cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

تاپوی نووسراوە

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Show more
Iran44 697The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
5 058Subscribers
-224 hours
-37 days
-1730 days
Posting time distributions

Data loading in progress...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Publication analysis
PostsViewsSharesViews dynamics
01
ساڵوەگەڕی کارەساتی #ئەنفال ساڵی ۱۹۸۸ حکوومەتی بەعس بە هەشت قۆناخ شاڵاوێکی ئەنفالکردنی خەڵکی باشووری کوردستانی ئەنجامدا و ۱۸۲ هەزار کەس بێسەر و شوێن کران و نزیکەی پێنج هەزار گوندیش خاپوور کران
6954Loading...
02
‍ ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #ئەنفال #قوبادی_جەلیزادە بەشی: #دووھەم لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە بستێک لە ئەشکەوتی حەرائەوە دوور گوێم لە شەققەی شاباڵەکانی جبریلە پۆل پۆل مەخلووقاتی عەجیب، بە لکە خورمای "اقرٲ"ەوە، دێنە دەر، دەستێکیان شمشێرو دەستێکیان نوور "خالد" دەبینم دوای قەتلوعامی "بەنی قوڕەیزە" بە کلێتەکەی من، عارەقی تەوێڵی دەسڕێ و شمشێری پاک دەکاتەوە ڕەوە سوارێ لە کوردستانەوە دەگەن، ئەسپە ڕەشەکانیان لە کێلی گۆڕە نادیارەکەم دەبەستنەوە لە پشتەوە هەر سوارێکی ڕەشتاڵە خەجێکی یەخسیری قەرەداخ شۆڕەژنێکی شەتەکدراوی شارەزوور خوێنی منیش تنۆک تنۆک و سەر لەبەر، دا چ ۆڕ ایە گەرووی ئەو کوولەکە تەڕەی، کە بیلالی حەبەشی شەڵاڵی کردبوو لە "اللە اکبر" لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەر!!! ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال عەرعەر ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
6764Loading...
03
‍ ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #ئەنفال #قوبادی_جەلیزادە بەشی: #یەکەم حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن بسم اللە الرحمن الرحیم یسئلونک عن الانفال للە و الرسول لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە لە سێبەری بەردەڕەشی موققەددەسەوە "بودا غیر ذی زرع عند بیتک المحرم" لە عەرعەرەوە لە گۆڕێکی نابینای عەرعەرەوە سڵاو بالیسان فریشتەکان بەهەشتیان لە نەمامەکانی تۆدا چاند ئاویان لە کانیاوە چاو قرژاڵەکانی تۆوە ڕاکێشا بە کلچووکی ژنە شۆخەکانی تۆ چاویان ڕشت و باڵندەکانی بەهەشت، لە چۆلەکە ڕۆح سووکەکانی تۆوە فێرە فڕین بوون لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە سڵاو بالیسان تۆ لەوێ شنە برژانگت شانە دەکات و من لێرە، وردەزیخ کاکۆڵم هەڵدەکڕوزێنێ تۆ لەوێ نێو دەمت پڕیەتی لە گوڵ من لێرە برینم پڕیەتی لە گڕ لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە بیابانی ئافاتەوە لە کێوی بەژن بڵیندی عەرەفاتەوە سڵاو بالیسان بالیسان قریة جمیلة تجری من تحتها الانهار في راحتیها ینفجر اللون و تتساقط الانوار علی كتفیها یورق الحب و تغرد الاشجار و فی محراب مسجدها تركع الحمائم و تسجد الامطار لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە ژێر زەمینێکی بێ پەنجەرەوە لە برینێکی بێ تخووبەوە لە گۆڕستانێکی بێ گۆڕەوە عەرعەر کوژانەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار مۆمە لە دەم ئێوارەیەکی نەورۆزدا وشک‌کردنەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار پەپوولەیە، لە نێو "کتێبێکی پیرۆزا" عەرعەر لە چاوە شینەکانی یەمامەدا، سەدو هەشتاو دوو هەزار فرمێسکی قەتیسماوی سوورە عەرعەر لە تەوێڵی شەرمەزاری مێژوودا سەدو هەشتاو دوو هەزار هێلینی پەڕەسێلکە خاپوورە لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە باخچە هەڵواسراوەکانی ئەنفالەوە ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار مێش سەدو هەشتاو دوو هەزار برین ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار کوللە سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵەگەنم ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار شمشێر سەدو هەشتاو دوو هەزار گەردن ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار حجارە من سجیل سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵووکە هەناری هەڵوەریوی دیل ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار "جمر من حدید" سەدو هەشتاو دوو هەزار ڕۆندکی شەونمی شەهید لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن باخەڵیان پڕ لە گوێز مەتارەیان پڕ لە شنە حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە نێو دەمیان پڕ لە قەسپ و مەتارەیان پڕ لە زەمزەم کۆرپەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من لەنێوان دوو شەنگەبیدا جۆللانەیەکم هەبوو لە تریقەی تریفە چۆلەکەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من درەختێکم هەبوو کە گۆرانیم بۆ دەگوت، گەڵا گەڵا چەپڵەی بۆ دەکوتام درەختێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من کانیلەیەکم هەبوو پێنج فەرزە تیایدا، دەستنوێژم هەڵدەگرت لەژێر لمەوە سەگێک بە حاجییەکانی گوت؛ من شوان و ڕانە مەڕێکم هەبوو، نە خەبەرێ هەیەو هەیەو نە ئەسەر حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە کەشیدەیان پڕ لە حەسرەت مەتارەیان پڕ لە تەنیایی مەڕێکی شەهید پێی گوتن؛ من شەنگەبێرییەکم هەبوو، پەنجەکانی دە ڕووباری شەکر بوون لەژێر لمەوە کۆترێک پێی وتن من وارێکم هەبوو، دوای هەموو جووت بوونێک خۆم تیایا بسمیل دەکرد ژنێک لەژێر لمەوە: "اذ قالت رب ابن لي عندك بیتا في الجنة و نجنی من فرعون و عملة و نجني من القوم الظلمین" دەنگێکی لەژێر لمەوە، دەنگی "عبدالباسط" بوو، هاواری سوورەتە زامارەکانی قورئان بوو، داوێنی حاجییە شپرزەکانی گرت و، پێی گوتن؛ بەر لەوەی ئایەتەکانم بسووتێنن بەر لەوەی ڕەفیقەکانی ئەبوو جەهل حەرفە پیرۆزەکانم لە خوێن سوور کەن، من لە مزگەوتێکی چیاییدا سەرم نابوو بەسەر ڕانی پەپوولەیێ و گوڵێک باوەشێنی دەکردم و کەناریەک دەیخوێندم گۆڕستانێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من گوندێکم هەبوو تاریک و ڕوونێک بەر لەوەی کەڵەشێر، مزگەوت لەخەو ڕاپەڕێنێ چاویان بەست و قۆڵیان بەست و خستیانە پشتی ماشێنێ! حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن بەنێو گۆڕستانێکی بێ گۆڕو بەنێو ئۆقیانووسێک قیژە! بەنێو ئاسمانێکی کشاوا باخەڵیان پڕ لە سادەیی و مەتارەیان پڕ لە بەرائەت مەلای گەورە پێی گوتن؛ بەر لەوەی بڕۆن بۆ پەنجەکانی بەردەڕەش، ها ئەمە تەزبێحێک لە سەدو هەشتاو دوو هەزار دەنکە زەیتوون حەبیب خان پێی گوتن: پێش ئەوەی بڕۆن بۆ گەردنی عائشە، هانێ گەردانەیەک لە سەدو هەشتاو دوو هەزار نقێمی گلێنە لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە تا چاو بڕ دەکات، شوێن پێ پیرۆزەکانی پێغەمبەر تا چاو بڕ دەکات، شوێن گاگۆڵەی گوندی هەتیو و لایلایەی کانیلەی دەست بەسەر تا چاو بڕ دەکات، باخی عەدالەتی عومەرو مەصحەفە سەوزەکانی عوسمان تا چاو بڕ دەکات، کوڵەباڵەی هەڵکڕوزاوی لاوک و پووزەوانەی سوتماکی حەیران تا چاو بڕ دەکات، شەستە بارانی تەقواو نێرگزەجاڕی باوەڕ تا چاو بڕ دەکات، کەللە سەری مالیکی کوڕی نوەیڕەو لاشەی دوو لقی عومەری خاوەر #درێژەی_ھەیە... #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
6284Loading...
