ch
Feedback
گوڵزاری مەعریفەت

گوڵزاری مەعریفەت

前往频道在 Telegram

زانسته شە رعی و بابەتە فیکرییەکان https://www.youtube.com/channel/UCVZ7gN7OtjUnu8NKGxtpogg

显示更多
1 577
订阅者
+224 小时
+107
+3530
帖子存档
بەداخەوە ئەم پاکەتەم دی لەناو زبڵدان کە ڕەسمی کەعبەی تێدایەو ئیهانە پێکردنێتی... ماڵی خودا دەبێ بەگەورە بگیرێ ... نابێ بۆ باز
بەداخەوە ئەم پاکەتەم دی لەناو زبڵدان کە ڕەسمی کەعبەی تێدایەو ئیهانە پێکردنێتی... ماڵی خودا دەبێ بەگەورە بگیرێ ... نابێ بۆ بازرگانی دەست ببرێ بۆ هەموو شت . بۆیە داوا لەبراو خوشکانن دەکەم بەهیچ جۆرێک ئەم جۆرە خورماو پاکەتانە نەکڕن و وازی لێبێنن

Noor_Book_com_الروح_و_الريحان_في_نظم_أسماء_الرحمن_جل_جلاله.pdf5.16 KB

هۆنراوەی ڕەوح و ڕەیحان لە ناوە جوانەکانی ڕەحمان

سەخت و دژواری لە ڕێگەی ژیان ژیان شەقامێکی قیرتاوکراوی بێتاسە نیە، نا ، دەشتێک نییە بتوانی بەسانایی پێیدا تێپەڕی بیت بەڵکو شاخ
+1
سەخت و دژواری لە ڕێگەی ژیان ژیان شەقامێکی قیرتاوکراوی بێتاسە نیە، نا ، دەشتێک نییە بتوانی بەسانایی پێیدا تێپەڕی بیت بەڵکو شاخێکی سەختە، پڕ هەڵەتە، لۆفەو چاڵ و چۆڵی زۆر داپۆشراوی تێدایە، ئاشکراشە ئێمە لە ژیاندا ناچارین و دەسەڵاتمان نییە لە وەستانی یاخود دەرچوون لەم کایەدا کەوابێ دەبێ وەکو خۆی بیناسین، خۆشی لەوەدایە کە ماوەیەکی کاتیەو ئەم ڕۆڵەمان دەبڕێتەوەو دەست دەکەین بە ڕۆڵ بینین لە ژیانێکی تردا بەڵام هەموو ڕۆڵەکان لەسەر ئەم ڕۆڵە بەندە..... وانازانم لەگەڵ ئەم هەموو ئازارو بە سۆیەی ژیان مرۆڤ بتوانێ بەتەنیا ڕێبکات بەڵکو دەبێ پشت بەخوای گەورە ببەستێت، وەکو چۆن پێویستی بە هەوا هەیە ئاواش بگرە زیاتریش پێویستی بە خودای گەورر هەیەو دەبێ پشتی پێببەستێت و تاکە ئومێدی بێت و خۆشەویستە هەرە گەورەکەی بێت، ئەمە بەشێکی سەرەکی و بنەڕەتە بۆ هەڵکردن و تێپەڕاندنی ئەم ماوەی ژیانە، بەڵام وانابینم مرۆڤ وابزانێ ئەمەی پێدەکرێت وەک تەنها هۆکارو یارمەتی دەرێک، چونکە لە کۆتاییدا مرۆڤ واتە مرۆڤ کە پڕە لە پێویستی و کەمێتی و کەمتەر خەمی ، ناچار دەبێ هەندێ ڕێگەی تریش بگرێ کە مایەی بەدبەختیە زۆر جار کێشەکە لەوەدایە ناتوانیت وەلایان نێت بەڵام دەبێ بشزانی چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات ، کە ئیستە ئەونەی لە یادمە باسی دەکەم ، وا بزانم ناو موحازەرە زۆر گونجاو نیە بۆ ئەمە بەس هێزێک بانگم دەکات کە بدوێم لە بارەیەوە بەهەرحاڵ، یەکێک لەو یارمەتیدەرانە بریتیە لە دانانی ئامانجێک بۆ ژیان لە ناو ئامانجە گەورەکەی ژیان کە دەگەڕێتەوە بۆ یەکەم یارمەتیدەر، ئەمە یارمەتیەکی زۆر باشی دەدات بۆ زاڵ بوون بەسەر زۆرێک لە کۆسپەکانی ژیان چونکە ئازارێک لە ناخیدا دروست دەکات یان بڵێ هیوایەک کە لە زۆر ناڕەحەتیەکانی لەسەرئاسان دەکات یان لەگەڵیدا هەڵدەکات و بگرە زۆر جاریش دەتوانێت بەکاری بێبێت بۆ ئامانجەکەی ، بەس دەبێ مرۆڤ ئاگادار بێت و ئامانجەکەی نەبێت بە هۆکارێک بۆ بەدبەختی و داماوی، تا مرۆڤ نەکەوێتە ناو ئەم گێژاوە دەبێ ئامانجێ دابنێ کە لەگەڵ تواناو لێهاتووی و ئەم بگونجێت یان بتوانێت دەسی خات ئەمەش هەموو کەسێک دەبئ لە خۆی بڕوانێت و چی لەگەڵی دا دەگونجێت دیاری بکات و هەوڵی دەست هێنانی بدات هۆیەکی سەرەکی تر بریتیە لە هاوڕێ و هاوەڵ کە چەندەها جۆدی جیاوازی هەیەو لە زۆر شوێندا باس کراوەو لە مەجالێکدا دێمە سەری ...

