ar
Feedback
گوڵزاری مەعریفەت

گوڵزاری مەعریفەت

الذهاب إلى القناة على Telegram

زانسته شە رعی و بابەتە فیکرییەکان https://www.youtube.com/channel/UCVZ7gN7OtjUnu8NKGxtpogg

إظهار المزيد
1 539
المشتركون
+124 ساعات
-47 أيام
+4830 أيام
أرشيف المشاركات
تاوان تاوان ڕادەکێشێ وەک چۆن خوای گەورە سزای داناوە بۆ تاوان ئاواش سزای تاوان دەدا برتاوان.. کە بێئاگا بویت لەخوای گەورە و تاوانت کرد سزات دەدا بە تاوانێکی تر .. کە گوێت نەدا و ڕوانینی حەرامت کرد سزات دەدا بەوەی وازت لێدێنێ و توشی خەلوەی حەرام و .... دەبیت.. کە گوێت نەداو ئیشی حەرامت کرد سزات دەدا بەوەی توشی سوو خۆری و جۆرەها مامەڵەی حەرام بیت... کەوابێ برایان و خوشکانم کە توشی تاوان دەبین و بۆمان دەڕەخسێ دیارە ڕێزمان نەماوە لای خوای گەورەو وازی لێهێناوین نەک دڵمان پێی خۆش بێ.. گەر گرنگ بوینایە لای خوای گەورە دەیپاراستین...

Repost from N/a
https://docs.google.com/forms/d/1itPp9_qCxV4L8iozwSp8ibODOhN_C8CP3U7GDH90ChM/edit فەرموون بۆ تاقیکردنەوەی بەشی یەکەمی کتێبی الرسالە الجامعە ☝☝ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لینک کراووە ئەبێ هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان✍

رسالة صوتية02:10

خانەنشینی چونکە لە مەعاش دەبڕێ وەک میرات وایەو کەسە یەکەمەکانیش بمرن بۆ منداڵەکانیانە... بەڵام ئەنفال و شەهیدانەو .. وا دەردەکەوێت هبەو بەخشین بێت و بەخشەر بەپێی مەرجی خۆیەتی بۆیە دوای کەسە یەکەمەکان منداڵەکانیان بەریان ناکەوێ و باشترین چارەسەریش سوڵحە

کۆچی گەنجانی مەغریب پەڵەیەکی ڕەشە بە نێو چاوی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی موسوڵمان و بەڵگەی شکست و ستەم و نادادییەکی ڕوونە.. وڵاتێک وا گەنجانی لێی بێزاربن کە مەلیکەکانی شاهانە دەژین وەک خەیاڵ.. کتێبی ( السجينة) م بیرکەوتەوە کە لە ناو خێزانی مەلەکی گەورەبوە وەسفی ژیانیان دەکات... وە پەڵەیەکی ڕەشە بە ئەوروپای سەلیبی کە خێروبێری ئەم وڵاتانەی داگیرکردوەو کۆمەڵێک دەسەڵاتداری هاوسۆزی خۆیانی داناوە کە ئەو تۆزە خێروبێرەی ماوە خۆیان و نزیکەکانیان دەستی بەسەردا بگرن.. بۆیە نابێ لایان نامۆو نەخوازراو بێ لە بچوکترین فرسەتدا هەزارەها گەنجی خێر لەخۆ نەدیو بیەوێت لەو جەهەندەمەی دروستیان کردوە ڕزگاریان بێت و تۆزێ بەهرەمەند بن لە داهاتی دزراوی خۆیان..

ما بعثَ اللهُ تعالى امرأَةً بالرِّسالةِ، ولا جَعَلها قاضيًا ولا إمامًا ولا مُؤذِّنًا؛ كلُّ ذلك لأنَّها مَحَلُّ فتنةٍ وشهوةٍ. (ابن الجوزي) لە تلبیس ئیبلیس لاپەڕە ٦٢٢ واتە : خوای گەورە هیچ ئافرەتێکی نەناردوە بە پەیامبەر، نەیکردوە بە قازی و پێش نوێژو بانگ بێژ.. هەموو ئەمە چونکە شوێنی فیتنەو شەهوەتە... هەر سەرپێچی خوای گەورە دەکەیت و دەشچیتە دەرێ بۆ تەسویر دەکەیت؟ بۆ ..... داوا لە ئافرەتان دەکەم زیاتر لەسەر ئەم بابەتە یەکتر ئاگادار کەنەوە.. یان کەسێک بابەتێکم بۆ دەنێرێ و بەرچاوم دەکەوێ پێی بێتاقەت دەبم و ناشکرێ هیچ نەڵێم قسەیەکە لەسەرم واجبە دەڵێم با بیگەیەنم... خوای گەورە ئیسڵاحی حاڵمان کات

