fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

تاپوی نووسراوە

تاپوی نووسراوە

رفتن به کانال در Telegram

نمایش بیشتر
إيران58 236دسته بندی مشخص نشده است
4 170
مشترکین
-124 ساعت
-27 روز
-630 روز
آرشیو پست ها
دەمێکە ڕۆژهەڵاتم دایکی کوردەوارییە...

لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، «مۆحەممەد شەهبازپەناهی» شەهید ئەکرێت. کاک موحەممەد شەهبازپەناهی مامۆستای دڵسۆز و شۆڕشگێر لە ناو لاوانی مەریواندا چالاک بوو و هاوسەری بەڕێزیان خاتوو سەعدیه نەسیمی بوو . لەو کاتەدا کۆرپەی ئازیزی ئەوان تەنیا ساڵ و نیوێک لە عومری تێپەڕئەبێت.«ڕووناک»ی ساوا لە کاتی بە خاک سپاردنی باوکی لە باوەشی دایکیدا دەبێت،نەیدەزانی چی بەسەر هاتووە و ئەو کۆبوونەوەیە بۆ چ غەم و تەم و کارەساتێکە. پەیتا پەیتا چاوی لە جەنازەکە دەکرد و بابە بابەی دەکرد. شەهید مۆحەممەد لە گۆڕستانی"داسێران" لە لای شەهید جەلال نەسیمی برای خاتوو سەعدیە نەسیمی بە خاک سپێردرا. ✨ڕووناک دواتر که گەوره بوو و دایکی بوو بە پێشمەرگە، نامەیەکی بۆ دایکی ناردبوو که «ڕێبواری» شاعێر، وڵامی نامەکەی کرد بە شیعر و بوو به سروودێک بە دەنگه خۆشەکەی نەجمەددین غوڵامی.. «ئه‌تکوت دایه دایه‌ی شیرین کوانێ بابم کوا له کوێ‌یه خاڵم له کام شار کام دێ‌یه نامه‌یان بۆ هه‌رگیز نایه منیش ده‌مکوت گیانی دایه بابت له‌وێ له چیا یه...» 📚لە کتێبی: سێبەری قەلەبەرد،ل ١٨١ -تاپوی نووسراوە-

«هه‌ی رۆڵه شۆڕش په‌روه‌رده‌که‌م هه‌ی رۆڵه شیرینه‌که‌م رووناک خوزگه شنه‌ی بای به‌یانی بۆنێکی تۆی ئه‌هێنا بۆم خوزگه ئه‌تزانی یه‌کجاری چه‌ند به تاسه‌ی بینینی تۆم تامه‌زرۆی هه‌ناسه‌ی بۆن خۆشی به‌ربینی تۆم چه‌ند خۆش ده‌نگت له گوێم دایه کۆرپه شیرینه که‌ی دایه که به زه‌نگی ده‌نگی نه‌رمین ئه‌تکوت دایه دایه‌ی شیرین کوانێ بابم کوا له کوێ‌یه خاڵم له کام شار کام دێ‌یه نامه‌یان بۆ هه‌رگیز نایه منیش ده‌مکوت گیانی دایه بابت له‌وێ له چیا یه تۆش به‌و ده‌سته بیچکۆلانه کاغه‌زێکت کرد به نامه ئه‌مانه‌تی نامه دا پێم ئه‌تزانی من بۆ ئێره دێم جوابی نامه‌که‌ت داوا کرد لێم ئازیزه دڵ خه‌مینه‌که‌م رووناک رۆڵه شیرینه‌که‌م ئه‌وه منیش له سه‌نگه‌ری ئه‌وانه‌وه له سه‌نگه‌ری شۆڕشی کوردستانه‌وه یادگاره شیرینه‌که‌ی یادی بابت له جیاتی وان وا خۆم ده‌نووسمه‌وه جوابت نه‌کا دڵه بچکۆله‌که‌ت به دووری دایه‌ش خه‌مین بێ نه‌کا نه‌رگسی چاوه‌کانت لێڵی شه‌ونمی ئه‌سرین بێ خاڵ و بابت پێشمه‌رگه بوون به شوێن خۆری به‌هارا چوون خۆری گه‌شی ئاسمانی روون به‌هارێ که هه‌موو مناڵ ده‌وریان پر بێ له باب و خاڵ نه تۆ نه ئازاد نه گه‌لاوێژ نه خه‌یاڵ نه هیچ مناڵ چاوتان نه‌شێوێ به ئه‌سرین لێوتان پڕ بێ له پێکه‌نین یان ده‌نگی سروود و کایه‌تان یان نه‌غمه‌ی دایه دایه‌تان بچێته ئاسمانی پاک چاوه راسته‌که‌می رووناک تاسه‌م لێت نه‌شکا گیانی شیرینم وا من رۆیشتم سا که‌ی بتبینم» ◻️شاعیر:ڕێبوار -تاپوی نووسراوە-

