ھ
Відкрити в Telegram
«تۆ عاشقترین دڵی دونیات دۆڕاند» -ناشناس، لێرە ئەوەی هەتە بیڵێ- [https://t.me/BiChatBot?start=sc-ad98cf44ef]
Показати більше843
Підписники
Немає даних24 години
-37 днів
-1330 день
Архів дописів
843
ئاگایی و ئەندێشە هیچ چارەسەرێکیان نییە، جاڕسکەرن و ڕێک لەسەر لاوازترین خاڵی ڕۆحت ئەگیرسێنەوە. وەک ئێستا، لە ناوەڕاستی خەودا ڕام ئەتەکێنن و مەجبوورم دەست بدەمە نووسینی دوو دێڕ، تاکو مێشکم لێگەڕێ بیست خولەکی تر بخەومەوە. جا چ خەوێکی شیرین! پڕ لە وێنەی بێ مانا و ڕووخساری وەها کە بە عومرم نەمدیوون.
ئیدی ئەگەر نووسینەکانم هەندێک جار بێ سەرووبەر یان تاڵ دیارن، هۆکارەکەی تەنیا ئەمەیە: ئاگایی لێناگەڕێت کاتژمێرێک بە ئارامی چاوم لێک بنێم، ڕێک لە ناوەڕاستی شتە بێ ماناکاندا وەئاگام دێنێتەوە.
تەواو، شەوشاد.
843
نازانم خەوم ئەهات، یان هی زۆر بیرکردنەکە بوو، پێش ئەوەی پۆستی بکەم نەمخوێندەوە، ئێستا کە دوبارە خوێندمەوە ئەبینم لە چەند جێیەک هەڵەی تیایە، بەڵام هەر چاکیان ناکەم، لە چاوی خۆمەوە ئاوا ڕاستەقینەترە، لە کاتی نووسینی ئەوەنە ڕۆچووبومە خەیاڵی خۆشم نازانم ئەو هەڵە زەقانەم بۆ کردوە..
843
وتبووم کە ڕقم لە نووسینەکانم ئەبێتەوە چون باسی تۆ هەمیشە دزە ئەکاتە ناویان، بەڵام هەمیشە خۆتم خۆشویستووە. ئەمەیان دەبێتە بیست و هەشتەمین نامەی ئەم مانگە، ئیدی نازانم چۆن خۆم لەدەست ئەم فکر و خەیاڵانە قوتار کەم، هەر خاسە مێشکم باڵی نەگرتووە، تا ئەم کەللەسەرە جێبهێڵێت و بۆ ئامێزی تۆ ڕابکات.
ئێستا لە سەر ئەو مێزەی هەمیشە لە پشتیەوە خەریکی نووسینم، نامەکانی چیخۆف و کنیپەر لەبەردەمم دانراوە، مێشکم خۆکارانە تەمومژی سەر یادەوەرییە دوور و نزیکەکانی پاک کردەوە تاکو گەیشتە ئەو شەوەی؛ نموونەی ئەم دوو عاشقە دوورەت بۆ ئەهێنامەوە، بۆ ئەوەی تێمبگەیەنی دووری ئێمە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر عیشقە پەرستن ئاساکەمانەوە نییە، هەر لەو ڕۆژەوە تۆ چویتە قاڵبی چیخۆف و منیش بۆت بومە کنیپەر، سەرەڕای دووری هەمیشەییمان گشت ڕۆژێ نامەکانمان پێک ئەگەیشتن، جوانیەکە ئەمە بوو نامەکانی تۆ لەکاتی توڕەییت گەلێک زیاتر عاشقانە دەبوون. ئێستا بەناو نامەکانت گەڕام، بەخۆت دەزانی هیچ شتێکی تۆ لەلای من نافەوتێ، لە یەک لەو نامانەی کە لەکاتی دەمەقاڵێ پر لە خۆشەویستیەکانمان نوسیووتە، دەفەرمووی: "هەموو ڕۆژێ ئەوەندە بیرت دەکەم کە حازرم واز لە هەموو ناو و کۆت و پێوەندێک بێنم بەس لەلات بم و بۆنت بکەم"
گەورەترین بوون لە بوونم، کنیپەرەکەت لەم سەعاتەدا بە ئەندازەی تەواوی ڕۆژە ڕۆیشتووەکان و ڕۆژە نەهاتوەکان غەریبیت ئەکات، ئەوەندە بیرت ئەکات کە حازرە واز لە غروری بهێنت بەس لەلات بێ و بۆنت بکات.
نامەکان.
༯
843
هەستەکانم و بیرکردنەوەکانم ماندوو بوون، ڕقم لە نووسینەکانم دەبێتەوە، چون بە هەر شێوەیەک دەست پێ بکەم لە جێیەکەوە درزێک دەدۆزێتەوە تاکو باسەکە بخاتەوە سەر تۆ.
