uk
Feedback
War News

War News

Відкрити в Telegram

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Показати більше
2 363
Підписники
Немає даних24 години
-167 днів
-2330 день
Архів дописів
وڵاتە عەرەبییەکان، بەشداربوون لەهێرشەکان؛ هەریەك لەوڵاتە عەرەبییەکانی (سعودیە، ئیمارات، کوەیت)، هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیل بوون لەڕێگەی بەشداربوونیان لەهێرشکردنە سەر ئێران و عێراق. بەشداریکردنەکەیان بەدوو شێواز بووە: ١- ڕێگەدان بەبەکارهێنانی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەو وڵاتانە، بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و عێراق. ٢- بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ ئەو سێ وڵاتە بەئەنجامدانی هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئێران و عێراق، بەڵام هێرشەکانی ئەو سێ وڵاتە عەرەبییە لەگەڵ ئەوەی ئاشکرایە بەڵام ڕانەگەیەندراوە. پێشهاتی نوێتری جەنگی بەڕێوەیە..

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات ڕۆژی شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە بەڕێز مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد. لەو دیدارەدا بەڕێز باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دڵخۆشیی خۆی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان نیشاندا، و سوپاس و پێزانینی ڤاتیکانی گەیاندە سەرۆک بارزانی و خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە کاتی تەنگانەدا بە هانای خەڵکی لێقەوماوی ناوچەکانی دیکەی عێراق دا هاتن و دەرگاکانی هەرێمی کوردستانیان بۆ کردنەوە و پاڵپشت و هاوکاریان بوون بە تایبەت بۆ کریستیانەکان. هەروەها دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەو فەرهەنگی پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردنەی کە لە هەرێمی کوردستان هەیە و پێکهاتەکان هەست بە ئاسوودەیی و ئاسایش دەکەن و درێژە بە ژیانیان دەدەن. باڵیۆزی ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو کە پاڵپشت بوو بۆ بنیاتنانی زانکۆی کاتۆلیکی و نەخۆشخانەی عەنکاوە و چەندین قوتابخانەی تایبەت بۆ کریستیانەکان تا بتوانن بە زمانی دایک بخوێنن. لە بەشێکی تری دیدارکەدا، باڵیۆزی ڤاتیکان باسی لە دوا سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ڤاتیکان و دوایین سەردانی قەداسەتی پاپا فڕانسیس، پاپای پێشووی ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان کرد. لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا و پشتگیری خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپاتکردەوە. سەرۆک بارزانی جەختی لە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن لە هەرێمی کوردستان کردەوە کە بوەتە کولتوور و کوردستانیان شانازی پێوە دەکەن و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەم کولتوورە بەردەوامبێت و پەرەی پێ بدرێت. هەروەها سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە کاتی شەڕی تیرۆرستانی داعش لە پێناو پاراستنی هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بە بێ جیاوازی، لەو پێناوەشدا ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگە شەهید و برینداربوون بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی ناوچەکە بەبێ جیاوازی. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاسی قەداسەتی پاپا و حکومەتی ڤاتیکانی کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان، و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو پێشوازییەی لە دوایین سەردانیان بۆ ڤاتیکان لێیان کرا، و هیوای خواست قەداسەتی پاپای ڤاتیکان لە داهاتوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.

