cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

دێرینە شێعری کوردی

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
5 456
المشتركون
+1724 ساعات
+437 أيام
+23130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

Repost from N/a
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار ‌‌‌‌‌پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
إظهار الكل...
👍 2
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
خەتتی دەوری لێوی ئاڵت ئەی مەسیحا لام و بێ هەر لە جامەی سەبز ئەچێ بۆ غەین و نوون و چیم و هێ غونچە بازاڕی نەزاکەت داری و تەنگی شکاند هەر کە زاهیر بوو لە دەوری باغی حوسنت لام و بێ لەب شەکەر تا کەی لە حەسرەت خاڵی موشکینت، دڵم داغدار و خەستە بێ وەک لام و ئەلف و لام و هێ لالە ڕووخسارم لە سایەی ئەشکی خوێنین ڕەنگەوە چونکە ڕووسوورم لە قاپی عەین و شین و قاف و تێ عشقت ئەی جانا منی ڕیسوایی عالەم کردووە چاکە ئینسافت ببێ بۆ ئەلف و سین و تێ و هێ ئێستە بۆ لاف و گەزاف هەر کەس دەبینی عاشقە نەک هەموو کەس جانفیدا وەک میم و حێ و واو و یێ مەحوی ئەمڕۆ زۆر نەخۆشە قەت شیفای نایێ بە هیچ گەر شیفای بێتن، بە بۆیی زوڵف و ئەو ئەگریجە دێ 🔸مەحوی @trupkirezgari
إظهار الكل...
6👍 3
لێوی یاقوتت ئەگەر قووتی ڕەوانی عاشقە پێم بڵێ: وەجهی چیە ئاگر لە ئینسان بەردەدا زاری تۆ گوڵزارە خۆ، بۆچ ئابی حەیوانی هەیە سەروی تۆ ئازادە، بۆچ نارنج و روممان بەردەدا؟ لێوی ئاڵت، چاوی کاڵت بوونە فیتنەی دین و دڵ حەقیەتی -باللە- (وەفایی ) دەست لە ئیمان بەردەدا 🔸وەفایی @trupkirezgari
إظهار الكل...
6
مەگەر هەر یاری نەقشینم ببێتە نەقشبەندی دڵ کە نەقشی غەیری ڕەنگی ئەو بە ئاوی دیدە شۆرابێ 🔸حەزرەتی نالی @trupkirezgari
إظهار الكل...
5👏 1
تۆ نازانی بە حەیرانی نیگاکانت چ ئاڵۆزە دڵی شێتم هەمیشەچاوەڕێم کەی دێی بکەی بەو چەشنە ئاڵۆزم 🔸ژاڵە سەفی یاری @trupkirezgari
إظهار الكل...
5👏 1
عەباس كەمەندی لە ساڵی 1331ی هەتاوی لە شاری سنە لە بنەماڵەیەكی دەنگخۆش و كاسب، لە دایك بووە. هەر لە سەرەتای مناڵیەوە خولیای هونەر بووە و لە بوارە جۆراوجۆرەكانی وەك: گۆرانیبێژی، هۆنینەوەی هۆنراوە، ، كاری سینەما و شانۆ، نووسینی ڕۆمان و وێنەكێشان، دەستێكی واڵای هەیە و گەلێك خزمەتی بەرچاوی پێشكەش بە نەتەوەكەی كردووە، بەڵام زیاتر وەك گۆرانیبێژێكی هەست ناسك و تایبەتی ناوبانگی هەیە.      لە رێكەوتی23\12\2012 بەرانبەر بە 3\10\1391ی هەتاوی كاتژمێر سێ 3 پاش نیوەڕۆ لە لایەن" بەڕێوبەرایەتی هونەری شێوەكاری" لە شاری سلێمانی ـــ پایەتەختی رۆشنبیری ـــ پێشانگایەك بۆ تابۆكانی مامۆستا" عەباس كەمەندی" لە "ئەمنەسوورەكە" كە رۆژێك لە رۆژان شوێنی ئەشكەنجە و تیرباران كردنی ــــ لاوان و شۆڕشگێڕانی ــــ كورد بووە!! ئێستە شوێن و مەكۆی ئازادیە، شوێنی شادی و ژیانی پڕ لە سەروەری و شانازیە، هونەرمەند"عەباس كەمەندی" لەم خاك و ئازادیی ژیانا،  بە رەنگەكان و بە پەنجە هونەرئاساكەی گەلێك تابلۆی جوان و هەست بزوێنی، كە هەر تابلۆیەك وەك پارچە شێعرێكی پڕمانا و ناسك و چیرۆكی شێوەی ژیانی رابرددوو بوون خستە بەر چاوی خەڵك و میدیاكان، بە شێوەیەكی گەرم و گوڕ و بێ وێنە پێشوازی لێكرا. هونەرمەند" عەباس كەمەندی" تەنیا ژیان ناكاتە تابلۆ، بەڵكۆ ژیانی ساكاری كوردەواری دەنوێنێ، بە رۆمان باسی سروشت و داب و نەریتی سادەی كوردستان دەكاتە حێكایەت و شەوچەرەی ماڵان. لە بواری سینەما و شانۆیش