🎧🎶هەرزاڵێ ♥️مامۆستایان: ناسر ڕەزازی، نەجمەدین غوڵامی ، میکاییل مەهابادی. -تاپوی نووسراوە-

🎧🎶هەرزاڵێ ♥️مامۆستایان: ناسر ڕەزازی، نەجمەدین غوڵامی ، میکاییل مەهابادی. -تاپوی نووسراوە-

زۆر کەمن ئەو مرۆڤانەی ئەو ساتە دەژین کە تێیدا عاشق دەبن.عاشقبوون بە مانا مرۆڤانە سادەکەی نا، وەک ئەوەی هەستبکەیت دیلی مرۆڤێکی تریت و ناتوانیت لێیدەربازبیت و بیری لێ نەکەیتەوە.بە مانا سۆفیست و دینییەکەشی نا، که عەشق جۆره پەیوەندییەکی قووڵە بە خالیق و وێنە جیاوازەکانییەوە، بەڵکوو بە مانای ئەو هێزە گەورەیەی مرۆڤ والێدەکات خەمخۆری مرۆڤ بێت، مرۆڤ بەرەو پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ ژیان بەرێت و وا لە مرۆڤ بکات بۆ مرۆڤەکانی دی بگری،ئیدی خەر مرۆڤێک بێت.له هەر جێگایەک... .عەشق بەو مانایە بمانکات به عاشقی ئازارەکانی ئینسان، بمانکات به خاوەنی نیگایەک مرۆڤمان لەبەر ئەوە خۆشبوێت، چونکە بوونەوەرێکی ئەشکەنجەکێشه، قوربانییەکی ئەزەلییە، بێهاودەردێکی هەتاهەتاییە... .
📚#بەختیارعەلی|غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ،ل١٦٨ -تاپوی نووسراوە-

شێرکۆ دەفەرمێ ؛
ئەگەر دەستی راستیان بڕیم چەپ فێر ئەکەم بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ چەپیان بڕیم،ئەوا پەنجەی قاچەکانم رائەهێنم بۆ ئەوەی ناوت بنووسێ دووای چوار پەلی بڕاویشم بە هاوار ناوت ئەنووسم کە هاوار مرد من سەرنجم فێرکردووە که چۆن ناوت له ناو چاوی ترس و بیمی جەلادەکانی ژوور سەرما هەڵبکەنێ؛ "نیشتمانم"🤍 -تاپوی نووسراوە-

