uz
Feedback
Alan Fatemi

Alan Fatemi

Kanalga Telegram’da o‘tish

ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganToif belgilanmagan
379
Obunachilar
+124 soatlar
+27 kunlar
+5430 kunlar
Postlar arxiv
باوڕ ئەکەن ڕۆژانێک هات ڕۆژانێک لفتی دا؟😂

دڵبەرا دڵ بێقەرارە چاوەکانم گریە بارە سینەکەم هەر داغدارە دڵبەرا دڵ بێ قەرارە یار یەکە غەم سەدهەزارە مورغی دڵ بۆت کەوتە داوە عەقڵ و هۆشی پێ نەماوە بۆیێ سەرتاپا سووتاوە دڵبەرا دڵ بێ قەرارە یار یەکە غەم سەدهەزارە دۆستان بۆم کەن دوعایە زامەکەی دڵ پڕ جەفایە قەت خەیاڵ ناکەم شفایە دڵبەرا دڵ بێ قەرارە جارێ ناپرسی لە حاڵم عاشقی نووری جەماڵم کەی دەبێ یاڕەب ویساڵم دڵبەرا دڵ بێ قەرارە؟ یار یەکە و غەم سەد هەزارە کەی دەبێ خۆت بێیە لامان دڵبەری شۆخی خەرامان تا بگا دەستم بە دامان دڵبەرا دڵ بێ قەرارە یار یەکە و غەم سەد هەزارە سافی بۆت بوو شێت و شەیدا دڵ بە دەرد و سەر بە سەودا ڕەحمێکی پێ بکە لە ڕێی خوا دڵبەرا دڵ بێ قەرارە یار یەکە و غەم سەد هەزارە #سافی_هیرانی https://t.me/AlanFatemi

دڵبەرا دڵ بێقەرارە.mp32.94 MB

لەسەر داواکاری ئێوە 🙏 نیگارە: نقاشی ڤێنووس،ڤنووس: اسم خدای زیبایی اساطیر یونانی خۆ: عرق جسم ئەسپاسی: یواشکی قوژبن: گوشە دارستان: جنگل چڕ: پر چیچک: لالە گوش، نرمە گوش گواره: گوشواره پەلەقاژێ: دست و پا زدن دیرۆک: تاریخ قۆش: شوم، نحس کرووتان: جَویندن، با دندان خرد کردن مەودا: فرصت خولکە: دقیقە گۆڕسان: گورستان ، قبرستان خانەخوێ: میزبان ستران: ترانە ، آهنگ شەڵاڵ: آغشتە هەستونست کردن: زمانی حین زندگی و مرگ، هستی و نیستی تەزولکە: تیر کشیدن اندام بە هنگام احساساتی شدن ، کرختی پەڕەوازە: پراکندە ئەفسونگەر: ساحر ، جادوگر چاخ: دوران ، زمان

"ئامانجی شێعری شاعیرێک بوون" پێم وا یەکێک لە جوانترین شتەکان بێت.. ڕای ئێوە چییە؟!

"فرمێسک و چاو" لە چاوانی ڕەشتر لە شەوگاری فیراق، کە نیگارەی بەتایبەتی خولقێندراوی ڤێنووسی خودای جوانییە، دوێنێ دیتم فرمێسکێکی وەک ئارەقەی کوڵمی تەڕی هەڵاڵەبرمەی لەش بە خۆ، بە سەر گۆنای "شێخان لە دین بەدەرکەرت" بە ئەسپایی هاتە خوارێ. لە قوژبنی چاوی گەمارۆ دراو بە دارستانی چڕی برژانگ، وێڵەفرمێسک تا گەییشت بە چیچکی گوێی بە گوارە، دەنگی گریە و پەلەقاژێی خەمێکی ئێستە لە دایکبووی "تازەنەفەس" لە ناو دڵما دەنگی دایەوە بە جارێ. لێ تۆ بڵێی... دیانەکانی دەمی دیرۆک، زیندەگانی پڕ لە قۆشی و دەردیسەریم ئەوەندە زوو بکروتێنن. مەودایەکی چەند خولکەیی بۆ دیدارت وە پێم نەدەن، هیواکانم بتۆرێنن.؟ لێ تۆ بڵێی... بە حەسرەتی سڕینەوەی ئەشکی گەرمت، ئاگر بەربێتە ئارەزووی دەستەکانم.؟ گۆڕسان ببێتە خانەخوێ و کپ بکات ئەو سترانانەی لە دوورەوە بۆم دەخوێندی و شەڵاڵی هەستونستی کات هەستەکانم.؟ لێ تۆ بڵێی... تەزولکەی نێو خەیاڵاتی پەڕەوازەم، جارێکیش لە دنیای واقێ، بە گەرمای هەناسەکانت، سێحری دەنگ و ئەفسونگەری چاوەکانت، ڕێبوارئاسا ببێت بە میوانی لەشم.؟ یا هەتا هەتایە گوڵم، ئازیزەکەم، ئەی جوانترین کچەکوردی چاخەکانی ماد تا ئێستەی کوردەواری، دەستم تاڵە تاڵەی قژت شانە ناکا و لێت بێ بەشم؟ خودای گەورە و چوکەکانی خولقێنەری فرمێسک و چاو، لە پەرجۆیەکی خودایی، من بە باڵانەمامەکەی دوورەوەڵات شادۆ بکەن، حەکیمانە ساڕێژ بکەم دەردەکانی. یا با بەس بێ هەسری چاوی هەڵۆیانەی، لە ژێر سەقفی برۆکانی. ✍️ ئالان فاتمی https://t.me/AlanFatemi

