گوڵزاری مەعریفەت
Ir al canal en Telegram
پێگەیەک بۆ زانستی شەرعی، ڕوانینە فیکری و پەروەردەییەکان . https://www.youtube.com/channel/UCVZ7gN7OtjUnu8NKGxtpogg
Mostrar más1 605
Suscriptores
+1724 horas
+157 días
+2430 días
Archivo de publicaciones
1 609
ئافرەت چ پۆشاکێ بپۆشێ ؟
قال ابن أبي شيبة: حدثنا وكيع، قال: حدثنا مَعْقِلُ بْنُ عُبَيْدِ اللَّهِ، عَنْ مَيْمُونِ بْنِ مِهْرَانَ، قَالَ: لَا بَأْسَ بِالْحَرِيرِ وَالدِّيبَاجِ لِلنِّسَاءِ، إِنَّمَا يُكْرَهُ لَهُنَّ مَا يَصِفُ أَوْ يَشِفُّ."( ٢٤٧٩٠)
تابیعی بەڕێز مەیمونی کوڕی میهران دەڵێ : "
کێشە ی تیا نیە ئافرەت ئاوریشم بپۆشێ، ئەوەی بۆ ئافرەت خراپەو ناشێ ئەو پۆشاکەیە قەبارەی ئەندامی دەرخا یان پێستی دەرخا "
کەوابێ هەرجلێ : تەسک بێ یان تەنک بێ ئافرەت نابێ بیپۆشێ..
1 609
Repost from ئەڪادیمیای پێشەوا الشافعي
برای خوێندکار و فێرخوازی خۆشەویستم:
کاتێک مامۆستاکەت بەشێک لە کات و ماندووبوونی خۆیت پێ دەبەخشێت، هەرگیز وا مەزانە کاتی بەتاڵە یان سەرقاڵی و کاری نییە!
بەڵکو ئەوە تەنها بەرهەمی خۆشەویستییەتی بۆت، پەرۆشییەتی بۆ ئەوەی سوودت پێ بگەیەنێت، و ئارەزوویەتی کە ڕۆژێک لە ڕۆژان تۆش لە ڕیزی خاوەن زانست و فەزڵدا ببینێت.
بۆیە، چاکە و منەتی لەبەرچاو بگرە، دەست بە هاوەڵییەوە بگرە و وریا بە لەوەی لەدەستی بدەیت. با تێکۆشانت لە فێربووندا، پەرۆشیت بۆ بەدەستهێنانی زانست، و پاراستنی ئەو شتانەی فێری دەبیت، ڕاستگۆترین بەڵگە بن بۆ ڕێزگرتنت لە کاتەکەی، وەفاداریت بۆ ماندووبوونەکەی، و سوودوەرگرتنی دروستت لە زانستەکەی.
یارەبی خودای گەورە بۆ هەموو خێرێک سەرکەوتووتان بکات. 🤍📚
#هاندانی_عیلم
#ئەکادیمیای_پێشەوا_شافیعی
#ئەدمین
1 609
گەر دوای نوێژ دەرکەوت ئیمام بێدەست نوێژ بووە هیچ زەرەر لە نوێژی مەئمومەکان نادات و تەنیا ئیمام نوێژەکەی دەکاتەوە..
لە نهاية الزين دەڵێ : تبين حدث الإِمَام بعد الصَّلَاة لَا يُوجب الْإِعَادَة
واتە : دەرکەوتنی بێدەست نوێژی ئیمام دوای نوێژ نابێتە هۆی واجب بوونی نوێژ گەڕانەوە..
کەوابێ پێویست ناکا قسە بکات و هەرخۆی نوێژەکە بگێڕێتەوە..
لەوانەکانی عمدة الأحكام
1 609
لادانی سەرپۆش و ئازادی
کە بەزۆر لادانی سەرپۆش و حیجابی قوتابیانی ئازەربایجان دەکرێ دژی ئازادیە شتێکی باشە و دەری دەخا تەنیا دروشمێکە ئازادی و دادپەروەری و..
بەڵام ئەم دنیایە هێز بەڕێوەی دەبا و ترس لەبەرامبەر نەبێ گەر مافێکیشی پێبدرێ هەمووکات دەکرێ لێی سەنێتەوە...
بۆیە خوای گەورە کە باسی کەسی کافرو ستەمکار دەکا دەفەرموێت :
وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا ٱسۡتَطَعۡتُم مِّن قُوَّةٖ وَمِن رِّبَاطِ ٱلۡخَيۡلِ تُرۡهِبُونَ بِهِۦ عَدُوَّ ٱللَّهِ وَعَدُوَّكُمۡ وَءَاخَرِينَ مِن دُونِهِمۡ لَا تَعۡلَمُونَهُمُ ٱللَّهُ يَعۡلَمُهُمۡۚ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيۡءٖ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ يُوَفَّ إِلَيۡكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تُظۡلَمُونَ
ئهی كۆمهڵی مسوڵمانان!ههرچی لهتواناتاندایه لهژماره و چهكو تفاق، بۆ ڕوبهڕوبونهوهی دوژمنهكانتان ئامادهی بكهن، تا بهم خۆ ئامادهكردنه، ترس و لهرز بخهنه دڵی دوژمنانی خوا و، ئهو دوژمنانهش،کە خۆیان بۆ ئێوه مهڵاس داوه و لهسهنگهردان، ههروا تا ئهو كهسانهش بترسێنن، كهئێستا دوژمنایهتی خۆیان بۆ ئێوه ئاشكرا ناكهن، بهڵام خوا بهم دوژمنانه دهزانێ و، دهزانێ چ لهناخیان دایه. ههر ماڵو سامان و شتی دیكه، كهم بێ، یان زۆر، لهپێناوی خوا خهرجی بكهن، ئهوا خوا لهدنیا تۆڵهتان بۆ دهكاتهوهو، لهڕۆژی قیامهتیش پاداشتهكهیتان بۆ ههڵدهگرێ، هیچ شتێ لهپاداشتی ئێوهش كهم ناكاتهوه!
بەڵام کە باسی حوکم دەکا دیارە دەسەڵاتت هەیە دەفەرموێت :
إِنَّ ٱللَّهَ يَأۡمُرُكُمۡ أَن تُؤَدُّواْ ٱلۡأَمَٰنَٰتِ إِلَىٰٓ أَهۡلِهَا وَإِذَا حَكَمۡتُم بَيۡنَ ٱلنَّاسِ أَن تَحۡكُمُواْ بِٱلۡعَدۡلِۚ إِنَّ ٱللَّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِۦٓۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ سَمِيعَۢا بَصِيرٗا
خوای بەرزومەزن فهرمانیكردوه، گشت جۆره ئهمانهت و ڕاسپاردهكان بدهنهوه خاوهنهكانیان و، بەزایەی مەدەن، ههروهها فهرمانتان پێدهكات لهنێوان خهڵك بهداگهریی حوكم بكهن، ئهمهش باشترین ئامۆژگاریه، كه خوا بیكات و ئێوهی بۆ ڕێنمایی بكات. خوا قسهكانتان دهبیستێو، به ههموو كردهوهكانتان ئاگاداره و دهیبینێ.
وە جیهان بەتایبەت وڵاتی موسوڵمانان کە پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوین لەبەر خاتری ئیسرائیل بەرە جەنگێکی گەورە و نزیک دەڕوات کە دوای ئیمان و تەقوا هێز یەکلایی دەکاتەوە نەک ئازادی و دیموکراسی
1 609
خوشکی ئەزیزی من،
هەندێ قسەی خوشکانەیە بە دانیشتنی دوو کووپە چایەک...
من لە ئەزموونی خۆمەوە کە ژیانی زانکۆ و داخیلیم بینیوە، دەزانم ڕەفتار و ژیانت، تەنانەت ئەو ژینگەیەی لە ماڵەوە بۆت ڕەخساوە، بە هەموو جۆرێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت. ئەویش بە چی؟ بە خۆگونجاندن. خوای گەورە ئەو ڕاهاتن و خۆگونجاندنەی بە مرۆڤ بەخشیوە؛ تەنانەت بەتەنیاش بێت، ژیانکردن و ڕاهاتنی پێ دەگونجێنێت. ئیتر ژیانەکە وایە، نەک بۆ تۆ جیاواز بێت، بۆ هەموو مرۆڤێک هەمان ژیانە.
جا خوشکم، تۆش ڕادێیت؛ مەڵێ من ناتوانم لێرە بم و تەحەممولم نەما و ئەوە کەی زانکۆ و کەی داخیلییە! من تێدەگەم لەو هەستانەی سەرەتا بە خەیاڵماندا دێن، قورسن، بەڵام هەموو قورسییەک باجدان و قوربانیدانی بەدوایەوەیە، جا قوربانیدانەکەش دەبێتە سەرفرازی و سەرکەوتن.
