تاپوی نووسراوە
✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺
Show more5 065Subscribers
-324 hours
-87 days
-2830 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
@tapuynusrawe
🌸🔥🍀🌸🔥🍀
🔥🍀🌸🔥🍀
🍀🌸🔥🍀
🌸🔥🍀
🔥🍀
🍀
نەورۆز
شکا زستان و دیسان خاکەلێوە
هەواڵی خۆشی پێیە و وا بەڕێوە
شەماڵ هێرش دەکاتە شاخ و دۆڵان
دەتاوێنێتەوە بەفر و سەهۆڵان
دەکەونە ڕێ چەم و ڕووبار و کانی
دەپێون بست بە بست شاخ و تەلانی
هەواڵی خۆشی ڕزگاری دەهێنن
دەڕۆن و تۆوی سەربەستی دەچێنن
کە بڕوانی لە خاکی کوردەواری
بەهەشتە شاخ و دەشت و لێڕەواری
لە خاک و دار و بەرد هەر گوڵ دەبارێ
سروشت مەستە لەبەر بۆنی بەهارێ
سەری ساڵە و لە گش لایەک بەپیرۆز
بەخێر بێ ساڵی تازە و جەژنی نەورۆز
نەسووتێ جەرگی دایکی نیشتمانم
نەمێنێ دێوی شەڕ هەرگیز لە لانم
لە چاوتان ئەشکی شادی کەم نەهێنێ
بەهار خۆشی لە دڵتانا بچێنێ
گەلۆ ئەی کۆمەڵانی هاودڵانم!
دەڵێم پێتان لە ناخی ڕۆح و گیانم
بەبێ شک ئێوە ئازیزن لە ژینم
ڕەبی مەرگی عەزیزانم نەبینم
✍ نەبەز مەهابادی
🍀
🔥🍀
🌸🔥🍀
🍀🌸🔥🍀
🔥🍀🌸🔥🍀
🌸🔥🍀🌸🔥🍀
@tapuynusrawe
❤ 11🔥 3🤩 1
@tapuynusrawe
🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥
ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە
دەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز هاتەوە
سرووشت سەپاکی جوانی ئەنوێنێ
وەک بووکی ڕازاو خۆی ئەخەمڵێنێ
دەشت و کوێستان و لووتکەی بەرزی کێو
بزەی بەهاریان کەوتووتە سەر لێو
نەورۆز بڵێسە و مەشخەڵ و هەستە
جەژنە، باوڕە، بەستە و مەبەستە
ژیلەیە، گڕە، پشکۆیە، تینە
خۆشی و شادییە، هیوایە، ژینە
بۆیە گەلی کورد بە ئاواتەوە
گشت ساڵێ یادی نوێ دەکاتەوە
لەسەر قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز
ئەڵێ گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز
کەوی دڵداری ئازادی و جوانی
دەروونی کەیلی سۆزی گۆرانی
بەری حەسرەتی دڵ ئەکاتەوە
بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە
------------------------
✍ ڕەحیم لوقمانی
✍ عوسمان عوزێری
🎤 جەلال داوودی
🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥
@tapuynusrawe
🔥 11😱 1
2ی ڕەشەمە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی
مامۆستا عەبدوڵڕەحمانی شەرەفکەندی
ناسراو بە "هەژار"
نووسەر،شاعر و وەرگێڕی گەوەرەی کورد
✌️نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین✌
@tapuynusrawe
❤ 22👍 1
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🗓ئەمڕۆ ٢ی ڕهشهمه
💢 ڕۆژی جیهانیی #زمانی_دایکی
#ڕۆژی_جیھانیی_زمانی_دایکی دەکەوێتە ٢١ی شوباتی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرانبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا.
ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی #نێو_دەوڵەتیی_زمانەکان.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە.
ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.
ڕیکخراوی یونسکو ڕۆژی ۲۱ی شوباتی بەرانبەر بە ۲ی ڕەشەمەی وەک #ڕۆژی_زمانی_دایکی ناودێر کردووە!
ناونانی ئەم ڕۆژە لە ساڵی ۱۹۹۹ لە لایەن یونسکو بە مەبەستی خزمەت بە جیاوازییە زمانییەکان و هەروەها بۆ پارێزگاری کردن و زیندووڕاگرتنی ئەو زمانانەی کە لەژێر مەترسی ئاسمیلەبوون و لەبەین چونیان لەسەرە، بووە.
هاوکات بە بۆنەی گرینگی زمانی دایکییەوە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ساڵی ۲۰۰۸ی وەک ساڵی جیهانی زمانەکان ڕاگەیاند.
هاوکات وەک ڕێزگرتنێکیش لە کارەساتێکی ناخۆش کە لە ساڵی ۱۹۵۲ لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەنگلادیش (ئەوکات لەژێر دەسەڵاتی پاکستاندا بوو و بە پاکستانی ڕۆژهەڵات دەناسرا) ڕووی دا کە تێیدا ۵ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لە دەست دا، ئەم ڕۆژە دیاریکرا.
شایانی وتنە کە خۆپیشاندانێک کە لە لایەن خوێندکارانی بەنگالی ڕەگەز لە بەنگلادش، کە بە مەبەستی بە فەرمی کردنی زمانی نەتەوەیییان ساز کرابوو، کەوتە بەر هێرشی سپا و پۆلیس و بەتوندی پەلاماری خۆپیشاندەران درا. وەک لە سەرەتاشدا ئیشارەی پێکرا بەنگلادیش لەو سەردەمدا بەشێک لە پاکستان بوو کە پاشان بە سەرۆکایەتی شێخ موجیب ئەلرەحمان سەربەخۆیی وەرگرت و دەوڵەتی نەتەوەییی خۆی ڕاگەیاند.
💢 #گرینگیی_زمانی_دایکی
ئەگەر چاو لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ بکەین ئەوا بەڕوونی دەبینین لە بەندی ۲ی ئەو کونوانسیونە باس لە مافەکانی مرۆڤ بەبێ جیاوازی ڕەنگ، کەلتوور، نژاد، نەتەوە و زمان و ئایین کراوە، زمانیش بەشێک لەو بەندە پێک دێنیت و ڕاوەستان لە بەرانبەر پێشێلکارانی دەچێتە خانە پارێزگاری کردن لە مافەکانی مرۆڤەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
❤ 11👍 1
Repost from Şêrko_bêkes
#میرات
کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
❤ 38👍 7😢 4
Repost from Şêrko_bêkes
◼️◼️◼️◼️
ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🎀 @Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️
❤ 14
Sign in and get access to detailed information
We will reveal these treasures to you after authorization. We promise, it's fast!