Alan Sound🎙️
الذهاب إلى القناة على Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
546
المشتركون
-124 ساعات
+107 أيام
+4530 أيام
أرشيف المشاركات
546
لە یارەوە
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ نیهانییا
لەگەڵ شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام
بەرامەکەی گوڵاوی باخی نامەکەی
کە ئاوی زیندەگانییە
شەڕابی کامەرانییە
گوڵی هیوای ژیانەوە
گوڵی هیوام
چ نامەیێ؟
چ پەنجەیێ؟ چ خامەیێ؟
ئەوەندە دڵ دەکاتەوە؟
خەفەت لە بیر ئەباتەوە
ئەخاتە ناخی گیانەوە
تەزووی بەتام؟
لە یارەوە
لە شۆخ و شەنگی پارەوە
لە ڕازی پڕ نیهانییا
لەگەڵ شنەی بەیانییا
پەیام لە یاری جوانەوە
گەیشتە لام
✍️ ئەحمەد هەردی
546
بەڕێزێک هاتووە ئەڵێ ئەی بیجاڕ زوور ببوورن ناو شارەکانم لە بیر چوو فەرموون:
546
لە کۆتاییدا وەک ئەدمینی کاناڵی ئۆتاقچە وتی خودا دەستتێوەردان ناکات خودا هەم خودای گورگەکانە هەم خودای پەزەکان ئاخری دێتەوە سەر ئەوە کامیان زیاتر هەوڵ بدات بۆ بەقا و بەدڵنیاییەوە نزای ئەوە گیرایە لای خوا نەک مەزڵوومی پەزەکان....
بیهێنینە سەر ژیانی ئێمەی مرۆڤ دەبێ بزانین نزا و پاڕانەوە و تەوەکول تەوجیھی تەمەڵی نین ئەگەرچی بەسوودن بەڵام لە دوای عەمەڵ! ئەگەر پارە و سامانە، ئەگەر دەرس و خوێندنە، ئەگەر وەرزش و سەلامەتییە یان هەر شتێکی دی بەبێ حەرەکەت بێ بەرەکەتە ئەگەرچی چارەنووس و تەقدیر هەن و بەشێکی هەرە گرینگی ژیانی ئینسان پێی دەبەسترێتەوە بەڵام یەکجار ئاوایش جەبەر بەسەر دنیادا حاکم نییە بە ئەندازەی کۆششمان تۆشەمان پڕ ئەبێت بەتەنها دوعا و دەستەدامانی خوا بوون فەقەت تەوەهومێکە و هیچی تر ڕەنجە کە گەنج دەدات نە لە چاوەڕوانی موعجیزەدا دانیشتن...
هەرمان بن🌻
https://t.me/AlanFatemi
546
Repost from N/a
ئەم کورتە چیرۆکە فێرمان دەکات کە هەموو کەس لە ڕوانگەی خۆیەوە مافی ژیان و مانەوەی هەیە، وە خودا لەلای هەمووانە بەڵام بەپێی پێویستی خۆیانه.
گورگ برسییە و منداڵانی، پەزیش دەترسێت ببێتە نێچیر و منداڵانی هەردووکیان لە شەڕی ژیاندا تاوانبار نین.
خوداش چارەسەر ناکات، بەڵکو هەر کەس بە توانای خۆی ڕێگای خۆی دەدۆزێتەوە..
لە کۆتاییدا، چیرۆکەکە تەنها لایەنێکی ڕاست نییە؛ ژیان شەڕێکی هەمیشەییە بۆ مانەوە، و خودا ڕێگای هەمووان دادەڕێژێت بەڵام دەستتێوەری ناکات. ئێمەش وەک بینەر دەبێت ڕێز لە هەوڵی ژیانی هەموو بوونەوەرێک بنێین.
546
گورگ بە خوای وت خوایە گیان یارمەتیم بدە ئەمڕۆ چەن دانە پەز بکەم بە نێچیر(شکار کردن). بێچووەکانم زۆر برسین ئەگەر خواردنیان بۆ نەبم ئەمرن!
