5 109
订阅者
+524 小时
+207 天
+5730 天
数据加载中...
标签云
无数据
有任何问题?请刷新页面或联系我们的客服。
进出提及
---
---
---
---
---
---
吸引订阅者
九月 '26
九月 '26
+24
在1个频道中
八月 '26
+107
在1个频道中
Get PRO
七月 '26
+42
在1个频道中
Get PRO
六月 '26
+42
在2个频道中
Get PRO
五月 '26
+14
在1个频道中
Get PRO
四月 '26
+29
在0个频道中
Get PRO
三月 '26
+86
在0个频道中
Get PRO
二月 '26
+54
在1个频道中
Get PRO
一月 '26
+84
在2个频道中
Get PRO
十二月 '25
+36
在1个频道中
Get PRO
十一月 '25
+53
在1个频道中
Get PRO
十月 '25
+114
在1个频道中
Get PRO
九月 '25
+85
在0个频道中
Get PRO
八月 '25
+42
在0个频道中
Get PRO
七月 '25
+119
在0个频道中
Get PRO
六月 '25
+124
在0个频道中
Get PRO
五月 '25
+78
在0个频道中
Get PRO
四月 '25
+44
在1个频道中
Get PRO
三月 '25
+71
在0个频道中
Get PRO
二月 '25
+96
在0个频道中
Get PRO
一月 '25
+203
在1个频道中
Get PRO
十二月 '24
+569
在0个频道中
Get PRO
十一月 '24
+220
在0个频道中
Get PRO
十月 '24
+424
在0个频道中
Get PRO
九月 '24
+241
在0个频道中
Get PRO
八月 '24
+176
在0个频道中
Get PRO
七月 '24
+172
在0个频道中
Get PRO
六月 '24
+177
在1个频道中
Get PRO
五月 '24
+221
在0个频道中
Get PRO
四月 '24
+432
在0个频道中
Get PRO
三月 '24
+315
在0个频道中
Get PRO
二月 '24
+223
在0个频道中
Get PRO
一月 '24
+138
在0个频道中
Get PRO
十二月 '23
+196
在1个频道中
Get PRO
十一月 '23
+61
在0个频道中
Get PRO
十月 '23
+326
在0个频道中
Get PRO
九月 '23
+55
在0个频道中
Get PRO
八月 '23
+49
在0个频道中
Get PRO
七月 '23
+37
在0个频道中
Get PRO
六月 '23
+29
在0个频道中
Get PRO
五月 '23
+34
在0个频道中
Get PRO
四月 '23
+56
在0个频道中
Get PRO
三月 '23
+65
在0个频道中
Get PRO
二月 '23
+3 427
在0个频道中
| 日期 | 订阅者增长 | 提及 | 频道 | |
| 05 九月 | 0 | |||
| 04 九月 | +6 | |||
| 03 九月 | +4 | |||
| 02 九月 | +4 | |||
| 01 九月 | +10 |
频道帖子
🔻وەزارەتی رۆشنبیری نمایشی شانۆیی پیانۆی لە هەولێر راگرت
" دیكۆری نمایشەكەی لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر كۆبكەنەوە و بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی"
درەو:
🔹سەبارەت بە بڕیارەكەی وەزارەتی رۆشنبیری
رەحمان غەریب
دامەزراوەكانمان وەك دورگەی لە یەكتر دوور، وەك كانتۆنی لێكترازاو، پەیوەندییان پێكەوە نەك لاوازە بەڵكوو بڕیارەكانیان بوون بە فاكتەری تۆخكردنی روحی ناوچگەری و زۆنگچێتی برەودان بە دابەشبوونی كۆمەڵایەتی و كەلتووری.
ئەم دامەزراوانەمان بە شێوەیەك داڕزاوە، توشی شۆك نابم كە ئەم دابەشبوونە یەخەی ئازادی جوڵەی فەرهەنگ و هونەری شارێك بۆ ئەویتر بگرێت، سروشتی حوكمڕانی و جەمسەرگیری سیاسی و عەقڵی حوكمڕانی كوورتبین و بلۆك، ئەوەمان پێدەڵێت.
