✅
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💢
#دەروەچ
#حەسەن_زیرەک
✍ئامادە کردن:
#ژیلەمۆ
بەشی1⃣
#تاپوی_نووسراوه 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🗓 ئەمڕۆ ۵ی پووشپەڕ بەرانبەرە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی هونەرمەند و گۆرانیبێژ مامۆستا
#حەسەن_زیرەک .
ئازیزان و ئەندامانی ئەمەگداری کاناڵی
#تاپوی_نووسراوە لەگەڵ سڵاو و ڕێز، شاگەشکەین بەوە کە دەرفەتێک دەستی دا هەتاکوو بە
#دەروەچێکی دیکە لە خزمەت ئێوەی هۆگر و داشداری کلتوور و وێژە و ئەدەب و هۆنە و هونەری کوردیدا بین.
ڕووی دەروەچی ئەمجارەمان بەرەو مەڵبەندی موکریان و شاری بۆکان دەکەینەوە،
هەتاکوو چەن لاپەڕەیکی کۆپەڕی هونەرمەندێکی ناسراوی گەلەکەمان هەڵدەینەوە و ئاوڕێک لە ژیان و بەسەرهات و بەرهەمەکانی دەینەوە و
بیخەینه بەر گوێ و دڵ و دیدەی ئێوەی ڕێزدار و خۆشەویست.
#دەسپێکی_ژیان
لە ڕێکەوتی ۸ی سەرماوەزی ۲٦۲۱ی کوردی (۱۳۰۰هـ-۱۹۲۱ز) لە گەڕەکی سەرقەڵا (حەوزەلارە)ی شاری بۆکان (بە وتەی هەندێک لە نزیکانی لە گوندی هەرمێڵەی نێوان سەقز و بۆکان)
منداڵێک چاوی بە ژیان هەڵدێ کە ناوی
#حەسەنی لێ دەنێن و بە هۆی لێهاتوویی و چالاک بوونییەوە نازناوی "زیرەکـ"ـی پێ دەبەخشرێ و بەمجۆرە بە "
#حەسەن زیرەک" ناوبانگ دەردەکا.
کەسێکە سەرانسەری ژیانی پڕی بەدبەختی و سەختی و چەرمەسەری و تژی زەحمەت و ئاوارەگی و دەربەدەری دەبێ.
قەت ڕووی ئاسوودەگی و هێمنایەتی بە خۆوە نابینێ.
هەر لە منداڵییەوە لە نێعمەتی عەبدوڵڵای باوکی بێبەری دەبێ و لە ۱۱ ساڵیدا بە هۆی شووکردنی خاتو ئامینی دایکی زیاتر نازی لێی دەشێوێ ئەم ڕووداوانەی سەرەتای ژیانی دەبنە دەسپێکی ئاوارەگی و دەربەدەرییەکەی کە بەشێکی هەرەزۆری ژیانی ئەم هۆنەرە ناوازە لە خۆ دەگرێ.
دەسپێکی گۆرانی چڕینی لە تەمەنی ژێر ۱۰ دەساڵیدا دەبێ لەگەڵ "عەبە چاوەش" و "حەمەحسێن چاوەش" لە شایی شار و گوندەکانی دەوروبەر گۆرانی دەڵێ.
#دەورانی_لاویەتی
#حەسەنی گەنج هەر ماوەیک لە شوێنێ دەگیرسێتەوە بە گەلێک هۆکارەوە ناچار دەبێ پەڕیوەی شوێنیکیکە بێت.
بۆ بژیوی ژیان بە کاری جۆراوجۆرەوە خۆی سەرقاڵ دەکات.
ماوەیەک دەبێتە کارەکەری خان و ئاغاواتی هەرمێڵە و هاوکات بە هۆی دەنگی خۆشییەوە ڕێگای پێ دەدرێ کە بڕواتە دیوەخانی خان.
لە لایکەوە بە گۆرانی وتن کۆڕی میوانانی خان دەڕازێنێتەوە و لە لایەکی دیکەوە بەشداری شەوداوەت و ڕەشبەڵەکی کیژ و کوڕانی دێی هەرمێڵە دەکات.
سەردەمانێک بە شاگرد کەبابچیێتی ڕۆژگار تێدەپەڕێنێ.
