cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

دێرینە شێعری کوردی

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Mostrar más
Irán42 058El idioma no está especificadoHumor y entretenimiento5 982
Publicaciones publicitarias
5 490
Suscriptores
+1224 horas
+527 días
+23830 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

کەمە عەشقی من هەموو هەستی من گیانی منی دەمی شێعری من تەقە یاری من ژیانی منی بە سەرت ئەمن دڵە دایدەنێم دیارییە بۆت دە هەموو کەسم کە تۆ سەبەبی مانی منی 🔸شەیدا مەحموودی شنۆ @trupkirezgari
Mostrar todo...
🔥 4 2👏 2
Repost from N/a
لە تەنیایی شەوی ژینا، ئەنێم هەنگاوی كوێرانە! نییە دەستێ دەرم‌بێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە! نییە جوانێ، سەری كاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی كە هیلاكی لەشم دەركا خەوی سەر باوەشی گەرمی ئەگێڕم چاوی بێ‌تینم بە تاریكی شەوا، سەرسام نییە پڕشنگی دوو چاوێ، كە ڕووناكی بكا ڕێگام! بە غەیەری باڵی خەمناكی شەوی پڕ ترس و سامناكی! نییە یەك تۆزە ڕووناكی! #ئەحمەد_هەردی
🦋فەرهەنگی ژین وشەدانی کوردی ☀️@farhangijin ـــــــــــــــــــــــ 🦋ژنانی پێشەنگ ☀️@jnanipesheng ـــــــــــــــــــــــ 🦋بەختیار عەلی ☀️@baxtyar_ali ـــــــــــــــــــــــ 🦋دێرینەی شێعر و گۆرانی ☀️@trupkirezgari ـــــــــــــــــــــــ 🦋هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا ☀️@meleksha ـــــــــــــــــــــــ 🦋خەرمانی وشەی کوردی ☀️@Goli_res ـــــــــــــــــــــــ 🦋ژیلا حسەینی و مارف ئاغایی ☀️@Jilahosaini ـــــــــــــــــــــــ 🦋تەرلان و چاوگەشەکان ☀️@Tarlano_Chawgashakan ـــــــــــــــــــــــ 🦋زانست کوردی ☀️@Kurdish_Zanist ـــــــــــــــــــــــ 🦋زیندووبوونەوە| فیلم ☀️@amirfim ـــــــــــــــــــــــ 🦋هێمن و هەژار موکریانی ☀️@hazhar_mokryani ـــــــــــــــــــــــ 🦋دیوانی مامۆستا هێمن ☀️@divanihemn ـــــــــــــــــــــــ 🦋کاناڵی وشەی کوردەواری ☀️@zmankurdy ـــــــــــــــــــــــ 🦋دەنگی چیرۆکی کوردی ☀️@Denge_Chiroke ـــــــــــــــــــــــ 🦋تامی کتێب ☀️@tamikteb ـــــــــــــــــــــــ 🦋چەم و چیا ☀️@chamochya ـــــــــــــــــــــــ 👈بۆ ئەندامبوون کرتە(Click) بکەن.▶️