گەلێ خزمەتی كردووە و ئەسپی خۆی لەو مەیدانەدا تاو داوە. ئەو تابلۆگەلەی كە خوڵقاندونی هەر تابلۆیەك بۆ خۆی چیرۆكێك دەگێڕێتەوە چیرۆكێ كە ژیان تێدا پڕە لە خۆشی و بە ختەوەری ئەم چیرۆكانە گوزارش لە ژیانی ساكاری رابردووی كورد دەكەن كە گوزەران و ژین پڕاوپڕی پاكی و خۆشەویستی بووە. یان سانەوەی  دوو دڵدار لە سەهەند و سایەی دارێك دا كە ژیانی راستەقینەی باو باپیرانمان بووە وەبیرمان دێنێتەوە. بە شێعرەجوان و ناسكەكانی عێشق دەكاتە تابلۆیەك و عاشق دەخاتە سەما، مانگ و یارەكەی خۆیان بنوێنن و لێ تێك بچێ و بڵێ: دوێشەو كە بە ناز كردووتە سەر بان بەو مانگەشەوە سەرت لێم شێوان ئاخر نەم دیبوو تا كۆ دوێشەوە دوو مانگ بدرەوشێ لە یەك ئاسمان یان بە یارەكەی بێژێ: پێم ئەڵێن فەرمووتە شێتیم ئەی بە قوربان ئەو دەمە باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە یا بە گۆرانییە سێحراوییەكانی و بە دەنگە بە هەست و سۆزەكەی، رۆح و گیانمان تژی دەكا لە ئۆخژنی و ئارامش، بە گۆرانی كوردستان خۆشە، ئاو لە دڵمان  دەپرژێنێ  و كوردستان لامان خۆشەویستتر دەكا بە گۆرانی نەتۆری، تازە بووكی نەرم و نیان و شەرمێونی زیز بوو لە گەڵ تازە زاوای دڵ پڕ لە خۆزگە ئاشت دەكاتەوە و ژیانیان لێوانلێو لە خۆشەویستی دەكات. بە گۆرانی كیژی لادێ، كچی بێگەرد و ساكاری گوند ولادێ دێنێتە بەرچاو كە بە شەرم و نازەوە "گۆزە" دەخەنە سەر شان و رێگەی" كانی" مونتەزێری جێڵوەی نازیانە!! كاریگەری سروشتە رەنگینەكەی كوردستان وەها ناخ و دەروونی" عەباس كەمەندی" تەنیوە كە بە كوردی بخوێنێ و بە كوردی بنووسێ و پەنجەكانیشی كوردانە شێوەی ژیان و سروشتی وەرزەكانی ساڵ بخاتە ناو ئاوێنەی تابلۆكانیەوە، تەنانەت دڵدارانی لە چیرۆكی خۆشەویستیی راستەقینە بێبەش ناكات و دڵداران لە ئامێزی یەكتر باسی ژیانی سەربەستی و سەربەرزی دەكەن، ئەمانە هەموو دڵوپێك لە دەریای بیر و ئەندێشەی هونەرمەند" عەباس كەمەندین" كە بە نەتەوە بێ كیانەكەی بەخشیوە. جەلال هانیسی....۱۷/۲/۲۰۱۳ @trupkirezgari
إظهار الكل...
6
ئەگەر سەد ساڵی تر، مەیلت بکا مەیلی دلی تەنگم جێگات هەر قەلبی پڕ خوێنەو، سەرات چاوانی بێ نوورم 🔸عەباس کەمەندی @trupkirezgari
إظهار الكل...
4❤‍🔥 1
‍ تۆ لە نێو چاو و دڵی مندا ڕواوی  بۆ دەڕۆی؟! ماڵی دڵ ئی خۆتە کەنگێ دەرکراوی بۆ دەڕۆی؟! کێ لە دەرد و ڕازو ڕەمزی ئەو دڵەی تۆ تێ دەگا من دەزانم توش وەکوو من دڵ شکاوی بۆ دەڕۆی؟! کوا لەوێ دەکرێ بە ئاواتی دڵت ڕاگەی گوڵم لێرە هەر توم خۆشەویستی بەند وباوی بۆ دەڕۆی؟! دەستەمۆ نابێ شەپۆلی ئەو خەیاڵەی ناخی من گەرچی تامەزرۆی خەیاڵ و خەونی خاوی بۆ دەڕۆی؟! من لە سەر ڕێگای ئەوینت  تۆمی ئەشقم چاندووە بۆ لە سەر وادە و بڵینی خۆت نەماوی بۆ دەڕۆی؟! هێندە ناسازە لە گەڵ شادی دڵم تا حەز بکەی بۆ خەمی پرچت نەما جەرگ و هەناوی بۆ دەڕۆی؟! تاکوو(ڕزگار)ی لەسەر داخوازی مافی ئەم گەلەم تۆش وەکوو من ڕۆڵە کوردی بەش خۆراوی بۆ دەڕۆی؟ 🔸ڕزگار @trupkirezgari
إظهار الكل...

3👏 2
ئەتۆ ئەی ڕۆحەکەم ساقی ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زولفم لە گەردەن کە بەسەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بوومە نیشانە ئەگەر شەوقی جەماڵی تۆ نەبێ من مەست و حەیرانم لەبەرچی بۆتە بولبول گوڵ چرا بۆچ بۆتە پەروانە وەفایی
إظهار الكل...
3👍 1👏 1
نیگاری دیدە بازی من ئەگەر  ڕاوی هەوەس بێنێ بە عاشق دیدە دەنوێنێ لە نێچیری دڵ ئەڕفێنێ 🔸مەحوی @trupkirezgari
إظهار الكل...
2👏 1