﮼بێ ﮼هەست 🥀.
前往频道在 Telegram
لەوانەیە لە ژیانێکی تر کەسێک بتوانێت لە چاوەکانم تێ بگات 🤍. . . بۆ هەر سەرنجێک - @IbOo_WOork . لە سناپیش لەگەڵ مان بن لینک 👇 https://www.snapchat.com/add/imodern8
显示更多9 680
订阅者
无数据24 小时
-217 天
-11630 天
帖子存档
9 683
باش ئهزانم ئهم شهعرهم
به گوێی تۆ ئهگاتهوه
ئهو وهعدانهی پێت دابووم ههموویم بیر دیتهوه
دڵنیابه ئاهی من ڕۆژێ ئهتگریتهوه
چیت بهسهر منا هێنا ئاوات بهسهر دیتهوه..!
9 683
ئەمجارەیان من دڵ تەنگم
بەڵام
بۆ حاڵی خۆم بۆ تۆ نا
تازە بۆ هەر کوێ بڕۆم
بە عەشقی تۆ ناسراوم
هەر کەس ئەمبینێت
ئەزانێت بە عەشقی تۆ دۆڕاوم🖤..!
9 683
بیری ئەو ڕۆژانە ئەکەم
دنیایەک بیرمئەکردیت
بەدەم ڕێ وە
شێتانە ناوم ئەبردیت
بیری ئەو کاتانە ئەکەم
کە پێم ئەوتی شێتی تۆم
ئەمویست دڵی خۆم دەربێنم
تۆ بخەمە ناو سنگی خۆم
بیری ئەو ڕۆژانە ئەکەم
وەکو مناڵ دڵم دابووە دەستی تۆ
بیری مەستیم٠
چەند لەلام جوان بوو هەستی تۆ
بیری ئەو نامانە ئەکەم
بۆم ئەنووسیت؛ بە فرمێسکی چاوەکانم
دڵۆپەکان
زیاتر بوون لە وشەکانم
بیری ئەو ڕستانە ئەکەم
کە دڵم بۆی ئەدرکانی
بیری ئەو شەوە جوانانەی
بە زمانی نه رمى باران ئەمدوانی
بیری هەمو شەڕەکانت
بیری لێوە تەڕەکانت
بیری ئەوەی
کە من پێم ئەوتی ئەڕۆم
بیری خێرا هاتنەوە و
دؤڕانی خۆم
بیری ئەو چەپکە گوڵانەی
کە لە باوەشما ئەمردن
خۆم بۆ دڵی خۆم ئەمکڕی و
تۆ بۆنێکت نەئەکردن
بیری ئەو خەوانە ئەکەم
کە ئەمبینین
بیری ئەو شیعرە جوانانەی
کە ئەمنووسین
بیری ئەو ڕۆژانە ئەکەم
پێمئەوتی بیرتئەکەم
بیری ئەو ڕۆژانە ئەکەم
پێمئەوتی خۆشمئەوێی
بەشی هەمو ئەو ساڵانەی نەمناسیویت
بەشی هەموو ئەو کاتانەی نەمبینیویت
بەشی هەمو ئەو ڕۆژانەی
کە تیایدا ماچم نەکردوویت
پێمئەوتی بیرتئەکەم
بەشی هەموو ئەو ڕۆژانەی
کە تیایدا بیرم نەکردوویت
بیری ئەوەی
ئەوەندە بیرم ئەکردیت
ئەچووم ناوم ئەنووسیت و
بە نووکی پێنووسەکەشم
بە نەرمی ماچم ئەکردیت
بیری ئەو شەوانە ئەکەم
وەکو مناڵ بۆت ئەگریام
چەنەها شەو تۆ ئەنووستی و
ئەستێرە ئەهاتە فریام
بۆ ماوەیەک خووم دابووە
بژاردنی ئەستێرەکان
بەڵام ئەوانیش سپێدان
دیار نەئەمان
بیری ئەو شەوانە ئەکەم
کە شەقامەکان ئەگەڕام
دڵم ئەوەندە مناڵ بوو
وامئەزانی دێیتە ڕێگام
بیری ئەوەی
پێموانەبوو لە بیرمکەی
بیری ئەوەی پێموانەبوو
ڕۆژێ بە گومان بم لەوەی ، کە بیرمکەی
بیری ئەوەی حەزمئەکرد
گوڵی ناو چاتەکانیشت
بخەمە ناو پەرداخێ ئاو
ڕۆژ بێتەوە و
زوو بیانبەمە بەر هەتاو
بیری هەموو ئەو ڕەنگانەی کە ئەتپۆشین
بیری هەموو ئەو پێکانەی
کە پێکەوە ئەماننؤشین
من لە دوای تۆ دڵم مردوو
ئەم یادانە
ئێستە هەر تەنها سەرخۆشیین🖤.
رەنج سەنگاوی
9 683
نیازم دانیشتن بوو بەڵام لەپاڵت ،نەک لەچاوەڕوانیت!
نیازم شکاندنی غروورم بوو بەڵام لەباوەشت ،نەک لەژێر پێکانت!
نیازم پیربوون بوو بەڵام لەگەڵت ،نەک لەدەسدانت
لەدوای تۆ تاقەتێک نەما بۆ دووبارە عاشقبوونەوە، لەخەوتن ماندووم ،پێویستم بە شتێکە کە زیاتر بێت لە خەوتن ، شتێکی وەک بێهۆش بوون بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ ،لەوانەشە لە بێداری ماندوو بووبێتم ،لەوەی کە دەخەوم و کۆتاییەکەی دیسانەوە هەڵدەستمەوە دیسان تۆیت و دیسان تۆیت 🥀..
9 683
کاتێک ئەڵێم بە دوامدا مەگەڕێ وا بیرمەکەرەوە کە فەرامۆشم کردویت یان ئیتر خۆشم ناوێیت ، نا ، تەنها من تێگەیشتم کاتێک دڵت لەلای من نییە بونی تۆ هیچ کێشەیەکم بۆ چارەسەر ناکات، تەنها دڵتەنگترم دەکات.
🐈⬛..
9 683
دەزانم هیچ یەکێکتان بۆتان گرنگ نییە، بەڵام
ناوەوەم وەک گۆڕی کافرێک پڕ پڕە لە ئازار.
...
