ch
Feedback
QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس

QANDIL PRESS|قەندیل‌پرێس

前往频道在 Telegram

کەناڵی هه واڵ - شرۆڤەی قەندیل پرێس رووداوەکانی کوردستان و ناوچەکە وەک خۆی بۆ ئێوە دەگوازێتەوە ڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک بژاردەی یەکەمی قەندیل پرێس دەبێت ارتباط با ادمین : @qandilpress

显示更多
4 651
订阅者
无数据24 小时
-207
-1 10130
帖子存档
🔻 سەوڵاوا؛ کوژرانی سام حەسەنی منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و برینداربوونی باوکی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران 🔹لە درێژەی تاوانە سیستماتیکییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا، منداڵێکی ١٥ ساڵەی کورد بە ناوی سام حەسەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا و ئەحمەد حەسەنی باوکیشی بە سەختی بریندار بووە. 🔹 بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٩ی جولای ٢٠٢٦) هێزەکانی هەنگی سنووریی جێگیر لە گوندی «دەرەکێ» سەر بە شاری سەوڵاوا، ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەک لە خەڵکی ئەم گوندەیان بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دایە بەر دەستڕێژی گوللە. سام حەسەنی لە بەشی سەریەوە پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و باوکیشی لە بەشی ڕانەوە بە سەختی بریندار بووە. 🔹 ئەم بنەماڵەیە دوای تەواوبوونی ڕۆژێکی کاری لە باخی گێلاسی خۆیان، لە کاتی گەڕانەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بوون کە لەناکاو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرانە ئامانجی دەستڕێژی گوللە.

🔻 سەوڵاوا؛ کوژرانی سام حەسەنی منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و برینداربوونی باوکی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران 🔹لە درێژەی
🔻 سەوڵاوا؛ کوژرانی سام حەسەنی منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و برینداربوونی باوکی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران 🔹لە درێژەی تاوانە سیستماتیکییەکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستاندا، منداڵێکی ١٥ ساڵەی کورد بە ناوی سام حەسەنی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا و ئەحمەد حەسەنی باوکیشی بە سەختی بریندار بووە. 🔹 بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی پێنجشەممە ١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ (٩ی جولای ٢٠٢٦) هێزەکانی هەنگی سنووریی جێگیر لە گوندی «دەرەکێ» سەر بە شاری سەوڵاوا، ئۆتۆمبێلی بنەماڵەیەک لە خەڵکی ئەم گوندەیان بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دایە بەر دەستڕێژی گوللە. سام حەسەنی لە بەشی سەریەوە پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە و باوکیشی لە بەشی ڕانەوە بە سەختی بریندار بووە. 🔹 ئەم بنەماڵەیە دوای تەواوبوونی ڕۆژێکی کاری لە باخی گێلاسی خۆیان، لە کاتی گەڕانەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بوون کە لەناکاو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کرانە ئامانجی دەستڕێژی گوللە.

🔻 فوری/ آکسیوس و العربیه به نقل از منابع خود می گویند امریکا امشب تاکنون حمله ای را به خاک ایران انجام نداده است 🔹 ممکن است
🔻 فوری/ آکسیوس و العربیه به نقل از منابع خود می گویند امریکا امشب تاکنون حمله ای را به خاک ایران انجام نداده است 🔹 ممکن است حملات توسط کشور ثالثی انجام شده باشد یا صدای شلیک موشک های ضد کشتی ایرانی به سمت اهدافی در دریا باشد.

