fa
Feedback
Alan Sound🎙️

Alan Sound🎙️

رفتن به کانال در Telegram

http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
546
مشترکین
-124 ساعت
+107 روز
+4530 روز
آرشیو پست ها
لە کۆتاییدا وەک ئەدمینی کاناڵی ئۆتاقچە وتی خودا دەست‌تێ‌وەردان ناکات خودا هەم خودای گورگەکانە هەم خودای پەزەکان ئاخری دێتەوە سەر ئەوە کامیان زیاتر هەوڵ بدات بۆ بەقا و بەدڵنیاییەوە نزای ئەوە گیرایە لای خوا نەک مەزڵوومی پەزەکان.... بیهێنینە سەر ژیانی ئێمەی مرۆڤ دەبێ بزانین نزا و پاڕانەوە و تەوەکول تەوجیھی تەمەڵی نین ئەگەرچی بەسوودن بەڵام لە دوای عەمەڵ! ئەگەر پارە و سامانە، ئەگەر دەرس و خوێندنە، ئەگەر وەرزش و سەلامەتییە یان هەر شتێکی دی بەبێ حەرەکەت بێ بەرەکەتە ئەگەرچی چارەنووس و تەقدیر هەن و بەشێکی هەرە گرینگی ژیانی ئینسان پێی دەبەسترێتەوە بەڵام یەکجار ئاوایش جەبەر بەسەر دنیادا حاکم نییە بە ئەندازەی کۆششمان تۆشەمان پڕ ئەبێت بەتەنها دوعا و دەستەدامانی خوا بوون فەقەت تەوەهومێکە و هیچی تر ڕەنجە کە گەنج دەدات نە لە چاوەڕوانی موعجیزەدا دانیشتن... هەرمان بن🌻 https://t.me/AlanFatemi

«کاتێک ژیانی یەکێک بە مردنی یەکێکی تر دەبەسترێتەوە، دادپەروەری چییە؟»

Repost from N/a
ئەم کورتە چیرۆکە فێرمان دەکات کە هەموو کەس لە ڕوانگەی خۆیەوە مافی ژیان و مانەوەی هەیە، وە خودا لەلای هەمووانە بەڵام بەپێی پێویستی خۆیانه. گورگ برسییە و منداڵانی، پەزیش دەترسێت ببێتە نێچیر و منداڵانی هەردووکیان لە شەڕی ژیاندا تاوانبار نین. خوداش چارەسەر ناکات، بەڵکو هەر کەس بە توانای خۆی ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە.. لە کۆتاییدا، چیرۆکەکە تەنها لایەنێکی ڕاست نییە؛ ژیان شەڕێکی هەمیشەییە بۆ مانەوە، و خودا ڕێگای هەمووان دادەڕێژێت بەڵام دەستتێوەری ناکات. ئێمەش وەک بینەر دەبێت ڕێز لە هەوڵی ژیانی هەموو بوونەوەرێک بنێین.

«کاتێک ژیانی یەکێک بە مردنی یەکێکی تر دەبەسترێتەوە، دادپەروەری چییە؟»

گورگ بە خوای وت خوایە گیان یارمەتیم بدە ئەمڕۆ چەن دانە پەز بکەم بە نێچیر(شکار کردن). بێچووەکانم زۆر برسین ئەگەر خواردنیان بۆ نەبم ئەمرن! پەزیش بە خوای وت خوایە گیان یارمەتیم بدە نەبمە نێچیری گورگ و بتوانم بە سڵامەتی بچمەوە لای بێچووەکانم ئەگەر شیریان پێ نەدەم تیا ئەچن! بەرداشتی ئێوە لەم کورتە چیرۆکە چییە؟! http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424

لێرەوە خۆم بە هاوخەمی بنەماڵە داغدارەکانی سنە ئەزانم لە خوا تەمەننای سەبووریم هەیە بۆ هەموویان 🙏🖤