اللهم إنا نعوذ بك من الحور بعد الكور یاڕەب پەنات پێدەگرین لە خراپ بوون و پاشەکشە لە دینداری دوای باشەو دینداری.. قال مالك كان يقال: اللهم إني أعوذ بك من الحور بعد الكور، فسألته عن الحور بعد الكور فقال: الحور الحول أن يحول بعدما كان على صلاح. ابن رشد دەڵێ واجبە ئەم پەنا گرتنە خوای گەورە دەفەرموێت : رَبَّنَا لَا تُزِغۡ قُلُوبَنَا بَعۡدَ إِذۡ هَدَيۡتَنَا وَهَبۡ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحۡمَةًۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡوَهَّابُ : ئه‌ی خوای په‌روه‌ردگارمان! دڵمان له‌ ئیمان لانه‌ده‌ی، دوای ئه‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ كردین، كه‌ ڕێنماییت كردین بۆ ئایینه‌كه‌ت، به‌گه‌وره‌یی خۆت به‌زه‌ییه‌كی فراوانمان پێ‌ ببه‌خشه‌، به‌ڕاستی هه‌رتۆ فه‌زڵ و به‌خشینت زۆره‌، ئه‌وكه‌سه‌ی تۆ بته‌وێ‌، به‌بێ‌ ژمار پێی ده‌به‌خشی. يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقٗا مِّنَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ يَرُدُّوكُم بَعۡدَ إِيمَٰنِكُمۡ كَٰفِرِينَ ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوايان به‌ خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی هێناوه‌!گه‌ر به‌ گوێی كۆمه‌ڵێك له‌ جوله‌كه‌و دیانه‌كان بكه‌ن، له‌وانه‌ی، كه‌ خوا ته‌وڕات و ئینجیلی بۆ ناردون، گومڕاتان ده‌كه‌ن و ده‌رباره‌ی دینه‌كه‌تان گومانتان بۆ دروست ده‌كه‌ن، تا بڕواتان به‌ حه‌ق نه‌مێنێ‌ دوای ئه‌وه‌ی بڕواتان پێی‌ هه‌بو، كه‌واته‌ لێیان دڵنیا مه‌بن و ڕاوبۆچون و ڕاوێژیان لێ‌ وه‌رمه‌گرن. یاڕەبی بەردەوام مان کەیت و کۆتاییمان لەسەر دینداری بێت... یاڕەب ئەم ئەمانەتەم لێوەرگرەوە پێش ئەوەی تووشی فیتنە بم بەساڵێک... بەس نابێ بێتاقەت بین و ساردبینەوە گەر هەموو دنیا واز لە دینداری بێنێ...

تۆ بۆ عومرە دەچی بۆ خۆت دەخەیتە مامەڵەیەک کە لایەنی کەمەکەی ( مايريبك) بۆ ٣ وەرەقە بۆ خۆت دەخەیە ترسی مامەڵە کردن بە سوو و ڕیبا... باشە مەبەستت ئیداعە بۆ ناچی لە بانقی تر ئیداع کەیت لەوێ نەبێ؟ گەر مەبەستت گۆڕینەوەکە نیە... وە بۆ پێشتر لێت وەردەگرن با ڕێگەیەکی گونجاو بدۆزنەوە هەر لەوڕۆژەدا بۆت بگۆڕنەوە کە نەتوانی سەفەرەکە نەکەیت... ناکرێ لێرەدا نیەتەکەو مەبەستەکە هەڵوەشێنینەوە... ئەینا زۆۆر بابەتی تر دێتە ڕێمان بەو نیەتە نەبێ بە هییییچ جۆر ڕێگری لێناکرێ... توانات نیە بە پاس بڕۆ بەتەیارە مەڕۆ یان هەر مەڕۆ لا يكلف الله نفسا إلا وسعها...

