uz
Feedback
وانەکانی مامۆستا محمد نجیم

وانەکانی مامۆستا محمد نجیم

Kanalga Telegram’da o‘tish

زانسته شە رعی و بابەتە فیکرییەکان https://www.youtube.com/channel/UCVZ7gN7OtjUnu8NKGxtpogg

Ko'proq ko'rsatish
1 467
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-27 kunlar
+4730 kunlar
Postlar arxiv
https://youtube.com/playlist?list=PLqabF8yjX48mxFdPTfxIcnfUW36xkshGt&si=Msh3WQ_FWMOO44Nc ئەم زنجیرە کە هەر خەریکم ئەو کتێبەی شێخ تورەیفی شەرح دەکەم بە کورتی... بەڕاستی زۆۆر وردە و لە شیکردنەوەی دەروونی مرۆڤ و کاریگەریەکانی لەسەر ژیریی و گۆڕانکاری لە مرۆڤدا دروست دەکات .. هەندێ دەربڕینەکانی قورسە بەس کە تێی گەشتی واتاکەی ئاسان دەبێ و پر سوودە

دەبێ موسوڵمان و بەتایبەت فێرخواز لە بابەت و فەتوای شاز دوورکەونەوە قَالَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ مَهْدِيٍّ: «لَا يَكُونُ إِمَامًا فِي الْحَدِيثِ مَنْ تَتَبَّعَ شَوَاذَّ الْحَدِيثِ أَوْ حَدَّثَ بِكُلِّ مَا يَسْمَعُ أَوْ حَدَّثَ عَنْ كُلِّ أَحَدٍ» پێشەوە عەبدوڕەحمانی کوڕی مەهدی دەڵێ :( ئەوکەسەی شوێنی فەرمودەی شاز دەکەوێت یان هەرچی بیست بیگێڕێتەوە یان فەرمودە لە هەموو کەس بگێڕێتەوە نابێ بە پێشەوا لە فەرمودەدا) کەوابێ نابێ شوێن قسەیەک بکەوین کە زانایەک کردویەتی و بەرپەچ دراوەتەوە.. بۆنمونە کە ئێستە عادەتە زاوا ماچی بووک دەکا یانی ڕوومەت و .... نەک سەر... ئەمە لە خوارمی مروئەتە واتە کەسێ ژنی خۆی لەپێش چاوی خەڵک ماچی دەمی کا یان دەست دانێ لەسەر سنگی و شوێنی ئارەزوو پیاوەتی لەدەست دەدات کە ئێستە دەقی قسەکانیان دادەنێم دەی بولقینی دەڵێ زاوا وەختی مارەبڕین یان خەنەبەندان یان گواستنەوە ماچی بووک کا چونکە عورف پێی جاریە بە خەواریمی موروئەت و پیاوەتی دانانرێ.. بەڵام زكرياي أنصاري و رملي و ابن حجر ڕەدی دەدەنەوە و تەنانەت ابن حجر دەڵێ کەسێ وادەکا هیچ بەشێکی باشەی پێنەدرابێ... وَقُبْلَةُ زَوْجَةٍ أَوْ أَمَةٍ) فِي نَحْوِ فَمِهَا لَا رَأْسِهَا أَوْ وَضْعُ يَدِهِ عَلَى نَحْوِ صَدْرِهَا (بِحَضْرَةِ النَّاسِ) أَوْ أَجْنَبِيٌّ يُسْقِطُهَا بِخِلَافِهِ بِحَضْرَةِ جَوَارِيهِ أَوْ زَوْجَاتِهِ وَتَوَقَّفَ الْبُلْقِينِيُّ فِي تَقْبِيلِهَا بِحَضْرَةِ النَّاسِ أَوْ الْأَجْنَبِيَّاتِ لَيْلَةَ جَلَائِهَا وَلَا وَجْهَ فِي التَّوَقُّفِ فِي ذَلِكَ؛ لِأَنَّهُ لَا يَفْعَلُهُ إلَّا مَنْ لَا خَلَاقَ لَهُ . واتە : لەو شتانەیە کە ڕێزی مرۆڤ لەکەدار دەکا و دەیڕوشێنێ ماچی ژن و کەنیزەک واتە وێنەی ماچی دەمی نەک سەری یان دەست لەسەر وێنەی سنگ دانان بە ئامادەبوونی خەڵکی یان پیاوی بێگانە نەک لەناو ژن و کەنیزەکەکانی ئەوە کێشەی نیە، بەڵام بولقینی دەڵێ چونکە عورف جاری بوە بەوەی زاوا ماچی بووک بکات ڕێی تێدەچێ زەرەری نەبێ با لەبەردەم خەڵک یان ئافرەتی بێگانەش ماچی کا.. بەڵام ئەم قسەی هیچ مانای تێدانیەو کەسێک هیچ بەشێکی لە خێرو چاکە پێنەدرابێ ئەو کارە دەکا... کەوابێ ئەو برایانەی ئێستە وەک بیستوومە کەخەریکە دەبێتە عادەت تێیاندا ماچی خێزانیان دەکەن گەر ماچی سەر بێ لەکەداریان ناکا بەڵام ماچی ...... و ڕوومەت لەکەداریان دەکا و بە قسەی بولقینی نەکەن.. خۆ ناڵێین ماچی خێزان حەڵاڵ نیە بەڵام ڕێزو کەرامەتی مرۆڤ دەڕوشێنێ وەک مامۆستایەک بە شۆرتێکەوە دەرس بڵێتەوە لە زانکۆ..