🔻 بەپەلە/ ڕاپۆرتە نافەرمییەکان باسە لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئێران دەکەن
🔻 بەپەلە/ ڕاپۆرتە نافەرمییەکان باسە لە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ئێران دەکەن

  🔻 سوهراب ره‌حمه‌تی: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە سەبارەت بە خەباتی درێژخایەنی نەتەوەی کورد و ڕای شەخسیم لەبارەی دۆزی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کراوە، پێویست دەزانم سەرەتا ئاماژە بەوە بکەم کە  باوەڕی قوڵم بە "سەروەری سیاسی"  نەتەوەکەم هەیە و ئەو باوەڕە لە  خوێندنەوەی مێژووی خەباتی ئەو نەتەوەیە، هەزینە و قوربانی زۆر و زەوەندی مرۆیی، مادی و مەعنەوی و سیاسەتەکانی هەردوو ڕژێمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی - زەینییەتی چەواشەکاری ناسیونالیسمی حاکم-  لە ئێران سەرچاوە دەگرێت. ئەگەر ڕەخنەیەکم هەبێت، ئەو ڕەخنەیە پێش هەموو لایەنێک ئاراستەی هەموو تاک، ڕێکخراو و حیزبێکی سیاسی کوردییە کە، سەرەڕای ئەو مێژووە پڕ لە قوربانی و سەرکوتە وا ئاماژەتان پێکرد، ئاسۆیەک و دوورەدیمەنێکی روون بۆ نەتەوەکەی نەبینێ. بە باوەڕی من، هەر جیهانبینییەک کە پرسی نەتەوە و سەروەریی سیاسی لە پلەی دووەم دادەنێت، جا ئایدیۆلۆژیی ئایینی بێت، چینایەتی/مارکسیستی بێت یان تەنانەت دونیابینی لیبراڵیستی بێ کە بە ئەسپایی بە سەر مێژوویەک لە خوێن و قوربانیدان بۆ سەروەری هەنگاو هەڵێنێتەوە، جێی ڕەخنە و تێڕامانی جیددییە لە فەلسەفەی وجوودیی ئەو هزرە. لەوانەیە ئەو قسەیە زۆر ڕەق بێ و خۆی لە خۆیدا جۆرێک ئیدۆلۆژی بەرچاوتەنگی ناسیونالیسمی کوردی لێ وێنا بکرێ بەڵام بەراستی، نەتەوەیەک کە هێشتا نەبۆتە خاوەن سەروەریی سیاسیی خۆی، ئاڵا و وڵاتی نییە، ئەگەر ئەولەویەت بە بیرۆکەیەک بدات کە لە دەرەوەی چارەنووسی خۆی و لەو پەڕی مەکان و زەمانی نیشتمانەکەی، بۆی داڕێژراون، چۆن دەتوانێ شوێنی شیاوی خۆی لە نێوان نەتەوەکانی جیهان بدۆزێتەوە. لەبەر ئەوە، ڕەخنەی بنەڕەتی من ئەوەیە کە بەشێک لە بزووتنەوەی سیاسیی کورد، لە رابردوو و ئێستا دا، لە جیاتی ئەوەی هێز و توانای مرۆیی نەتەوەکەی بخاتە خزمەتی ئامانجی نەتەوەیی، لە ژێر کاریگەریی ئایدیۆلۆژی و پڕۆژە سیاسییەکانی دیکەدا بەشی گرنگێک لەو توانایەی لەدەست داوە و کردوویەتە سووتمای سیاسەتێکی سەقەت و نامۆ لە کۆمەڵگەی کوردی و لە زۆر قۆناغدا بووەتە هۆی دروستبوونی دووبەرەکیی ناوخۆیی و بۆتە ئامرازێک بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی دەسەڵاتە دژبەرەکانمان. کەواتە، باوەڕم وایە نەتەوەی کورد، وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە، مافی ئەوەی هەیە خۆی پێناسە بکات و چارەنووسی خۆی