رسالة صوتية03:29

بوختان و درۆ بەداخەوە بوختان و درۆ زۆۆر ئاساییە بۆتەوەو ئەم ئایەتەمان بیرچۆتەوە يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن جَآءَكُمۡ فَاسِقُۢ بِنَبَإٖ فَتَبَيَّنُوٓاْ أَن تُصِيبُواْ قَوۡمَۢا بِجَهَٰلَةٖ فَتُصۡبِحُواْ عَلَىٰ مَا فَعَلۡتُمۡ نَٰدِمِينَئەی ئەو كەسانەی بڕواتان بە خوا و پێغەمبەرەكەی هێناوە و كارتان بە یاسا و شەرعەكەی كردوە! گەر كەسێكی فاسق و لە فەرمانی خوا دەرچو، هەواڵێكی بۆ هێنان، بەر لەوەی بڕوای پێ‌ بكەن و بڵاوی بكەنەوە، لێی بكۆڵنەوە، تا لە ڕاستی هەواڵەكە بزانن و ڕون ببێتەوە، نەبادا قەوم و كەسانێكی بەری و بێ‌ گوناهـ، تاوانبار بكەن، ئەو كاتەش لەسەر ئەمە پەشیمان دەبنەوە. هەر ئەمڕۆ خۆم بەشێوەیی دڵنیایی ئەمەم ئایەتەم بۆ دەرکەوت لە دوو هەڵوێستا لەکاتێکدا وەک شتێکی دڵنیایی باس دەکرا کە دڵنیام کردوە لەسەدا سەد بۆم دەرکەوت درۆیە .. بۆیە ئاگامان لەخۆمان بێت و توشی درۆو بوهتان نەبین لەکاتێکدا بە خۆمان نازانین

مەڵێ ( بسم الله الرحمن الرحيم ) بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان چونکە ئەمە نکوڵی کردیلنی سیفەتی ڕەحمەت و بەزەیی خوای گەورەیە بەڵکو بڵێ : بەناوی خوای بەبەزەیی گشتی و تایبەت یاخود بەزەیی ڕەها و تایبەت یان بەزەیی تێپەڕو تێنەپەڕ .. لەسەر جیاوازی لێکدانەوەی رحمن و رحيم بەس نەک بڵێی خوای بەخشندە تا نەکەویتە ئەو هەڵە عەقیدەییەوە

لە ئێستەدا بژی.m4a6.20 MB

لە جوانترین ئەو شتانەی کە مرۆڤ دڵی خۆی لەسەر پەروەردە دەکات ئەوەیە کە دڵخۆش بێت بە نیعمەتی خوا بەسەر کەسانی ترەوە، نەک سەرقاڵ بێت بە بەراوردکردنی بەوەی کە لە دەستی خۆیدایە. چەندەها دڵ هەن کە چاوبڕینە ڕزق و ڕۆزیی خەڵکی تێکی داون، تا وای لێهاتووە هەموو نیعمەتێک لای کەسانی تر بە زیان بۆ خۆی دەبینێت. ئەگەر بینیت خوای گەورە دەرگای خێری بەڕووی کەسێکدا کردووەتەوە لە ڕزقی، یان زانستی، یان وەچەی، یان سەرکەوتنیدا، ئەوا ڕێگە مەدە بەقەدەر مسقاڵە زەڕەیەک ڕق یان حەسودی ڕێگەی خۆی بەرەو دڵت بدۆزێتەوە. دوعای بەرەکەتی بۆ بکە، پاشان دەستەکانت بەرەو لای پەروەردگارت بەرز بکەرەوە، چونکە خەزێنە و گەنجینەکانی خوا بە بەخشین کەم ناکەن. سەرنجی ئاکار و ئادابی پێغەمبەری خوا زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت) بدە، کاتێک فەزڵ و گەورەیی خوای بەسەر مەریەمەوە بینی، ناڕەزایەتی دەرنەبڕی، و ئاواتی نەخواست ئەو نیعمەتەی لەدەست بچێت، بەڵکو دڵی بەرەو ئاسمان جووڵا، ﴿هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُ﴾ [لێرەدا زەکەریا نزا و پاڕانەوەی ئاراستەی پەروەردگاری کرد]. وەک ئەوەی قورئان فێرمان بکات کە نیعمەتی خەڵکی هۆکارێک نییە بۆ حەسودیبردن، بەڵکو دەرگایەکی نوێیە بۆ نزا و پاڕانەوە، وە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو زاتە بەخشندەیە ئەگەر بە کەسێکی تری بەخشیبێت، ئەوا توانای هەیە بە تۆش ببەخشێت، بگرە زیاتریش لەوەی کە ئاواتی بۆ دەخوازیت.