« لە نێوان وشەکاندا، ڕستە و جوملەکاندا... لەوێدا هەندێک جار شتێک دەخوێنیتەوە و هەست دەکەیت ساڵانێکە لە دڵتدا دەژی، ساڵانێکە م
+6
« لە نێوان وشەکاندا، ڕستە و جوملەکاندا... لەوێدا هەندێک جار شتێک دەخوێنیتەوە و هەست دەکەیت ساڵانێکە لە دڵتدا دەژی، ساڵانێکە مێشکت ئەورووژێنێت. کە چاوت پێی دەکەوێت، دەڵێیت: «خوایە! لە سەردەمێکی تردا، لە کات و زەمەنێکی دوور لە ئێستادا، ئەو شتە بە بیری کەسێکی تردا هاتووە! داڵغەی کەسێکی تریش بووە...» هەندێک لەو دەقانە وەک دەستێکن کە لە تاریکترین شوێنی ناختەوە لە شانت دەدەن و پێت دەڵێن: «ئەبینیت؟ من تۆم! ئەبینیت؟ چەند نزیکم لە بیر و ناخی تۆ؟» وەک ئەوەی ئەو نووسەرە ساڵانێک پێش تۆ، لە هەمان شوێنی تۆ ڕاوەستابێت؛ هەمان ترس، هەمان تەنهایی، هەمان پرسیاری بێوەڵامی بینیبێت و هەموو ئەوانەی که لە ناخیدا هەڵگرتووە بە وشەکان بۆ تۆی بە میرات جێهێشتبێت. سەیر لەوەدایە، لە کۆتاییدا کە کتێبەکە دادەخەیت، وشەکان لە ناختدا هەر دەمێننەوە. هەندێک جوملە هەن کە پاش داخستنی کتێبەکە دەست بە خوێندنەوەی ڕۆحی تۆ دەکەن.چونکە هەندێک پەرتووک ناخوێنرێنەوە؛ لە مرۆڤدا دەژین!📚🕊» -تاپوی نووسراوە-

«کەسێکی پڕ خەیاڵم، بەس خودا دەزانێت ڕۆژانە چەند چیرۆک لەسەرمدا لە دایکدەبێت و دەمرێت.بە درێژایی ژیانم حەزم لە جلی جوان کردووه
«کەسێکی پڕ خەیاڵم، بەس خودا دەزانێت ڕۆژانە چەند چیرۆک لەسەرمدا لە دایکدەبێت و دەمرێت.بە درێژایی ژیانم حەزم لە جلی جوان کردووه، حەزم لەوەیە قژم ڕێک بێت، قامەتم قنج بێت،ڕێکپۆش بم و بە ویقارەوە کتێبێک بخەمە بندەستم یان جانتایەکی دیبلۆماسی هەڵگرم و بە شاردا لەمسەرەوە بۆ ئەوسەر پیاسەبکەم.لە منداڵییەوە حەزێکی کوشندەی سەفەر کردنم تێدایە، بەڵام بێپارەیی و بێکەسی بەم شاره ناشیرینەوە گرێیانداوم.تف لەم شارە...ڕێگام بدەن هەر کاتێک باسی ئەم شارەم کرد ڕق و قیزی خۆم نەشارمەوە... تکایە ڕێگام بدەن.» 📚 #بەختیارعەلی|غەزلنووس و باغەکانی خەیاڵ، ل٢٢ -تاپوی نووسراوە-

نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من دەنا: خوێنی شیرینم دەوێ کوا تەرمی خوێنینم دەوێ..!🕊 «مامۆستا هێمن»
-تاپوی نووسراوە-

«وای که خۆ ڕزگار کردن لەدەست بیرو باوەڕی کۆن گرانه ! . هەر ئێستا ئەم ،خۆی گاڵتەی به ئەقڵی کاڵێ ئەکرد که کوڕی پێ خۆشتره له کچ،
«وای که خۆ ڕزگار کردن لەدەست بیرو باوەڕی کۆن گرانه ! . هەر ئێستا ئەم ،خۆی گاڵتەی به ئەقڵی کاڵێ ئەکرد که کوڕی پێ خۆشتره له کچ،کەچی وا خۆشی بیرلەوە ئەکاتەوە که ئەگەر کوڕ بێ،ئاهەنگی بۆ ئەکا! . ڕەنگه ژن ئەوەنده گلەیی لێ نەکرێ که حەز بە کوڕ دەکا یان کچ،چونکه خۆی چەشتوویەتی،ئەزانێ ئافرەت بە تایبەتی لای ئێمه چەند بەش خۆراو و زۆرلێکراو و چەوسێنراون؛بۆیه هەستێکی ئاساییه که پێی خۆش نەبێ کزەی جەرگەکەی لە بەشه زۆرلێکراو و چەوسێنراوەکەی مروڤایەتی بێ. بەڵام ئێمەی پیاوی خوێندەواری تێگەیشتوو بۆچی؟ سەرێکی بادا و لە بەر خۆیەوە گوتی: «کەرانەی ئەم ڕەئییە بێجێیەم،شەرت بێ ئەگەر کچم ببێ ئاهەنگێکی لە کوڕان خۆشتری بۆ بکەم! » 📚#برایم_ئەحمەد | ژانی گەل، ل ٢٣ -تاپوی نووسراوە-

«ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت تاوم بدەرێ بە ئاوی خەم تاوێنت دەستم بەر دەدەم لە ئارەزووی دوور و درێژ، مەیگێڕ لەوەلا دەستی من
«ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت تاوم بدەرێ بە ئاوی خەم تاوێنت دەستم بەر دەدەم لە ئارەزووی دوور و درێژ، مەیگێڕ لەوەلا دەستی من و داوێنت»
شاعیر:خەییام وەرگێڕ:مامۆستا هەژار -تاپوی نووسراوە-

جا گوێ شل کەن بۆی.🤍 -تاپوی نووسراوە-

ئەی تەکیەنشین شێخی بە سۆرە و تۆرە! پێت وا نەبێ هەر مەستییە، کارم زۆرە من خوێنی ترێ دەمژم و تۆ خوێنی هەژار جوابم دەرەوە کێیە پتر خوێنخۆرە؟!"🍷/🩸"
📚شاعیر:خەییام/وەرگێڕ:مامۆستا هەژار -تاپوی نووسراوە-

‌"ده‌که‌م ته‌رخان له‌ ڕێی تۆ دا ژیانم له‌ سه‌نگه‌ر دا به‌ره‌و ڕووی دوژمنانم به‌ خاکی تۆ ده‌می ئاویلکه‌دانم ئه‌من ئه‌ی نیشتمان تۆم هه‌ر له‌ بیره 🌱" «م.هێمن»
📍🏔ئاربابا،بانە ‌ ‌ ‌-تاپوی نووسراوە-

«لە عەقڵی مندا دوژمن دوژمنە و دەبێت بە خوێنی خۆی شوێن پێیەکانی لەسەر ئەم ئەرزە داگیرکراوەمدا بسڕمەوە... بۆیە هەر فرسەتێکم دەس
«لە عەقڵی مندا دوژمن دوژمنە و دەبێت بە خوێنی خۆی شوێن پێیەکانی لەسەر ئەم ئەرزە داگیرکراوەمدا بسڕمەوە... بۆیە هەر فرسەتێکم دەست بکەوێت بە ئاستەم لێی لانادەم، تەنانەت تەقە لە سێبەرەکانیشیان دەکەم... گەر وا نەکەم، زۆرم بێز لە خۆ دەبێتەوە... بۆیە پێشمەرگەم، تا زەبر بنوێنم، دەنا پێشمەرگایەتی بێ زەبر نواندن دەبێتە چاوشارکێ و یاری پشیلە و مشک... من گەمە ناکەم، من کوردم.» 📚 #موحەممەد_موکری | تۆڵە -تاپوی نووسراوە-

زێڕ بەڵایە، بێوەفایە دەوڵەمەند هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند! مامۆستا هێمن - تاپوی نووسراوە -
+9
زێڕ بەڵایە، بێوەفایە دەوڵەمەند هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند! مامۆستا هێمن - تاپوی نووسراوە -