04
Media files
1 3038Loading...
05
@tapuynusrawe 🌸🔥🍀🌸🔥🍀 🔥🍀🌸🔥🍀 🍀🌸🔥🍀 🌸🔥🍀               🔥🍀 🍀                         نەورۆز      شکا زستان و دیسان خاکەلێوە      هەواڵی خۆشی پێیە و وا بەڕێوە      شەماڵ هێرش دەکاتە شاخ و دۆڵان      دەتاوێنێتەوە بەفر و سەهۆڵان      دەکەونە ڕێ چەم و ڕووبار و کانی      دەپێون بست بە بست شاخ و تەلانی      هەواڵی خۆشی ڕزگاری دەهێنن      دەڕۆن و تۆوی سەربەستی دەچێنن      کە بڕوانی لە خاکی کوردەواری      بەهەشتە شاخ و دەشت و لێڕەواری      لە خاک و دار و بەرد هەر گوڵ دەبارێ      سروشت مەستە لەبەر بۆنی بەهارێ      سەری ساڵە و لە گش لایەک بەپیرۆز      بەخێر بێ ساڵی تازە و جەژنی نەورۆز      نەسووتێ جەرگی دایکی نیشتمانم      نەمێنێ دێوی شەڕ هەرگیز لە لانم      لە چاوتان ئەشکی شادی کەم نەهێنێ      بەهار خۆشی لە دڵتانا بچێنێ      گەلۆ ئەی کۆمەڵانی هاودڵانم!      دەڵێم پێتان لە ناخی ڕۆح و گیانم      بەبێ شک ئێوە ئازیزن لە ژینم      ڕەبی مەرگی عەزیزانم نەبینم           ✍ نەبەز مەهابادی 🍀 🔥🍀 🌸🔥🍀 🍀🌸🔥🍀 🔥🍀🌸🔥🍀 🌸🔥🍀🌸🔥🍀 @tapuynusrawe
2 33910Loading...
ساڵوەگەڕی کارەساتی #ئەنفال ساڵی ۱۹۸۸ حکوومەتی بەعس بە هەشت قۆناخ شاڵاوێکی ئەنفالکردنی خەڵکی باشووری کوردستانی ئەنجامدا و ۱۸۲ هەزار کەس بێسەر و شوێن کران و نزیکەی پێنج هەزار گوندیش خاپوور کران
Show all...
😢 4 2👍 1
‍ ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #ئەنفال #قوبادی_جەلیزادە بەشی: #دووھەم لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە بستێک لە ئەشکەوتی حەرائەوە دوور گوێم لە شەققەی شاباڵەکانی جبریلە پۆل پۆل مەخلووقاتی عەجیب، بە لکە خورمای "اقرٲ"ەوە، دێنە دەر، دەستێکیان شمشێرو دەستێکیان نوور "خالد" دەبینم دوای قەتلوعامی "بەنی قوڕەیزە" بە کلێتەکەی من، عارەقی تەوێڵی دەسڕێ و شمشێری پاک دەکاتەوە ڕەوە سوارێ لە کوردستانەوە دەگەن، ئەسپە ڕەشەکانیان لە کێلی گۆڕە نادیارەکەم دەبەستنەوە لە پشتەوە هەر سوارێکی ڕەشتاڵە خەجێکی یەخسیری قەرەداخ شۆڕەژنێکی شەتەکدراوی شارەزوور خوێنی منیش تنۆک تنۆک و سەر لەبەر، دا چ ۆڕ ایە گەرووی ئەو کوولەکە تەڕەی، کە بیلالی حەبەشی شەڵاڵی کردبوو لە "اللە اکبر" لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەر!!! ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال عەرعەر ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Show all...