گەر لەسەر غەزەش وڵاتێک دوو وڵات دوو ساروخی بنایە بە ئیسرائیلەوە بەوجۆرەی بەسەر نەدەهات... خوای گەورە ئیسڵاحی حاڵی موسوڵمانان کات

بۆ پزیشکان و لەوەیە گشت دایرەکان وابێ ئاگاداری نیم.. دکتۆرێکی بەڕێز باسی دیاردەیەکی کرد کە هەندێک لە دکتۆرەکان دەوام ناکەن یان سەرەی خۆیان دەدەن بەو دکتۆرانەی دانەمزراون بۆ نمونە شەوی ١٠٠ هەزاریان بۆ حساب بێت دکتۆرێکی تر بە ٢٥ هەزار بۆی دەکات ... کێشە ئەوەیە ئەم دکتۆرە بەو وتراوە ئەو شوێنە پڕکاتەوەو عەقدێکی هەیە چۆن دەتوانێ ئەو مافەی خۆی بفرۆشێ و ئەمە لە سەڵاحیاتی مدیریش نیە؟ بابەتێکی تر وابزانم ڕوونترە ئەویش ئەوەیە بۆ نمونە خەستەخانەی شار دکتۆرەکان موچە وەردەگرن لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەندێک عەمەلیات پارە وەردەگرن !! دەی ئەو مووچە لە پای کۆی خزمەتە بە عەمەلیاتیشەوە چۆن پارە لە نەخۆش وەردەگرێت! بابەتێکی تر هی وا هەیە ناوی لە دەرەوەی شار دێتەوە دەچێ دەوامەکەی دەفرۆشێ بەکەسێ لەوێیە... ئایا ماف بە ڕەهایی دەتوانرێت بفرۆشرێت؟ ئەمەو چەند بابەتێکی تر جێی تێڕامانەو بە ئیزنی خوا دەمەوێت قسەی لەسەر کەم چونکە فیقه و شەرع ناسی دەبێ وەڵامی کێشەکانی ڕۆژی پێبێ.. بەڵام جارێ چاوەڕێم کەسێکی شارەزا لە سلکی دکتۆری و شارەزا لە شەرعیش قسەی لەسەر کات

