Alan Fatemi
Open in Telegram
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
Show moreThe country is not specifiedThe category is not specified
389
Subscribers
+2124 hours
+217 days
+7230 days
Posts Archive
389
دڵبەرا دڵ بێقەرارە
چاوەکانم گریە بارە
سینەکەم هەر داغدارە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
یار یەکە غەم سەدهەزارە
مورغی دڵ بۆت کەوتە داوە
عەقڵ و هۆشی پێ نەماوە
بۆیێ سەرتاپا سووتاوە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
یار یەکە غەم سەدهەزارە
دۆستان بۆم کەن دوعایە
زامەکەی دڵ پڕ جەفایە
قەت خەیاڵ ناکەم شفایە
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
جارێ ناپرسی لە حاڵم
عاشقی نووری جەماڵم
کەی دەبێ یاڕەب ویساڵم
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە؟
یار یەکە و غەم سەد هەزارە
کەی دەبێ خۆت بێیە لامان
دڵبەری شۆخی خەرامان
تا بگا دەستم بە دامان
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
یار یەکە و غەم سەد هەزارە
سافی بۆت بوو شێت و شەیدا
دڵ بە دەرد و سەر بە سەودا
ڕەحمێکی پێ بکە لە ڕێی خوا
دڵبەرا دڵ بێ قەرارە
یار یەکە و غەم سەد هەزارە
#سافی_هیرانی
https://t.me/AlanFatemi
389
لەسەر داواکاری ئێوە 🙏
نیگارە: نقاشی
ڤێنووس،ڤنووس: اسم خدای زیبایی اساطیر یونانی
خۆ: عرق جسم
ئەسپاسی: یواشکی
قوژبن: گوشە
دارستان: جنگل
چڕ: پر
چیچک: لالە گوش، نرمە گوش
گواره: گوشواره
پەلەقاژێ: دست و پا زدن
دیرۆک: تاریخ
قۆش: شوم، نحس
کرووتان: جَویندن، با دندان خرد کردن
مەودا: فرصت
خولکە: دقیقە
گۆڕسان: گورستان ، قبرستان
خانەخوێ: میزبان
ستران: ترانە ، آهنگ
شەڵاڵ: آغشتە
هەستونست کردن: زمانی حین زندگی و مرگ، هستی و نیستی
تەزولکە: تیر کشیدن اندام بە هنگام احساساتی شدن ، کرختی
پەڕەوازە: پراکندە
ئەفسونگەر: ساحر ، جادوگر
چاخ: دوران ، زمان
389
"فرمێسک و چاو"
لە چاوانی ڕەشتر لە شەوگاری فیراق،
کە نیگارەی بەتایبەتی خولقێندراوی
ڤێنووسی خودای جوانییە،
دوێنێ دیتم
فرمێسکێکی وەک ئارەقەی
کوڵمی تەڕی هەڵاڵەبرمەی لەش بە خۆ،
بە سەر گۆنای "شێخان لە دین بەدەرکەرت"
بە ئەسپایی هاتە خوارێ.
لە قوژبنی چاوی گەمارۆ دراو بە
دارستانی چڕی برژانگ،
وێڵەفرمێسک تا گەییشت بە
چیچکی گوێی بە گوارە،
دەنگی گریە و پەلەقاژێی
خەمێکی ئێستە لە دایکبووی "تازەنەفەس"
لە ناو دڵما
دەنگی دایەوە بە جارێ.
لێ تۆ بڵێی...
دیانەکانی دەمی دیرۆک،
زیندەگانی پڕ لە قۆشی و دەردیسەریم
ئەوەندە زوو بکروتێنن.
مەودایەکی چەند خولکەیی
بۆ دیدارت وە پێم نەدەن،
هیواکانم بتۆرێنن.؟
لێ تۆ بڵێی...
بە حەسرەتی سڕینەوەی ئەشکی گەرمت،
ئاگر بەربێتە ئارەزووی دەستەکانم.؟
گۆڕسان ببێتە خانەخوێ و
کپ بکات ئەو سترانانەی لە دوورەوە بۆم دەخوێندی و
شەڵاڵی هەستونستی کات هەستەکانم.؟
لێ تۆ بڵێی...
تەزولکەی نێو خەیاڵاتی پەڕەوازەم،
جارێکیش لە دنیای واقێ،
بە گەرمای هەناسەکانت،
سێحری دەنگ و
ئەفسونگەری چاوەکانت،
ڕێبوارئاسا
ببێت بە میوانی لەشم.؟
یا هەتا هەتایە گوڵم،
ئازیزەکەم،
ئەی جوانترین کچەکوردی
چاخەکانی ماد تا ئێستەی کوردەواری،
دەستم تاڵە تاڵەی قژت شانە ناکا و
لێت بێ بەشم؟
خودای گەورە و چوکەکانی
خولقێنەری فرمێسک و چاو،
لە پەرجۆیەکی خودایی،
من بە باڵانەمامەکەی دوورەوەڵات
شادۆ بکەن،
حەکیمانە ساڕێژ بکەم دەردەکانی.
یا با بەس بێ هەسری چاوی هەڵۆیانەی،
لە ژێر سەقفی برۆکانی.
✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi
389
ئەو دووکەسە لایکیان کردووە
کاناڵێک کە مەربووت بێت بە دەنگی من و نووسینی من ئێوە بڵێن چی ناو بنم دەی🙄
خلەمیتان خاسە؟
389
کاکە عاجزانە لێت ئەپاڕمۆ ناو ئەو چەنێلتە بگۆڕە
هەر ڕایێ نۆتیڤم بۆ تێ سەکتەیێ ڕێز لێ ئەدەم😐😂
389
هەموو شتێک جوانە لە تۆ
وردە نیگا
چاو و برۆ
گێڕانەوەی بیرەوەریت
باسی خۆشی و دەردەسەریت
باسی دواڕۆژ
باسی ناوماڵ
باسی ناوی یەکەم مناڵ
#پەشێو
https://t.me/AlanFatemi
389
تاعوون کەن ڕۆڵە ئێژی مناڵ ناوزەماوەنن
بۆ پەیامی نەناسراوەکەتان سڕییەوە
دوو چرکە دێر سینم کرد دوو چرکه
389
سڵاو و ڕێز ئازیزانم هیوادارم باش بن
سپاسی یەک بە یەکی ئەو کەسانە ئەکەم کە لە کاناڵەکانیان گۆرانییەکان یا نووسراوەکانی من دادەنێنەوە بڕوا بکەن ئەگەر تەک بە تەک سپاستان ناکەم هۆکارەکەی غروور نییە زۆر جار ئەدمینەکان ناناسم بۆم پەیدا نابن پیوییەکانیان
لەم ماوەدا ئەم کاناڵانە پۆستەکانی منیان دانایەوە دەستی تەک بە تەکتان ماچ ئەکەم سپاس کە سەرنج و کاتتان ئەدەن بە کاناڵەکەی من 🙏🌻
کاناڵی ڕەشووبەشی کاکە شایان ئێستە گۆرانییەکەم بینی داینابوو
کاناڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی مامۆستا کوردەوان
کاناڵی سرووشتی شۆخە
کاناڵەکەی تینا خاتوون
کاناڵەکەی خاتوو دڵنیا کە ئێستە پۆستەکەم دییەوە
کاناڵی هەوارگەی زریان
کاناڵەکانی سانا کە ناوەکانیم بیر نین بەداخەوە
کاناڵی ئێشبڕ و ...
ئیتر ناوەکان لەوە زیاتر نایەنە فکرم ئەگەر نێوی کاناڵێکم بە جێ هێشت یا پۆستی کەسێکم نەدیوە بە گەورەیی خۆتان ببەخشن
کۆڕەکەی چۆمی مەجیدخان و ئەندامەکانی تایبەتەن دادە ڕووناک کە هەموو کاتێک پاڵپشتی هونەر و ئەدەبیاتی کوردی بوون بمێنن بە شادمانی
سپاس بۆ ئێوەی ئازیز🌻🙏
https://t.me/AlanFatemi
389
Repost from دڵنـیـا
«دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم،ڕۆحەکەم
ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم،ڕۆحەکەم...»
بێخودگۆرانی ئەم پۆستە🌱.
"خوێنەر:ئالان فاتمی"
"ژەنیار:ئاروین ئەداک"
389
فێر بن گوشاری مانەوە لە کەس مەکەن کەسێک بیەوێ بمێنێتەوە بەزۆریش ناچێت جا کە هیچ هۆکارێکت لە هەڵسوکەوتی خۆتدا شک نەبرد کە ئەوی پێ سارد بێتەوە و بڕیاری ڕۆییشتن بدات کێشەکە ئیتر تۆ نیت!
ئەوەی لەناکاو سارد بێتەوە لەجێگەیەکی تر خەریکی خۆگەرمکردنەوەیە.!
خۆتانی بۆ مەشڵەژێنن مرۆڤی #لاشی هەمزەمان یەکێک لە باوەشیە، دانەیەکی تر لەنێو دڵیە، کلک با ئەدات بۆ دەوروبەریشی.!
کەرامەت و غرووری خۆتان فیدای ئینسانی بێشعوور مەکەن فارسەکان پەندێکی جوانیان هەیە ئەڵێن "کبوتر با کبوتر باز با باز / کند همجنس با همجنس پرواز" ئەرێ ئیتر هەرکەس ئەڕوات بۆلای لیاقەتی خۆی
https://t.me/AlanFatemi
389
ببوورن ئاوا دەڵێم بەڵام لە جێگەیدا بەهۆی هەڵسوکەوتی #کەرانەی مرۆڤانی دەوروبەرمان وامان پێ دێ بەنسبەتی هەموو شتێک بێ هەڵوێستی هەڵبژێرین ئیتر
من ماندوو بووم بەڕاستی لەوەی کە هێندە خەفەت بخۆم بۆ قوڕبەسەری و ئەحمەقیتان وەڵا کاکە نیشتمان شەرەفە، بەزۆر ناکرێتە بەر هەر بێشەرەفێک بڕۆن هەر ئاوا بەکوێری ژیان بکەن...
https://t.me/AlanFatemi
