cookie

نحن نستخدم ملفات تعريف الارتباط لتحسين تجربة التصفح الخاصة بك. بالنقر على "قبول الكل"، أنت توافق على استخدام ملفات تعريف الارتباط.

avatar

{ کازیوەی شێعر و گۆرانی }

کازیوەی شێعر و گۆرانی خۆشەویستان و لایەنگرانی ئەدەبیاتی کوردی بەخێرهاتن سڵاو و دروود بەخێرهاتن بۆ مەڵبەندی ئاواز شمشاڵ و شێعر و سروود @kaziveh2525

إظهار المزيد
مشاركات الإعلانات
4 169
المشتركون
+3224 ساعات
+2497 أيام
+1 09130 أيام

جاري تحميل البيانات...

معدل نمو المشترك

جاري تحميل البيانات...

🎼گۆرانی کام گۆرانیبێژت بەدڵە؟ بەڕێوبەری لیست:@Fadieh_Sh 👇👇👇
إظهار الكل...
1
مامۆستا حەسەن زیرەک🌹
مامۆستا ناسر ڕەزازی🌷
مامۆستا موحەمەد ماملە🌹
مامۆستا ئاوات بۆکانی🌷
مامۆستا مەزھەر خالقی🌹
مامۆستا هۆزان دینۆ🌷
مامۆستا مەرزیە فەریقی🌹
(له‌و ڕۆژه‌وه‌ ڕۆیشتووه‌ تۆراوه‌ دڵی من هه‌ر چه‌ند ده‌گه‌ڕێم بێ سه‌ر و شوێن ماوه‌ دڵی من ئاخۆ به‌ چ شاخێکه‌وه‌ گیرساوه‌ دڵی من داخۆ به‌ چ داخێکه‌وه‌ سووتاوه‌ دڵی من) ڕاستم پێ بڵێ له‌ کێ تۆراوی؟ له‌ چی مه‌لوولی، بۆچی ڕه‌نجاوی ((ئای شل، وه‌ی شل، شل و شێواوی هه‌ر ئه‌ڵێی نه‌وبووکی زاوا لێیداوی)) هه‌ر خۆم به‌ سه‌رگه‌رد، ئاشتی و تۆرانت تو خوا چی لێهات مه‌یلی جارانت! هه‌رچی تۆ ئه‌یکه‌ی منه‌ت به‌ گیانم کوشته‌ی دووریی تۆم ڕۆحی ڕه‌وانم په‌روه‌رده‌ی ناز و مه‌ڕامه‌ت دیده‌م شه‌یدای مهیر و قین، تۆی به‌رگوزیده‌م به‌سته‌ی مه‌لوولیت،ته‌نم ته‌نده‌وه‌ به‌ ناری هیجران، کڵپه‌م سه‌نده‌وه‌ ((ئای شل، وه‌ی شل، شل و شێواوی تو خوا وه‌ره‌ ده‌ر، وه‌ی خانمی شلومل، کوبرای چاو شیرین)) #ئای_شل هۆنراوه‌: #فۆلکلۆر، #بێخود، #عابید_سیراجه‌دینی ده‌نگ: #مه‌زهه‌ر_خالقی @kaziveh2525
إظهار الكل...
👍 2 2👏 1
#نامەی_دووری دڵم کەیلی خەمێکەو مەی نە دەرمان گەڵای بێتۆیی باریون لە سەرمان بە بێت کوێستانی دڵ شەختەی لە بەختە کەوای دیداری گەرمت بێنە بەرمان بە گۆمی کورتەنامەت وشکە لێوم لە زەریای باوەشت تێرکەی نەزەرمان کە هەڵکاتێ شەماڵی هزرو بیرت لە کێڵگەی هۆشی ئێمەش‌سوورە خەرمان کە ڕووکنی دینی شاعیر ئەرکی سەردان نەچی بشکێنی تۆبەی تۆبەکەر مان نە تۆ دەردێی نەمن دەردێم، عەجایب؟ سنووری خۆشەویستین بێ تەتەرمان شەوی ئەنگوستە چاوی دووری دەڕوا بەڵێن(هەڵوێست)ی ڕۆژ(هەستیار)و هەرمان ✍#مامۆستاهەڵوێست) @kaziveh2525
إظهار الكل...
attach 📎

