﮼بێ ﮼هەست 🥀.
Відкрити в Telegram
لەوانەیە لە ژیانێکی تر کەسێک بتوانێت لە چاوەکانم تێ بگات 🤍. . . بۆ هەر سەرنجێک - @IbOo_WOork . لە سناپیش لەگەڵ مان بن لینک 👇 https://www.snapchat.com/add/imodern8
Показати більше9 767
Підписники
-224 години
-317 днів
-12330 днів
Архів дописів
9 768
تائەتوانی بەدڵی خۆو ئەدیی هەموو کچانی
هەڵەبجە و سلێمانی بکە
قەت ناتوانی چاوەکانی من لەبیر بکەی🐈⬛..
9 768
لەو ڕۆژەوەی ڕۆیشتوویت و ئەم ماڵە و ئەم شارەت خستە ناو بێدەنگییەکی مەرگبارەوە، هەموو شەوێک لەگەڵ تاریکی و سێبەری دانیشتووی ژوورەکەمدا دەکەومە دیالۆگێکی سارد و بەئازار، لە خۆم دەپرسم: ئایا بە ڕاستی ئەم عەشقە شایەنی ئەوە بوو من بەم جۆرە خۆم تێدا وێران بکەم و تەواوی گەنجێتیی خۆم بکەمە قوربانی؟ بەڵام کاتێک بە دوای وەڵامدا دەگەڕێم، دڵە شکاو و زامدارەکەم بەرەنگارم دەبێتەوە و بیرم دەهێنێتەوە کە خۆشەویستیی ڕاستەقینە هیچ کات حساب و کتاب، عەقڵییەت، یان باج کۆکردنەوە نازانێت. ڕاستییەکەی دەمزانی نابێت، بەڵام جەنگام بۆت... من لە هەمان یەکەم هەنگاو، لە یەکەم نیگا و لە یەکەم تێڕوانینەوە هەستم دەکرد ئەم ڕێگەیە بەرەو کەندەڵانێکی بێپایانم دەبات، ڕەنگی ئاسمانەکە و ڕێڕەوی ڕووداوەکان و تەنانەت ناخی خۆشم هاواریان دەکرد کە کۆتایی ئەم داستانە جگه لە شکستی من، شکانی غرورم و تەنهایی هیچی تر نییە. دەمزانی چارەنووس، بەخت، بێبەختیی مێژوویی خۆم و هەموو یاساکانی ئەم جیهانە ڕەقە دەستیان تێکەڵ کردووە تا ڕێگری لە بەیەکگەیشتنمان بڕەخسێنن، بەڵام من گوێم بە هیچ کام لەو هۆشدارییانە نەدا و بڕیارم دا چاوەکانم لە ئاست واقیعی تاڵدا دابخەم و بە سەرەڕۆییەوە شوێن هەستی دڵم بکەوم. من بڕیارم دابوو دژی با، دژی شەپۆل و دژی ڕەوتی ساردی زەمانە مەلە بکەم، بڕیارم دابوو تا کۆتا دڵۆپەی خوێن، تا دوا هەناسەی هیوا و تا ئاخرین توانای ڕۆحم، بەرەنگاری هەموو ئەو بەربەستە سارد و ئاسنینیانە ببمەوە کە ڕاستەقینانە بە ڕوومدا دەیانوت «ئێوە هەرگیز بۆ یەک ناکرێن و ئاسمانتان جیاوازە». بۆ تۆ بەرامبەر هەموو جیهان وەستامەوە؛ بەرامبەر بێبەختیی نووسراوی سەر تەوێڵم، بەرامبەر سەرقاڵی، نادۆستایەتی و قسەی ساردی خەڵکی، بەرامبەر ئەو سنوورە ئەستوور و بەرزانەی کە بە زۆر لە نێوانماندا کێشرابوون؛ تاوانبار و شێت نین ئەگەر بڵێن من تەنانەت لەگەڵ دەنگ و عەقڵ و منطقی خۆشمدا چوومە شەڕێکی خویناوییەوە، تەنها بۆ ئەوەی بڕێک زیاتر لەگەڵت بمێنمەوە، بڕێک زیاتر دەنگت ببیستم و خەندەیەکی زووتێپەڕ لەسەر لێوەکانت ببینم. من تا دوا فیشەکی هیوا، تا ئاخرین سەنگەری ورە و بڕوا شەڕم کرد، تەواوی ڕۆح، تەندروستی، ئارامی و وجودی خۆمم کردە سوتەمەنیی ئەم ڕێگە تاریکە، نەک چونکە ئەوەندە نادان و بێئاگا بووم و نەمەزانی کۆتاییەکەی دۆڕان و دڵشکانە، نەخێر! بەڵکو چونکە عەشقەکەم بۆ تۆ ئەوەندە پاک، بێگەرد و بێسنوور بوو کە ویژدانم ڕێگەی پێنەدەدام بە بێ تێکۆشان و بە ئاسانی دەستبەرداری تۆ ببم 🥀..
