﮼بێ ﮼هەست 🥀.
Открыть в Telegram
لەوانەیە لە ژیانێکی تر کەسێک بتوانێت لە چاوەکانم تێ بگات 🤍. . . بۆ هەر سەرنجێک - @IbOo_WOork . لە سناپیش لەگەڵ مان بن لینک 👇 https://www.snapchat.com/add/imodern8
Больше9 992
Подписчики
-124 часа
-387 дней
-13430 день
Архив постов
9 992
جوانیم وەکوو مۆمێک لە ناو تاریکیی دووریی تۆدا سووتا و توایەوە؛ هیچم بۆ نەماوەتەوە تا پێشکەشت بکەم، جگە لە خۆڵەمێشی ئەو ئەشقەی کە هەموو تەمەنمی بڕی🖤..
9 992
دەزانیت؟ کاتێک مرۆڤ کەسێکی زۆر خۆشویستی لەدەست دەدات، ئیتر ژیانی دەبێتە دوو بەشەوە: ژیانی پێش ئەو، و تەنیایی دوای ئەو. تەنانەت ئەگەر سالانیش تێپەڕن و ڕۆژگار ڕەنگی خۆی بگوڕێت، هێشتا هەر ڕووداوێکی بچووک، سێبەرێک لەسەر دیوارەکە، یاخود بارانێکی کتوپڕ، دەتوانێت هەموو شتێک بگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سەرەتا.
ئێستا کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەم، لەبری ڕووخساری خۆم، ماندویەتی و غەمگینیی چاوەکانی تۆ دەبینم؛ ئەو چاوانەی کە بڕیار بوو ببنه نیشتمانی من، کەچی ئێستا بوونهته غەریبییەک کە هیچ ناونیشانێکی نییە. چەندە بێبەزەیی و نامیهربان بوویت کاتێک منت سپارد بە دەست قەدەرێکی بێدەنگ و تاریکەوە.
من لەم ژیانەدا چیم لە تۆ دەویست؟ نە کۆشکم دەویست و نە پالپشتییەکی گەورە، من تەنها ویستم لە نیوان شێواوی و قەرەباڵغیی ئەم دنیایەدا، دلێک هەبێت پێم بلێت 'من لەگەڵتم'. تەنها عەشقێکی سادەم دەویست بۆ ئەوەی پێی بژیم.
ئێستا لێرەم، لە پشت پەنجەرەی تەنیاییەوە سەیری ئەو دنیایە دەکەم کە تۆی لێ نیت، بەڵام هێشتا بەو یادگارییە بچووکانەوە دەژیم کە جێت هێشتوون... چونکە تەنها ئەوانن کە وەک مەرهەمێک، ئازارەکانم کەمیك سووک دەکەنەوە "
9 992
جوان گوێ بگرە
شێتەی عاشق !
تۆ نازانی کورپەی عەشق
بلاوێنی
تۆ ناتوانی لانکی ئهوین
چاک ڕاژێنی ...
تۆ لە ئاستی دڵداریا
جێ ئهمێنی
چۆن ناتوانی خەیالی خۆت لەگەڵ
هەستتا بنەخشێنی
بۆ لاواندن
بۆ ڕاژاندن
بۆ جێ نەمان لە نەخشاندن
با پێت بڵێم ...