دیاری بکات. دیارە کە سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی ئاسمیلەکردن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی لەلایەن دەسەڵاتەکانی ئێرانەوە، کورد خاوەنی زمان، فەرهەنگ، مێژوو، جوگرافیا و گرینگتر لە هەموویان، خاوەنی خواست و ویستی سیاسییە. لە لایەکی دیکەوە، ئەزموونی مێژوویی ئێران نیشانی داوە کە زۆرێک لە هێزە سیاسییەکانی ناوەند، تەنانەت ئەوانەش کە خۆیان بە ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی دەزانن یا تەنانەت ئازادیخوازە پەراوێزخراوەکانی نەتەوەی حاکم، لە پرسی ناسینی مافە نەتەوەییەکانی دیکە هاوبیرن و هاوشێوەی کۆماری ئیسلامی بیر دەکەنەوە و وەک ئەوە وایە لە مەرجەعێکەوە ئیلهام و لە بەریانێکەوە ئاویان بۆ بردرابێتەوە. ئەمە دەرئەنجامی چەمکی دەوڵەت-نەتەوەی یەکدەنگ و سیاسەتی درێژخایەنی ئاسمیلەکردنە، نەک تەنها ئەنجامی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی. لە کۆتاییدا، پێم وایە مافی دیاریکردنی چارەنووس، کە لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیدا ناسراوە، دەتوانێ وەک بناغەیەکی ستراتیژیی و درێژخایەنی هێزە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێداگری لەسەر بکرێ. بەڵام لە بارودۆخی ئێستادا و بە مەبەستی تێچوو و قوربانی کەمتر لە بەرامبەر ئەو زەینییەتە دوگم و تووندئاژۆیەدا، هەوڵدان بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی فیدراڵ، بەمەرجێک لە سەر بنەمای ناساندنی ئێران وەک وڵاتێکی فرەنەتەوە، دیاریکردنی سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانیتر و ناساندنی کورد وەک یەکەیەکی سیاسیی دەتوانێت هەنگاوێکی پراگماتیکی بەرەو ئامانجی درێژخایەن بێت. بە پێچەوانەوە، ئەو ستراتیژییانەی کە ئامانجیان تەنها دیموکراتیزەکردنی ئێران و خۆتواندنەوە لە کلتووری نەتەوەی سەردەست دا (ادغام و خۆ ئینتیگرەکردن) بێ ئەوەی چارەسەری پرسی نەتەوەیی  تێدا بێت، لە ڕوانگەی منەوە ناتوانن وەڵامدەرەوەی خواستی سیاسیی نەتەوەی کورد بن. لە ئەنجامدا، سەرکەوتنی هەر پڕۆژەیەکی نەتەوەیی، پێش هەر شتێک، پەیوەستە بە ئیرادە، ڕێکخراوبوون، ئورگانیزەکردن، پەروەردەکردنی کۆمەڵگە و بەردەوامی خەباتی خاوەن ویستی سیاسیی ئەو نەتەوەیەیە. لەتەک ئەوەشدا کە یاسای نێودەوڵەتی چوارچێوەیەکی یاسایی بێ گەرەنتی و ناڕوونی بۆ ئەو دۆزە سیاسییە (مافی دیاریکردنی چارەنووس) دابین کردووە، بەڵام ئەوەی کە هیچ یاسایەک ناتوانێت شوێنی ئیرادە و خەباتی نەتەوەیی و خاوەن ماف بگرێتەوە، ئەسڵێکی بنەڕەتیە لە خەباتی ڕزگاریخوازی ئەو نەتەوانەی کە دەیانهەوێ خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاریبکەن و بنووسنەوە.

*   پێویستە وێنەیەکی روون و ئاشکرا لەو تۆمەتانەی وا ئاراستەی داوالێکراوان کراوە، بەدەستەوە بدرێ یا ئەو روداوەنەی کە بوونەتە هۆی ئەوەی داواکارییەکە پێشکەش کراوە(ئەو خاڵەش نێزامێکی نادێموکراتیک دەتوانێ بە شێوەیەکی فورمالیتە دروستی بکا) *  ئەو ماددە یاساییەی کە وڵاتی داواکار پشتی پێدەبەستێ بۆ ئەو تاوانەی کە داواکراوانی پێ تۆمەتبار کردووە( لێرەدا  کۆماری ئیسلامی ئێران هەر شێوە چالاکییەکی مافی مرۆیی بە دژایەتی نیزام و ئەمنییەتی نەتەوەیی وڵاتەکەی دەشوبهێنێ) * زیاترین سزا کە لە یاسای سزادانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەو تاوانەی وا خستوویەتە روو، دیاری بکرێ. بەڵام مەرجەکانی رادەستکردنەوە لێرەدا دەبێتە بەربەستێک بۆ ئەو راگەیەندراوە سوورەی کۆماری ئیسلامی کە بریتین لەوەی کە : - ئەگەر تاوانەکە سیاسی بێ. - ئەگەر داواکاریەکە بۆ ئازاردانی داواکراوان بە تۆمەتی باوەڕگەلی سیاسی، مەزهەبی ، نەتەوەیی یا نیژادی بێ. -  ئەگەر مەترسی ئەشکەنجە، ئازار یا سزای لەسێدارەدان لە یاساکانی وڵاتی داواکار دا هەبێ. هەرچەند کۆمەڵێک شەرت و مەرجی دیکە هەیە بەڵام لە راستیدا پێبەندی بە یاسا و دادگای ناوخۆیی وڵاتی داوالێکراو رۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێ و لە هەموو حاڵەتەکاندا ئەو داواکارییەی کۆماری ئیسلامی هیچ ئەسەرێکی یاسایی ڵێناکەوێتەوە  و تەنیا بە مەبەستی بەرتەسک کردنەوە و سنووردارکردنی چالاکی سیاسییە لە دەرەوەی وڵات. لەلایەکی دیکەشەوە بێگومان ئەو هەنگاوانانەی کۆماری ئیسلامی نابێتە هیچ مەترسییەک بۆ سەر ژیانی چالاکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە دەروەی وڵات لەبەر ئەوەی ئەو چەشنە لە چالاکی کە گوزارش لە بەشداری کردنی سیاسی، ئازادی عەقیدە و رادەربڕینە وەکوو ئەرزشێک چاو لێدەکرێ.   🔹 قه‌ندیل پرێس: یەکێک لەو خاڵانەی کە ڕژێم باسی دەکات خەباتی چەکداری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتە، کە ئێمەی کورد وەکوو مافی ڕەوای خۆپاراستن پێناسەی دەکەن، لە یاساکانی ئۆرووپا چۆن تماشای ئەم بابەتە دەکرێت؟   🔻 سوهراب ره‌حمه‌تی: ئەوە شاراوە نیە کە پێش ئەوەی باسی خەباتی چەکداری یا خود مافی بەرگری ڕەوا بە مەبەستی خۆپارێزی بێتە گۆڕێ، ئەسڵێکی دیکە هەیە کە ئەویش مافی بەشداریکردنە لە هەموو ئاستی سیاسی - ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانی هەر چوارچێوەیەکی جوگرافی. کەواتە لە بنەما دیموکراتیکەکاندا، مافی دامەزراندنی حیزب، بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی و هەوڵدان بۆ گەیشتن بەدەسەڵات بە شێوازی ئاشتییانە، مافێکی بنەڕەتیی هەموو تاک و گرووپ و حیزبێکی سیاسییە. ئەو ئەسڵە مافی هەموو تاک، گرووپ، رێکخراو یا حیزبێکی سیاسییە، ئەو مافەی کە حیزبە دژبەرە کوردەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی یاسای بنەڕەتی و یاسا ئاساییەکانی کۆماری ئیسلامی لێی بێبەشن و لە ئەگەری داواکردن یا هەوڵدان بۆ گەیشتن بەو مافە، سەرکوت دەکرێن و بە تاوانبار دەناسرێن. بۆ ئەو مەبەستە هەر ئەوەندە پێویستە بەرنامە و ئەساسنامەی هەر یەک لەو حیزبانە و چالاکیەکانیان بخوێندرێتەوە جا ئەمجار شرۆڤەی چەمکەکانی وەک "خەباتی چەکداری " یا " مافی بەرگری ڕەوا"بکرێ. کەواتە ئەسڵ بۆ ئێمەی کورد مافی بەشداریکردنە و ئەوانی تر هاوێرن. بەڵام ئەوەی کە ئاخۆ گرووپێک لە وڵاتەکەی خۆی، بۆ وێنە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان خەباتی چەکداری دەکا یا بەرگری ڕەوا دەکا، لە یاسای وڵاتاندا ڕێکناخرێ بەڵکوو لە هەندێک کات دا، بۆ وێنە دۆسیەی راگەیەندراوی سووری کۆماری ئیسلامی - بە شێوەی بابەتی چاوی لێدەکرێ و ڕەگەزی سەرەکی بۆ دادگایەکی وڵاتانی ئوروپایی ڕەگەزی سیاسیی بوونی داواکەیە. دیارە لەگەڵ ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ماڵی دەوڵەتەکانە! واتە تەنیا دەوڵەتان کەسێتی نێودەوڵەتییان هەیە  و کاریگەرییان لە سەر تەناهی و نەزمی جیهانی دەبێ، لە رێکەوتنە نێودەوڵەتیەکاندا چەمکگەلی وەک "مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان" جا بە هەر شێوازێک، "خەباتی چەکدارانە" یا "بەرگری ڕەوا" بە وردی رێکنەخراوە و تەنانەت ئەو شێوازە  لە حوکمڕانی کە لە وڵاتێک دا حوکم دەکا - ئاخۆ دێموکڕاتیکە یا پێچەوانەکەی-  پێداگری لەسەر نەکراوە، هەر بۆیە دەبینین کە نیزامێکی سیاسی وەک کۆماری ئیسلامی، کەسێتی نێو دەوڵەتی دەبێ لەگەڵ ئەوەی لە هیچ تاوانێک دژ بە هاوڵاتیانی دەست ناپارێزێ و لە نیزامی یاساییەکەیدا گرینگترین ماف کە مافی ژیانە، پارێزراو نیە. کەواتە ئەوەی کە کورد بەگشتی و کوردی رۆژهەڵات بەتایبەتی دەشێ بیکا،  خوێندنەوەیەکی قووڵی سیاسەتی ناوچەیی، نێودەوڵەتی،  و لە هەمووان گرینگتر ئیرادەی نەتەوەکە بۆ ڕزگاریە کە دەبێ پشتی پێ بسپێرێت بۆ داهاتوو.   🔹 قه‌ندیل پرێس: ساڵانێکی زۆرە کورد لە وڵاتانی دەرەوە دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، کەم تا زۆر خەباتی ماف و یاسای ئەنجام داوە، وەکوو کەسێکی پسپۆڕ لەم بوارەدا چ ڕەخنە و پێشنیارێکتان هەیە؟