سەرەتای داخیلی و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو کەسانەی هەڵیان دەبژێریت، بەڕاستی ئەساسیترین و چاکترین بەشی ڕاستەقینەی ژیانی تۆیە. حەز دەکەم پێت بڵێم: بەڕاستی هاوڕێیەکی دیندار و خواناست دەستکەوێت لەم زەمەنە، وەک ئەوە وایە ئاڵتوونێکت دۆزیبێتەوە و گەورەترین دەستکەوتە؛ چونکە یارمەتیدەری سەرەکیی سەرکەوتنی پڕۆژەکانی تۆیە و هاندەری هەموو ئەو ڕێگایانە دەبێت کە لەسەر شانت قورسن تا بۆت ئاسان بکات.
جا خوشکی قەدرگرانم، بزانە مانەوە لە داخیلی سەرەتا بە دەستنیشانکردنی هاوڕێیانی باش دەست پێ دەکات. ئەگەر دەڵێیت: «ئاخر لە سەرەتاوە من چۆن ئەوانە بناسم و لەگەڵیان بمێنمەوە؟»، خۆناسین کلیلی ئامانجەکەیە. گەر تا هەفتەیەک زانیت ئەوانە بەو شێوەیە نین کە مانەوەت لەگەڵیان ئاسوودە بێت، قەیچێکە، قبووڵی مەکە و بیگۆڕە؛ خۆ گۆڕینی سەرەتا زۆر چاکترە لەوەی پەشیمانیی کۆتایی دادت نەدات.
جا ئازیزەکەم، لەبەرچی وا دەڵێم؟ چونکە تۆ لەگەڵ ئەو کەسانە دەبیتە خێزانێک؛ یەکێک لەو کچانە سەرکەوتوو بێت و کارێک بکات لە ژوورەکەتان، خۆ هەمووتان پێی سەربەرز دەبن و دەڵێن ئەوە کچی ژووری ئێمەیە. دەی خۆ لە ماڵەوەش خوشکت یان براکەت کارێک بکەن و سەربەرز بن، هەمان شت نییە؟ دەزانم جیاوازیی هەست و پێزانین لە نێوان خوشکایەتی و برادەرایەتیدا هەیە، بەڵام چونکە گۆڕانی ژینگە کار لەوە دەکات تا چەند تۆ بتوانیت کۆنتڕۆڵت هەبێت بەسەر بارودۆخی ژیاندا، میزاجت ڕێک و پێک دەبێت.
بەڕاستی داخیلی فێرگەیەکە تا کەسانی جودا و دیدگای فراوان بناسیت و شارەزایان بیت کە چۆن تەعامولیان لەگەڵ دەکەیت. تێدەگەیت ئەو هەموو مەسئولیاتەی ماڵەوە لەسەر دایکت بوو و ئێوەی بەڕێوە دەبرد وەک حکوومەتێک؛ بەڵام کە تۆ تەنیا بوویت لە هەندێ حاڵەتدا، دەبێت ئەوەندە باوەڕت هەبێت کە توانات هەیە و زاڵ دەبیت، نییەتەکەشت دەگۆڕیت بە هەوڵی عیبادەت.
قەدری تۆ لە داخیلی «کات»ـە؛ واتە هیچ شتێکت پەرتەوازە نەبێت. کاتی خۆت دوای هاتنەوەی دەوام، پاش ئیسراحەت، کاتت دەمێنێتەوە بۆ خوێندنەوەی کتێب، فێربوونی زمان، یاخود زانستی شەرعی. بڕوا بکە، ئەو ژینگەیەی خوێندنی زانکۆ کە لەوێ بۆت دەگونجێت، لە ماڵەوە هەرچۆنێک بێت بەو شێوەیە ناڕەخسێت. بۆیە زۆر سوور بە لەسەر ئەوەی خۆت پێبگەیەنیت، چونکە چوون و هەدەفی تۆ هەر خوێندنە؛ گەیشتنە بە ئاستێک کە لە خزمەتێکی گەورەدا بتبینین و شانازی بە خۆت و دایک و باوکتەوە بکەین کە بەڕاستی زانیت ئەو تەمەنەی لەو دەرفەتەی خوێندندا هەتبوو چۆن بیقۆزیتەوە.