👍 2 1👏 1
بوولێڵە کە هات مەپرسە کەنگێی ساڵە مەی پڕ بکە لە خورێنی بە تاس, بە پیاڵە شێخ وازی لە هەنگوین و گەزۆیە و من مەی مەی تاڵە دەبێ حەق بێ, دەڵێن حەق تاڵە #مامۆستا_هەژار" @kaziveh2525
إظهار الكل...
👍 4 1👏 1
لە بارانێ مەپرســە تـا ھـەور بگـرێ بـەری ڕۆژی دەبێ بگریم ھەتا ڕووی تۆ لە ژێر چارشێوی ڕەشدایە ... #مامۆستاهێمن 🎙خوێندنەوە : #باست_حەمە_غەریب @kaziveh2525
إظهار الكل...
3👍 2
ئەم کاتەت باش...! من ناوم کۆترە شینکەیە و کچم ماڵەکەم وا لەو گەڕەکی منارەیە. من لە پەڕوباڵی خۆم و لە دەنووکم و لە ماڵەکەم و گەڕەک و لە هەموو شتێ بێزارم! من گمەگمی حەرامی ناو ئایین و نیشتمانم. من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەیە بفڕم! من بۆم نییە دوور لە دەنگی منارەکە گوێ لە دەنگێکی تر بگرم! یان سەمایەک لە گەڵ بەفر و "با"دا بکەم. یاخود دەستی کوڕی خەون و خۆزگەم بگرم! من ناتوانم قژی خۆم بۆ جادەکان و بۆ مۆسیقا و بۆ کۆترە شینکە نێرەکان هەرگیز دەرخەم! من مێینەی ناو بەهاری قەدەغەم و شەو و ڕۆژیش لە ژێر چاودێری دووربینی منارەدام. باڵەکانم بۆیان نییە بە دوو پەنجەیش تەوقە لەگەڵ باڵە نێرەکاندا بکەن! من چارەنووسی حەرامم وەکو جەستەم . گوڵێک حەرام. ئاوێک حەرام. گۆرانییەکی حەرام و شەرابی ناو قەسیدەیەکی حەرام. #شێرکۆ_بێکه‌س @kaziveh2525
إظهار الكل...
👏 3👍 1
لەبەر بارانەدا مەستم، مەپرسە چۆن نەگریاوم "هەوای چۆمی مەجیدخان" و هەوای بارانە لێیداوم قەتارەی خەم لەگەڵ هەر نەرمەبارانێ بە دڵدا دێ لە گەڵ "ماملێ" لە گەڵ ڕۆحی غەریبی خۆمە وەستاوم بە بۆنی "خاکی کووچەی یارەکەی بێ مروەتم گێژم" تەماشا کەن چەنێ عەوداڵم و مەدهۆش و شێواوم کەسێ هات تێپەڕی وەمزانی توێ، هۆشم لەسەر ڕۆیی ئەمێستا داوەڵێکی ڕووتی بێ ئەنوایی خووساوم بەتاڵە دەفر و پەیمانەم ، بنازم مەیلی تۆ ماوە چلۆنم مەست بکا بادە، بە گیانت پاکی بەرداوم لە زارت خۆشە ناوم دێنی! ئەی ئوستادی مەکر و ناز دەمێک بوو مردبووم ئێستاش بە بۆنەی تۆیە وا ماوم بە ڕەسمی عاشقیش بێ قەت دڵم نایە بکەم ماچت! دەشێوێ لێوی گوڵ شێوەت، بزۆزم بەدفەڕم لاوم بەهانەی چاکە بۆ مەستی دەبا عالەم بکەن لۆمەم "هەوای چۆمی مەجیدخان" و هەوای بارانە لێیداوم ✍#فەرهادساڵحی‌فەر ـــــــــــــــــــــــ خوێندنەوە🎙#حەسەنزادە @kaziveh2525
إظهار الكل...
attach 📎

👏 5👍 1
بەرنامەی #شەوانی_قەڵەم" کۆڕی زایەڵەی وێژە و هونەر وتووێژ لەگەڵ: #مامۆستاهیدایەت_ئازەری (#خەمبار) و #مامۆستاتەهاحەمە_حەسەنی (#ئاکام_کوردستانی) بەڕێوەبەر و کۆڕگێڕ: #خاتووکەژاڵ_کرماشانی (#بارین) و #خاتوودڵنیاعەلیپوور     (#دڵنیا) ۲۳ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی @kaziveh2525
إظهار الكل...
4👏 2
دەشتی دڵ جارێ بدێرە پڕبە شۆقی دیدەکەت بووکی هیوام هەر لەدڵدا ڕوولەڕووگەی تۆ دەکەم تۆ بە نیگای چاوی جوانت گڕلە جەستەم بەردەدەی تۆ کە بێی شادم:کە بشڕۆی شیوەن وڕۆڕۆ دەکەم عاشقێکم چاو دەگێڕم کەی لە ئاسۆم دەرکەوی دەرکەکەی دڵ ئاوەڵایەو چاوەڕوانیت بۆ دەکەم دەرکەوە سروەی بەیانی دامەپۆشە ڕووی گەشت تا بەدڵ شێعرم بەنەزری پەرچەمی لۆلۆ دەکەم وا خەیاڵی هەر بەدیلێ بۆ دڵی تەنیای منە کەس نەبوو پرسێ لەحاڵم شیوەن وڕۆ بۆ دەکەم؟ بسکی خاوی تۆ دەڕسکێنێ پڕاوپڕ شێعری من تاهەتا ملوانکی عەشقی تۆ لەئەستۆی خۆ دەکەم تاوەکوو ڕووگەی ئەوینی تۆ لەدڵدا جارییە چەپکە چەپکە نێرگیزی چاوت لەدڵدا کۆ دەکەم تۆی گلارەی پەلکی شەونم وا لەسەر دیدەی گەشم ئەم دڵە #خەمبارە" ناوی تۆی لەسەر تاتۆدەکەم #ڕووگەی_عەشق #مامۆستا_هیدایەت_ئازەری🎤✍ #خەمبار @kaziveh2525
إظهار الكل...
5👏 2
هەڵۆی بەرزە فڕ چیا شوێنی هەڵۆیە کەی جێگای چەقەڵانە لووتکەی چیا بەرنادەم بەرەو ڕووی ئەو زۆڵانە وەک هەڵۆ لەنگەر دەگرم لەو هەڵدێرو زەردانە شاخ و کێوم چۆڵ نابێ بۆ ئەو کوندە کوێرانە ✍#مامۆستا_هیدایەت_ئازەری_خەمبار @kaziveh2525
إظهار الكل...
3👏 3