ئاگاداركردنەوەی تیمی شانۆیی پیانۆ لەلایەن بریكاری وەزارەتی رۆشنبیری، كە دیكۆری نمایشەكەی لە هۆڵی رۆشنبیری هەولێر كۆبكەنەوە و بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی، وەك ستافی پیانۆ دەیگێڕنەوە: سزایەك بووە لەپای ئەوەی ناوی وەزارەتەكەیان لە شوێنی نەگونجاوی ریكلام و دەعوەتنامەی شانۆییەكە دانراوە.
رێگە نەدان بە نمایشكردنی شانۆیی (پیانۆ) نوسین و دەرهێنانی هونەمەند شوان كریم، پەیوەندی بە هەڵەیكی تەكنیكی و رێكخستن نییە كە دواتر راستكراوەتەوە، درەئەنجامی سیاسەتێكە نیشتمانەكەمانی بە ئاسۆیی و ستوونی دابەشكردووە، ئەمە رۆژانە بەرماندەكەوێت و هەستی پێدەكەین، ئازارمان دەدات و پێمان دەڵێت: نە وەزارەت و نە دەوار و نە رەشماڵێكی نیشتمانی هەیە لە سایەیدا فەهەنگی رەنگینمان كۆبكاتەوە.
راگرتنی نمایش گەورەترین سزایە و ناكرێت دوای رەزامەندی ئوسوڵی (بەهەڵەكەشەوە كە زۆر ئاسان لائەبرا) رابگیرێت، چەندین لێڤڵی سووكتر لە هەڵوێست هەبوو وەزارەت بیگرێ، خێر پەڕینەوە بۆ توندترین؟
ئەمەی كردوویانە دەموچاوێكی ناشرینی دووكەرتكردنی حزبیی وەزارەتەكانی هەرێم لە بریی شانۆگەرییەكە، نمایش دەكرێت. دەموچاوێكە لەبری خۆنمایشكردن دەبوا شەرم لە خۆی بكات.
| 2 | 没有文字... | 343 |
| 3 | دۆناڵد ترەمپ:
🔻 لە هەموو جوڵەیەكی ئێران ئاگادارین و رەنگە زۆر بەمزوانە لە شاخی كوڵەنگ بدەین
درەو:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی، ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئێمە رێگریمان لێکردوون لەوەی ببنە خاوەنی، رەنگە زۆر بەمزوانە لە شاخی كوڵەنگ (Pickaxe) بدەین، ئەگەر ھەرشتێک لەوێ رووبدات، هەموو دەزانن، ئێمە لە بواری ئاسمانی لە پێشەنگداین.
ترەمپ وتیشی، لە هەموو جوڵەیەكی ئێران ئاگادارین و بە توندی لێیان دەدەین، من ئەوەی لەگەڵ ئێراندا دەگوزەرێت بە ململانێی سەربازی ناودەبەم، چونکە ئەوان نەیارێکی بچووکن بۆ لەچاو ئێمەدا.
جەختیشكرد، کەشتی زۆر بەناو گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن و هیچ مینێک لەو گەرووەدا نییەو گەرووی هورمزمان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ كردووە. | 370 |
| 4 | 没有文字... | 255 |
| 5 | 🔻 هەرێمی کوردستان لە پاڵ دامەزراوە هەڵوەشاوەو کاربەڕێکەرەکاندا
🔻 ئەنجومەنی پارێزگاکان، حکومەت، ناچالاکی پەرلەمان و دامەزراوە چاودێرییەکان
شیكاری: درەو
🔹 ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە 90 کورسی پێکهاتبوو (سلێمانی 32 کورسی، هەولێر 30 و دهۆک 28) کورسی، لە 30 نیسانی 2014 بۆ دووەم جار، دواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو. لە 24ی 6ی 2018 کۆتایی بە تەمەنی یاسایی ئەنجومەنەکان هات، بەڵام پەرلەمانی کوردستان تەمەنی ئەنجومەنەکانی درێژکردەوە تا ئەو کاتەی لە مانگی ئابی 2023 بە فەرمی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقەوە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنرانەوە.