🔻 سوهراب ره‌حمه‌تی: ئەو ستراتیژیانەی کە ئامانجیان دیموکراتیزەکردنی ئێران و خۆتواندنەوە لە کلتووری نەتەوەی سەردەست دا بێ (ادغام و خۆ ئینتیگرەکردن)، ناتوانن وەڵامدەرەوەی خواستی سیاسیی نەتەوەی کورد بن   وتووێژی تایبه‌تی "قه‌ندیل پرێس" له‌گه‌ڵ به‌رێز "سوهراب ره‌حمه‌تی"، پارێزه‌ر، زیندانی سیاسی پێشوو و بەرپرسی ئەنجوومەنی زیندانیە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ئورووپا، سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت ئیعلانی سووری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕیگای ئینته‌رپۆل دژ به چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و حیزبی  ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.   🔹 قه‌ندیل پرێس: ماوەیەکە میدیاکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە ڕژێم، لە ڕێگای ئینتەرپۆلەوە داوای دەستبەسەرکرانی چەندین کەسایەتی حیزبی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە، بە ڕای بەڕێزتان ئامانجی ڕژێم لەم کارە چییە؟   🔻 سوهراب ره‌حمه‌تی: لە ڕاستیدا، هەرچەندە زۆربەی ئەو هەنگاوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە نەیارانی خۆی دەیانگرێتەبەر، جا چ لە ڕێگای کردارە مەیدانییەکانەوە بێت یان لە ڕێگای ئامرازە یاسایی و دادوەرییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ و تەنانەت ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتییانەش ناکۆکن کە خۆی تەڤڵییان بووە، بەڵام بۆ تێگەیشتن لە ئامانجی داوای ئیعلانی سوور دژ بە چالاکان و کەسایەتییە سیاسییە کوردەکان، پێویستە ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی دۆخی ئێستای کۆماری ئیسلامی و جێگە و پێگەی بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شرۆڤە بکرێ. بزووتنەوەی سیاسیی کورد لە ماوەی زیاتر لە یەک سەدەدا - سەرەڕای ئەوەی ڕژێم لە بوارەکانی سەربازی، ئەمنی، سیخوڕی و سایبەریدا بەردەوام بەهێزتر بووە - لە ڕووی هزری، ڕێکخراوەیی و توانای ئورگانیزەکردنی کۆمەڵگەوە گەشەی بەردەوامی کردووە. بۆیە، ئەو وتەیەی دەڵێت «ڕێکخراو چەکی هەرە بەهێزی کۆمەڵگەیە» لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە. ئەم ئەزموونە وای کردووە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن زۆرێک لە چالاکان و نەتەوەکانی دیکەی ئێرانەوە بە نموونەیەکی سەرکەوتووی ئورگانیزەبوونی کۆمەڵگە بناسرێت. ئەو راستییە لە شۆڕشی «ژن، ژیان، ئازادی» بە باشترین شێوە خۆی نواند و بە کۆماری ئیسلامیشی سەلماند کە شێوازی ڕێکخراوبوون و خەباتی کوردستان توانای ئەوەی هەیە سنووری ناوچەیی ببەزێنێت و ببێتە هۆکاری گواستنەوەی بزووتنەوە بۆ تەواوی ئێران. لەبەر ئەوە، دەتوانرێت بگوترێت کە ئامانجی ستراتیژیی کۆماری ئیسلامی لە بەکارهێنانی ئامرازێک وەک ئیعلانی سوور، لە پلەی یەکەمدا، سنووردارکردن و لاوازکردنی ئەو توانای هزری و ڕێکخراوەییەیە و ڕێگرتن لە گواستنەوە و کاریگەری و کارتێکەرییەکەی بۆ ناوچەکانی دیکەی ئێرانە. لە ئاستی تاکتیکیشدا، ئیعلانی سوور دەتوانێت وەک ئامرازێک بۆ سنووردارکردنی جوڵە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی چالاکان، دروستکردنی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی لە ناویان، و لاوازکردنی دەنگ و کاریگەریی سیاسیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەکاربهێنرێت.   🔹 قه‌ندیل پرێس: ئەم داواکاریەی ڕژێم ئایا لە لایەن ئینتەرپۆلەوە قەبووڵ دەکرێت؟ یان ئەوەیکە ئایا کاریگەریی لەسەر ژیانی ئەو کەسانە لە دەرەوە بەتایبەت لە وڵاتانی ئۆرووپادا دەبێت؟   🔻 سوهراب ره‌حمه‌تی: دیارە رژێمی کۆماری ئیسلامی لە گەڵ ئەوەی کە چەندین پەیماننامەی نێودەوڵەتی، کە بابەتی رادەستکردنەوەی تاوانبارانی تێدایە، پەسند کردووە چەندین رێکەوتننامەی لە تەک وڵاتانی نزیک و دراوسێ خۆی وەک عێراق، تورکیە، ئەرمنستان، ئەفغانستان، پاکستان، کۆماری ئازربایجان، تورکەمنستان بەستووە. بۆیە ئاماژەم بەوە دا، هەرچەندە کە ناوەڕۆکی ناو رێکەوتنەکە و پێملی وڵاتی داواڵێکراو بە یاسا ناوخۆیی و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان رۆڵی کاریگەر دەبینێ، بەڵام ڕەوتی داواکردنەوەی کەسانی داواکراو کە کۆماری ئیسلامی پێی وایە تاوانبارن، لەم وڵاتانە ساناترە تا لە وڵاتانی ئوروپایی. بەڵام ئەوی ئاخۆ ئێنترپۆل ئەو داواکارییەی کۆماری ئیسلامی قەبووڵ دەکا یا پێچەوانەکی، پێوەندی بە ناوەڕۆکی داواکارییەکەوە هەیە کە ئاخۆ مەرجەکانی رادەستکردنەوە لە رێگەی ئێنترپۆلەوەی تێدایە یانا کە من پێموایە، ئەوە تەنیا داواکارییەکە کە وەردەگیرێ بەڵام قەبووڵ ناکرێ لەبەر ئەوەی شەرتەکانی رادەستکردنەوە تاوانباران لەو دۆسیانەدا نایەتەدی. ئەگەر بە کورتی ئاماژەی پێبکرێ ، پێویستە کە ئەو دۆسیەیە ئەو مەرجانەی تێدابێ: *  پێویستە بڕیاری دەسبەسەرکردن کە لە لایەن دادگایەکی لێکۆڵینەوە یا لایەنێکی هاوئاستی ،دەرچووبێ و پەسند کرابێ لە وڵاتی داواکار. (بێگومان کۆماری ئێسلامی ئێران کە تیایدا سەربەخۆبوونی دادگایی شتێکی نامۆیە، دەتوانێ ئەم کارە بکا).

