cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

تاپوی نووسراوە

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Більше
Іран47 176Мова не вказанаКатегорія не вказана
Рекламні дописи
4 910
Підписники
-624 години
-167 днів
-4030 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Фото недоступнеДивитись в Telegram
کاناڵی کریپتۆی " ئاژە Ai"  بە زمانی #کوردی ✅ناساندنی چاکترین ئاییردڕاپەکان و بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان ✅شرۆڤە و پێناسەکردنی زیرەکی دەستکرد و کۆمەڵێک بابەتی تایبەتی دیکە 𝛰 لاپەڕێکی هەمە ڕەنگ بۆ ژیانی نوێ 𝛰 ⏰ @Azhe_AI
Показати все...
👍 3
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 ✅ @tapuynusrawe #جوانترین_ڕستەی_کتێب ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئەو، لە پەنجەرەکەوە، تەماشای دەرەوەی دەکرد؛ لە چاوەکانی ئەودا ڕووناکییەک هەبوو کە تەنیا لە هی منداڵێکدا بەدی دەکرێت کاتێ دەگاتە شوێنێکی تازە، یان لە چاوەکانی گەنجێکدا کە هێشتا کاریگەرە، کە هێشتا حەزێکی زانینی بەرامبەر بە جیهان هەیە چونکە تا ئێستا ژیان برینداری نەکردووە. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 📕 مۆزەخانەی پاکیزەیی #ئۆرهان_پاموک #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Показати все...
👍 2
🎵 #مەقام 📝دەمەوێ لەگەڵت بدوێم و... ✍🏻شیعری: #سەلاح_موهتەدی 🎼بە سۆزی دەنگی: هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی ـــــــــــ #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔸🔸
Показати все...
106584666.out.mp314.17 MB
🔥 2
Фото недоступнеДивитись в Telegram
‌گەر دەنووسم شیعری زەرد و ڕەنگی ئاڵ یان کە سێو چنرا بەدەست ئەوهامی کاڵ داری بێگانە لە خاکم گیانی گرد بۆیه شیعرم هەڵدەنۆشێ خوێنی تاڵ ـــــــــــ #کەماڵ_میرەکی 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔸
Показати все...
2
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 ✅ @tapuynusrawe #وتەی_ناوداران ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ مەترسن لە ڕۆژێک هەتاو قاش بێت و هەمووان لە سەرمادا بمرین. بترسن ڕۆژێک بێت ژنەکان بیانەوێ خۆشەویستیان لە ئێمە پیاوان درێغ بکەن، ئەوکاتە هەمووان لە سەرمادا دەمرین. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ #چارڵی_چاپلن #تاپوی_نووسراوه 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Показати все...
👍 4 1🔥 1
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 ✅ @tapuynusrawe #وەرگێڕان ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ خۆشەویستەکەم دەلاقەی خەونت بکەرەوە بڕیارم داوە ئەمشەویش بێم! کراسە پرتەقاڵییەکەت بپۆشە پۆتینە قاوەیییەکانت ببەستە قژە قەترانیییەکانت بخە سەر شانت و بە ڕێگادا بڕۆ... ئەمشەو دەمهەوێ لە بارسێلۆنا پیاسەیەک بکەم یان لە فێلۆرانس لەوانەیە دڵت بۆ بورجی "ئیڤڵ" لێبدات یان شارێکی دیکە هەر شوێنێ تۆ حەزت لێیەتی هەر شوێنێ بوو ناکرێ لەگەڵ چارەنووس بجەنگین دەلاقەی خەونت مەبەستە بیکەرەوە... ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ن: #عەباس_مەعروفی و: گوڵستان #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Показати все...
3