دوو چاوی عاشقاوی ئەوێ
دڵی ناسکوو زەریایی ئەوێ
فرمێسکی ئاگراوی ئەوێ
لەمان زیاتر
هەستی ناسکت
نیگای ئاسکت
تالاری دڵ بڕوخێنێ
پێکی چاوان
جامی لێوان
سۆزی دڵت ببزوێنێ
ئادەی شێته
کام هەستی تۆ
باش ئەزانی کورپەی عەشقی
لانکەی ئەوین
چاک ڕاژێنێ ؟
9 992
ئەگەر بەیانی چاوەکانت کردەوە و تیشکی خۆرەکە وەک هەمیشە لە پەنجەرەکەتەوە کێشرا بە ژوورەکەدا بەڵام سێبەری من لە چواردەوارت نەبوو کاتێک بە ئاگا هاتیت و بینیت دەنگم نایەت شوێنم سارد و چۆڵە و هیچ شتێکم جێنەهێشتووە جگە لە تەمومانی ئەم پرسیارە تکایە مەگری و بە دوای پیاسەکانمدا مەگەڕێ بزانە کە مرۆڤەکان هەمیشە بە ڕووداوێکی گەورە یان بە جەستە ناڕۆن جاروبار هێندە لە ناوەوە ماندوو دەبن هێندە لە ناخەوە بێدەنگ دەبن کە ئیتر هیچ شوێنەوارێکیان لەسەر ڕووی واقیع نامێنێت ئەگەر بەیانی من نەمابووم مانای ئەوە نییە کە حەزم بە مانەوە نەبوو یان چاوەکانتم خۆش نەدەویست بەڵکو ڕەنگە شەو کاتێک هەمووان لە خەوێکی قووڵدا بوون من لە بێدەنگیدا بارم کردبێت بەرەو جیهانێک کە تێیدا تێگەیشتن هێندە گران نییە و خەمەکان هێندە قورس نین خەمناکترین بەشی ڕۆیشتن ئەوە نییە کە تۆ کۆڵت پێچاوەتەوە و جانتای سەفەرت خستووەتە سەر شانت بەڵکو ئازارە ڕاستەقینەکە لەوەدایە کە بەیانییەک دێت جیهان بێباکانە و وەک هەمیشە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێتەوە مرۆڤەکان لە خەو هەڵدەستن قاوە و چای بەیانییان دەخۆنەوە پێدەکەنن غەمی ڕۆژانەیان دەخۆن بەڵام تۆ لە هیچ کوێیەکی ئەو وێنە گەورەیەدا بوونت نەماوە ناوت لەسەر لێوەکان بووە بە ڕابردوو و جێپێکانت بە با شۆردراونەتەوە ئەگەر بەیانی هەستایتەوە و منت نەبینی لە تەم و مژی سەر شەقامەکان مەگەڕێ لە ناو ئاپۆرای خەڵکەکەدا چاو مەگێڕە تەنها بگەڕێوە بۆ دواوە بۆ ئەو چرکەساتانەی پێکەوە پێدەکەنین بۆ ناو دێڕی ئەو نامانەی کە بە دڵ بۆم دەنووسیت لە یادەوەرییەکانتدا بە دوامدا بگەڕێ چونکە من لەوێدا هەمیشە بە زیندوویی دەمێنمەوە لەوێ نە با دەمبات ونە ڕۆژگار دەمگۆڕێت ئەم پرسیارەی من تەنها غەمێکی سەرپێیی نییە بەڵکو هاوارێکی کپکراوە بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بەیانییەک بێت و نەمێنم ئێستا لێم تێبگەیت پێش ئەوەی ببمە تەنها وێنەیەک لەناو ئەلبوومی کۆندا یان ناوێک لە ناو حیکایەتەکاندا دڵم بدەرەوە چونکە ڕۆیشتنی ڕاستەقینە کتوپڕ دێت بێ ئاگادارکردنەوە وەک تەمێکی پایزی کە دێت و تەواوی شار بە بێدەنگی دادەپۆشێت ئەگەر بەیانی نەمابووم تەنها بزانە کە من لە ناو ناخی تۆدا شوێنێکی ئەبەدیم بۆ خۆم دروست کردووە دڵنیام کاتێک ئەم نامەیە دەخوێنیتەوە دەستەکانت دەلەرزن و چاوەکانت پڕ دەبن لە فرمێسک چونکە دەزانیت چەندە ڕاستگۆم لەم قسانەدا چەندە سەختە مرۆڤ لە ژیاندا بێت بەڵام ناخی هێندە تێکشکابێت کە ئاوات بە نەبوونی خۆی بخوازێت تەنها بۆ ئەوەی کەمێک ئارام بێتەوە تۆ ناچاریت لە دوای من بزە بخەیتە سەر لێوەکانت تەنانەت ئەگەر دڵت لێوانلێویش بێت 🖤..
9 992
من تۆم نەبەخشیووە... نەک لەبەر تۆڵەسەندنەوە یان لەبەر کەللـەڕەقی ، بەڵکوو لەبەرئەوەی تێبگەیت کە هەندێک هەڵە شوێن پەنجەیان تاکوو کۆتایی لەسەر ڕۆحی مرۆڤ دەمێنێتەوە...من وازم هێنا بەڵام لێت خۆشنەبووم...وە ئەمە جیاوازی زۆر زۆرە..وە بەم ئاسانییەش لێت خۆش نابم ، شوێن پێی من لەناو هەموو ئەو ڕووداوانەت هەیە کە بۆت ناڕەخسێت..چونکە تۆ هەموو ئومێدی منت کوشت..