خوشکی قەدرگرانم، دڵنیابە خوێندنەوە لەگەڵ ئەزموونی گەڕاندا چێژێکە ئیتر وا دەزانیت لە دەروونەوە دەوڵەمەندیت؛ دەزانیت بارودۆخی ژیان یەک جۆر نییە و تامی جۆراوجۆرەکان دەکەیت. کە دەڵێم گەڕان، مەبەستم لە سنووری خۆیدایە تا تووشی فیتنە نەبیت؛ تۆ بە پۆشاکی شەرم و حەیاوە دەیسەلمێنیت کە تاجی شکۆی ئوممەتێکی.
خوشکم، تێکەڵاوبوونی ناو خوێندنی زانکۆ بە ناوی هاوکاری و بە ناوی هاوڕێیەتی و نازانم چی و چی، هیچی ڕاست نین. ئەگەر دەڵێیت «نا، وا نییە»، وەڵڵا بۆت دەسەلمێنم. گەر هاتە سەر زەروورەتی باس و خواس و کاری گرووپ، با لە سنووری خۆیدا بێت؛ نەگاتە چاتی دوورودرێژ و باسەکان بچنە لایەکی ترەوە. چونکە خوشکی من، کچان لەو حاڵەتەدا خاوەن عاتیفەن و ئەمەش فترەتێکی سروشتییە؛ ناکرێ بڵێیت وەڵڵا من بێپێویستم لە هەموو کوڕان و هەرچی پیاوان هەیە، ئەوە ناتەبیعییە، خوا وای داناوە کەس لە کەس بێپێویست نابێت. گەر شتی واش هاتە پێش، دەزانم تۆ دەتوانیت نەفسێکی پتەو و خۆڕاگرت هەبێت و بە ئاسانی تێیپەڕێنیت.
زۆر گوێ لە قورئان بگرە تا لە دڵتدا باوەڕ و یەقین دروست ببێت و هەمیشە لەلایەن خواوە پارێزراو بیت. ئەوانەش ئەگەر لە پشتەوە قسەت لەسەر دەکەن، یاخود دەڵێن: «تۆ لەم سەردەمەدا نیت و کوڕ نامانخۆن» و بە هەر ناوێکی تر، ئەوانە بیرت بێت چاودێریی خوا بەسەرتەوەیە و پێیان مەخەڵەتێ. تەمەنی تۆ ناسکە، بەو شتانە سەرفی مەکە.
بیرت نەچێت، ان شاء الله تۆ ئەو کەسە دەبیت کە هەموو بارودۆخ و کاتەکان دەکەیتە قوربانیی پێشکەوتن و پێگەیاندن بۆ خزمەتی دین و دونیاکەت.
1 609
Repost from ئەڪادیمیای پێشەوا الشافعي
سلام و علیکم فێرخوازانی ئەزیز لینکی تاقیکردنەوە 24کاژمێر کراوە دەبێ
گەر هەڵەوکەم وکوڕی هەبوو لە پاش و پێشی ژمارەکان بمان بوورن بێ کارەبایی بوو...
شێری کەن تا زۆرترین کەس سودمەند بێت و هاندان بێ بۆ بەشداری کردن لەوانەکان.
#ئەدمین
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdmKOqZDPgokeGgzljqNYSHqtx7o3Hss46Gumc-z3ms8ezIVA/viewform?usp=sharing&ouid=117009344213027062825
1 609
فیتنە بارانە
بەداخەوە دیاردەیەکی زۆر خراپ دەبینم پێشتریش هەبوو بەس ئێستە زیادی کردوە ئەویش لەناو ئەوانەی بە عیلم زانراون لە وڵاتانی ئیسلامی ( چونکە لەکوردی خۆمان هیچی تازە نیە هەمووی کۆپی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزیە)
بیروبۆچونی شازو پێچەوانەی یەکدەنگی زانایان چ بۆ ڕازی کردنی دەسەڵات یان دەوروبەر بێت ..
بۆیە برای ئازیزم وە خوشکی بەڕێز هەق بە کەسەکان مەناسەو لە باش و خراپ لەگەڵ کەسێکدا بیدا چونکە فیتنە وەک بارانە...
بەداخەوە هەر ڕۆژەو کەسێک بە بیانوی جیاواز لادەدا لەوەی زانراوەو مرۆڤ لەخوا نەترسێ شتێ ئاسانە ئەو لادانانەو عیلمی زۆری ناوێ بۆیە کاریگەر مەبە بە لێکدانەوەی نوێ و لێی ڕاکە...
بەشکم بە دەنگ چەند بابەتێک باس کەم ڕۆژانە تا پێوەر بێت بۆ بابەتی تر خوای گەورە هەموو لایەک بپارێزێت..