لە شاری مەراغە ماوەیک ژیان بەسەر دەبا و هەر لەوێ لەگەڵ دوکتور زەندی (باوکی خاتوو میدیای زەندی کە دواتر دەبێتە ژنی حەسەن) ئاشنا دەبێ و دەبێتە خزمەتکاری ماڵیان.
لە تەمەنی دەوروبەری بیست ساڵاندا لە سەقز دەبێتە شاگرد شۆفێری مینەخانی ئەردەڵان لە نێوان سەقز و بانەدا، کەچی بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ منداڵێک بە ناوی مەحموود نارنجی قوڕەدەرەیی بە ماشێن دەکووژێت و دەکەوێتە بەندیخانە.
#پەڕیوەبوونی_بۆ_عێراق
لە گێرە و کێشەی بەندیخانە و کوشتنی ئەو کوڕە گەنجەدا، دایکی ژنەکەی حەسەنی کە "مەحبووبە"ی ناو بووە لە کوڕەکەی تری بەناوی حسەین مارە دەکا.
ئەم ڕووداوە لە سەر هەست و ڕۆحی ناسکی
#حەسەن_زیرەک هێند کاریگەری دەبێ کە کوردستانی ڕۆژهەڵات جێدەهێڵێ و بەرەو عێراق سەرخۆی هەڵدەگرێ.
پاش گەیشتن و ساقامگیربوونی لە شاری بەغدا بە هۆی چەن کەسێکەوە بە کارەکەری میوانخانەی شەمالەلکەبیر (فندق الشمال الکبیر) دادەمەزرێ.
لە تاراوگەش هەستی هونەری و دەنگخۆشی لە سینگ و گەروویدا هەدا نادا و ڕۆژێکیان کە لەگەڵ کاری پاک و خاوێنکردنی میوانخانەکە بە مۆرەمۆر گۆرانی دەڵێتەوە کە بە هەڵکەوت میوانێکی تایبەت بە ناوی جەلالی تاڵەبانی (سکرتێری یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان) گوێ لێ دەبێ کە سۆز و چریکەی دەنگەکە سەرنجی بۆ لای خۆی ڕادەکێشێ و دەبێتە هۆی ئەوە کە لەگەڵ خۆی بیباتە بەشی کوردی ڕادیۆ بەغدا.
ساڵی ۲٦٥۳ی کوردی(۱۳۳۲هـ-۱۹٥۳ز) یەکم دەنگی خۆی لەوێ تۆمار بکا.
ئەمجارە دەنگی مامۆستا
#حەسەن_زیرەک بەسەر شەپۆلە ڕادیۆیییەکاندا سنووران دەبەزێنێ و لەو ماوەیەدا لە بەغدا نزیک بە ۷٥ گۆرانی کوردی تۆمار دەکا و بڵاو دەبێتەوە کە ئەم دەرفەتە دەبێتە هۆی ئەوە کە ناو و ناوبانگی ئەم هونەرمەندە بە کوردستان و هەر شوێنێ کە کوردی تێدایە و ڕادیۆ بەغدا دەبیسێ بڵاو بێتەوە و نەدیدە بیکاتە ناسیاو و خۆشەویستی گەلەکەی.
#گەڕانەوە_بۆ_ئێران
پاش شۆڕشی ۲٦٥۸ی کوردی (۱۹٥۸ز-۱۳۳۷هـ) -کە بە شۆڕشی ۱٤ی ژووئییە بەناوبانگە و تێیدا پاوشایەتی عێراق و حکوومەتی مەلیک فەیسەڵی دووهەم دەڕووخێ و
عەبدولکەریم قاسم حوکوومەت بەدەستەوە دەگرێ-
#حەسەن_زیرەک بە بۆنەی گۆرانی گوتنی بۆ چوونەسەر تەختی مەلیک فەیسەڵی دووهەم، لە ترسان و ناچار عێراق بەجێدێڵێ و ڕوو دەکاتەوە ئێران.
دەڕواتە تاران و لە میوانخانەی حەقیقەت (مسافرخانە حقیقت) لە ناسر خوسرەو کە ئەو سەردەمە مەکۆی کوردەکان بووە لە تاران،
Show more ...