له بڕیارێکی بەپەلەدا تورکیا پڕۆژەیاسایەکی دەریایی پێش دەخات بۆ بە فەرمیکردنی داواکارییەکانی لە دەریای ئیجە و ڕۆژهەڵاتی دەریای
له بڕیارێکی بەپەلەدا تورکیا پڕۆژەیاسایەکی دەریایی پێش دەخات بۆ بە فەرمیکردنی داواکارییەکانی لە دەریای ئیجە و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و یاسایەک ئامادە دەکات بۆ چەسپاندنی سنووری دەسەڵاتی دەریایی خۆی لەوانەش ڕەفەی کیشوەری و مافەکانی ناوچەی ئابووری تایبەت لەو ناوچانەی کە کێشەیان لەسەرە و هاوپۆشن لەگەڵ داواکارییەکانی یۆنان و قوبرس بەتایبەت سەبارەت بە سەرچاوە ئەگەرییەکانی وزە لە دەریادا و بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەم ڕەشنووسە دەسەڵات دەداتە سەرۆک کۆمار بۆ دەستنیشانکردنی ناوچەی دەریایی خاوەن پێگەی تایبەت بۆ مەبەستی ماسیگری یان پاراستن یان چالاکی ئابووری و سنووری ئاوە هەرێمییەکانیش لە دەریای ڕەش و دەریای ناوەڕاست بە 12 میلی دەریایی جێگیر دەکرێن و لە دەریای ئیجەشدا بە 6 میلی دەریایی دەمێننەوە کاتێک ئەم هەنگاوە کە یەکەمجار بلومبێرگ بڵاوی کردەوە مەترسی زیاتربوونی گرژییە مێژووییەکانی ناوچەکەی لێدەکەوێتەوە و نوێنەرایەتی یەکەمین هەنگاوی یاسایی فەرمی دەکات بۆ چەسپاندنی دۆکتۆرینی نیشتمانی شینی تورکیا لە ناو یاساکاندا.

ناتانیاهۆ قودسی وەک پایتەختی مێژوویی و ئەبەدی ئیسرائیل ناوزەند کرد و جەختی لە لاوازیی ئێستای ڕژێمی ئێران و بەهێزیی وڵاتەکەی ک
ناتانیاهۆ قودسی وەک پایتەختی مێژوویی و ئەبەدی ئیسرائیل ناوزەند کرد و جەختی لە لاوازیی ئێستای ڕژێمی ئێران و بەهێزیی وڵاتەکەی کردەوە. بە وتەی ناتانیاهۆ، هێرشەکان بۆ سەر ئێران ڕێگرییان لە دروستبوونی هەڕەشەی ئەتۆمی گرتووە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە سوپای ئیسرائیل لە غەززە، لوبنان و کەرتی ڕۆژئاوا بەردەوام دەبێت لە چالاکییەکانی بۆ لەناوبردنی هەڕەشەکان و هاوکاریکردنی هێزە میانڕەوەکانی ناوچەکە.

سەرۆکی چین بۆ ترەمپ: من هەمیشە لەو بڕوایەدا بووم کە هەردوو وڵاتەکەمان بەرژەوەندیی هاوبەشی زۆر زیاترمان هەیە وەک لە جیاوازییەکانمان، سەرکەوتنی لایەکیان دەرفەتە بۆ لایەنەکەی تر، و پەیوەندییەکی دووقۆڵیی جێگیر بۆ هەموو جیهان باشە، هەم چین و هەم ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانن لە ڕێگەی هاوکارییەوە سوودمەند بن و لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا زیانمەند بن، پێویستە ئێمە هاوبەش بین، نەک ڕکابەر، دەبێت یارمەتی یەکتر بدەین بۆ سەرکەوتن، پێکەوە گەشە بکەین، و ڕێگەیەکی ڕاست بدۆزینەوە کە تێیدا زلهێزەکان بتوانن لەم سەردەمە نوێیەدا لە تەنیشت یەکتر بژین.