3.49 KB

شەهوەت وەک ئامانج و نەمانی سروشتی دروست مرۆڤایەتی مرۆڤ بە سروشتی پاکەوە بەستراوە و کاتێک مرۆڤ سروشتی تێک دەچێت جوانی و باشی ژیان بەرەوژوور دەبێتەوە.. وەسیلەو ئامانجەکان دەبێ لە سنوری خۆیدا بهێڵرێتەوە و نەکرێ بە بەئامانج وەگەرنا لەڕێلادەدەین و توشی تاوان دەبین و ژیانیشمان لێتاڵ دەبێ.. شەهوەت یەکێکە لەو شتانەی مرۆڤ دەبێ وەک چۆن لە میزو پاشەڕۆ ڕزگاری دەبێ ئاوا لێی بڕوانێت نەک بیکات بە ئامانج و هەموو ڕێگەیەکی شەرعی و ناشەرعی بەکاربێنێ بۆ گەشتن پێی... خوای گەورە شەهوەت و ئارەزووی جنسی لەمرۆڤدا دروست کردوە بۆ ئەوەی جۆری مرۆڤایەتی بمێنێتەوە و دەکرێ چێژەکان بە گشتی بیرخەرەوەی بەهەشتیش بن.. کە سروشتی مرۆڤ گۆڕا وەسیلوی لێدەبێ بە ئامانج و هەموو هەوڵێکی بۆ دەدا... بۆیە بەداخەوە لە ئێستەدا تێکەڵ بوون لەگەڵ ئافرەت لەدواوە کە بێگومان حەرامە یان ............. کە خواردنی مەزی پیسەو عادەتەن پێش مەنی دەکەوێ یان بەرکەوتنی پیسی حەرامە .. وە چەندەها شتی هاوشێوەی ئەمە بۆیە برایان و خوشکانم چۆن تەنگاو دەبی و پاشەڕۆی میزو پیسایی لەخۆت دور دەخەیتە ئاوا سەیری شەهوەت کەین و ناچاری بێت و نەک ببێت بە ئامانج ... لەوەزیاتر قورسە لەسەرم بە ئاشکراتر باسی کەم بەس زۆۆر بوە ئەم بابەتانە ناچار وا باسم کرد..

3.49 KB

-2147483648_-211228.webp3.69 KB

خۆر سیفاتی خواوەندی تێدانیە دروستکراوێکە لەدروست کراوەکانی خوای گەورەو موسەخەرەو بچوکترین دەسەڵاتی نیە و بە فەرمانی خوای گەورە دەسوڕێتەوەو لەقیامەتیش دەخرێتە دۆزەخەوە

قەت دەبینن ئەو کەناڵانە بەو جۆرە جەژنی ڕەمەزان و قوربان بە گەورە ڕاگرن؟ یان ساڵ دوای ساڵ ساردو سڕتر دەبێتەوە؟! قد أبدلكما الله بهما خيرا پێچەوانە بۆتەوە

