War News
Відкрити в Telegram
2 376
Підписники
+424 години
+117 днів
+2930 днів
Архів дописів
2 376
هێزەکانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور بە سوود وەرگرتن لەو ئاڵۆزیانەی ئێستا دەیانەوێت عەدەن لەژێر دەستی هێزەکانی نزیک لە سعودییە وەربگرنەوە.
2 376
سعودییە بە ئۆپێکی ڕاگەیاندووە بەرهەمێنانی نەوتی بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە لە ساڵی 1990، دوای ئەم هەواڵە نرخی نەوت 104 دۆلاری تێپەڕاند.
2 376
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
لە ئێستادا باس لە چالاککردنی پەیمانی بەرگری مەککە ناکەین بەهۆی هێرشەکانی حوسییەکانەوە.
شانشینی سعودیە زۆر بە باشی توانای بەرگری لە خۆی هەیە، ئێمەش چاودێری دۆخەکە دەکەین.
ئەگەر تورکیا تێوەگلێت، تەنها بۆ بەرگری دەبێت نەک هێرشکردن.
2 376
+1
شەڕی سەخت لە ناوچەی ئەلوەزیعییە لەسەر چیای ئەلڕەوعەی ستراتیژی بەردەوامە، لەدەستدانی چیای ئەلڕەوعە ڕێگە بە حوسییەکان دەدات بچنە ناو بەرزاییە ستراتیژییەکانی بەنی عومەرەوە، ئەگەر بەرزاییەکانی بەنی عومەر بکەونە دەست هێزەکانی حوسییەکان، نەک تەنها ڕێگەی سەرەکی پشتیوانی بۆ تەعز دەپچڕێنێت، بەڵکو دەبێتە هۆی ئەوەی هەزاران چەکداری حکومەت تەنها بۆشاییەکی 4.5 کیلۆمەترییان لە ڕێگەی دۆڵێکەوە لە نێوان ئەلتوربە و سەبەراندا بۆ بمێنێتەوە بۆ پاشەکشەکردن. لەدەستدانی بەنی عومەر کارەساتبار دەبێت بۆ سووپا، دەکرێت ببێتە هۆی گەمارۆدانی هەزاران چەکدار لە تەعز.
2 376
+1
دوو کەشتی تریش بە سوکی بەرکەوتوون.
ئەم کەشتیانە بەرپرس بوون لە هێرشی مووشەکی لە دەریاوە بۆ سەر ئۆکرانیا.
2 376
وێنەی مانگی دەستکردی نوێ دەریدەخەن کە کەشتییەکی جەنگی ڕووسی لە جۆری Buyan-M Corvette سەر بە کەشتیگەلی دەریای ڕەش لە بنکەی دەریایی نۆڤۆرۆسیسک لە کراسنۆدار، بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییەوە تووشی زیانێکی قورس بووە و چاککردنەوەی چەندین مانگ دەخایەنێت.
2 376
لەو ناوچەی بە بازنەی سور دیاریکراوە شەڕ و پێکدادان هەیە، حوسییەکان دەیانەوێت بەرەو زوباب پێشڕەوی بکەن.
2 376
پاکستان:
هیچ وەڵامدانەوەیەکی سەربازی لەژێر ڕێککەوتنامەی مەککەدا تاوتوێ نەکراوە سەبارەت بە هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودییە.
2 376
Repost from Certified by Outlawism
KurdistanPress
جا ئەم هەڵوێستەی فەرهاد پیرباڵ زۆر زۆر لەجێی خۆیەتی، چونکە مەبەستی ئەو مۆدێل و ئەمانە نییە، مەبەستی ئەو ئەم رۆژنامەنوسە بێ ئەخلاقانەیە کە بۆنەکە هیچ پەیوەندی بە مۆدێلەوە نییە کەچی هاتووە پرسیاری کچە مۆدێل لە فەرهاد پیرباڵ دەکات تا ڤیو بەرزبکاتەوە و هەرجارێ فەرهاد ئەڵێ موچەکەی بەوە وەردەگرێت، ئەمە ترۆپکی بێ ئەخلاقییە و کچە مۆدێلەکان لەمانە شەریفتر نەبن هاوئاستن، چونکە ئەوانیش هەر ئەمانە ناساندوویانن و ئەیانخەنە بەردەم میدیا، کوردستان وەکو هەموو جیهان لە قەیرانی رۆژنامەنوس و میدیاکاردایە و رێژەیەکی زۆر زۆر کەمی میدیای کوردی ئەخلاقییانە مامەڵە دەکات.
2 376
وەزیری ناوخۆ:
هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیان بە کشانەوە کردووە و پێویستە عێراق و هەرێمی کوردستان بەیەکەوە ئیدارەی ئەمنی ناوچەکە بدەن.
2 376
هەواڵگری ڕووسیا:
یەکێتی ئەوروپا فشار لە ئۆکرانیا دەکات دەست بە تۆمارکردنی ئافرەتان بکات لە سووپای ئۆکرانیا.
یەکێتیەکە نموونەی سوپای ئیسرائیلی وەک هاندان پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.
2 376
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق:
بەم نزیکانە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە کۆریای باشوور و تورکیا و ئەمریکاوە دەگاتە دەستمان.
2 376
ڕۆژنامەنوسێکی بەناوبانگی تورک:
دیمەشق ئازاد کراوە، سەنعا لە لێواری رزگارکردندایە، دواتر بەغدایە.
"لەخەیاڵی ئیمپراتۆریەتی عوسمانین"
2 376
حوسییەکان لە هێرشێکی خێرای کەناراوەکاندا نزیکەی 2600 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە ڕۆژئاوای یەمەن کۆنترۆڵ کردووە.
ئەم پێشڕەوییە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای تەعز و باشووری حودەیدەی کردووەتە ئامانج و بەناو چەندین ناوچەدا تێپەڕیوە لەوەی کە بە یەکێک لە خێراترین گۆڕانکارییە هەرێمییەکان لە شەرەکەدا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا وەسف دەکرێت.
هێزەکانی حکومەت و بەرگری نیشتمانی (یەکەکانەکانی طارق صالح) لە بەرەیەکی بەرفراواندا پاشەکشەیان کردووە و هەرەسیان هێناوە، ڕاپۆرتەکان دەڵێن بەرەو عەدەن پاشەکشەیان کردووە.
ئەو شوێنانەی ناویان براوە و دەستیان بەسەردا گیراوە بریتیین لە حەیس، خەوخە وازعیە، مەوزەع، سەربازگەی ستراتیژی و گرنگی خالدی کوڕی وەلید و موخا.
موخا نزیکەی 60 بۆ 75 کیلۆمەتر لە باکووری گەرووی باب و لمەندەبەوە دوورە، کە یەکێکە لە گرنگترین دەروازە ئاوییە کەشتیوانیەکان لە جیهاندا.
کۆنترۆڵکردنی موخا لەلایەن حوسییەکان، نزیکیان دەکاتەوە لە گەرووەکە و هێڵە نێودەوڵەتییەکانی کەشتیوانی کە پێشتریش ئاستەنگیان بۆ دروست دەکردن، هەروەها سەرەکیترین بنکەی سەربازی و لۆجیستی حکومەتیش لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا نامێنێ.
ئەم گۆرانکارییە بەخێرایی ڕوویداوە و ڕوون نیە کە حوسییەکان دەتوانن لەوێ بمێننەوە یان نا.
