uz
Feedback
War News

War News

Kanalga Telegram’da o‘tish

پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان

Ko'proq ko'rsatish
2 374
Obunachilar
+424 soatlar
+117 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
لەکاتی گەشتەکەی بۆ نەرویج، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان نزیک بوو لەوەی فڕۆکەکەی زیلینسکی بکاتە ئامانج.
لەکاتی گەشتەکەی بۆ نەرویج، فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان نزیک بوو لەوەی فڕۆکەکەی زیلینسکی بکاتە ئامانج.

ئەمریکا ژمارەیەک هەلیکۆپتەری بڵاک هاوک لە بنکەی ئاسمانی موەفەق سەڵتی ئوردن دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەلیکۆپتەرەکان ئاسە
ئەمریکا ژمارەیەک هەلیکۆپتەری بڵاک هاوک لە بنکەی ئاسمانی موەفەق سەڵتی ئوردن دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. هەلیکۆپتەرەکان ئاسەواری لێدانیان پێوە دیارە.

ئیبراهیم تراورێ: ئێمە دژایەتی گەلی فەرەنسا ناکەین، ئێمە دژی ئەو سیاسەتانەین کە حکومەتەکانی فەرەنسا لە ئەفریقا پەیڕەوی دەکەن ک
ئیبراهیم تراورێ: ئێمە دژایەتی گەلی فەرەنسا ناکەین، ئێمە دژی ئەو سیاسەتانەین کە حکومەتەکانی فەرەنسا لە ئەفریقا پەیڕەوی دەکەن کە ساڵانێکە سەروەری و سامانی ئەفریقای بەکارهێناوە. تەنها داوای ئەوە دەکەین ڕێزمان لێ بگرن و وەک هاوبەشێکی یەکسان سەیرمان بکەن. ناتوانن بێنە ئێرە و وەک ئەوەی ماڵی خۆیان بێت و بڕیارمان بەسەردا بدەن، سەردەمی کۆڵۆنیاڵیزم و باڵادەستی بەسەرچووە. ئەگەر ئێمە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی تر بەهێز دەکەین، تەنها بۆ پاراستنی نیشتمان و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمانە. مافی خۆمانە خۆمان بڕیار لەسەر چارەنوس و هاوپەیمانەکانمان بدەین.

میدیای تورکیا: لەسەر داوای سعودییە پاکستان دەیەوێت هێرش بکاتە سەر حوسییەکانی یەمەن. ئامانجی هێرشەکان پارێزگای سەعدەیە.

ناتانیاهۆ سەروەری سووریای خستە ژێر پێیەکانی و لە چیای حەرموونە.
ناتانیاهۆ سەروەری سووریای خستە ژێر پێیەکانی و لە چیای حەرموونە.

میدیای ئیسرائیل بۆ یەکەمجار دیمەنی لێدان لە کۆمەڵگەی پاڵاوگەی بازان لە حەیفا بڵاوکردەوە لەلایەن ئێرانەوە لە حوزەیرانی 2025.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئیسرائیل: چاودێری جموجۆڵەکانی تورکیا دەکەین و ئامادەکاری دەکەین.

ئەمرۆ دوو بۆ سێ درۆنی ئەمریکی MQ-1 خراونەتەوە خوارەوە لە یەک شوێن، کە بۆ ئەم درۆنە ژێر دەریاییە گەڕاون هەتا لەناوی ببەن.

پێچەوانەی وتەی سێنتکۆم ئێران وێنەکانی بڵاوکردەوە و جۆرە نوێکەیە.
+2
پێچەوانەی وتەی سێنتکۆم ئێران وێنەکانی بڵاوکردەوە و جۆرە نوێکەیە.

سێنتکۆم: درۆنە دەریاییەکە زیاتر لە ڕۆژێک پێش ڕاگەیەندراوەکەی ئێران تووشی تێکچوون و کەموکوڕی تەکنیکی بووە، هەروەها مۆدێلێکی کۆنتر بووە و هیچ هەستەوەرێکی نهێنی یان زانیاری هەستیاری هەڵنگرتووە.

دۆخی سعودیە بەدەست ئەنساروڵای یەمەنەوە.
+2
دۆخی سعودیە بەدەست ئەنساروڵای یەمەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودییە ئیدانە دەکەین، ئەم هێرشانە بێ بەرهەمن.