1 609
پەیوەندییەکان وەک ماڵ و خانوو وان :
هەندێکیان شایەنی نۆژەنکردنەوەیەکی کەمن
هەندێکیان شایەنی ڕووخاندن و سەرلەنوێ دروستکردنەوەن
هەندێکیشیان ناچارمان دەکەن لەسەریان بنووسین: بۆ فرۆشتن بە هەرزانترین نرخ.
یان بەهەرجۆر بێ لەدەستمان بێتەوە...
1 609
[دەروازەیەک بەرەو فیقهی ئافرەتان]
بۆ ئەو خوێندکار و خۆشەویستانەی دەیانەوێت بنەماکانی فیقهـ و حوکمە شەرعییەکان لەسەرچاوەڕەسەنەکانەوە و بە شێوازێکی ئاسانکراو فێرببن؛
مامۆستای ئافرەت هەڵدەستێت بە ڕوونکردنەوە و شیکردنەوەی کتێبی:📚 (الإبانة والإفاضة)
✨ لەو خولە زانستییەدا چی فێردەبین
- 🔹 تێگەیشتنی دروست لە دەقە فیقهییەکان.
- 🔹 شیکردنەوەی بڕگە و بابەتەکان بە شێوازێکی ڕوون و زانستی.
- 🔹 وەڵامدانەوەی پرسیارە فیقهییە گرنگەکان دەربارەی پرسی ئافرەتان
t.b/لینکی کەناڵ تەنیا بۆخوشکانە
لینکی کەناڵ/
https://t.me/+t_6a1Qxd8XBhODhi
1 609
شیری گوێدرێژ
جارانیش بەکاربراوە بۆ چارەسەر..
دیارە لە مەزهەبی خۆماندا شافیعی مەزهەبەکان دەڵێن شیری گوێدرێژ پیسە چونکە گۆشتی ناخورێ...
بەڵام گەر تێکەڵ کرا لەگەڵ مادەی تر و پێویست بوو ئەوکات دروستە..
بەو واتا نەخۆشیەکە کرێم یان سابونی تری پاک نەبوو وە دکتۆرێکی موسوڵمان وتی بەڵێ سودی بۆ ئەو نەخۆشیە هەیە یان زانرا کە بەسودە.
بۆ نمونە ئەگزیما یان نەخۆشیەکی تر هەبوو کرێم و سابونێک نەبوو بۆ ئەوەی چاک بێتەوە یان زوو چاک بێتەوە ئەو سابون و کرێمەی لە شیری گوێدرێژ بەکار دێت دروستە بەکارهێنانی.. تەنانەت فوقەها بۆ عەرەقیش ئەم قسە دەکەن چ جای شیری گوێدرێژ..
بەس پیسە دەبێ دواتر بشۆرێ ئەو شوێنەی سابون و کرێمەکەی لێدەدرێ...
شەربێنی دەڵێ :
مَحَلُّ الْخِلَافِ فِي التَّدَاوِي بِهَا بِصَرْفِهَا. أَمَّا التِّرْيَاقُ الْمَعْجُونُ بِهَا وَنَحْوُهُ مِمَّا تُسْتَهْلَكُ فِيهِ فَيَجُوزُ التَّدَاوِي بِهِ عِنْدَ فَقْدِ مَا يَقُومُ مَقَامَهُ مِمَّا يَحْصُلُ بِهِ التَّدَاوِي مِنْ الطَّاهِرَاتِ كَالتَّدَاوِي بِنَجَسٍ كَلَحْمِ حَيَّةٍ وَبَوْلٍ، وَلَوْ كَانَ التَّدَاوِي بِذَلِكَ لِتَعْجِيلِ شِفَاءٍ بِشَرْطِ إخْبَارِ طَبِيبٍ مُسْلِمٍ عَدْلٍ بِذَلِكَ أَوْ مَعْرِفَتِهِ لِلتَّدَاوِي بِهِ، )
دەڵێ : عەرەق بۆ تەداوی نابێ بە عەرەقی ئەینا تێکەڵ کرێ لەگەڵ شتی تر دروستە گەر دەرمانی تر دەستنەکەوت وە بزانرێ بەسودە لەڕێگەی دکتۆری موسوڵمانی عەدل یان زانرا بەسودە..