ترەمپ سەبارەت بە ئێران و دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین: سەرۆکی چین ووتی کە کەرەستەی سەربازی نادات بە ئێران؛ ئەمە لێدوانێکی کەم وێنە و گەورەیە، بە شێوازێکی زۆر بڕیاردەرانە و پێداگرانە ئەمەی وت، شی جینگ دەیەوێت گەرووی هورمز کراوە بێت، چونکە دەیەوێت بەردەوام بێت لە کڕینی نەوت، هەروەها سەرۆکی چین دژایەتی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە وەرگرتنی باج و سەرانە لەلایەن ئێرانییەکانەوە لە گەروی هورمز، هەروەها چین ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ گرێبەستی کڕینی ۲۰۰ فڕۆکەی بۆینگ، کە ئەمەش هەلی کارێکی زۆر لە ئەمریکا دابین دەکات، کۆمپانیای بۆینگ ویستوویانە ۱۵۰ فڕۆکە بفرۆشن، بەڵام سەرۆکی چین ۲۰۰ دانەی کڕیوە.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل: ئەگەری ئەوە هەیە بەم نزیکانە پێویست بەوە بکات دووبارە لە ئێران دەست بە چالاکی بکەینەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: دەوڵەتی ئیمارات ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە سەبارەت بە سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یان پێشوازی
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: دەوڵەتی ئیمارات ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکاتەوە کە سەبارەت بە سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل یان پێشوازیکردن لە شاندێکی سەربازیی ئیسرائیلی بڵاوکراونەتەوە، دەوڵەت جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەکی ڕاگەیەندراوە و لە چوارچێوەی "ڕێککەوتنی ئیبراهیم"ی ناسراو و ئاشکرادایە، و لەسەر بنەمای نهێنی یان ڕێککەوتنی پەردەپۆشکراو نییە، بۆیە، هەر بانگەشەیەک سەبارەت بە سەردانی ڕانەگەیەندراو یان ڕێککەوتنی ناڕەسمی، هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە ئەگەر لە لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی ئیماراتەوە دەرنەچووبێت. دەوڵەت داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە ورد بن لە گواستنەوەی هەواڵەکان و زانیاریی پشتڕاستنەکراو بڵاو نەکەنەوە یان بەکاری نەهێنن بۆ دروستکردنی کاردانەوە و تێگەیشتنی سیاسی.

١٠ خولەک پێش ڕەتکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕاتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ ئێستا ب
١٠ خولەک پێش ڕەتکردنەوەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیماڕاتەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ ئێستا بە ئاشکرا ئەو شتەی ئاشکرا کرد کە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران مێژوویەکی زۆر پێش ئێستا بە سەرکردایەتی ئێمەیان گەیاندبوو. دوژمنایەتی لەگەڵ گەلی گەورەی ئێران قومارێکی گەمژانەیە، دەست تێکەڵکردن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە: لێبووردنی نیە. ئەوانەی دەست لەگەڵ ئیسرائیل تێکەڵ دەکەن بۆ نانەوەی فیتنە و دووبەرەکی، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەکرێنەوە.

قسەیەکی کوردی هەیە بەڵام لێرە نابێ بوترێ.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتی ئەوە درا کە سعودیە هێرشی کردوەتە سەر ئێران، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئێوارەی ئەمڕۆ ڕا
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتی ئەوە درا کە سعودیە هێرشی کردوەتە سەر ئێران، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردودا هێرشیان کردوەتە سەر عێراقیش - لەوێدا ئەو ئامانجانەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان کردوەتە ئامانج. بەگوێرەی ڕۆیتەرز، لە خاکی کوەیتیشەوە هێرش کراوەتە سەر ئامانجەکانی ناو خاکی عێراق، کەواتە بەم شێوەیە بێت، ئیسرائیل، ئەمریکا، سعودیە، کوەیت (وە هەروەها ئێرانیش کە هێرشی کردە سەر کوردستانی عێراق) لە ماوەی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا هێرشیان کردوەتە سەر عێراق. واتە عێراق ئەو وڵاتەیە کە زۆرترین دەوڵەت هێرشیان کردوەتە سەری .

بەپێی ئەو ڕاپۆرت و سەرچاوە میدیاییەکان و ناوەندە هەواڵگرییەکان بڵاوکراونەتەوە باس لەوە دەکرێت کە ئیسرائیل بنکەیەکی ئاسمانی و چاودێریی لە ناوچە بیابانییەکانی پارێزگای نەجەف (لە ناوچە دوورەدەستەکانی نێوان نەجەف و سنووری عەرعەر) دامەزراندووە پڕۆژەکە لە ساڵانی دواییدا و بەتایبەت لە ساڵی 2023 بەدواوە پەرەی پێدراوە، مەبەست لێی دروستکردنی ناوەندێکی پێشکەوتووە بۆ جێگیرکردنی ڕاداری سیخوڕی، ئامێری گوێگرتنی ئەلیکترۆنی و کایەکی فڕین بۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان. ئەرکی سەرەکیی ئەم بنکەیە، وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە، چاودێریکردنی جووڵە سەربازییەکانی ئێران، کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی چەک لە باشووری عێراق و دروستکردنی هێڵێکی بەرگریی پێشوەختەیە دژی ئەو مووشەک و درۆنانەی لەو ناوچانەوە بەرەو ئیسرائیل دەهاوێژرێن له جەنگی 40 ڕۆژەش فرۆکەی جەنگیش تێیدا نیشتوەتەوە و فریوە وە تیمی ڕزگارکردن و فریاگوزاریش جێگیرکراوە، هەڵبەت سەرچاوەیەکی هەواڵگری ئێراق ئاشکرای کرد ئەمریکا چەند جارێک ئاگاداری بە سوپای ئێراق داوە هەرگیز نزک نەبنەوە له بیابانی نەجەف دوایی خۆیان بەرپرسیار دەبن

بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز تارانی هەژاند

جۆ کێنت بۆ ترەمپ: لەبری ئەوەی لە کورد تووڕە بیت، کە هاوبەشێکی گرنگی ئێمەن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا، پێویستە لەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە تووڕە بیت کە درۆیان لەگەڵ کردی بۆ ئەوەی ئێمە پەلکێشی نێو ئەم جەنگە بکەن. جۆ کێنت، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئەمریکا بوو لە ئیدارەی ترەمپ، نێوەڕاستی مانگی ئادار وەکو هەڵوێستێک دژی جەنگی ئێران، دەستی لەکار کێشایەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز: عیراق و پاکستان رێککەوتنیان لەگەڵ ئێران ئیمزاکردوە بۆ ئەوەی ئێران رێگە بدات بە گواستنەوەی  نەوت و گازی سروشتی شل

ئەم قسانەی تڕەمپ تەنها بەزۆر تێوەگڵانی کوردە لە شەڕێک کە لە توانای کورد نیە .. ترەمپ: بەدڵنیاییەوە چەکمان داوە بە کورد، ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا کە دەڵێن چەکمان بەکورد نەداوە هەڵەن

🔺 کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بۆ تره‌مپ: قسه‌كانت بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێدێت 🔺 "دەمێکە کورد و ئەمریکا پەیوەندیان هەیە. رۆژانی خۆش و ناخۆشمان پێکەوە بەسەر بردوە، ئەم هەڵوێستە ناڕەوایە". 🔺 "ئێمەی کورد لە سەرانسەری کوردستاندا بۆ ئازادی خەبات دەکەین، لەم خەباتەدا پەیوەندی دیپلۆماسیی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهان دادەمەزرێنین". کورد سەباز و نۆکەری هیچ وڵاتێک نییە

ئیسماعیل قائانی ڕۆژی یەکشەممە بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە بەغداد و ڕێسی دروستبوونی حکومەتەکەی زەیدی کردەوە بە خوری! بە چوار چێوەی هەماهەنگی و زەیدی وتوە دەستکاری کردنی هەیکەلی حەشدی شەعبی لە ژێر هەر ناوێکی تر هێڵی سورە !

ڕۆیتەرز : سعودیە هێرشی نهێنی کردوەتە سەر ئێران، ئەم ڕوداوە ئەگەری فراوانبوونی جەنگی ناوچەکەی لێدەکرێت
ڕۆیتەرز : سعودیە هێرشی نهێنی کردوەتە سەر ئێران، ئەم ڕوداوە ئەگەری فراوانبوونی جەنگی ناوچەکەی لێدەکرێت

بومەلەرزە لە تاران