ئەنقەرە کار لەسەر نێوەندگیرییەک دەکات بۆ لێک نزیککردنەوەی حزبوڵا و حکومەتی جۆلانی و لە ئێستادا تورکیا دژی چەککردنی حزبوڵایە.
ئەنقەرە کار لەسەر نێوەندگیرییەک دەکات بۆ لێک نزیککردنەوەی حزبوڵا و حکومەتی جۆلانی و لە ئێستادا تورکیا دژی چەککردنی حزبوڵایە. تورکەکان لەسەر هێڵێکی تەریب کاردەکەن، لەسەر ئەو بنەمایەی ئەنقەرە پێی وایە ئاسایشی سوریا لە ئاسایشی لوبناندایە و ئاسایشی تورکیاش لە ئاسایشی سوریادایە، تورکیا سوورە لەسەر هەڵوێستێک کە داوای کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل دەکات لە باشووری لوبنان. بۆچوونێک هەیە دەڵێت ئەمریکا و بەریتانیا بەرەیەکی سونی دروست دەکەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بەرەی مقاومە، هەروەها بۆ رێگرتن لە فراوانخوازی زیاتری ئیسرائیل لە ناوچەکە.

ئەمڕۆ كاروانێکی تری ئاوارەكانی سەرێكانی دەگەڕێنەوە، كە 700 خانەوادەیە و نزیكەی 7 هەزار كەسن.

هارێتز: هەفتەیەک پێش 7ی ئۆکتۆبەر سەرۆکی ئیمارات ناتانیاهۆی ئاگادارکردەوە کە حەماس دەیەوێت هێرش بکات، بەڵام پشتگوێی خست.
هارێتز: هەفتەیەک پێش 7ی ئۆکتۆبەر سەرۆکی ئیمارات ناتانیاهۆی ئاگادارکردەوە کە حەماس دەیەوێت هێرش بکات، بەڵام پشتگوێی خست.

وەزیری دارایی ئیسرائیل: ئەمشەو باڵیۆزی بەریتانیا دەربکەن. ئێمە نابینە پارچە فەرشێک بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەتێکی دژە سامییەوە پێ
وەزیری دارایی ئیسرائیل: ئەمشەو باڵیۆزی بەریتانیا دەربکەن. ئێمە نابینە پارچە فەرشێک بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەتێکی دژە سامییەوە پێشێل بکرێین، لە وڵاتێکدا کە لەلایەن ئیسلامی ڕادیکاڵەوە داگیرکراوە و هەوڵدەدات خۆی لە داڕمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕزگار بکات بە هێرشکردنە سەر جولەکەکان و دەوڵەتی ئیسرائیل. فەرمانڕەوایی بەریتانیا لە خاکی ئیسرائیل کۆتایی پێهاتووە.

پەیوەندی بەریتانیا و ئیسرائیل ئاڵۆزتر دەبێت، بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە کۆتوبەندی ئابووری بەرفراوان بەس
پەیوەندی بەریتانیا و ئیسرائیل ئاڵۆزتر دەبێت، بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە کۆتوبەندی ئابووری بەرفراوان بەسەر نیشتەجێ ئیسرائیلییەکانی کەرتی ڕۆژئاوادا بسەپێنێت، لەوانەش سەپاندنی قەدەغەکردنی بازرگانی لەسەر ئەو کەلوپەلانەی لە نیشتەجێگەکاندا بەرهەم دەهێنرێن و سزای ئەگەری بۆ سەر ئەو قەوارە کۆمپانیایانەی بەشدارن لە دروستکردنیاندا.

ناتانیاهۆ لە کتێبی شەڕی تیرۆر کە لەساڵی 1995 نوسیویەتی دەربارەی تورکیا دەڵێت: تورکیا هاوشێوەی وڵاتانی بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیس
+2
ناتانیاهۆ لە کتێبی شەڕی تیرۆر کە لەساڵی 1995 نوسیویەتی دەربارەی تورکیا دەڵێت: تورکیا هاوشێوەی وڵاتانی بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا دیموکراتیە کە دژ بە گروپە مارکسیەکان و یەکێتی سۆڤیەت شەریان کردووە. مافی خۆیەتی دژی یاخیبوونی ناوخۆی و گروپە رادیکاڵەکان (مەبەست لە پەکەکە) بوەستێتەوە و تورکیا بە هاوپەیمانی ستراتیژی ناودەبات. "لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەردۆغان، ناتانیاهۆ 180 پلە بۆچوونەکانی گۆڕاوە و ئێستا تورکیا بە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل دەزانێت."

پاکستان بەفەرمی هاتۆتە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشی سەرەکیشی دژی بەرژەوەندی ئیسرائیلە، هەرچەند هیندستان خۆی پلانی هێر
پاکستان بەفەرمی هاتۆتە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشی سەرەکیشی دژی بەرژەوەندی ئیسرائیلە، هەرچەند هیندستان خۆی پلانی هێرشی سەرتاسەری بۆ سەر کشمیر داناوە، بەڵام ئێستا خواستەکە زیاتر ئەبێت و ئیسرائیل لەرێگەی هیندستانەوە گوێی پاکستان رادەکێشێت، کاتەکەشی بەئەگەری زۆر دەکەوێتە ساڵی داهاتوو، لەم ڕووبەروو بوونەوەش پاکستان بارودۆخی باش نابێت، چونکە وڵاتێکی داڕماو و دابەش بووە.