‍ کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی: #شێرکۆ_بێکەس 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌ و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد “خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی” وە‌ردە‌گرێت. خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆک وە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش دە‌کرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا. 🌹 ژیان 🎀 @Sherko_bekas شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا. لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە. شێرکۆ بێکەس ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند. 🎀 @Sherko_bekas لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی‌ چاپ و راگەیاندنی‌ “خاک” خەڵاتی‌ پیرەمێردی‌ شاعری‌ بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا. شێعر شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە. نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس: لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم دە‌ستی چە‌پم حە‌زی ئە‌کرد وە‌ک دە‌ستی منداڵی پۆشتە‌ی دراوسێمان، سە‌عاتێکی تیابێ ئە‌ویش. وڕکم ئە‌گرت، دایکم ناچار گازی ئە‌گرت لە‌ مە‌چە‌کم بە‌ جێگە‌ی دان سە‌عاتێکی بۆ ئە‌کردم ئای.. کە‌ دڵخۆشی ئە‌کردم…! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم واتە‌ی کامە‌رانیی لای من لە‌وە‌دا بوو: لە‌ حە‌ماما بە‌سە‌ر پە‌شتە‌ماڵی جاما فوو بە‌ کە‌فی سابووناکە‌م گڵۆپێکی سە‌وزو سووری لێ دروست کە‌م! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم لە‌ زستانا، لە‌بە‌ر تینی ئاگردانا دائە‌نیشتم سە‌رنجم ئە‌دا لە‌ پشکۆی، گە‌شاوە ‌و ئاڵ وام حە‌ز ئە‌کرد، منی منداڵ بچمە‌ ناو پشکۆکانە‌وە‌.. دابنیشم.. بیکە‌م بە‌ ماڵ!. کە‌ منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە‌ ئە‌یان ناردم. لە‌ ماڵی پوورە‌ "مە‌نیجە‌" ترشیات بکڕم کام تام لە‌و تامە‌ خۆشتر بوو لە‌ دوای ئاوڕ، لە‌ پێچی تە‌نگی کۆڵانا کاتێ یە‌ک دوو قوومی خێرام ئە‌دا لە‌ ترشیاتی ناو جام! لە‌ کاتێکدا کە‌ منداڵ بووم خۆشە‌ویستی لام ئە‌وە‌ بوو: شە‌وی جە‌ژن، تا بە‌یانیی.. چاو ھە‌ڵدێنم لە‌گە‌ڵ خۆما..دە‌س لە‌ملان پێڵاوی تازە‌ بنوێنم! کە‌ گە‌ورە‌ بووم دە‌ستی چە‌پم زۆر سە‌عاتی ڕاستە‌قینە‌ی جوانی… بینی بە‌ڵام ‌ھیچیان وە‌ک سە‌عاتی جێگە‌دانی دایکم… لە‌سە‌ر قۆڵ ‌و دە‌ستم وە‌ھا دڵخۆشیان نە‌کردم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ چل‌چراو گڵۆپێکی ژوورە‌کانم وە‌ک گڵۆپی کە‌فی سابوون پێکە‌نینیان… پێ نە‌گرتم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا نە‌کردە‌ ماڵ ‌و تیا بژیم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ خواردنێ تامی ئە‌و قومە‌ ترشیاتە‌ی پێ نە‌بە‌خشیم. کە‌ گە‌ورە‌ بووم ھیچ کراس و بۆینباخ ‌و قاتێکێ نوێم نە‌ھێنایە‌وە‌ ژێر جێگە‌وە‌ وە‌کوو پێڵاوە‌کە‌ی جە‌ژن تا بە‌یانیی چاو ھە‌ڵدێنم، لە‌گە‌ڵ خۆما بیان نوێنم ھیچیان.. ھیچیان! #وەسیەت_نامە من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم، من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکە‌و ژن ‌و پیاو‌ی شارەکەم‌ و دەنگی مۆسیقا ‌و گۆر بم. 🎀 @Sherko_bekas

Repost from Şêrko_bêkes
‍ ◼️◼️◼️◼️ ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و
‍ ◼️◼️◼️◼️ ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار. 🎀 @Sherko_bekas ◼️◼️◼️◼️