01:49
Video unavailableShow in Telegram
🔸مامۆستا هێمن موکریانی 🔹ناسۆری تەشەنا 🔸دیکلەمە: باست حەمە غەریب 🔶🔸🔸 وەرە مەیگێڕ دەمەوێ ئەوشۆ خەمی دڵ کەم کەم لووزەوم بەردە سەرێ نامەوێ جورعەی کەم کەم تەشەنا بۆتەوە ناسۆری دەروونم دیسان زامی کۆنە و بە مەیی کۆنی دەبێ مەڵهەم کەم مشتوماڵی دەوێ ئاوێنەیی ژەنگاوی خەیاڵ مەست و گێژم کە هەتا گاڵە بە جامی جەم کەم ئێستە بۆ چاری خەمم گۆشەیی مەیخانەیە جێم من کە ڕۆژێک دەمەویست میللەتەکەم بێخەم کەم تا نەڕووخاوە بڵا پڕ بێ لە خۆشی و مەستی تازە پێی ناوێ ئەمن هۆدەیی خۆم مەحکەم کەم چۆن نەبەم بۆ مەی و مەیخانە پەنا تێ گەییوم لەو وڵاتە هەموو شت زۆرە بەنی ئادەم کەم پیر و زورهانم و ئێستاش دڵەکەم هەر دەیەوێ سەروماڵم بەفیدای خاڵ و خەت و پەرچەم کەم داستانی مەم و زین کۆنە، کچێکم گەرەکە شلکەڕانی بگووشم بۆنی لە سینگ و مەم کەم من لە جوانی دەگەڕێم تێ پەڕە زستانی دزێو کچ کە ڕووم نادەنێ، با سەیری گوڵ و شەونەم کەم شەڕەبایە لە چیاکان و هەوا تووشە دەنا وەکوو شێتان دەمەویست ڕوو لە چیای ئەستەم کەم @trupkirezgari
Mostrar todo...
6👍 1
👌👌👌👌 دڵتەنگ دڵتەنگ دڵتەنگتر لە هەورە نەزۆکەکانی بێ ئۆقرەم... بە تاسەی بەهارەوە بە کۆڵکێشی ڕنووی زستانێکی ڕەقهەڵاتووم ساڵانێکە لە ماتەمینی هەڵوەرینی جلەکانی پاییزەم... 🔸مام غەفوور @trupkirezgari
Mostrar todo...
3
لێوی بە پرسشی چ نەخۆشێ نەپشکواند دەردا! تەبیبی ئێمە کە نادا دەوا بە کەس 🔸مەحوی @trupkirezgari
Mostrar todo...
4🔥 1
مرۆڤ بوونەوەرێکی سەرشێتە زەبر و زەبردار و زەبربەدەستە ئەمما زەبروزەنگ! قەت... 🔹مام غەفوور 🔸شەو خۆش @trupkirezgari
Mostrar todo...
4
بیمارە دڵم، تەنگە وەکوو غونچەیی زارت بوو باعیسی مەخمووریی من، چاوی خومارت خەجڵەتدەرە بۆ حۆر و پەری، حوسنی ویقارت سەد نامی خودا بێ لە دوو پوستانی ئەنارت گرد و شلک و ناسک و پڕچەنگ و قەشەنگە 🔸ئەدیب @trupkirezgari
Mostrar todo...
5😍 1
03:07
Video unavailableShow in Telegram
📝 پردی سوور نوێترین دەرکەوتنی مامۆستا شەریف حوسێن پەناهی بە خوێندنەوەی هۆنراوەی "پردی سوور" لە دیوانی ملوانکەی شین. تـ: ئەم هۆنراوەیە بەبۆنەی کۆڕی ڕێزلێنانی بەڕێزیان و بڵاوبوونەوەی چاپی نوێی دیوانی ملوانکەی شین تۆمار کراوە. [ @Perrenus ] @trupkirezgari
Mostrar todo...
5
سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکەتاڵم بۆ چییە دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چییە دەرد و داغێکی دەروونی گەر ببێ، با ڕەنگ و ڕوو سیس و موغبەڕ بێ، کەماڵم بوو جەماڵم بۆ چییە تەجرەبەی عاشق بە سووتانی دەکرد ئەو زاڵمە سەیری کەن ئێستا دەڵێ مشتێ زوخاڵم بۆ چییە پێی بەسەرما نا کە بوومە خاکی ڕێی، گەردم شوکر گەییە داوێنی، دەڵاڵی بای شەماڵم بۆ چییە داخی سینە و پێچوتابی دوودی ئاهم خۆ هەیە مۆر و توڕڕەی ئینپەراتۆر و قەڕاڵم بۆ چییە خەڵق ئەوا مەجبووری دوو خۆخستنی خەڵقن بە جان من بە دڵ مەنفوورمە، ڕوتبەی جەجاڵم بۆ چییە ماڵە پیتکێنێیە ماڵ و گەینە حاڵی خۆیە حاڵ من کە وا حاڵی بم، ئیتر ماڵ و حاڵم بۆ چییە پڕ بە پێ زنجیری شێتی، داغی سەودا پڕ بە سەر سەیری حاڵی خۆمە، سەیری زوڵف و خاڵم بۆ چییە دەردەدار ئەڵبەت زوبانی دەرد و حەسرەت تێ دەگا چاوی بیماری دەزانێ، ناڵەناڵم بۆ چییە دڵ گلە و شەکوەی لە ئەشکەنجەی عەزابی زوڵفی یار کرد و ئەو فەرمووی: ئەدی زنجیری زاڵم بۆ چییە حاڵە بەدحاڵی لە شوێن و ماڵە وێرانی لەدوو «مەحویا» گەر ئەهلی حاڵی، حاڵ و ماڵم بۆ چییە 🔹🔸مەحوی دیکلەمەی باست حەمە غەریب @trupkirezgari
Mostrar todo...

👏 3