9 768
گریانێکی منداڵی قورگی گرتووم. کە ساڵانێکە لە دڵمدا دەگری بەس کەس هەستی پێ نەکردووە،، گەورەترین خەمی مرۆڤ ئەوەیە کە دڵی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ منداڵیــ، تەنها بۆ ئەوەی یەک جار خۆی لە باوەش بگرێت بەڵام بەداخەوەم:/نە دەتوانم بیڵێم نە دەتوانم بیشارمەوە،خەڵک تەنها بێدەنگیەکەت دەبینن نەوەک وئەو گریانەی ساڵانێکە شاراوەن . ئەوەی ئەمشەو دەگریێت، ئەو منداڵەیە کە هەموو جارێک ئەی وت «باشم» لە کاتێکدا باش نەبوو. ئەو کاتەی بچووک بووم، کەسێک تێبگەیشتایە کە هەموو مناڵێک پێویستی بە باوەشێکە، نەک پێی بڵێن «بەهێز بە.»،مانەوەم لە ژیان مانای بەهێزیم نییە
9 768
جێگەی خاڵی هەندێک کەس هێندە کوشندەیە ئازاری ڕۆح ئەدا،هەندێک لە جێگە خاڵییەکان چاوەکان کز ئەکەن لە چاوەڕوانیدا .. دەستەکان له ئەژنۆت ئاڵێنن و نوقومی خەیاڵت ئەکەن ! گەڕچی تازه ئەمانە بێهودەیە ..ئێمه ئەگەر سەدەیەکی تریش بژین جێگەی خاڵی هەندێک کەس هەر بە خاڵی ئەمێننەوە 🥀..
9 768
ئەو خۆشەویستیەی
بۆ تۆ هەمە
بڕوام پێبکە
پێشتر بۆ هیچ کەسێک
نەبووە
و لەداهاتوش
بۆ کەسم نابێ🖤.
9 768
ونبووم لە ناو ناوانێکدا کە تۆ پێی ناگەی، ئیتر لە هیچ گەڕانێکدا ناوم دەست ناکەوێتەوە. من تەنیا ناوێکم نەگۆڕی، بەڵکو دوا ڕێگەم بڕی کە دەیبەستینەوە بە یەکتر. ئەو ڕۆژەی ڕۆیشتم، بڕیارم دا شتێک لە دواوە جێبهێڵم کە بە کەسی تر نەدۆزرێتەوە، ئەوەش ئەو کەسە بوو کە تۆ دەشناس پێی. ئێستا من لە شوێنێکم بە بێدەنگی و هێمنی ڕاهاتووم، شوێنێک کە دەستەکانی تۆ و گەڕانەکانی تۆ ناتوانن سنوورەکانی بپێون. تێپەڕینم لە تۆ، گەورەترین کوژاندنەوەی ڕووناکی بوو کە بۆ خۆمم کرد، تا تەنیا لە یادگارییەکانتدا مابمەوە و لە واقیعدا ون🐈⬛..
9 768
قسەکانت هەمیشە پەردەن، بەڵام جیاوازییەکەی لەوەدایە لە پشت پەردەی تۆدا هیچ حەقیقەتێک بوونی نییە، تەنانەت لەگەڵ خودی خۆشتدا ڕاستگۆ نیت و ژیانت بۆتە شانۆیەکی پووچ کە تێیدا زمان تەنها🖤🖤:(