سنە کورسانەکەی باوان هەتا مردن باوانە ئەگەر باس لە خەمە گەورەکەشی نەکەم بە پۆست یان ئێستۆری ئینستاگرام هیچ گۆڕانکارییەک لەو ئەوینەدا کە بە نسبەتی سنە هەسم درووست نابێت دوژمنانە مەڕواننە شارە جوانەکانی دیکەی کوردستان کە شاری خۆتان نین لە ڕاستیدا زۆر دێر هەواڵەکەم بینی و تەنانەت لە هاوڕێیانی سنە چەن کەسێکم دی لە یادداشتی ئینستاگرام قەلبی ڕەشیان دانابوو هەر هێشتا نەمزانیبوو چی ڕووی داوه تا دوای دوو ڕۆژ لە بەسەر چوونی هەواڵەکە گوزەرا بۆیە هیچم دانەنا دەنا بۆ من مەریوان و سنە و کرماشان و ئیلام و مهاباد و ... هیچ جیاوازییەکی نییە هەموویان سۆمای چاوی منن ئێوەش ئەوەندە بێ ئێنساف مەبن...

کەس نەیزانی؟؟

گۆرانی گلەیی بێت لەسەر ئاوازی کاک سامان عومەر دەقی شێعرەکەی ئەمەیە کەسێک زانی هی کێیە پێمان بڵێ با ناوی نووسەر ون نەبێت سپاس🙏 بڕوام نەبوو ڕۆژێ دادێ تۆش ئەبیت بە یادگاری ئەبیت بە قوڵپێ فرمێسک و لە چاوانما ئەباری بڕوا ناکەم تۆ دڵت بێ وەڵامم نەدەیتەوە ئەمە دوایین بڕیارت بێ و من لەبیر خۆت بەیتەوە گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی نامەیەکت نەگەیی، هەواڵێکت نەگەیی تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی بەرلەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟ ئەمشەو تەمەن لە چاوانما وەکو مۆم ئەتوێتەوە ئەو ڕۆژانەی کە گریاوم، هەمووم لێت ئەوێتەوە گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی نامەیەکت نەگەیی،هەواڵێکت نەگەیی نووسەر: ؟ http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424

بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەر داکا حەیا...
✍ قانع
https://t.me/AlanFatemi

تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی بەرلەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟ ئەمشەو تەمەن لە چاوانما وەکو مۆم ئەتوێتەوە ئەو ڕۆژانەی کە گریاوم، هەمووم لێت ئەوێتەوە گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی نامەیەکت نەگەیی،هەواڵێکت نەگەیی
دەنگبێژ🎙️: ئالان فاتمی

نازانم تا چەند ڕاسە بەڵام شتێکی وەهام بیستووە ئەڵێن مامۆستا هەژار موکریانی فەرموویانە: منم هێمن، باشترین شاعیری کوردستان بەو شەرتەی کە خۆم شێعرەکانی خۆم نەخوێنمەوە.! بۆ ئێسباتی ئەم قسەیە ئەم پۆستەی کاناڵی هانی سەیر بکەن! گەورەترین هونەرمەندانی کوردستان خوێندویانە کە نیشان لە بە قووەت بوونی شێعرەکە ئەدات و مامۆستا هێمن داهێنەری شێعرەکە خۆی چۆن خوێندویە.!😊

