرپرسن لە ڕووداوەکە.
> قەتەر هەرگیز سەرکۆنەی کۆمەڵکوژیی ٧ی ئۆکتۆبەری نەکردووە. لەبری ئەوە، ئاهەنگی گێڕاوە بۆ کوشتن، تاوانکاری و دەستدرێژیکردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی ئیسرائیل کە لە کاتی پەلامارەکەدا ئەنجام دران.
> قەتەر دوژمنە، و ئێمە [ئەگەر بێنێت بێتەوە سەرۆک وەزیران] وەک دەوڵەتێکی دوژمن دەستنیشانی دەکەین.»
➖➖➖➖
@gerilame
8 388
💢 هەڵمەتی ڕسواکردنی تۆم باراک زیاد تەشەنە دەکات
دوای ئەوەی هەندێک لە کەناڵ و دەزگا ئیخوانیەکان و هەندێکمیدیای چڵکاوخۆرەکانی کارتێلی بنەماڵەی ترەمپ و تۆمباراک رایانگەیاند، کە ئەوان شکیان لە ڕاستی و دروستیی ئەو چیرۆکە هەیە کە ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی #لیندسی_سنێڵ دەربارەی محەمەد قناتری چەتەی، ئەحرار ئەلشام هەیە و گوایە دەلێن ناوبراو سەر بە ئەحرار ئەلشام نەبووە، ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەمڕۆ ئەو وێنەیەی بڵاوکردەوە، دەلێت ئەوە بارەگای ئەحرار ئەلشامە و ئەو وێنەیەش ناوبراوە، بەرلەوەی بیڕفێنێت.
➖➖➖➖
@gerilame
8 388
+2
🔥 تورکیا جارێکی دیکە دەسووتێت
شەپۆلێکی ئاگرکەوتنەوەی بەهێز تورکیای گرتەوە بەوهۆیەوە، بەشێک لە ناوچە نیشتەجێبوونەکان و بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە حکمومییەکان چۆڵکراون.
ئەو ناوچانەی زۆرترین مەترسییان لەسەرە، ناوچەی سەیدیکەمەرەی سەر بە پارێزگای موڵایە کە بەهۆی خێرا، تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە، زۆربەی هاوڵاتیان ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوونەکانیان چۆڵکردووە.
➖➖➖➖
@gerilame
8 388
ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی، لیندسی سینیل لە پەیامێکدا وتی:
"محەمەد قناتری، کە لەلایەن تۆم باراکەوە پیشوازی لێکرا و ئێستا بووە بە جێبەجێکاری کاروباری باڵیۆزخانەی سوریا لە ئەمریکا، چەتەی هەتەشە بووە و لە ساڵی ٢٠١٦ بەرپرسی ئەو دەستە چەتەیە بوو کە منیان فڕاند و چاوی بەستمەوە".
دەڵشڵیت: "چاو و دەنگی ئەو دەناسمەوە، دەزانم لەناو ئەوانەدابووە کە منیان فڕاند".
➖➖➖➖
@gerilame
8 388
🔻ئەردۆغان جارێكی تر هەڕەشە لە قوبرس و ئیسرائیل دەكات
" لە نزیکەوە چاودێری ئەوانە دەکەین دەیانەوێت گرژییەکانی ناوچەکەمان بقۆزنەوە و قوبرس بکەنە بەشێك لە هاوپەیمانییە سەربازییە نوێیەکان"
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، لە نزیکەوە چاودێری هەموو هەنگاوێکی ئەوانە دەکەین دەیانەوێت گرژییەکانی ناوچەکەمان بقۆزنەوەو قوبرس بکەنە بەشێك لە هاوپەیمانییە سەربازییە نوێیەکان و حیساباتی جیۆپۆلەتیکی. ئەردۆغان، لە وتارێکدا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتی لە ئەنكەرە، وتی، ئەو ناوچەیەی تورکیا تێیدا هەڵکەوتووە، لە سەختترین رۆژەکانیدا دەژی لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا. وتیشی، تەواوی ناوچەکە باجی دەستدرێژی ئیسرائیل دەدات نەک تەنها فەلەستین و لوبنان. راشیگەیاند، دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە بۆ ئەوانەی ئەم حیساباتە هەڵەیە دەکەنە راستییەکی حاشا هەڵنەگر، وەک چۆن تورکیا بە درێژایی مێژوو کردوویەتی و وەک 52 ساڵ لەمەوبەر کردوویەتی، هەرگیز دەستبەرداری خوشک و برا تورکە قوبرسیەکانی نابێت، گرنگ نییە تێچووی چەندە بێت، تورکیا رێگە نادات کارەساتەکانی رابردوو دووبارە ببنەوە.➖➖➖➖ @gerilame
8 388
"تا ڕێبەر ئاپۆ خۆی ئەم پرۆسەیە بەڕێوەنەبات، مومکین نییە بڕیارەکان جێبەجێ بکرێن"
🔴پارتی كرێكارانی كوردستان ئهمڕۆ راگهیهندراوێكی نوێی بڵاوكردهوه.
پوختهی راگهیهندراوی (بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی) بهمشێوهیه:
🔹نیگهرانین لهو گفتوگۆیانهی لهناو رایگشتیدا لەسەر ئەو یاسا بنەڕەتییەی دهكرێت کە پەیوەندی بە داهاتووی گەلانی تورکیاوە هەیە.