إن_بعض_الظن_إثم،_هەندێک_گومان_تاوان_بێت_کامە_دروسە.m4a4.76 MB

لەوە زیاتر حەز ناکەم هیچی لەسەر بنوسم چونکە کارەکەی زۆر چاکەو زۆۆریش بەجوانی بەشێوەیەکی گشتی وەری گێڕاوەو دڵنیام خۆم وەرم گێڕایە وەک ئەو جوان نەمدەکرد... وە کاری مرۆڤ خاڵی نیە لە هەڵەو پێم باشە ١_ پێشەکی بنوسێت و ئاماژە بە لێکۆڵەر کا کە تەعلیقەکانی ئەوی وەرگێڕاوەو ٢_ وردتر بەسەریدا بچێتەوە چونکە هەر ئەو شوێنانە نیەو نامەوێت لەوەزیاتر لەسەری بنوسم لەبەر چاکی وەرگێڕانەکە ٣_ شەرح و ڕونکردنەوە بۆ هەندێک شوێن زەرورە و پێویستە... عادەتم نیە لەسەر شتی کەسانی تر بنوسم لەوەیە ئەمە چەند جارێکی کەم بێ و هۆکەشی ئەوەیە کە ئێستە خەریکی خوێندنین و زۆۆریشم پێخۆش بوو ئەم شاکارە ناوازە بکرێ بەکوردی و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەو (کاکە/دادە) دەخوازم کە وەری گێڕاوە خوای گەورە جەزای خێری باتەوە...

لێرەدا کامل وەرگێڕ ئەو تەعلیقەی وەرگێڕاوە بەڵام هیچ ئاماژەی بەناوی لێکۆڵەر نەکردوە کە لەتەواوی کتێبەکە سودی لێبینوەو کۆتا تەع
+2
لێرەدا کامل وەرگێڕ ئەو تەعلیقەی وەرگێڕاوە بەڵام هیچ ئاماژەی بەناوی لێکۆڵەر نەکردوە کە لەتەواوی کتێبەکە سودی لێبینوەو کۆتا تەعلیقیشی وەرنەگێڕاوە

یەکێک لەو کتێبانەی تازە وەرگێڕدرا لەلایەن سناء محي الدين فتاح ئەم کتێبەی شێخی ئەهلی ئیسلام ابن تیمیەی حەڕانی ڕەحمەتی خوای لێب
+1
یەکێک لەو کتێبانەی تازە وەرگێڕدرا لەلایەن سناء محي الدين فتاح ئەم کتێبەی شێخی ئەهلی ئیسلام ابن تیمیەی حەڕانی ڕەحمەتی خوای لێبێ دیارە یەکێکە لە کتێبە ناوازەکان ئەمشەو ئەو وەرگێڕانەم دی کە لەگەڵ چەند مامۆستایەکی بەڕێز چەندێکە خەریکی دیراسەی ئەو کتێبەین و موناقەشەی دەکەین بۆیە چەند شوێنێک دەمزانی جێی سەرنجە هاتم سەیری ئەو شوێنانەم کرد .. جا هەر خەریکم و تێبینیەکان دەنوسم لەوەشە زیاتر نەینوسم ..

Repost from N/a
السلام عليكم و رحمة الله وبركاته برایان و خوشکانی بەڕێزم بە ئیزنی خوای گەورە ڕێکخراوی ساناهی خوێندکاری تازە وەردەگرێت بە شێوەی حزوری و ئاستیکی نوێ دەست پێدەکات .. هەرکەس خوازیارە با لەڕێگەی واتساپەوە پەیوەندی بکات بەم ژمارە 0772 142 72 99 تێبینی/ بۆ ئافرەتان بەردەوام ئۆنلاینمان بەردەستە هەم بۆ زانستە شەرعیەکان و هەم بۆ قورئان خوێندن