🔶🔶🔸🔸 ✅ @tapuynusrawe #شیعر ــــــــــــــــــــــــــــــ هه‌موو شه‌وێ به‌ نییه‌تی تۆ سه‌ر ده‌خه‌مه‌ سه‌ر سینه‌ی نیشتمان به ‌نییه‌تی هاتنی تۆ ده‌خه‌وم. لێره‌وه‌ هه‌موو خه‌ونێ بوو به‌ مه‌حاڵ و هه‌موو گه‌ردێ بوو به‌ هه‌ساره‌ و هه‌موو كه‌وتنێ بوو به ‌جێژوانی هه‌ڵسانه‌وه. وه‌سفی مه‌حاڵ به ‌زمان ناكرێ ژنێ وای له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانی جێژوان نووسیبوو ــــــــــــــــــــــــــــــ #هاوار_تەیب #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸
Показати все...
3
Фото недоступнеДивитись в Telegram
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان 🗓 ئەمڕۆ دووشەممە ☀️ ٤ی پووشپەڕی ۲۷۲٤ی کوردی ئازیزم گوڵاو بۆی خۆی کوڵمْ تۆن ئەر بۆی تۆ نەبۆ بۆی گوڵاو جە کۆن #شێخ_موستەفای_تەختە ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸
Показати все...
6
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 ✅ @tapuynusrawe #کورتە_ڕۆمان  📚 کورتەیەک لە ڕۆمان ــــــــــــــــــــــــــــــ پێش ئەوەی بمرم داوام لە خۆم کرد، دوا ئارەزووت لە ژیاندا چییە؟ بیڵێ تا بۆت جێبەجێ بکەم. لە قووڵاییی ناخمەوە هاوارێک هەستا، ژیان ژیان بە خۆمم وت واز لەو داواکارییەت بێنە بۆ دواجار پێت دەڵێم: دوایین داواکاریت چییە؟ چونکە هەمیشە ئەوانەی حوکمی لە سێدارەدانیان بە سەردا دەسەپێنن ئەو پرسیارەیان لێ دەکەن. ئەگەر داواکارییەکی ئاساییت هەیە، فەرموو داوای کە. دیسان لە ناخێکی قووڵتر هاوارێکی بەرزتر، ژیان، ژیان... ــــــــــــــــــــــــــــــ 📚 لە ڕۆمانی: #کەری_تۆپیو نووسەر: #عەزیز_نەسین وەرگێڕان:#عەلی_حەمەدی_برایم ژمارەی لاپەڕە:۷ #تاپوی_نووسراوە 📚 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Показати все...
👍 4
🔹🔶🔹🔶🔹🔶 🆔 @abdulla_pashew@tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶 🎵 #گۆرانی: "لێت ڕاهاتووم: 🎼به دەنگی #عادڵ_نادری ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ لێت ڕاهاتووم وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم. وەکوو ماسی لە زەریا و چەم. وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی. وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی. لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم، دڵتەنگ مەبە خەمت نەبێ کۆتایی دێ ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و لەبەر دەرگە کۆتایی دێ! لێت ڕاهاتووم وەک خەنجەر لە کالانی خۆی. قەرەج لە ئاگردانی خۆی. وەک کیژی لادێی کوردستان لە کلچووک و کلدانی خۆی! لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم ئەگەر ڕۆژێک لێت تووڕە بووم ئەگەر ڕۆژێک بڕیارم دا جێت بهێڵم، دڵتەنگ مەبە خەمت نەبێ کۆتایی دێ ڕێگام لە باوەشی تۆ ڕا دەسپێدەکا و لەبەر دەرگە کۆتایی دێ! لێت ڕاهاتووم وەکوو مناڵ لە گۆپکەی مەم. وەکوو ماسی لە زەریا و چەم. وەکوو شاعیر لە شێتیی خۆی. وەکوو شێت لە سوژێتی خۆی. لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم لێت ڕاهاتووم لێت ڕا هاتووم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ هۆنەر: #عەبدوڵڵا_پەشێو #تاپوی_نووسراوە 📚 🆔 @abdulla_pashew 🔹🔶🔹🔶🔹🔶 ✅ @tapuynusrawe 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Показати все...

👍 4
Оберіть інший тариф

На вашому тарифі доступна аналітика тільки для 5 каналів. Щоб отримати більше — оберіть інший тариф.