ئەو دووکەسە لایکیان کردووە کاناڵێک کە مەربووت بێت بە دەنگی من و نووسینی من ئێوە بڵێن چی ناو بنم دەی🙄 خلەمیتان خاسە؟

😂😂😂😂😂😂

کاکە عاجزانە لێت ئەپاڕمۆ ناو ئەو چەنێلتە بگۆڕە هەر ڕایێ نۆتیڤم بۆ تێ سەکتەیێ ڕێز لێ ئەدەم😐😂
کاکە عاجزانە لێت ئەپاڕمۆ ناو ئەو چەنێلتە بگۆڕە هەر ڕایێ نۆتیڤم بۆ تێ سەکتەیێ ڕێز لێ ئەدەم😐😂

هەموو شتێک جوانە لە تۆ وردە نیگا چاو و برۆ گێڕانەوەی بیرەوەریت باسی خۆشی و دەردەسەریت باسی دواڕۆژ باسی ناوماڵ باسی ناوی یەکەم مناڵ #پەشێو https://t.me/AlanFatemi

#هەستی_کاتی

Ovozli xabar00:55

تاعوون کەن ڕۆڵە ئێژی مناڵ ناوزەماوەنن بۆ پەیامی نەناسراوەکەتان سڕییەوە دوو چرکە دێر سینم کرد دوو چرکه

کاناڵی نازیلێ با ئەویشم بیر نەچێت 🙏🌻

سڵاو و ڕێز ئازیزانم هیوادارم باش بن سپاسی یەک بە یەکی ئەو کەسانە ئەکەم کە لە کاناڵەکانیان گۆرانییەکان یا نووسراوەکانی من دادەنێنەوە بڕوا بکەن ئەگەر تەک بە تەک سپاستان ناکەم هۆکارەکەی غروور نییە زۆر جار ئەدمینەکان ناناسم بۆم پەیدا نابن پیوییەکانیان لەم ماوەدا ئەم کاناڵانە پۆستەکانی منیان دانایەوە دەستی تەک بە تەکتان ماچ ئەکەم سپاس کە سەرنج و کاتتان ئەدەن بە کاناڵەکەی من 🙏🌻 کاناڵی ڕەشووبەشی کاکە شایان ئێستە گۆرانییەکەم بینی داینابوو کاناڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی مامۆستا کوردەوان کاناڵی سرووشتی شۆخە کاناڵەکەی تینا خاتوون کاناڵەکەی خاتوو دڵنیا کە ئێستە پۆستەکەم دییەوە کاناڵی هەوارگەی زریان کاناڵەکانی سانا کە ناوەکانیم بیر نین بەداخەوە کاناڵی ئێشبڕ و ... ئیتر ناوەکان لەوە زیاتر نایەنە فکرم ئەگەر نێوی کاناڵێکم بە جێ هێشت یا پۆستی کەسێکم نەدیوە بە گەورەیی خۆتان ببەخشن کۆڕەکەی چۆمی مەجیدخان و ئەندامەکانی تایبەتەن دادە ڕووناک کە هەموو کاتێک پاڵپشتی هونەر و ئەدەبیاتی کوردی بوون بمێنن بە شادمانی سپاس بۆ ئێوەی ئازیز🌻🙏 https://t.me/AlanFatemi

Repost from دڵنـیـا
«دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم،ڕۆحەکەم ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم،ڕۆحەکەم...»
بێخود
گۆرانی ئەم پۆستە🌱.
"خوێنەر:ئالان فاتمی"
"ژەنیار:ئاروین ئەداک"

فێر بن گوشاری مانەوە لە کەس مەکەن کەسێک بیەوێ بمێنێتەوە بەزۆریش ناچێت جا کە هیچ هۆکارێکت لە هەڵسوکەوتی خۆتدا شک نەبرد کە ئەوی پێ سارد بێتەوە و بڕیاری ڕۆییشتن بدات کێشەکە ئیتر تۆ نیت! ئەوەی لەناکاو سارد بێتەوە لەجێگەیەکی تر خەریکی خۆگەرمکردنەوەیە.! خۆتانی بۆ مەشڵەژێنن مرۆڤی #لاشی هەمزەمان یەکێک لە باوەشیە، دانەیەکی تر لەنێو دڵیە، کلک با ئەدات بۆ دەوروبەریشی.! کەرامەت و غرووری خۆتان فیدای ئینسانی بێشعوور مەکەن فارسەکان پەندێکی جوانیان هەیە ئەڵێن "کبوتر با کبوتر باز با باز / کند همجنس با همجنس پرواز" ئەرێ ئیتر هەرکەس ئەڕوات بۆلای لیاقەتی خۆی https://t.me/AlanFatemi

بەڕاستی پڕبەدڵ بیری خابگا و هاوڕێیانی ئەوێم کردووە 🙃

ببوورن ئاوا دەڵێم بەڵام لە جێگەیدا بەهۆی هەڵسوکەوتی #کەرانەی مرۆڤانی دەوروبەرمان وامان پێ دێ بەنسبەتی هەموو شتێک بێ هەڵوێستی هەڵبژێرین ئیتر من ماندوو بووم بەڕاستی لەوەی کە هێندە خەفەت بخۆم بۆ قوڕبەسەری و ئەحمەقیتان وەڵا کاکە نیشتمان شەرەفە، بەزۆر ناکرێتە بەر هەر بێشەرەفێک بڕۆن هەر ئاوا بەکوێری ژیان بکەن... https://t.me/AlanFatemi

حەسەن_زیرەک_و_عەدنان_کەریم_دوو_چەشن_دڵداری_.mp37.10 MB