+1
🔻 بەپەلە/ دوایین هەواڵەکان لەبارەی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران: 🔹 کەمێک پێش ئێستا، ئێران چەندین مووشەکی بەرەو وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ئەردەن و کوەیت تەقاندووە. 🔹 ئەمریکا، چەند پێگەیەکی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرمان بۆردوومان کردووە.

🔻 بەپەلە/ کەمێک پێش ئێستا چەند پێگەیەکی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەورووبەریی شارەکانی بووشەهر و شیراز بۆردوومان کران.
+1
🔻 بەپەلە/ کەمێک پێش ئێستا چەند پێگەیەکی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەورووبەریی شارەکانی بووشەهر و شیراز بۆردوومان کران.

🔻 بەپەلە/ میدیای فەرمی ئێران: دەنگی دوو تەقینەوە لە شاری بووشەهر لە باشووری ئێران بیسترا
🔻 بەپەلە/ میدیای فەرمی ئێران: دەنگی دوو تەقینەوە لە شاری بووشەهر لە باشووری ئێران بیسترا

🔻 ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پژاک لە چاوپێکەوتنێکی زاگرۆس ٢٤-دا بە تووندی رەخنە لە حیزبەکان و هاوپەیمانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێت و دەڵێ سەبارەت بە شەهیدانی ئێمە بێدەنگن و بە فەرمی هاوخەمیان نەکردووە.

+2
🔻 بر اساس گزارش‌های منتشرشده از سوی رسانه‌های معتبر خارجی از جمله آکسیوس و آسوشیتدپرس، آمریکا در حملات بامداد امروز (۹ ژوئیه ۲۰۲۶) برای نخستین‌بار پس از آتش‌بس ماه آوریل، زیرساخت‌های حمل‌ونقل ایران را نیز هدف قرار داد. 🔹 مهم‌ترین هدف این حملات، دو پل راه‌آهن در استان گلستان بود. رسانه‌های ایرانی محل یکی از آنها را در نزدیکی آق‌قلا (پل «آق‌تکه‌خان») اعلام کرده‌اند. به گفته یک مقام آمریکایی که با Axios گفت‌وگو کرده، این دو پل با موشک‌های کروز هدف قرار گرفتند. 🔹 بخشی از خط راه‌آهن شمال‌شرق ایران هستند که استان گلستان را به شبکه ریلی کشور متصل می‌کند. برای حمل بار، غلات، کالاهای صنعتی و سوخت میان شمال‌شرق ایران و سایر نقاط کشور استفاده می‌شوند. 🔹 در صورت نیاز، امکان انتقال تجهیزات و ادوات نظامی سنگین نیز از طریق همین مسیر وجود دارد؛ موضوعی که مقام‌های آمریکایی آن را دلیل انتخاب این اهداف عنوان کرده‌اند. 🔹 این حملات می‌تواند تردد قطارهای باری در این محور را برای مدتی مختل کند. انتقال محموله‌های سنگین از شمال‌شرق به مرکز کشور را کندتر کند. ایران را ناچار به استفاده از مسیرهای جایگزین جاده‌ای یا انجام تعمیرات اضطراری کند. 🔹 انتخاب پل‌ها و راه‌آهن به‌عنوان هدف، از نگاه برخی تحلیلگران می‌تواند حامل پیامی سیاسی برای افزایش فشار و سوق دادن تهران به بازگشت به روند مذاکرات باشد؛ الگویی که پیش‌تر نیز با حمله به پل B1 کرج و تهدید زیرساخت‌های غیرنظامی هم‌زمان با تلاش‌های دیپلماتیک مشاهده شده بود. با این حال، تاکنون هیچ مقام آمریکایی به‌صراحت اعلام نکرده که هدف از این حملات، ارسال پیام برای مذاکرات بوده است.