خوشکی بەڕێزم خۆت فێری ماڵەوەکە «لە نەریتی پیاوانە دەرچوون و جموجۆڵکردن بۆ کار و کەسابەت و بابەتی تر ، جا ئەگەر ئافرەت زۆر لە ماڵەکەی بچێتە دەرەوە، ئەوا خۆی چواندووە بە پیاوان». ​نەجمەدین غەزی | حسن التنبه لما ورد في التشبه (چاپخانەی دار النوادر: ١٠/ ١٥٧) بۆیە تادەتوانی با دەرچونەکانت کەم بێت .. زۆر ئافرەت هەیە دەوامیش ناکا کەچی هەموو ڕۆژ دەچێ بۆ مارکێت لە کاتێکدا دەتوانێت پێویستیەکانی هەفتانە یان مانگانە بکڕێت و چونە دەرەوەی ڕۆژانەی نەبێت و بەرکەوتەی لەگەڵ کەسێکی دیاریکراو ببێت.. کەوابێ با چونە دەرەوەکانت پێویستی بێت چ پێویستی ژیان یان دەروونی و بەپێی ڕێسا شەرعیەکان بێت ... نابێ ئافرەت وەک پیاو بێت و شەرع و ئەزمونیش ئەمە دەسەلمێنێت..

ئافرەت پێشەنگە لە هاندان مزی لە تهذيب الكمال لەباسی عاسمی کوڕی دەگێڕێتەوە کە : دوو کچەکەی عاصمی کوڕی عەلی بۆ باوکیان نووسی: «ئەی باوکە، پێمان گەیشتووە کە موعتەسەم ئەحمەدی کوڕی حەنبەلی گرتووە و بە قامچی لێی دەدات تاوەکو بڵێت قورئان دروستکراوە (مەخلووقە)، لە خوا بترسە و ئەگەر پرسیاری لێ کردیت وەڵامی مەدەرەوە (ملکەچی مەبە)، بەخوا ئەگەر هەواڵی مردنت بمانگاتێ، زۆر پێمان خۆشترە لەوەی پێمان بگات کە تۆش وتووتە قورئان دروستکراوە.» تهذيب الكمال (١٣/ ٥١٤) ئەوەی زانراوە کە هاندانی ئافرەت لەسەر دینداری کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر پیاو.. وە غەزالیش دەڵێ : كانت عادة النساء في السلف، إذا خرج الرجل من منزله تقول له امرأته، أو ابنته: إياك وكسبَ الحرام، فإنّا نصبر على الجوع والضرّ، ولا نصبر على النار. واتە : نەریتی ئافرەتان لە سەردەمی پێشیندا (سەلەف) وا بوو کە کاتێک پیاو لە ماڵ دەردەچوو، خێزانەکەی یان کچەکەی پێی دەوت: «ئاگاداربە لە دەستکەوت و پارەی حەرام، چونکە ئێمە دەتوانین ئارام بگرین لەسەر برسیێتی و ناڕەحەتی، بەڵام توانای ئارامگرتنمان نییە لەسەر ئاگری دۆزەخ.» بۆیە خوشکی بەڕێزم تۆش یەکێک بە لەو ئافرەتانە و جاری وایە هاندانێکت کاریگەری زۆر گەورەی دەبێ کە هەرگیز وێنات نەکردوە...