"پیاوان زیاتر لە ژنان پارێزگاری و غیرەتیان بەسەر کچەکانەوە هەیە، بۆیە هەرگیز غیرەتی پیاو لەسەر کچەکەی لەگەڵ غیرەتی دایکدا یەکسان نابێت. زۆر دایک هەن کە یارمەتیی کچەکانیان دەدەن لەسەر ئەو شتانەی کە ئارەزووی دەکەن، هۆکاری ئەمەش بۆ لاوازیی عەقڵی دایکەکە و زوو هەڵخەڵەتانی و لاوازیی پاڵنەری غیرەت لە سروشتیدا دەگەڕێتەوە، بە پێچەوانەی باوکەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە و هۆکاری تریش، شەریعەت بڕیاری بەشوودانی کچی خستووەتە ئەستۆی باوکی نەک دایکی، وە بە هیچ جۆرێک دایکی نەکردووەتە سەرپەرشتیار (وەلی) بەسەر گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی و تەنانەت بەسەر ماڵ و سامانەکەشیدا." — ئیبن قەییم

Repost from N/a
ئەوەی بە زانستەوە عیبادەت دەکات، وەک کەسێکە کە لە ڕۆژی ڕووناکدا ڕێ دەکات و دەزانێت بەرەو کوێ دەچێت. بەڵام ئەوەی بێ زانست عیبادەت دەکات، وەک کەسێکە لە تاریکیدا ڕێ دەکات؛ لەوانەیە زۆر بڕوات، بەڵام دیار نییە دەگاتە شوێنی مەبەست یان نا. "کەمێک عیبادەت کە لەسەر زانست بێت، زۆر چاکترە لە زۆرێک عیبادەت کە لەسەر نەزانی بێت." #ئەکادیمیای_شافیعی #هاندانی_عیلم

یەکێ لە گەورەترین کێشەی گەنجان بەگشتی و ئەوانەشی کە مولتەزیمن و لە فێربوونی زانست و زانیاری و بەرەوپێشوون لەبوارەکانی ژیان دوایان دەخا. کێشەی : عیشق و خۆشەویستی و دڵپەیوەستبوونە.... کەهۆکارەکانی لەم سەردەمەدە زیاتربوونە.. بۆیە گرنگە کاری لەسەر کرێ کە دەرفەت ببێ باسی کەم منیش دەرفەتم نەبێ هەر براو خوشکێ ئەزمونی هەیەو ڕێگەکانی ڕزگاری لەم دەردە کوشندە لای خۆی تۆمار کا چۆن ڕزگاری بوەو بە شێوەی گشتی نەک زانیاری تایبەت دەکرێ بگەیەنرێ بەکەسانی تر تا سوود بەخش بن لێی..

نەبهانی دەڵێ: وخلطة النساء بالرجال في شرعنا من أقبح الخصال وسمة الفسّاق و الجهّال في كلّ وقت وبكلّ حال واتە: تێكەڵی ئافرەت و پیاو لە شەرعی ئێمەدا خراپترین سیفەتو ڕەوشتە وە نیشانەی فاسق و نەزانەكانە لە هەموو كات و حاڵێكدا

https://youtu.be/fJLfX7Q5Bzs?si=Ws3BSoTNuyBfwnJV ئەم وانەو وانەی پێشتری و دواتری گرنگە زۆر بۆ تێگەشتن لە سروشتی ئافرەت و تێگەشتن لە فەرمودەی (ناقصات عقل)