🔹 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20/10/2024 بەڕێوەچوو، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە (22 مانگ) بەسەر ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنەدا تێپەڕیوە، تا ئێستا نە پەرلەمان چالاک کراوە، نە دەستەی سەرۆکایەتی و لیژنەکان پێکهێنراون، نە کابینەی نوێ متمانەی وەرگرتووە و نە یاسای بودجەش پەسەند کراوە.
🔹 بەپێی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم (ژمارە 1ی ساڵی 2019)، دەبوو لە ماوەی 30 ڕۆژی دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتاران سەرۆکی هەرێم هەڵبژێردرێت تاوەکو گەورەترین فراکسیۆن بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕابسپێرێت، بەڵام بەجێهێشتنی دانیشتنەکە بە کراوەیی، تەواوی پرۆسەکەی لە ڕێکارە یاسایی و پەیڕەوییەکان دابڕی.
🔹 حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای تەواو بوونی ماوەی یاسایی لە 10/7/2023 دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر تەمەنی کابینەکەدا، پەرلەمانی کوردستان ماوەکەی درێژ کردەوەو نزیکەی (38) مانگ بەسەر ئەو وادەیە تێپەڕیوەو کابینەی نۆیەم بەردەوامە لە کارەکانی.
🔹 دەستەی دەسپاکی ماوەی یاسایی سەرۆکەکەی لە نیسانی 2018ەوە کۆتایی هاتووە. دیوانی چاودێریی دارایی لە ئایاری 2023ەوە بەهۆی خانەنشینبوونی سەرۆکەکەی، بەبێ سەرۆک ماوەتەوە. دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە تەممووزی 2025دا ماوەی یاسایی سەرۆکەکەی بە فەرمی بەسەرچووە. دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە ئازاری 2025ەوە سەرۆکەکەی خانەنشین بووە و دامەزراوەکە بە وەکالەت بەڕێوە دەچێت.
https://drawmedia.net/news/kurdistan/19136-heremi-kwrdstan-le-pal-damezrawe-helweshawew-karberekerekanda | 255 |
| 6 | 没有文字... | 271 |
| 7 | كەنالێكی سعودی:
🔻 مەزڵوم عەبدی لە دیمەشقەوە سەرپەرشتی دۆسیەی كوردو بەدواداچوون بۆ چەسپاندنی مافەكانی دەكات لە دەستوری سوریادا
" دواى چارەسەركردنی كێشەكان؛ حەسەكە بەجێدەهێڵێت و لە دیمەشق نیشتەجێی دەبێت"
درەو:
كەناڵی "الحدث"ی سعودی لە زاری سەرچاویەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی پێشووی هێزەكانی سوریاری دیموكرات كە پۆستی راوێژكاری لە سەرۆكایەتی كۆماری سوریا وەرگرتووە، ئەركەكانی تایبەتە تەنها بە ئیدارەدانی دۆسیەی کورد لە ناوەوەو دەرەوەی سوریاو بەدواداچوون بۆ کاری ئەو لیژنە دەستوری و یاساییانە دەکات کە دواتر پێکدەهێنرێن و تاوتوێی دانپێدانانی دەستوری بە پێکهاتەی کورد لە وڵاتدا دەكات، لەگەڵ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە کوردییەکانی دەرەوەی سوریا.