🔹ڕێبەر ئاپۆ لە دیداری 20ـی تەممووزدا ئاماژەی بەوە کردبوو ئەو یاسایەی دەردەکرێت پێویستە ڕووکەشی و بەرتەسک نەبێت، نابێت بە شێوەیەک بێت کە خزمەت بە داهاتوو نەکات و بە گوێرەی هەستیارییەکانی هەردوولا ئامادە بکرێت.
🔹لەبەرئەوەی چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاسایە بۆ کۆتاییهێنان بە دابڕانی 100 ساڵەی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورک ببێتە هەنگاوێکی گرنگ. هەر بۆیە گرنگە یاساکە تایبەتمەندیی ئەوەی هەبێت کە ئاشتی بکاتە ئامانج.
🔹هاوشێوەی هەموو جیهان، ئاشتی بەر لە هەر شتێک لە زمانەوە دەستپێدەکات. بەکارهێنانی چەمکەکانی 'تیرۆر'، 'ڕێکخستی تیرۆر' بۆ ڕێکخستنێک کە کۆتایی بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی خۆی هێناوە و کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری دژی تورکیا هێناوە لە سەرەتاوە، ئەم پرۆسە پەیوەندیدارە بە داهاتووی گەلانمانەوە، دەخاتە کێشەوە. هەر لە سەرەتاوە هەستیارییەکان لەبەرچاو ناگیرێن. - بە کورتی بۆ ئەوەی پرۆسەکە بچێتە پێشەوە، زۆر گرنگە زمان، پێناسە و ناوەڕۆک بە گوێرەی ئامانجەکەی بێت.
🔹کاتێک بابەتەکە چارەسەرکردنی شەڕ بێت، ئەو هەنگاوانەی لایەنەکان دەینێن دەبێت ماقول و جێبەجێکراو بن. ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەرەکەمان لەم پرسەدا ئاگادارن. ئەگەر پرۆسەکە بۆ سەرقاڵکردن نەبێت بەڵکوو بۆ چارەسەریی بێت، کەواتە دەبێت نزیکایەتیش بەم جۆرە بێت.
🔹بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی بانگەوازیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک جێبەجێ بکرێن، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت. ئێمە لە هەموو دەرفەتێکدا ڕامانگەیاند، بۆ ئەمەش دەبێت ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆ دیار بێت و ئازادییەکەی دابین بکرێت.
🔹تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ نەکەوێتە کار و خۆی ئەم پرۆسەیە بەڕێوە نەبات، مومکین نییە بڕیارە دراوەکان و پێداویستییەکانی ئەو یاسایەی کە دەردەکرێت، جێبەجێ بکرێن.
🔹لە مژاری ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆدا، دەوڵەت باخچەلی گوتبووی، دەبێت ببێتە کۆردیناتۆری ئاشتی و سیاسەت. لەو گفتوگۆیانەی کە لە ئیمراڵی کرابوون قبوڵ کرابوو کە ڕێبەر ئاپۆ ببێتە کۆردیناتۆری ئاشتی و سیاسەت، لە جێبەجێکردنی ئەو یاسایەی کە دەردەکرێت، ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ دیاری کرابوو.
🔹بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە کراوەکاندا بڵاو کراونەتەوە، ئەگەر ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆ لە یاساکەدا ڕەچاو نەکرێت، ئەوا هەر لە سەرەتاوە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم جێبەجێکردنیدا. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش گرنگە کە ستاتۆی ڕێبەر ئاپۆ کە بەردەنگ و دانوستانکاری سەرەکییە، ڕوون و ئاشکرا بێت.
🔹لەگەڵ ڕۆحی ئەم پرۆسەیەدا ناگونجێت کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تەنها لە ئاستی چەکداناندا نیشان بدرێت. باس کردن لە یاسای بنەڕەتی یان یاسای چوارچێوە، ئەو مانایە دەگەیەنێت کە لە دوای ئەم یاسایە، یاسای دیکەش دەردەکرێن و هەنگاو دەنرێت. هەر لەبەر ئەمە، ئەگەر دەستنیشان بکرێت کە ئەو یاسایەی دەردەکرێت دەبێتە یاسای بنەڕەتی، پاشان پرۆسەکە بە یاساکانی دیموکراتیزەبوون بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان پێش بخرێت، ئەوا دڵی گەلانی تورکیا ئارام دەکاتەوە و متمانە بە پرۆسەکە زیاد دەکات.
🔹وەک ئەوەی کە پێشتر چەندین جار جەختمان لەسەر کردووەتەوە، ئێمە نزیکایەتی بنەڕەتیی خۆمان لە دوای بینینی یاساکە دیاری دەکەین. بێگومان ئەگەر یاساکە ئەرێنی بێت، ئێمە زیاتر هانگاو دەنێین و بەرپرسیارێتیی خۆمان جێبەجێ دەکەین.
➖➖➖➖
@gerilame
8 388
دۆناڵد ترەمپ:
🔻بە توندی لە ئێران دەدەین؛ ئەوانیش دەزانن گورزەكە بەڕێوەیە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا:
🔹بە توندی لە ئێران دەدەین؛ ئەوانیش دەزانن گورزەكە بەڕێوەیە.
🔹بە توندی لە ئێران دەدەین و دەبینین بزانین دەتوانین بگەینە رێککەوتن یان نا.
🔹کورتەیەکم پێدراوە لەسەر ئەوەی لە میسر روویدا.
🔹شەوی رابردوو ئێرانییەکان پێنج مووشەکیان هەڵداو هەموویان خرانە خوارەوە.
➖➖➖➖
@gerilame