دەست نەگەشتن بە شتەکان لەوەختی خۆیدا نیعمەتە نەک نیقمەت.. یەکێ لەو شتانەی خۆم ( چونکە مرۆڤ زۆر جار توشی هەمان ئەزموون دەبن لەڕەوتی ژیان ) و زۆرێکیش بێتاقەت دەکات ئەوەیە زۆرجار لەوەختی خۆیدا شتەکانت نایەتە بەردەست.. وەک سەیارەو خانوو و پارەو .... کە زۆر حەزت پێیەو لەناخی دڵتەوە دەتەوێت بەدەستی بێنیت لەوەشە لەدەستدانی توشی خەمۆکی کاتی یان کاریگەری درێژ خایەنی لەسەرت ببێ بەتایبەت پەیوەندی سۆزداری... بەڵام دواتر کە بەدەستی دەهێنی دەزانی زۆۆر لەوە کەمترە کە تۆبیرت لێدەکردەوەو شایەنی ئەو خەم و ئازارەی پێیداوی نەدەکرد.. وە نیعمەتەکە لێرەدایە کە ئەوکات دەستت کەوتایە توشی تاوانی دەکردی یان بەهەڵدێریدا دەبردی چوونکە دەروون هەڵپەی بۆ دەکرد.. بەڵام ئیستە عەقڵ و ژیری وەک خۆی لێیدەڕوانێ و لەئەندازەی خۆی زیاتر ناداتێ.. بۆیە داوابکەین لەخوای گەورە " شتەکان چۆنە لە ڕاستیدا بەو جۆرە نیشانمان بدا" بۆیە دەبێ زۆۆر سوپاسی خوای گەورە بکەین لەسەر ئەو شتانەی لێیگرتوینەوە وەک سوۆاسی دەکەین لەوەی پێیداوین.... یاڕەب سوپاسی بێپایان بۆتۆ کە زۆر شتمان لێدەگریتەوە کە مایەی سەرلێشێواوی و دونیا خۆشەویستی و دوورکەوتنەوە لە ناسینی و تۆو دینداری بوو گەر پێتبەخشینایە...

با داوێن پاک بین و ئافرەتان بپارێزین(2) يقول محمد بن سيرين رحمه الله: ( ماغشيتُ امرأة قط؛ لافي يقظة ولافي نوم غير أم عبدالله، وإني لأرى المرأة في المنام فأعلم أنها لاتحل لي، فأصرف بصري ). ‌ابن سیرین تابیعی بەڕێز دەفەرموێت: (ھەرگیز نزیک ھیچ ئافرەتێک نەکەوتوم،لە بەخەبەریی نە بەخەوتویی بێجگە لە دایکی عەبدوڵا(خێزانی)..وە لە خەویشدا ئافرەت دەبینم و دەزانم بۆم حەڵاڵ نیە،چاومی لێلادەدەم و سەیری ناکەم) بڕوانن لە خەویشدا سەیری ئافرەتێک ناکا بۆی حەڵاڵ نیە...مرۆڤ لە خەویشدا دەزانێ ئافرەت بۆی حەڵاڵە یان نا..وە چیرۆک لەوانە زۆرەو خۆشم چیرۆکی لەو جۆرەم لایە بەس لەوانەیە حەز نەکات باسی کەم... ▪️قَالَ شَيْخُ الإسْلَامِ ابْنُ تَيْمِيَّة رَحِمَهُ الله : الرجال إذا اختلطوا بالنساء كان بمنزلة اختلاط النار والحطب . 📚 الاستقامة : (٣٥٧/١) واتە: ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەفەرموێت: پیاوان کاتێک تێکەڵ بە ئافرەت بن وەکو تێکەڵی ئاگرودار وایە... ▪️ قال ابن رجب الحنبلي ﺭَﺣِﻤﻪُ ﺍﻟﻠﻪ -: ولا نعلم خلافاً بين العلماء أن المرأة لا تخرج إلى (المسجد) إلا بإذن زوجها . 📚 شرح البخاري : (٥/٢٤٥) واتە: ابن رجب ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەفەرموێت: جیاوازی نازانین لە نێوان زانایان کە دروست نیە ئافرەت بچێتە دەرەوە بۆ مزگەوت تەنھا بە ئیزنی مێردەکەی نەبێت.. بڕوانە دروست نەبێت بۆ پاکترین شوێن بڕوات بە ئیزنی مێردەکەی نەبێت..چ جای بۆ بازاڕو مۆڵ و مارکێت و .. لەیادتان بێت جاران ئافرەت سەرتاپا داپۆشراو بوو.. بۆیە براکانم خوشکان ئەمانەتێکن و لێپرسراون لە بارەیانەوە...ھەرگیز ڕێمەدە خێزانت و کچەکانت خراپ بێت گەر خۆشت دەوێن..مەیەڵە ھۆکارێک بن بۆ خراپ کردنی کۆمەڵگاو قسەی خراپەکاران کارتان لێنەکەن..ئێستاش نەچوە بچێ و دەتوانین ھەنگاو بنێین بۆ داوێن پاکی...