cookie

Ми використовуємо файли cookie для покращення вашого досвіду перегляду. Натиснувши «Прийняти все», ви погоджуєтеся на використання файлів cookie.

avatar

دێرینە شێعری کوردی

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Більше
Рекламні дописи
5 505
Підписники
+1424 години
+477 днів
+21430 днів

Триває завантаження даних...

Приріст підписників

Триває завантаження даних...

Repost from N/a
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
Показати все...
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
Repost from N/a
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.
Показати все...
فەرهەنگی
کۆمەڵایەتی
زانستی و فێرکاری
شێعر و پەخشان
مرۆڤ گیانلەبەرێکی ترسنۆکە. بۆ تاڕاندنی دڵ دەسپێرێ! 🔸شەو خۆش @trupkirezgari
Показати все...
👍 2👏 1
🔹هەتا_لووتڪە_چەندی_ماوە؟ ـــــــــ 📚زڕەی_زنجیری_وشە_دیلەکان دانامرڪێ هەتا دڵی هەر زیاد ئەڪا گڕ و گڵپەے ڕۆحے یاخے بووے ئەشقیام! ڕامەوەستە، بڕو لە لام باتاوانے من تۆش نەگرێ ڪەوتوومە بەر تووڪە شەقی چارەنووس و وەڪ گۆیەڪەے سەرگەردانے گۆڕەپانے نەفرەتے خوام! ژیانم لێ وەڕەز بووە زەوی لە ژێر گرانی لەشما ئەناڵێنێ چاوی ڕۆژ لە حاند سیمای من هەڵنایێ #من_چۆلەکەے_باڵشڪاوے وەرزے ڕەشے گەردەلوولم ڕۆحم لەگەڵ ئارامشدا، لە زەوے تا ئاسمان دوورە.... دڵم پڕە لە هاوار و گوێچڪەے گەردوون لە بەرامبەر پاڕانەوەم ڪپ و کەڕە لێم نابیسێ سکاڵایێ ئاسمانے من نزم و نەوی سەرم تابن میچی دەگا هەورێکے ڕەش سەر تا پامے داپۆشیوە ئاسۆ تا ئاسۆ تاریڪە تەنیا ڕێگەے بەر هەنگاوم لە خۆمەوە دەست پێدەڪا و دەگا بە هەڵدێری ڕۆحم چ ئاستەنگێکی باریکە ئاسۆ تا ئاسۆ تاریڪە باران... باران، بارانی ڕەش یاغر یاغر دەبارێت و تەڕم دەکا ونامشواتەوە! لە ناو تۆف و کڕیوەے وەرزے شەختەبەندی تەمەندا #ڕەق_هەڵاتووم! بو کوێ دەڕۆم؟ نازانم لە کوێوە هاتووم؟ شێرە بەفرینەے دەستکەردے منداڵانے چارەنووسم ڕوژ وەڪ ئەژدیهای ئەفسانە لووشم دەکا و دەمخواتەوە! #هەتا_لووتڪە_چەندے_ماوە؟ ئەے خوا گەورە و بچووکەکانے سەردەمے ویژدان تۆپیو "جولجوتا"ے من لەسەر دوندے ڪام کوێستانە بە ئەندازەے هەزار عیسای ناسری لە خاچ دراوم یەهووداکان لەو دیو پەرچینی ماچەوە بە ساکاری ڕۆحی ماندووم گاڵتە ئەکەن ئەے خوا گەورە و بچووکەکانے سەردەمی ویژدان تۆپیو هەتا لووتکە چەندے ماوە؟ مەهێڵن، مە.... ئەمجارە کە گەیشتمە لووتڪە، بەردی گیانم بەر بێتەوە من نامەوێ ئەم زەوینە پڕ تاوانە لە ژێر پێما بخولێتەوە ئاخر مەگەر نازانن من ساڵگارێکە گاشە بەردەڪەی "سیزف"م لە کۆڵ ناوە؟ هەتا لووتڪە چەندی ماوە؟ ڕاستە،من بووم لە ئاگردانەڪەی ئێوە ئاورم دزی بۆ مرۆڤ و لە مەشغەڵدانی ڕوحی خۆم تیشڪ و ڕووناکیم دابەش ڪرد گوناهم ڪرد! بۆیە ئێستا لە تاراوگەی هەڵەمووتم! ئاورەڪەیان بەردایەوە لە گیانی خۆم تەماشام ڪەن، چۆن ئەسووتم؟ ڕزگارم کەن لە چوار مێخەیان ڪێشاوم هەموو شەوێ بە ژاری ژین دەشتی گیانم ئاژین ئەڪەن ئەم مۆتەڪە سواری ڕۆحی ماندووم بووە و دانابەزێ! ئاسمان بێزوو بە خوێن ئەڪا هەر داڵ ئەزێ! هەر داڵ دێن و جەرگم دەخۆن ئەم ئاسمانە هەر داڵ ئەزێ! هەر داڵ ئەزێ! ئاخۆ گوڵی شۆرانی لە ڪام ڪوێستانە؟ ڪوێستان نەما بەرد بە بەردی بەخوێنی خۆم نەشۆرمەوە! هەر دەڕۆم و ناگەم بە ئەو ناونیشانەی "شۆڕە خەزاڵ" بۆی داناوم! هەر ئەڕۆم و زام لە سەر زام لەسەر سینگ و دڵم دەڕوێ گوڵی هەزار_هەزار عەزرەت لە ڪوێستانی دڵما پشڪووت ڕێگەی گەڕانەوەش نییە پردەڪانی پشتی سەرم گشت ڕووخاون هەوارەڪەی " خاتوو خەزاڵ"یشیان ڪردە قەرەبرووت! #هەتا_لووتڪە_چەندی_ماوە؟ ئەی خوا گەورە و بچووڪەڪانی سەردەمی ویژدان تۆپیو! هەتا لووتڪە چەندی ماوە؟ ئەی من تا ئێستا چۆن ماوم ؟! 🔸جەلال مەلەکشا @trupkirezgari
Показати все...
❤‍🔥 3
🔥 3
لە سەیلی دیدە جاری بوو فووارەی سەیلی بێ سامان 🔸شێخ نەقشبەندی @trupkirezgari
Показати все...
1
چ سوودێکی هەیە بۆ حاڵی ئێستاکەم کە وا چۆن بووم چ دەرمانی دڵی چاکم ئەکا ڕۆژانی ڕابوردووم ئەزانی چۆنە ئەحواڵم لە دەستی بەختی نەحس و شووم بە ڕۆژ ترسا و تاساوی زڕەی کاسی شەوی پێشووم بە شەو سەرخۆش و مەستی جامی قەهری ڕۆزگارێکم 🔸دڵدار @trupkirezgari
Показати все...
2
هەڵبەتە حاڵم بزانی چیم بەسەر هاتووە لەبۆت تێ دەگەی ئەوسا چلۆنم کێ هەیە مەنعم بکا بۆ چی ناپرسی لە زارم زەڕەیە ڕەحمت نییە ناوی مەجنوون وا لە دونیا هەر ئەوە عەینم بکا سەد ئەڵێن فەرهاد بە شیرین عاشقە وەک من نییە ئای کە چۆن مەنسوور ئەتوانێ تاکوو تەقلیدم بکا من وەکوو بولبول ئەتۆ گوڵ کوڵمی ئاڵت قەترەیە یا وەکوو لەمپا بە ڕووی تۆ جوڕمی سووتانم بکا 🔸ئەخۆل @trupkirezgari
Показати все...
3
کۆترەباریکە.... سەروان موحەممەد ناهید ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌کۆترە باریکە من چیم پێ وتی ... دات لەشەقەی باڵ،لێم دوورەوکەوتی.... @trupkirezgari
Показати все...
👍 2
ڕوخم ڕەنگینی ڕەنگی ڕوومەتی ڕەنگینتە، بازا! قەدی سەروم کەمانینی قەدی شیرینتە، بازا! غەریب و بێکەس و زار و فەقیری خانەدانی تۆ جگەر سووتاو و ماڵوێرانی زوڵفی چینتە، بازا! معاذ اللّە کە ڕەحمێکت بە حاڵی زاری مندا بێ کە ئاخر بەندەیی خاکی دەری پێشینتە، بـازا! ئەگەر خوێنم دەڕێژی تۆ، ئەوە تێغ و ئەمیش گەردن ئەگەر بنیادی پەیمان، دەستی من دامێنتە، بـازا! لە چاوانم ھەتاکەی قەترە قەترە خوێن دەکەی ئەی دۆست! کوا ئـەم عەھد و پەیمان و وەفا کابینتە، بازا بە نالی باوەڕت نایێ، خەیاڵت بێت و بیــبینێ کە چۆن مەشغووڵی نەغمەی گۆشەیی ناڵینتە، بازا! 🔸نالی @trupkirezgari
Показати все...
6