تۆ کە چاکەت لێ ناوەشێتەوە، ئەمجارە وەرە و چاکەیەک لەگەڵ من بکە، لە مێشکم بڕۆ دەرەوە یانیش مێشکم هەڵگرە و لەگەڵ خۆت بیبە..
༯
843
لە کتێبەکەوە:
تەنانەت دڵنیا نەبوو دەژیت، چونکە وەک مردوویەک دەژیا. من لەوە دەچوو دەستەکانم بەتاڵ بن، بەڵام لە خۆم دڵنیا بووم، لە هەموو شتێک دڵنیا بووم، دڵنیاتر لەو، لە ژیانم و لەو
مردنەی بڕیار بوو بێت، دڵنیا بووم. بەڵێ، تەنیا ئەمەم هەبوو. بەڵام لانی کەم، دەستم بەم ڕاستییەوە گرتبوو، وەک چۆن ئەو دەستی پێوە گرتبووم. لەسەر هەق بووم، دیسان لەسەر هەق بووم، هەمیشه لەسەر هەق بووم. بەم شێوەیە ژیابووم و دەمتوانی بە شێوەیەکی دیکەش بژیم. ئەمەیانم کردبوو و ئەوی تریان نا. فڵان شتم نەکردبوو، لە کاتێکدا ئەمەی ترم کردبوو. ئەی پاشان؟ وەک ئەوە وا بوو هەمیشه چاوەڕوانی ئەم خولەکە و ئەم کازیوە کورتخایەنە بووبم کە تێیدا ڕاست دەردەچم. هیچ، هیچ شتێک گرنگ نەبوو و باش دەمزانی بۆچی. ئەویش دەیزانی لەبەر چی. لە قوولایی داهاتوومەوە، بە درێژایی ئەم ژیانه پووچەی بەڕێم کردبوو، شنەیەکی تاریک بەناو ساڵانی هێشتا نەهاتوودا، بەڕەو من هەڵی کردبوو و لەسەر ڕێگەی، هەموو شتەکانی یەکسان دەکرد؛ هەموو ئەو پێشنیارانەی لەو ساڵانەدا خرانە بەردەمم، هیچ ڕاستتر نەبوون لەو ساڵانەی کە بەسەرم بردبوون. مەرگی ئەوانی تر، خۆشەویستیی دایکێک چ گرنگییەکی بۆ من هەبوو، خوداکەی، ئەو ژیانانەی تەلبژێریان دەکەین، ئەو چارهنووسانەی هەڵیاندهبژێرین، چ گرنگییەکیان بۆ من هەبوو، لە کاتێکدا تاقه چارهنووسێک دەبوایه من هەڵبژێرێ، و لەگەڵ منیشدا بە میلیارد کەسی هەڵبژارده کە وەک قەشەکە خۆیان بە برای من دەزانی. کەواته تێ دەگەیشت، تێ دەگەیشت؟ هەموویان هەڵبژارده بوون. تەنیا هەڵبژاردهکان هەبوون. ئەوانی دیکەش ڕۆژێک سزا دەدرێن. ئەویش مەحکووم دەکرێت. چ گرنگییەکی هەبوو ئەگەر بە کوشتن تۆمەتبار بکرێت و بەهۆی ئەوەی لە ناشتنی دایکیدا نەگریاوە لە سێدارە بدرێت؟
-ئالبێر کامۆ•نامۆ
-📚
843
دەمێکەیە لێرە بە کەمی نەبێ پۆست ناکەم. نازانم بۆچی ئێستە کەوتۆتە مێشکم و ئەمەوێ بە یەکجار هەموو شتێک هەڵڕێژم. بەڵام سەرئێشە زۆری بۆهێناوم، و هەر شتێک کە لێرە دایەنم فشارەکە کەمتر ئەکاتەوە لەسەرم.
وابزانم هەر ئەمەیە پێی ئەڵێن ماڵ..
843
هاوڕێیان، بەداخەوە مرۆڤ کاتێک بێکار دەبێت، دەتوانێت لەسەر هەڕەمەکیترین شتەکانیش تووشی زێدەبیرکردنەوە ببێت و حاڵی خۆی تێک بدات.
لە ئەنجامدا خۆتان سەرقاڵ بکەن و بە ماندوویی بگەڕێنەوە بۆ ژوورەکانتان بە هەر شێوازێک کە دەکرێت؛ بە کارکردن، بە وەرزش، بە چوونەدەرەوە یان هەر شتێک کە پێتان وایە ڕاستە، تەنیا بێکار مەمێننەوە!