تێبینیەک لەسەر ئیخلاس.. زۆرجار دەبینم شتێک بوە بەباو لەناو مامۆستایان و کەسانی تریش لە ستۆری بڵاوی دەکەنەوە ئەویش ئەو ساتانەیە کەپێیدا تێدەپەڕن لە واتایەکی ئیمانی یاخود واجبێکی شەرعی ... بۆ نمونە چووم بۆ مزگەوت و کەسی لێنەبوو ..... یاخود هەتیوێکم بینی و .... یان وابزانم ڕونە با نمونەی تر نەهێنمەوە نەوەک کەسێک بیخاتە سەرخۆی ... ئەو واتایانە بنچینە وایە بە شاراوەیی بمێنێتەوە بۆ وەختی ناڕەحەتی و قەبری تاریک و سەفەری تەنیاو درێژ

هەندێ جار لەیەک کاتدا پرسیارم لێدەکرێ لە چەندەها کەسی جیاواز نازانم هۆی چیە .. پرسیارەکەش ئەوەیە ئایا ئافرەت دروستە لێزەر بکات .. بەتایبەت شوێنی حەساس؟ پوختەی وەڵام دەبێ سەرەتا بزانین عەورەتی ئافرەت لای ئافرەت چۆنە.. عەورەت واتە دەبێ داپۆشرێ و سەیر نەکرێ.. گەر سەیر نەکرێ دیارە نابێ بەرکەوتنیش ببێ.. لای زۆرێک لەزانایان ئافرەت بۆ ئافرەت گەر ئەمین بێ لە فیتنە واتە بە ئارەزوەوە سەیرناکرێ نێوان ناوکۆو ئەژنۆیەتی.. ڕای دوەم ئەوەیە لەوەختی ئیش دەردەکەوێت واتە وەک ئافرەت لای کەسە مەحەرەمەکانی وەک باوک و براو.. دیارە جاری وایە سەری ڕوتە یان خۆی هەڵدەکا کە حەوشە دەشوا یان گسک دەدا.. و... گەر لەسەر ڕای یەکەم بڕۆین بن باڵ و دەست و ئەو شوێنانەی وەختی ئیش دەردەکەون کێشەی نیە .. وە لەسەر ڕای دوەمیش دەست و سەر پوز و قاچ و ئەوانە.. بەڵام نێوان ڕان و ئەژنۆو شوێنی حەساس نابێ مەگەر نەخۆش بێ و نەتوانێ ئەوکات دروستە... مەگەر بێ دەرخستن لێزەری بۆ بەکاربێت ئەمەش دوورە... کەوابێ گەر ئافرەتەکە نەخۆش نەبوو دەبێ خۆی بیکا نێوان ناوک و ئەژنۆی.. گەر نەخۆش بوو دروستە لای ئافرەتی موسوڵمان بیکا گەر مێردەکەی پێی وت یان ئەونە حاڵێکی ناتەندروست بوو کە پیاو نەدەچوو بەلایدا نەوەوی دەڵێت : وَهَلْ يَجِبُ عَلَى الزَّوْجَةِ إذَا أَمَرَهَا زَوْجُهَا: فِيهِ قَوْلَانِ مَشْهُورَانِ أَصَحُّهُمَا الْوُجُوبُ: وَهَذَا إذَا لَمْ يَفْحُشْ بِحَيْثُ يُنَفِّرُ التَّوَّاقَ فَإِنْ فَحُشَ بِحَيْثُ نَفَّرَهُ وَجَبَ قَطْعًا واتە : ئایا واجبە لەسەر ژن مووی شوێنی حەساسی لابەرێت گەر مێردەکەی فەرمانی پێکرد؟ دوو ڕای لەسەرە لای شافیعی مەزهەبەکان ڕاسترینیان بەڵێ واجبە، وە ئەم جیاوازیە کاتێک هەیە گەر ئەونە ناشرین و ناباو نەبێت بەجۆرێک پیاوێک کە حەزوئارەزووی تێکەڵی ئافرەتی ببێت بەو حاڵە تێکەڵی نەکا گەر بگاتە ئەو حاڵە بێگومان واجبە... کەوابێ ئافرەتێ دروستە لێزەر بۆ شوێنی حەسای بەکار بێنێ کە مێردەکەی پێی بڵێ یان بگاتە ئەو حاڵە.. بە نیسبەت کچیش نەخۆش بوو تا چل ڕۆژ لەوە زیاتر بێ لەمەزهەبی خۆمان کەراهەتی هەیە و لای حەنەفیەکان... ئەمە بەکورتی زۆر پرسیارم لێکرا بەشکم بە وردتر لەوەختی خۆیدا باسی کەم