پەزیش بە خوای وت خوایە گیان یارمەتیم بدە نەبمە نێچیری گورگ و بتوانم بە سڵامەتی بچمەوە لای بێچووەکانم ئەگەر شیریان پێ نەدەم تیا ئەچن!
بەرداشتی ئێوە لەم کورتە چیرۆکە چییە؟!
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
546
لێرەوە خۆم بە هاوخەمی بنەماڵە داغدارەکانی سنە ئەزانم
لە خوا تەمەننای سەبووریم هەیە بۆ هەموویان 🙏🖤
546
سنە کورسانەکەی باوان هەتا مردن باوانە ئەگەر باس لە خەمە گەورەکەشی نەکەم بە پۆست یان ئێستۆری ئینستاگرام هیچ گۆڕانکارییەک لەو ئەوینەدا کە بە نسبەتی سنە هەسم درووست نابێت دوژمنانە مەڕواننە شارە جوانەکانی دیکەی کوردستان کە شاری خۆتان نین لە ڕاستیدا زۆر دێر هەواڵەکەم بینی و تەنانەت لە هاوڕێیانی سنە چەن کەسێکم دی لە یادداشتی ئینستاگرام قەلبی ڕەشیان دانابوو هەر هێشتا نەمزانیبوو چی ڕووی داوه تا دوای دوو ڕۆژ لە بەسەر چوونی هەواڵەکە گوزەرا بۆیە هیچم دانەنا دەنا بۆ من مەریوان و سنە و کرماشان و ئیلام و مهاباد و ... هیچ جیاوازییەکی نییە هەموویان سۆمای چاوی منن ئێوەش ئەوەندە بێ ئێنساف مەبن...
546
گۆرانی گلەیی بێت لەسەر ئاوازی کاک سامان عومەر دەقی شێعرەکەی ئەمەیە کەسێک زانی هی کێیە پێمان بڵێ با ناوی نووسەر ون نەبێت سپاس🙏
بڕوام نەبوو ڕۆژێ دادێ تۆش ئەبیت بە یادگاری
ئەبیت بە قوڵپێ فرمێسک و لە چاوانما ئەباری
بڕوا ناکەم تۆ دڵت بێ وەڵامم نەدەیتەوە
ئەمە دوایین بڕیارت بێ و من لەبیر خۆت بەیتەوە
گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی
نامەیەکت نەگەیی، هەواڵێکت نەگەیی
تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی
بەرلەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟
ئەمشەو تەمەن لە چاوانما وەکو مۆم ئەتوێتەوە
ئەو ڕۆژانەی کە گریاوم، هەمووم لێت ئەوێتەوە
گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی
نامەیەکت نەگەیی،هەواڵێکت نەگەیی
نووسەر: ؟
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
546
تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی
بەرلەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟
ئەمشەو تەمەن لە چاوانما وەکو مۆم ئەتوێتەوە
ئەو ڕۆژانەی کە گریاوم، هەمووم لێت ئەوێتەوە
گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی
نامەیەکت نەگەیی،هەواڵێکت نەگەیی
دەنگبێژ🎙️: ئالان فاتمی
546
نازانم تا چەند ڕاسە بەڵام شتێکی وەهام بیستووە ئەڵێن
مامۆستا هەژار موکریانی فەرموویانە:
منم هێمن، باشترین شاعیری کوردستان
بەو شەرتەی کە خۆم شێعرەکانی خۆم نەخوێنمەوە.!
بۆ ئێسباتی ئەم قسەیە ئەم پۆستەی کاناڵی هانی سەیر بکەن!
گەورەترین هونەرمەندانی کوردستان خوێندویانە کە نیشان لە بە قووەت بوونی شێعرەکە ئەدات و مامۆستا هێمن داهێنەری شێعرەکە خۆی چۆن خوێندویە.!😊