بەوتەی سەرچاوەكە، چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا عەبدی لە دیمەشق نیشەجێبێت، دوای چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی لە سەر زەمین، کە پەیوەندیدارن بە گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکان بۆ شارەکانیان و رادەستكردنی ئەو چەكە قورسانەی لە دەستی هەسەدە ماونەتەوە. | 270 |
| 8 | مەسعود بارزانی: برا گەورەی بنەماڵەكەمان بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد
درەو:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:
- بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
- خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو. | 273 |
| 9 | 没有文字... | 264 |
| 10 | 没有文字... | 290 |
| 11 | 没有文字... | 285 |
| 12 | مەسعود پزشكیان:
🔻بەخودا هیچ شایستەیەكی فەرمانبەران كەمناكرێتەوە بەڵكو هاوكاریشیان دەكرێت
🔻دوژمنان لەڕێی جەنگ و گەمارۆدان و سزاكانەوە دەیانەوێت دووبەرەکی و ئاژاوە بنێنەوە ئێمەش بە یەکێتی و تەبایی بەرنامەکانیان پووچەڵ دەکەینەوە
درەو:
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، دوژمنان لەڕێی جەنگ و گەمارۆدان و سزاكانەوە دەیانەوێت دووبەرەکی و ئاشوب و ئاژاوە بنێنەوە، ئێمەش بە یەکێتی و تەبایی بەرنامەکانی ئەوان پووچەڵ دەکەینەوە، ئەمەش بە هاوئاهەنگی و هاوکاری دەبێت، واتە دڵگرانی و نیگەرانی هەموو خەڵک، نیگەرانی منیشە، بە خودا هیچ شایستەیەك یان زیادەیەكی فەرمانبەر کەم ناکەینەوە، بەڵکوهاوکارییشيان پێشكەش دەكرێت. | 291 |
| 13 | 没有文字... | 275 |
| 14 | مەزڵوم عەبدی:
🔻پرۆسەیەک لە ئارادایە ئەنجامی ئەرێنی بۆ گەلەکەمان دەبێت؛ بە تێپەڕبوونی کات سوودەکانی دەبینین
🔻کاتێک دەڵێین بەشداری لەم دەوڵەتەدا دەکەین؛ بەو مانایەیە کە لە ناوچەکەی خۆماندا بە ناوی دەوڵەتەوە خۆمان بەڕێوە دەبەین
🔻گەلی کورد لە چوارچێوەیەکی یاساییداو بە ناسنامەی خۆیەوە بەشداری لەم دەوڵەتە نوێیەدا دەکات
درەو:
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات و راوێژکار لە سەرۆکایەتی کۆماری سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی " İlke TV " توركی دەڵێت، ئێمە دەچینە قۆناغێکی نوێوە، پێشوازیش لە رەخنەکان دەکەین، هەڵەیە بوترێت ئێمە تەسلیم بووین، هەروەک چۆن هەڵەیە بڵێین دەوڵەتمان شکستپێهێناوە، ئەمە پرۆسەیەکە هەم سوودی بۆ گەلی کورد و هەم بۆ دەوڵەتی سوریا هەیە.
دەتوانم ئەمە بڵێم، پرۆسەیەک لە ئارادایە کە هەموان دەتوانن قبووڵی بکەن، بۆ هەمووان باش دەبێت و ئەنجامی ئەرێنی بۆ گەلەکەمان دەبێت، بە تێپەڕبوونی کات سوودەکانی دەبینین و هەمان سوودیشی بۆ دەوڵەتی سوریاش دەبێت.
مەزڵوم عەبدی وتیشی، داواکاری ئێمە یان داواکارییەکانی گەلەکەمان بێگومان زۆرتر بوون، لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا ژیانێکی جیاوازمان بەڕێوە بردو سیستەمێکی تایبەتمان هێنایە ئاراوە؛ بەپێوە بووین و پێگەیەکی سیاسیی تایبەتمان هەبوو، بڕیارەکانی خۆمان خۆمان دەماندان، لە هەموو بوارەکاندا، ئابوری، سیاست، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، بوارەکانی سەربازی و ئاسایش، خۆمان بڕیارمان دەدا.
بەڵام ئەوە دۆخێکی کاتی بوو، ئێستا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە خاوەنی پێگەیەکی بڕواپێکراو و بەهێز بین لەناو سوریادا، بڕوام وایە بە بەراورد بە سەردەمی رژێمی بەعس، دەتوانین بڵێین ئەمە پێشکەوتنێکی نوێیە بۆ گەلی کورد، بناغەیەکی نوێی داڕشتووە کە گەلی کورد دەتوانێت لەسەر ئەم بناغەیە بوون و ئازادیی خۆی بنیاد بنێتەوە.