record.ogg7.44 MB

شیکردنەوەی کتێبی ( فقه النفس ) کەکتێبێکی زۆر ناوازەیە.. وانەی یەکەم وانەی دووەم و سێیەم وانەی چوارەم وانەی پێنجەم و شەشەم وانەی حەوتەم و هەشتەم وانەی نۆیەم وانەی دەیەم بە ئیزنی خودا لەم شەوە دەست پێدەکەینەوە

هەر مامۆستایەک دەیەوێت وانە دەنگیەکانی بکات بە کتێب و بە شێوەیەکی زۆر وردو جوان بنوسرێتەوە دادەیەک هەیە کە شارەزای زانستە شەرعیەکانەو بە زیرەکی دەستکرد نایکا کە پڕە لەهەڵە تەواو گوێ لەدەرسەکان دەگرێتەوەو زۆۆر بە جوانی دەینوسێتەوە ... کەدواتر بۆ کردن بە کتێب ئاسانە.. هەرکەس ویستی با ئاگادارم ژ کات

ئەمە چەند وانەیەک بوو لە زانستی فەرمودە ناسی کە دادەیەک خوای گەورە جەزای باتەوە ئامادەی کردوە، شەرحی مەنزومەی بەیقونی بوو وە گوێی لەدەرسەکان گرتوەو نوسیویەتیەوە خوای گەورە بیکا بە ئەجری قیامەتی... بەسەریدا نەچومەوە و بەم نزیکانە مەجالم نیە بەشکم لە مەجالێکدا بەسەریدا بڕۆمەوەو لە شیوەی کتێبێک دەرچێت...

مێژووی_ئیسلام_خوێناوی_و_شەڕوشۆڕە_!.m4a6.20 MB

دڵخۆشی دەربڕین عیبادەتە لەم ڕۆژەدا... بەسەر نەفسی خۆت زاڵ بە.. ئازیزێکت لەدەست داوە یان خەمۆکیت هەیە یان هەر هۆکارێکی تایبەت کەوات لێدەکات هەست بەخۆشی و جەژن نەکەیت پشت بەخودا بەستەو زاڵ بە بەسەریدا.. زۆر جار لۆمەی کەسانێک دەکەین تەواو ئاهەنگ و دڵخۆشی دەردەبڕن لە جەژنی سەری ساڵ و بۆنەکانی تر.. ئەی گەر خۆمان دڵخۆش نەبین بە جەژنی خۆمان و شادی دەرنەبڕین کێ گەرم و گوڕی کا... بۆیە بەگەرم و گوڕی جەژن کەن با لە ناخیشەوە بێتاقەت بن و جیهادی نەفس زۆر شت دەگرێتەوە ئەمە یەکێکیانە..

Ovozli xabar08:51

برایان و خوشکانی بەڕێزم تقبل الله منا ومنكم جەژنی قوربان لە خۆتان و ئازیزانتان پیرۆز بێت.. جەژن لە موسوڵمانانی جیهان و ئەهلی غەزە پیرۆز بێت.. خوای گەورە بیکات بە مایەی جەژنی دینداری و ئاسودەیی و خۆشی