9 992
+1
وتی لە بیریکە ،من لە هیچ شەقامێکدا لەگەڵ تۆ پیاسەم نەکردووە ..زمانم ڵاڵ بوو کە بڵێم ڕاستەکەیت پیاسەمان نەکردووە ،بەڵام لە تەواوی کۆڵانەکانی ئەم شارە بەیادی تۆوە بووم 🥀..
9 992
ئەمەی کە فێری عەشقی کردم خەریکە ئەڕوات ،ئاخر کێ بیری لەمە ئەکردەوە ڕۆژێک بێزار بێت لێم 🥀!؟
9 992
بیرت دەکەم بەڵام زۆر بێ دەسەڵاتم بەرامبەر ئەو بیرکردنە. هەموو کەسێک هەستی بەوەی کردیە کە چەندە گۆڕایمە چەندە ماتم و بێدەنگم کەس نازانیت چ ژاوەژاوەک لە ناو مێشکمە ئێستا درەنگی
شەو و بەتەنیام بیرم لەمە دەکردەوە ئەگەر ئێستا قسەمان کردبا و
پێتم وتبا چەندە هەست بە بێ کەسی دەکەم
بەڵام ئێستا بەتەنیام لە لایەکی ژوورەکەم تەنیا خۆم و هێدفۆنەکەم و گۆرانیەکان کە هەست دەکەم هەموویان بۆ من کوتراون
خۆزگە ئەوها نە دەبوو نازانم چ حیکەمەتەکی تێدا بوو کە لەم نێوانە تەنیا من
روخام و تەنیا من بیرت لێ دەکەمەوە و تەنیا منم کە ئێستاش
دەمەوێ نامەکەت بێت و دووبارە قسەت لەگەڵ بکەمەوە.
خۆزگە ئەتوانی بەتەواوی وازت لێ بینم و لەبیرت بکەم بەس هەر
دەقەک لە دەقەی پێشتری زیاتر بیرت
هەر جارەک بە بیرم دێیەوە لە ناوەندی پێکەنینێ قورکم پر ئەبی لە
ناوەندی ئیشێ مێشکم دەروا
لێرە هاتم ئەمەم نوسی بە دڵ نوسیم نەک بە پەنجەکانم لەکاتێکدا
ئەگەر ئێستا قسەمان بکردبا لە قاقای پێکەنین و دل خۆشیمان
بووین لێرە ئەمەم نوسی چونکە لە بێ چارەی لەوەی ناتوانم نامەت
بۆ بنێرم و پێت بڵێم کە چەندە بیرت دەکەم هاتم لێرە نوسیم بەڵکو
لێرە بە سوتفەش بێ بینی و منت بیر بکەوێتەوە و بۆ ساتێک
تۆش هەمان هەستی منت هەبێت🖤..
9 992
ئەبوایە چەنێکی تر هەوڵم دابا تا لام بی؟
چەنجاری تر بمرم بۆ ئەوەی خۆشت بوێم؟
چەنێک غرورم بشکێنم تا منت بوێ؟
من ئەمانەم کرد بۆت لەمانەش زیاترم کرد بۆت بەڵام دڵت نەگۆڕا و زیاتر بێ هیوات کردم🖤..
9 992
ئەبوایە چەنێکی تر هەوڵم دابا تا لام بی؟
چەنجاری تر بمرم بۆ ئەوەی خۆشت بوێم؟
چەنێک غرورم بشکێنم تا منت بوێ؟
من ئەمانەم کرد بۆت لەمانەش زیاترم کرد بۆت بەڵام دڵت نەگۆڕا و زیاتر بێ هیوات کردم🖤..
9 992
دوا ئاواتی ئەم دڵە ماندووە تەنها ئەوەیە؛ کاتێک خاک باوەشم پێدا دەکات، تۆ بێیت و لە تەنیشت کێلی قەبرەکەمدا دانیشیت، تا مردنیش نەبێتە هۆی دابڕانی بینینت🖤..