🔻 سوپای پاسداران كوژرانی پلەدارێكی خۆی لە تێكھەڵچوونێك لە ناوچەی سەردەشت ڕاگەیاند 🔹 بەپێی ڕاگەیێندراوی سوپای پاسداران، تێكھەڵچوونەكە ڕۆژی چوارشەممە ڕوویداوە و پلەدارێك بە ناوی یوسف محەممەدی، خەڵكی زەنجان كوژراوە. 🔹 ھێشتا ڕوون نییە تێكھەڵچوونەكە لەگەڵ چ لایەنێكی كوردستانیدا ڕوویداوە.

🔻 ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەنقەرەوە بۆ واشنتن لە فڕۆکەی سەرۆکایەتی، هەمان هەڵوێستی دووبارە کردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندییەکی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە هەوڵی بەدەستهێنانی ڕێککەوتنی ئاشتەوایی دەدات. 🔹 ئەم لێدوانانەی ترەمپ دوای ئەوە دێن کە سێنتکۆم ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو نزیکەی ٩٠ پێگەی سەربازییان لە ئێران بۆردوومان کردووە، واشنتنیش ڕایگەیاندووە، ئامانجی هێرشەکان کەمکردنەوەی تواناکانی تارانە لە هەڕەشەکردن لەسەر ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز. 🔹 لە بەرامبەردا، سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی لە بەحرێن و کوەیت کردووەتە ئامانج. هاوکات محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دایە ئەمریکا لە بەردەوامبوونی گرژییەکان و رایگەیاند، هەر هێرشێکی ئەمریکا بە وەڵامێکی هاوشێوە بەرپەرچ دەدرێتەوە. 🔹 هەروەها وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند، لە ئاکامی هێرشەکانی ئەمریکا لە ۱۷ و ۱٨ی پووشپەر لە پێنج پارێزگای ئێران، ۱٤ کەس کوژراون و ۷٨ کەس بریندار بوون.

+2
🔻 چەند کاتژمێر پێش ئێستا، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر وڵاتانی بەحرەین، کوەیت، قەتەر و ئۆردەن.

🔻 ترەمپ: ئەمە لە وەڵامی بۆردومانی كەشتییەكان لە ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن ئێرانەوە بووە. ئەگەر دووبارە بێتەوە دۆخەكە زۆر خراپتر
🔻 ترەمپ: ئەمە لە وەڵامی بۆردومانی كەشتییەكان لە ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن ئێرانەوە بووە. ئەگەر دووبارە بێتەوە دۆخەكە زۆر خراپتر دەبێت.

+2
🔻 تصویری از برج دریایی چابهار بعد از هدف قرار گرفتە شدن آن توسط ارتش آمریکا

🔻 فوری/ انفجار و آتش سوزی در بندر بوشهر بر اثر حملات هوایی آمریکا