﮼بێ ﮼هەست 🥀.
Kanalga Telegram’da o‘tish
لەوانەیە لە ژیانێکی تر کەسێک بتوانێت لە چاوەکانم تێ بگات 🤍. . . بۆ هەر سەرنجێک - @IbOo_WOork . لە سناپیش لەگەڵ مان بن لینک 👇 https://www.snapchat.com/add/imodern8
Ko'proq ko'rsatish9 868
Obunachilar
-324 soatlar
-237 kunlar
-11730 kunlar
Postlar arxiv
9 864
ئەو خۆشەویستیەی
بۆ تۆ هەمە
بڕوام پێبکە
پێشتر بۆ هیچ کەسێک
نەبووە
و لەداهاتوش
بۆ کەسم نابێ🖤.
9 864
ونبووم لە ناو ناوانێکدا کە تۆ پێی ناگەی، ئیتر لە هیچ گەڕانێکدا ناوم دەست ناکەوێتەوە. من تەنیا ناوێکم نەگۆڕی، بەڵکو دوا ڕێگەم بڕی کە دەیبەستینەوە بە یەکتر. ئەو ڕۆژەی ڕۆیشتم، بڕیارم دا شتێک لە دواوە جێبهێڵم کە بە کەسی تر نەدۆزرێتەوە، ئەوەش ئەو کەسە بوو کە تۆ دەشناس پێی. ئێستا من لە شوێنێکم بە بێدەنگی و هێمنی ڕاهاتووم، شوێنێک کە دەستەکانی تۆ و گەڕانەکانی تۆ ناتوانن سنوورەکانی بپێون. تێپەڕینم لە تۆ، گەورەترین کوژاندنەوەی ڕووناکی بوو کە بۆ خۆمم کرد، تا تەنیا لە یادگارییەکانتدا مابمەوە و لە واقیعدا ون🐈⬛..
9 864
قسەکانت هەمیشە پەردەن، بەڵام جیاوازییەکەی لەوەدایە لە پشت پەردەی تۆدا هیچ حەقیقەتێک بوونی نییە، تەنانەت لەگەڵ خودی خۆشتدا ڕاستگۆ نیت و ژیانت بۆتە شانۆیەکی پووچ کە تێیدا زمان تەنها🖤🖤:(
9 864
ناسینی تۆ لە ناکاو بوو
بوون بە هاوڕێ
هەڵبژاردەی هەردووکمان بوو
کەچی ئاشق بونت لە ژێر
دەستی دڵ بوو بەبێ کۆنتڕۆڵی مێشک ..
١٩٨🐈⬛'
9 864
سەبارەت بە گوناحەکانی خۆت نازانم، بەڵام هەرگیز خوا لەسەر دڵی من لێت خۆشنابێت. هەندێک برین هەن لە جەستەدا نین تا بە تێپەڕبوونی کات سارێژ ببەنەوە، بەڵکو لە قووڵایی ڕۆحدا جێگیر دەبن و دەبنە بەشێک لە ئازاری ڕۆژانە. من هەمیشه وا فێرکرابووم کە لێبوردن نیشانەی گەورەیییه، بەڵام هەندێک زوڵم هەن ئەوەندە بێبەزەییانەن، تێپەڕاندنیان خیانەتە لە ئازاری ناخی خۆت و ئەو هەستە تاڵەی کە بە جێت هێشت لە ناخمدا، بە هیچ ئاوێک پاک نابێتەوە. تۆ تەند بە تەنها ئازارت نەدام، بەڵکو ئەو بەشە جوانە لە ناخی ڕووحی مندا کە بڕوای بە باشیی مرۆڤەکان هەبوو، بۆ هەمیشه کوشتت. مرۆڤەکان لەوەدا ناگۆڕێن کە کێن، بەڵکو لەوەدا دەردەکەون کە لە سەرەتاوە هەرگیز ئەوە نەبوون کە نیشانیان دەدایت.؟
9 864
دڵم بۆت زۆر تەنگ دەبێت بەڵام حەزناکەم ئیتر بگەڕێیتەوە بۆ ناو ژیانم.. هەموو ساتێک بیرت لێدەکەمەوە بەڵام حەزناکەم ئیتر نامەت بۆ بنێرم.. یادگارییەکانت دێنە پێش چاوم بەڵام ئیتر حەزناکەم لەگەڵ تۆ یادگاری نوێ دروست بکەم.. بێ ئارام و غەمگین دەبم لەنەبوونیت بەڵام دووبارە لەبڕیاری جیابوونەوەمان ڕازیم.. دەزانی؟ من لەکۆتاییدا خۆمم بە بەنرخ و خۆشەویست بینی بەبێ بوونی تۆ ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە! کێشەی نییە ئەگەر جارو بار حاڵم باش نەبێت ، گرنگ ئەوەیە کە بە بڕیاری جیابوونەوە غروری خۆمم ڕزگار کرد...