بەڵام کە پیس بێ ئەو سابون و کرێمە بە فرۆشتن نابێ دەبێ خاوەنەکەی دەستی لێهەڵگرێ لەبەرامبەر پارەیەک و نەڵێ پێم فرۆشتی یان بڵێ کڕیم
1 609
بۆ حساب کردنی نسیکە یاخود ذبيحة
گوێزەبانە یان حەوتم ئەو ئاژەڵەیە سەر دەبڕدرێ بەهۆی نیعمەتی منداڵەوە گەر کوڕ بێ دوو مەڕ یان بزن بەیەکێکیش دەبێ وە کچ یەک مەڕ یان بزن لە ڕۆژی حەوتەم..
ئایا ڕۆژی لەدایک بوونەکە حساب دەکرێ؟
خیلافی تێدایە قسەی ڕاست بەڵێ حساب دەکرێ بەس شەو بێ حساب نیە..
کەوابێ ڕۆژێ پێش ڕۆژی لەدایک بوون حساب کرێ دەردەچێ
بۆ نمونە منداڵەکە ڕ٩ژی دووشەممە لەدایک بوە هەفتەی داهاتوو ڕۆژی یەک شەممە بۆی دەکرێ..
بەس بۆ خەتەنەکردن وانیە ئەو ڕۆژە حساب ناکرێ چونکە تا بەهێزتر بێ باشترە بۆ خەتەنە...
شەربێنی لە ئیقناعدا دەڵێ :
ويحسب يَوْم الْولادَة من السَّبْعَة
كَمَا فِي الْمَجْمُوع بِخِلَاف الْخِتَان فَإِنَّهُ لَا يحْسب مِنْهَا كَمَا صَححهُ فِي الزَّوَائِد لِأَن المرعي هُنَا الْمُبَادرَة إِلَى فعل الْقرْبَة والمرعي هُنَاكَ التَّأْخِير لزِيَادَة الْقُوَّة ليحتمله)
1 609
تەواو کردنی کتێب بە یەک ڕۆژ یان یەک مەجلیس
یەکێ لەو شتانەی کە ئێستە خەریکە دەبێ بەدیاردە پەلەی فێرخوازە ..
یەکێ لە ئافاتەکانی فیرخواز پەلەکردنیەتی لە تەواوکردنی زانستەکان و کتێبەکان کە جاری وایە لە نەزانیە و جاری واشە لە کەمی ئیخلاس و خواویستیەتی...
وەک وتراوە إنما العلم بالتعلم واتە زانست بە ماندوبوون و هەنگاو بەهەنگاو دێتە دی..
هەموو زانستەکان تا دەست و پەنجە لەگەڵیا نەرم نەکەیت و لەگەڵی نەژی لێی تێناگەیت و سودێ وای لێنابینی.. ئەمەش بە ساڵ و دوو ساڵ دەست ناکەوێت..
کەوابێ برای ئازیزم و خوشکی بەڕێزم پەلەی چیتە.. تا زانستت زیاتر کات مەسئولیەتی قیامەتت لەسەر زیاتر دەبێ و ئەرکە و گەر پڕ چەکی زانست و عەمەل نەبی ناتوانی شەڕی شەیتان و دەروون و کەس و فیکرە خراپەکانی پێبکەی..
بێگومان ئەو مەجلیسانە خێری زۆری تێدایە و لای کەمەکەی دوور دەبی لە تاوان و ئەجرت بۆ دەنوسرێ..
بەڵام کێشە ئەوەیە کەسێ زۆر ئەو مەجلیسانە ببینێ ئیتر توانای دەرس و کتێبی درێژی نابێت و حەقیقەتی زانست ناچەژێ..
بۆیە نەکرێ بە بنچینەو وەک موڕاجەعەو هاندان بێ...
1 609
لەوانەی تەفسیری ئەمشەوماندا...
لەوەی کە خوای گەورە دەفەرموێت :( فمن عفي له من أخيه شيء ) لەفزی شیء واتە کەمیش بێ کە عەفوکرا .. ئەوە وەردەگیرێ کە کەسوکاری کوژراوەکە یەکیانیش لێی خۆش بن ئیتر بکوژ ناکوژرێتەوەو دەبێ خوێن وەرگرن (دیە) یاخود هەروا لێی خۆش بن گەر گوێی نەدایە هەندێکیان و بکوژی کوشت دەکوژرێتەوە....
کەوابێ گەر ١١ برا یە کیان کوژراو لەو ١٠ برای تر یەکیان بکوژی عەفوو کرد دروست نیە بکوژرێتەوە