بەر لە هەر شتێک، گەلی کورد لە چوارچێوەیەکی یاساییدا و بە ناسنامەی خۆیەوە بەشداری لەم دەوڵەتە نوێیەدا دەکات، ئەمە دەستکەوت و سەرکەوتنێکی گەورەیە، کاتێک دەڵێین بەشداری لەم دەوڵەتەدا دەکەین، بەو مانایەیە کە لە ناوچەکەی خۆماندا بە ناوی دەوڵەتەوە خۆمان بەڕێوە دەبەین؛ کارگێڕی و کاروباری سەربازی بە ناوی دەوڵەت و وەک بەشێک لە دەوڵەت لە ناوچەی خۆماندا جێبەجێ دەکەین، پرۆسەی تێکەڵبوونەوەش لەسەر ئەم بنەمایانە داڕێژراوە.
بێگومان هێشتا کاری زۆرمان لەپێشە، ئەمە دەستپێکێکی نوێ و بەهێزە بۆ ئێمە، بناغەیەک دانراوە و لەسەر ئەم بناغەیە پاشەڕۆژێکی باشتر و بەهێزتر بۆ گەلەکەمان دابین دەکەین. | 276 |
| 15 | 没有文字... | 279 |
| 16 | ئاژانسی فارس:
🔻هێرشێكی موشەكی كرایە سەر ئامانجەكانی ئەمریكا لە باكوری ئوردون، هاوكات سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان لە ئێران دەڵێن، هێرشەكە لە شارە ئەسفەهانەوە ئەنجامدراوە. | 271 |
| 17 | 没有文字... | 295 |
| 18 | سوپای ئێران:
🔻لە ئامانجەكانی دوژمن روخاندنی رژێم و دابەشكردنی ئێران بوو بەڵام شكستیهێنا
🔻 هەرکاتێک هەست بە مەترسی بکەین ئۆپراسیۆنی پێشوەختە ئەنجام دەدەین
درەو:
سوپای ئێران دەڵێت، لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، هەرکاتێک هەست بە مەترسی بکەین ئۆپراسیۆنی پێشوەختە ئەنجام دەدەین.
عەمید محەمەد ئەکرەمینیا، وتەبێژی سوپای ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەربەخۆیی و سەربەرزیی وڵاتەکەمان بەندە بە بەرخۆدان و خۆڕاگری لە بەردەم دوژمنان، هەروەها بە پاراستنی یەکێتی ناوخۆیی.
وتیشی، دوژمن لە هێرشەکەیدا بۆ سەر ئێران 20 ئامانجی دەستنیشان کردبوو، لەوانە تێکشکاندنی توانا موشەکی و ئەتۆمییەکان، روخاندنی رژێم و بە دڵنیاییەوە دابەشکردنی ئێران؛ بەڵام لە بەدیهێنانی هەموو ئەم ئامانجانەدا شکستی هێنا.
وتەبێژی سوپای ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، دوژمن لەم جەنگەدا تووشی چەندین هەڵەی حیساباتی بووەوە، لەوانە: تێنەگەیشتنی دروست لە گەلی ئێران و درکنەکردنی دروستی توانای سەربازییەكانی ئێران و تێگەیشتنی هەڵە بۆ پێکهاتەی دەسەڵاتداریی رژێمەكەو پێشبینینەکردنی توانای ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز و هاوکارینەکردنی ناتۆ و هاوپەیمانێتییە رۆژئاواییەکان بۆ ئەمریکا لە جەنگ لە دژی ئێران.
جەختیشی کردەوە، دوژمن لە جەنگی ئیرادەکاندا لاوازە لە بەرامبەردا گەلی ئێران، لەبەر رۆشنایی بڕوا و رێنماییە ئاینییەکانی و ئیرادەی پۆڵاین و ئەزموونەکانی لە جەنگەکانی رابردوو، بە توانایەکی بەرزتر. | 310 |
| 19 | بەرزبوونەوەی سامانەكەی دۆناڵد ترەمپ لە 2026دا بۆ (6.3) ملیار دۆلار | 316 |
| 20 | 没有文字... | 321 |