ڕەسەن و کوردانە وەک کاناڵی هانی❤️‍🔥

Repost from N/a
+8
1068.mp38.06 MB

ئەو پەیامە دانەیە فۆراوردی هەس ناردتانە کە چی ببێ؟!🤦‍♂

هەموو کاتێک وتوومە کەسێک کە کتێبی "بۆ کوردستان"ـی مامۆستا هەژار موکریانی بخوێنێتەوە و لەو ناوانەی کە لە دیوانەکەدا هەیە بە وردی لێکۆڵینەوە بکات مۆڵەقێ بە میژووی کوردەواری پەی پێ دەبات هەژار ئەڵێ: نزیکەی سێ ساڵ لە کوردستانی داگیرکراوی سووریا پەنانوشینی خانەدانی حاجۆ ئاغا بووم و ئەوان بەخێویان ئەکردم. لەو ماوەیەدا ... ئەو ناوە هەژار باسی لێ ئەکات مارتین وان براین سن لە کتێبی«جامعەشناسی مردم کرد»ــەکەی بێ وچان ۸ لاپەڕەی بە وەسفی ئەو ئاغا کوردە سەرف کردووە و زۆر شەخسییەتی دیکە... بۆیە تەئکید ئەکەم بۆ کوردستانی هەژار تەنیا کتێب شێعرێکی ئاسایی نییە و کەسێک ئەیەوێ کورد بناسێت ئەتوانێ بیخوێنتەوە بەو شەرتە کە لێی تێ بگات..

با کاردانەوە(ڕیئەکشن)ی پۆستەکان وەک فۆرواردەکانی بێ تکایە ئەوانە مە فۆرواردی ئەکەن پێش بردن ڕیئەکنیش دانن سپاس بۆ ئێوە🌻

"سروەی بەیانی" تۆ وەکوو سروەی بەیانانی بەهاری تۆ لە لەشما گیانی سووکی نادیاری بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری ڕەمزی ئینتیزاری *** تۆ جریوەی دارسانی جێ ژوانی بۆ هەسێرەی بەرزی ئاواتم سریوەی چەندە جوانی گیانەکەم جاران کە ئەتکوت پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوە چاوی شینت گۆمی مەندی پڕ لە ماسی زەرد و سووری بەر هەتاوە ئێستە بۆ وا شۆڕەبی برژانگی نەرمت دەوری داوە بۆ چی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
شاعیر✍: سوارە ئیلخانیزادە دەنگبێژ🎙 : ئالان فاتمی

نگرانی شما بە حق و کاملا بەجاست! اما در کشوری که بە تمام معنا مصداق حرف مشهور هراکلیتوس شدە «در یک رودخانه دو بار نمی‌توان شنا کرد.» چە انتظاری باید از مردمی داشت که تمام زحمات و تلاش شبانەروزی شان نە در جهت بنیادکردن زندگی مشترک یا رسیدن بە چیزهای آنچنان آرمانی است بلکه تنها می‌خواهند از گرسنگی نمیرند؟! و چقدر بیزارم از حرف و حدیث‌های پوشالی کسانی که با بی شرمی هر چه تمام تر پشت جمله «خدا بزرگ است» سعی در پنهان سازی اصل ماجرا دارند و در آخر سر صحبت من با ادمین محترم این کانال نیست بلکە با ریش سفیدانیست کە در جهت ترغیب جوانان بە تشکیل خانوادە گام برمیدارند در حالی که برایشان روشن است هیچ بستری برای ادامە و بقای خانوادە فراهم نیست و در چنان تاریکی عمیقی هم فراهم نخواهد شد... https://t.me/AlanFatemi

https://t.me/AlanFatemi/33 ئەم ئێوارە دیم لە کاناڵێکا ڕاپرسییەکیان(نظرسنجی) دانابوو لەسەر شێعری "تەمەن"ـی ئەحمەد موحەممەد نووسیبوویان هی کێیە ئەم شێعرە و چەن دانە شاعیریان دانابوو کە هەڵبژێرن شایەت باوڕ نەکەن وەلێ ئەمە گوزینەکانی بوون! قانع پیرمرد ولی دیوانە مرۆڤ هەر هەڵە ئەکات دەی کێشە نییە وەلێ کاکی خاوەن کاناڵ قیامەت نایەت ئەگەر پێش ئەوە سێرچێک بکەیت تۆ بەرپرسیاری لە هەر زانیارییەک کە لە کاناڵەکەتەوە ئەیدەی بە بەشداربووەکانت ئەمەم دانا بەو هیوایە ئیتر شێعری کەس نەکرێ بەناو کەسی دیکەوە و هەروەها هەژار موکریانیش بۆ زۆربوونی بەشداربووەکانتان نەکەن بە گۆرانیبێژ!