cookie

ما از کوکی‌ها برای بهبود تجربه مرور شما استفاده می‌کنیم. با کلیک کردن بر روی «پذیرش همه»، شما با استفاده از کوکی‌ها موافقت می‌کنید.

avatar

دێرینە شێعری کوردی

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

نمایش بیشتر
إيران42 537زبان مشخص نشده استشوخی و سرگرمی6 029
پست‌های تبلیغاتی
5 469
مشترکین
+924 ساعت
+477 روز
+21630 روز

در حال بارگیری داده...

معدل نمو المشتركين

در حال بارگیری داده...

  بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ: ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ! دەنگی بانگ هەڵسا لە مزگەوتی دێ باڵدار هێلانەی خەو بە جێ دێڵێ قاسپە قاسپی کەو ئاشکرا ئەڵێ: کاتی فرمان هات، کورد نابێ بنوێ. بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ: ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ! هەڵسە ئەی لاوی نیشتمانیی کورد! سەردەمی هەڵسان هەرکەسێ نووست، مرد! پێویستی پیرۆز؛ بەڵام سەخت و ورد چاوەڕوانتە، هەڵسە دەستوبرد! بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ: ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ! بۆ بەختیاری و سەربەخۆیی گەل، لەگەڵ هاوڕێتا پەل بدەرە پەل! کەی دەرچوو تیشکی هەتاو لە دەم کەل، وریا بی، زۆر چاک بە کاربێنی هەل بەری بەیانە، ڕووناکە ئاسۆ، ئاسۆی هیوای کورد، مژدە بێ لە تۆ! 🔸گۆران @trupkirezgari
نمایش همه...
1
مرۆڤ بەسەر هەرچی و هەرکەسدا عەشق ببارێنێ و خۆشی بوێ، دەیکوژێ! ئەمما نفرەت باریکە ڕێگەی هۆی خۆشەویستنە! 🔸شەوتان جوان @trupkirezgari
نمایش همه...
👍 4
نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی ھەر ئەژنۆکەمە بۆیە ڕۆژ و شەو وەھا گرتوومەتە نێو باوەشم 🔸هێمن @trupkirezgari
نمایش همه...
🔥 2
شەوێ وەک ئیمشەو، بگەرە فریام بێ یار و هاو دەم، عاجز و تەنیام ئیمشەو شەوەکەی شەوە زەنگیمە بۆ لای کێ بیوەم، ئەم دڵ تەنگیمە #فۆلکلۆر @trupkirezgari
نمایش همه...
❤‍🔥 11👍 2 2🔥 1
قەبووڵ ناکەی خەیاڵیشت لەناو دڵدا موقیمی بێ نەوا پەژموردە بێ گوڵدەستەیی حوسنت لە مەجمەردا لە دەستم بەرمەدە دامەن مەبادا بمکوژێ ھیجرت مەبادا خوێنی ناحەق دامەنت بگرێ لە مەحشەردا 🔸سالم @trupkirezgari
نمایش همه...
8👌 1
پەچەت لادە ببینم ڕووت ئەمن خۆ سەیری تۆ ناکەم لە ڕووی تۆ تێدەگەم یەزدان چلۆن نەخشی ئەنەخشێنێ... 🔸ئەخۆل @trupkirezgari
نمایش همه...
👏 11🥰 3
بلووری گەردنت بنوێنە، سەر هەڵبێنە، بڕفێنە ئەوی هۆش و خەیاڵە یەک کەڕەت، با شێت و هارت بم دڵم مەشکێنە، دەربێنە لە ژێر ئەو هەورەدا ڕۆژت وەدەرخە داو و دانەی خاڵ و زوڵفت، با شکارت بم #زاری @trupkirezgari
نمایش همه...
5👏 3👍 2
دڵی تووتی لە پەروازا لەسەر گوڵ لەنگەری ڕاگرت کە یاری شۆخ و شیرینم سەحەر وەسمەی لە ئەبروو دا تەڵەبکارم بدا ڕوتبەم بە دامەنبۆسیی خاڵت شەهەنشاهێ کە شاهیی کیشوەری ڕوومی بە هیندوو دا 🔸عەبدولڕەحمان بەگی ساحیبقڕان "سالم" @trupkirezgari
نمایش همه...
👍 1 1🔥 1
کە تۆ هاتی لە نەومیدی نەما باس لە هیجر و ئینتیزار ئیدی نەما باس لە سایەی زوڵفی تۆوە شەو درێژە لە سوبح و نووری خورشیدی نەما باس فەلەک تۆی دا کە ئەمشەو ڕۆژمان بووی لە ڕەجمی نەجمی ناهیدی نەما باس 🔸حەزرەتی نالی @trupkirezgari
نمایش همه...
👍 5 4
Repost from N/a
کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوە #مامۆستا_هەژار ‌‌‌‌‌پێڕستێک لە کاناڵە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانیی کوردستان فەرموون لەگەڵمان بن.‎ 
نمایش همه...
👍 2
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان