War News
Открыть в Telegram
2 374
Подписчики
+424 часа
+117 дней
+2930 дней
Архив постов
2 374
لەکاتی گەشتەکەی بۆ نەرویج، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان نزیک بوو لەوەی فڕۆکەکەی زیلینسکی بکاتە ئامانج.
2 374
ئەمریکا ژمارەیەک هەلیکۆپتەری بڵاک هاوک لە بنکەی ئاسمانی موەفەق سەڵتی ئوردن دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هەلیکۆپتەرەکان ئاسەواری لێدانیان پێوە دیارە.
2 374
ئیبراهیم تراورێ:
ئێمە دژایەتی گەلی فەرەنسا ناکەین، ئێمە دژی ئەو سیاسەتانەین کە حکومەتەکانی فەرەنسا لە ئەفریقا پەیڕەوی دەکەن کە ساڵانێکە سەروەری و سامانی ئەفریقای بەکارهێناوە.
تەنها داوای ئەوە دەکەین ڕێزمان لێ بگرن و وەک هاوبەشێکی یەکسان سەیرمان بکەن.
ناتوانن بێنە ئێرە و وەک ئەوەی ماڵی خۆیان بێت و بڕیارمان بەسەردا بدەن، سەردەمی کۆڵۆنیاڵیزم و باڵادەستی بەسەرچووە.
ئەگەر ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی تر بەهێز دەکەین، تەنها بۆ پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە.
مافی خۆمانە خۆمان بڕیار لەسەر چارەنوس و هاوپەیمانەکانمان بدەین.
2 374
میدیای تورکیا:
لەسەر داوای سعودییە پاکستان دەیەوێت هێرش بکاتە سەر حوسییەکانی یەمەن.
ئامانجی هێرشەکان پارێزگای سەعدەیە.
2 374
میدیای ئیسرائیل بۆ یەکەمجار دیمەنی لێدان لە کۆمەڵگەی پاڵاوگەی بازان لە حەیفا بڵاوکردەوە لەلایەن ئێرانەوە لە حوزەیرانی 2025.
2 374
فەرماندەی هێزی دەریایی ئیسرائیل:
چاودێری جموجۆڵەکانی تورکیا دەکەین و ئامادەکاری دەکەین.
2 374
ئەمرۆ دوو بۆ سێ درۆنی ئەمریکی MQ-1 خراونەتەوە خوارەوە لە یەک شوێن، کە بۆ ئەم درۆنە ژێر دەریاییە گەڕاون هەتا لەناوی ببەن.
2 374
سێنتکۆم:
درۆنە دەریاییەکە زیاتر لە ڕۆژێک پێش ڕاگەیەندراوەکەی ئێران تووشی تێکچوون و کەموکوڕی تەکنیکی بووە، هەروەها مۆدێلێکی کۆنتر بووە و هیچ هەستەوەرێکی نهێنی یان زانیاری هەستیاری هەڵنگرتووە.
2 374
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودییە ئیدانە دەکەین، ئەم هێرشانە بێ بەرهەمن.
2 374
ئەنقەرە کار لەسەر نێوەندگیرییەک دەکات بۆ لێک نزیککردنەوەی حزبوڵا و حکومەتی جۆلانی و لە ئێستادا تورکیا دژی چەککردنی حزبوڵایە.
تورکەکان لەسەر هێڵێکی تەریب کاردەکەن، لەسەر ئەو بنەمایەی ئەنقەرە پێی وایە ئاسایشی سوریا لە ئاسایشی لوبناندایە و ئاسایشی تورکیاش لە ئاسایشی سوریادایە، تورکیا سوورە لەسەر هەڵوێستێک کە داوای کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل دەکات لە باشووری لوبنان.
بۆچوونێک هەیە دەڵێت ئەمریکا و بەریتانیا بەرەیەکی سونی دروست دەکەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بەرەی مقاومە، هەروەها بۆ رێگرتن لە فراوانخوازی زیاتری ئیسرائیل لە ناوچەکە.
2 374
ئەمڕۆ كاروانێکی تری ئاوارەكانی سەرێكانی دەگەڕێنەوە، كە 700 خانەوادەیە و نزیكەی 7 هەزار كەسن.
2 374
هارێتز:
هەفتەیەک پێش 7ی ئۆکتۆبەر سەرۆکی ئیمارات ناتانیاهۆی ئاگادارکردەوە کە حەماس دەیەوێت هێرش بکات، بەڵام پشتگوێی خست.
2 374
وەزیری دارایی ئیسرائیل:
ئەمشەو باڵیۆزی بەریتانیا دەربکەن.
ئێمە نابینە پارچە فەرشێک بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەتێکی دژە سامییەوە پێشێل بکرێین، لە وڵاتێکدا کە لەلایەن ئیسلامی ڕادیکاڵەوە داگیرکراوە و هەوڵدەدات خۆی لە داڕمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕزگار بکات بە هێرشکردنە سەر جولەکەکان و دەوڵەتی ئیسرائیل.
فەرمانڕەوایی بەریتانیا لە خاکی ئیسرائیل کۆتایی پێهاتووە.
2 374
پەیوەندی بەریتانیا و ئیسرائیل ئاڵۆزتر دەبێت، بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە کۆتوبەندی ئابووری بەرفراوان بەسەر نیشتەجێ ئیسرائیلییەکانی کەرتی ڕۆژئاوادا بسەپێنێت، لەوانەش سەپاندنی قەدەغەکردنی بازرگانی لەسەر ئەو کەلوپەلانەی لە نیشتەجێگەکاندا بەرهەم دەهێنرێن و سزای ئەگەری بۆ سەر ئەو قەوارە کۆمپانیایانەی بەشدارن لە دروستکردنیاندا.
2 374
+2
ناتانیاهۆ لە کتێبی شەڕی تیرۆر کە لەساڵی 1995 نوسیویەتی دەربارەی تورکیا دەڵێت:
تورکیا هاوشێوەی وڵاتانی بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا دیموکراتیە کە دژ بە گروپە مارکسیەکان و یەکێتی سۆڤیەت شەریان کردووە. مافی خۆیەتی دژی یاخیبوونی ناوخۆی و گروپە رادیکاڵەکان (مەبەست لە پەکەکە) بوەستێتەوە و تورکیا بە هاوپەیمانی ستراتیژی ناودەبات.
"لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەردۆغان، ناتانیاهۆ 180 پلە بۆچوونەکانی گۆڕاوە و ئێستا تورکیا بە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل دەزانێت."
2 374
پاکستان بەفەرمی هاتۆتە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشی سەرەکیشی دژی بەرژەوەندی ئیسرائیلە، هەرچەند هیندستان خۆی پلانی هێرشی سەرتاسەری بۆ سەر کشمیر داناوە، بەڵام ئێستا خواستەکە زیاتر ئەبێت و ئیسرائیل لەرێگەی هیندستانەوە گوێی پاکستان رادەکێشێت، کاتەکەشی بەئەگەری زۆر دەکەوێتە ساڵی داهاتوو، لەم ڕووبەروو بوونەوەش پاکستان بارودۆخی باش نابێت، چونکە وڵاتێکی داڕماو و دابەش بووە.