2😢 2
‍ ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶 #ئەنفال #قوبادی_جەلیزادە بەشی: #یەکەم حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن بسم اللە الرحمن الرحیم یسئلونک عن الانفال للە و الرسول لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە لە سێبەری بەردەڕەشی موققەددەسەوە "بودا غیر ذی زرع عند بیتک المحرم" لە عەرعەرەوە لە گۆڕێکی نابینای عەرعەرەوە سڵاو بالیسان فریشتەکان بەهەشتیان لە نەمامەکانی تۆدا چاند ئاویان لە کانیاوە چاو قرژاڵەکانی تۆوە ڕاکێشا بە کلچووکی ژنە شۆخەکانی تۆ چاویان ڕشت و باڵندەکانی بەهەشت، لە چۆلەکە ڕۆح سووکەکانی تۆوە فێرە فڕین بوون لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە سڵاو بالیسان تۆ لەوێ شنە برژانگت شانە دەکات و من لێرە، وردەزیخ کاکۆڵم هەڵدەکڕوزێنێ تۆ لەوێ نێو دەمت پڕیەتی لە گوڵ من لێرە برینم پڕیەتی لە گڕ لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە بیابانی ئافاتەوە لە کێوی بەژن بڵیندی عەرەفاتەوە سڵاو بالیسان بالیسان قریة جمیلة تجری من تحتها الانهار في راحتیها ینفجر اللون و تتساقط الانوار علی كتفیها یورق الحب و تغرد الاشجار و فی محراب مسجدها تركع الحمائم و تسجد الامطار لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە ژێر زەمینێکی بێ پەنجەرەوە لە برینێکی بێ تخووبەوە لە گۆڕستانێکی بێ گۆڕەوە عەرعەر کوژانەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار مۆمە لە دەم ئێوارەیەکی نەورۆزدا وشک‌کردنەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار پەپوولەیە، لە نێو "کتێبێکی پیرۆزا" عەرعەر لە چاوە شینەکانی یەمامەدا، سەدو هەشتاو دوو هەزار فرمێسکی قەتیسماوی سوورە عەرعەر لە تەوێڵی شەرمەزاری مێژوودا سەدو هەشتاو دوو هەزار هێلینی پەڕەسێلکە خاپوورە لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە باخچە هەڵواسراوەکانی ئەنفالەوە ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار مێش سەدو هەشتاو دوو هەزار برین ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار کوللە سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵەگەنم ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار شمشێر سەدو هەشتاو دوو هەزار گەردن ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار حجارە من سجیل سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵووکە هەناری هەڵوەریوی دیل ئەنفال: سەدو هەشتاو دوو هەزار "جمر من حدید" سەدو هەشتاو دوو هەزار ڕۆندکی شەونمی شەهید لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن باخەڵیان پڕ لە گوێز مەتارەیان پڕ لە شنە حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە نێو دەمیان پڕ لە قەسپ و مەتارەیان پڕ لە زەمزەم کۆرپەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من لەنێوان دوو شەنگەبیدا جۆللانەیەکم هەبوو لە تریقەی تریفە چۆلەکەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من درەختێکم هەبوو کە گۆرانیم بۆ دەگوت، گەڵا گەڵا چەپڵەی بۆ دەکوتام درەختێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من کانیلەیەکم هەبوو پێنج فەرزە تیایدا، دەستنوێژم هەڵدەگرت لەژێر لمەوە سەگێک بە حاجییەکانی گوت؛ من شوان و ڕانە مەڕێکم هەبوو، نە خەبەرێ هەیەو هەیەو نە ئەسەر حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە کەشیدەیان پڕ لە حەسرەت مەتارەیان پڕ لە تەنیایی مەڕێکی شەهید پێی گوتن؛ من شەنگەبێرییەکم هەبوو، پەنجەکانی دە ڕووباری شەکر بوون لەژێر لمەوە کۆترێک پێی وتن من وارێکم هەبوو، دوای هەموو جووت بوونێک خۆم تیایا بسمیل دەکرد ژنێک لەژێر لمەوە: "اذ قالت رب ابن لي عندك بیتا في الجنة و نجنی من فرعون و عملة و نجني من القوم الظلمین" دەنگێکی لەژێر لمەوە، دەنگی "عبدالباسط" بوو، هاواری سوورەتە زامارەکانی قورئان بوو، داوێنی حاجییە شپرزەکانی گرت و، پێی گوتن؛ بەر لەوەی ئایەتەکانم بسووتێنن بەر لەوەی ڕەفیقەکانی ئەبوو جەهل حەرفە پیرۆزەکانم لە خوێن سوور کەن، من لە مزگەوتێکی چیاییدا سەرم نابوو بەسەر ڕانی پەپوولەیێ و گوڵێک باوەشێنی دەکردم و کەناریەک دەیخوێندم گۆڕستانێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛ من گوندێکم هەبوو تاریک و ڕوونێک بەر لەوەی کەڵەشێر، مزگەوت لەخەو ڕاپەڕێنێ چاویان بەست و قۆڵیان بەست و خستیانە پشتی ماشێنێ! حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن بەنێو گۆڕستانێکی بێ گۆڕو بەنێو ئۆقیانووسێک قیژە! بەنێو ئاسمانێکی کشاوا باخەڵیان پڕ لە سادەیی و مەتارەیان پڕ لە بەرائەت مەلای گەورە پێی گوتن؛ بەر لەوەی بڕۆن بۆ پەنجەکانی بەردەڕەش، ها ئەمە تەزبێحێک لە سەدو هەشتاو دوو هەزار دەنکە زەیتوون حەبیب خان پێی گوتن: پێش ئەوەی بڕۆن بۆ گەردنی عائشە، هانێ گەردانەیەک لە سەدو هەشتاو دوو هەزار نقێمی گلێنە لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە تا چاو بڕ دەکات، شوێن پێ پیرۆزەکانی پێغەمبەر تا چاو بڕ دەکات، شوێن گاگۆڵەی گوندی هەتیو و لایلایەی کانیلەی دەست بەسەر تا چاو بڕ دەکات، باخی عەدالەتی عومەرو مەصحەفە سەوزەکانی عوسمان تا چاو بڕ دەکات، کوڵەباڵەی هەڵکڕوزاوی لاوک و پووزەوانەی سوتماکی حەیران تا چاو بڕ دەکات، شەستە بارانی تەقواو نێرگزەجاڕی باوەڕ تا چاو بڕ دەکات، کەللە سەری مالیکی کوڕی نوەیڕەو لاشەی دوو لقی عومەری خاوەر #درێژەی_ھەیە... #تاپوی_نووسراوە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔶🔶
Show all...
👍 3😢 1
10👍 3
@tapuynusrawe 🌸🔥🍀🌸🔥🍀 🔥🍀🌸🔥🍀 🍀🌸🔥🍀 🌸🔥🍀               🔥🍀 🍀                         نەورۆز      شکا زستان و دیسان خاکەلێوە      هەواڵی خۆشی پێیە و وا بەڕێوە      شەماڵ هێرش دەکاتە شاخ و دۆڵان      دەتاوێنێتەوە بەفر و سەهۆڵان      دەکەونە ڕێ چەم و ڕووبار و کانی      دەپێون بست بە بست شاخ و تەلانی      هەواڵی خۆشی ڕزگاری دەهێنن      دەڕۆن و تۆوی سەربەستی دەچێنن      کە بڕوانی لە خاکی کوردەواری      بەهەشتە شاخ و دەشت و لێڕەواری      لە خاک و دار و بەرد هەر گوڵ دەبارێ      سروشت مەستە لەبەر بۆنی بەهارێ      سەری ساڵە و لە گش لایەک بەپیرۆز      بەخێر بێ ساڵی تازە و جەژنی نەورۆز      نەسووتێ جەرگی دایکی نیشتمانم      نەمێنێ دێوی شەڕ هەرگیز لە لانم      لە چاوتان ئەشکی شادی کەم نەهێنێ      بەهار خۆشی لە دڵتانا بچێنێ      گەلۆ ئەی کۆمەڵانی هاودڵانم!      دەڵێم پێتان لە ناخی ڕۆح و گیانم      بەبێ شک ئێوە ئازیزن لە ژینم      ڕەبی مەرگی عەزیزانم نەبینم           ✍ نەبەز مەهابادی 🍀 🔥🍀 🌸🔥🍀 🍀🌸🔥🍀 🔥🍀🌸🔥🍀 🌸🔥🍀🌸🔥🍀 @tapuynusrawe
Show all...
13🔥 3🤩 1
Go to the archive of posts