لەدەرگای کەس مەدە بەخراپە دەگێڕنەوە کە لە شاری بوخارا پیاوێکی ئاوکێش هەبوو، بۆ ماوەی سی ساڵ ئاوی بۆ ماڵی زێڕنگەرێک دەبرد. زێڕنگەرەکە هاوسەرێکی چاکەکار و بێ‌ئەندازە جوان و شۆخی هەبوو. رۆژێکیان ئاوکێشەکە وەک نەریتی هەمیشەیی خۆی هات، دەستی ژنەکەی گرت و گووشی . کاتی مێردەکەی لە بازاڕ گەڕایەوە، ژنەکە پێی گوت: «ئەمڕۆ چیت کردووە کە بە پێچەوانەی رەزامەندیی خوای گەورە بووبێت؟» مێردەکەی گوتی: «هیچم نەکردووە.» بەڵام ژنەکە زۆری لێ کرد، تا پیاوەکە دانی پێدانا و گوتی: «ئەمڕۆ ژنێک هاتە دووکانەکەم و بازنەیەکم پێ بوو خستمە دەستیەوە، سپێتی و جوانیی دەستیم پێ جوان بوو، بۆیە دەستیم گووشی.» ژنەکەش گوتی: «اللە اکبر! ئەوە هۆکاری ناپاکی و خیانەتەکەی ئەمڕۆی ئاوکێشەکر بوو.» زێڕنگەرەکە پێی گوت: «ئەی هاوسەرم، من تەوبەم کردووە، تۆش گەردنم ئازاد بکە.» بۆ ڕۆژی دواتر، ئاوکێشەکە هات و پەشیمان بووبووەوە و گوتی: «ئەی خانمی ماڵ، گەردنم ئازاد بکە، چونکە شەیتان لە خشتەی بردم.» ژنەکەش گوتی: «بڕۆ لە گوناحت خۆش بووم، چونکە هەڵەکە تەنیا لەو پیرەمێردەوە بوو کە لە دووکانەکە دانیشتبوو؛ کاتێک ئەو دۆخی خۆی لەگەڵ خودا گۆڕی بە دەستلێدانی ژنێکی نامەحرەم، خوای گەورەش دۆخی ئەوی گۆڕی بەوەی پیاوێکی نامەحرەم دەست لە ژنەکەی بدات.» ئیسماعیل حەقی ئەم چیرۆکە دەگێڕێتەوە دەڵێ باس کراوە

ئاگاداری خۆت بە و بەوریایی بڕوانە دەوروبەر ئەو کەسەی لە هەمووان زیاتر پەرۆشە بۆ ئەوەی دڵی چۆلەکەکان نەترسێنێت، ئەو ڕاوچییەیە کە دەیانکوژێت، بۆیە هەڵمەخەڵەتێن....

خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت ئەوەی توانای یارمەتی هەیە فرسەتەو هەر هیچمان پێناکرێ دەتوانین دوعای خێر بکەین... یاڕەبی توناوە جوانەکانت بەزووترین کات ئەو ئاگرە بکوژێتەوەو خۆشەویستانمان پارێزراو کەیت... گەر توانای یارمەتیت نیە هەر ڕێدەگریت و قەرەباڵغی دروست دەکەیت و تاوانباریش دەبیت ..

بۆ ئەو خوشکانەی هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستای ئایینی دەکەن زۆر جار ڕاوێژی بابەتی زەواجم لادەکرێت کە بابەتێکە ناتوانی بەهیچ جۆرێک یاسایەکی گشتی تێدا پەیڕەو کرێ و بەپێی دووکەسەکە دەگۆڕێ... هاوسەرگیری لەگەڵ مامۆستای ئایینی کە بەڕاستی مەلا یان مامۆستا بێت و بەردەوام خەریکی دەعوەو بانگەواز بێ نەک بەناو مامۆستاو مزگەوتێکی هەبێ ئەوانە باس ناکەم... ئارام گرتنی زیاتری دەوێ بگرە قوربانیدان... چونکە : ١_ کەمتر کاتیان هەیە بۆ ماڵەوە بەهۆی دەعوەو دەرس و وەڵام و بەدەم کێشەی خەڵکەوە بوون ٢_ کەمتر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە پەروەردەی منداڵ و زۆرێک لەم ئەرکە لەسەر ژنەکەیە.. ٣_ دەبێ لەلایەکی تر موڕاعاتی مەزاج و ... چونکە کاردەکا لەسەر ئەو کارە پیرۆزەی پێی هەڵدەستن.. ٤_ کەمتر دەکەونە ماڵ و لەماڵیش بن زۆر جار کات و ماڵیان واڵایە بۆ تەلەبەو میوان و. ٥_ زۆری میوان و ئەمەش ئەرکێکی ترە و کاریگەری لەسەر ژیانی هاوسەرگیری دەبێ... ٦_ بەردەوم یان زۆر کاتیش خەریکی کتێب و ئامادەکردنی بابەت و،... بەکورتی زۆر لایەنی تر وە بێگومان لایەنی سەردان و گەشت و گوزار و ئەوەی تێدایە بەس زۆۆر کەممە... جا هەر دادەیەک دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو جۆرە کەسانەدا بکات با بەرچاوی ڕوون بێت و گەر دەزانی دەتەوێت ژیان کەیت و چێژ لە گەنجیت ببینیت بەو واتای بڵاوە قورسە هەڵکەی لەگەڵ ئەو جۆرە ژیانەدا... بەڵکو کاتێ تر زیاتر لەسەری بدوێم...