ar
Feedback
ھ

ھ

الذهاب إلى القناة على Telegram

‌‌ ‏‌‌ ‏«تۆ عاشقترین دڵی دونیات دۆڕاند» ‌ ‌ ‌ ‌ ‌ -ناشناس، لێرە ئەوەی هەتە بیڵێ- ‌ ‌[https://t.me/BiChatBot?start=sc-ad98cf44ef]

إظهار المزيد
863
المشتركون
لا توجد بيانات24 ساعات
-47 أيام
-1730 أيام
أرشيف المشاركات
ھ
863
هەمیشە سپی ڕەنگی دڵخوازم بووە، بەڵام هێشتاش پێموانییە لە ڕەش جوانتر هەبێ چاوەکانی تۆ فێری ئەمەیان کردم..

ھ
863
دونیا پێت دەڵێت دواکەوتوویت، و تۆش بە وردی نازانیت لە چی دواکەوتوویت. سەرگەردان بە دەوری خۆتدا دەسوڕێیتەوە و لێدانی دڵت خێرا دەبێت. دواکەوتوویت؟ لە لای خۆتەوە بیر دەکەیتەوە؛ کاتێک لەدایک بووم، کەس پێی نەگوتم چوومەتە ناو پێشبڕکێیەکەوە. کاتێک لە ناو باخچەی گوڵەکاندا پێکەنیم و باوکم وێنەی گرتم، خەریکی کێبڕکێ لەگەڵ کەس نەبووم. یان هەر شەوێکی سارد کە لە تەنیشت سۆپاکەدا خۆم گرژ دەکرد و وێنەم دەکێشا. لە چی دواکەوتووم؟ گرنگ نییە چەند جار بپرسیت، دونیا هەر بەسەرتدا هاوار دەکات: دواکەوتوویت! لە هەموو شتێک دواکەوتوویت! و تۆش بە ترسەوە ڕادەکەیت و بۆ هەر لایەک دەچیت بەڵام ئەم هاوارە ناوەستێت. هەرچەندە زیاتر ڕابکەیت، زیاتر ون دەبیت. لە کوێیت؟ لەناکاو تەنانەت نازانیت لە کوێیت. تەنیا ڕادەکەیت. تا بگەیت. بە شتێک کە تەنانەت خۆشت نازانی چییە. دونیا کارێک دەکات هەست بکەیت پاشکەوتوویت و هەمووان پێشت کەوتوون. ڕادەکەیت و چنگ دەوەشێنیت تا لە ناو ئەم شەپۆلە سەرزەنشتەدا بە زیندوویی بێیتە دەرێ، بەڵام تەنیا دەستەکانت بریندارتر دەبن و فرمێسکەکانت خێراتر. لە ناو ئەو هەموو ئازارەدا، بە خۆت دەڵێیت: بەڵام کاتێک لەدایک بووم، کەس پێی نەگوتم ئەمە کێبڕکێیە. نە باوکم قسەیەکی کرد، نە قەڵەم ڕەنگەکان و نە ئەو هەموو گوڵە ڕەنگاوڕەنگەی کە لە دەورم شین ببوون. بۆچی کەس هیچی پێ نەگوتم؟

ھ
863
ئەم نەریمانە ئەتوانێ وات لێ بکا پڕ بە دڵ دەنگیت خۆشبووێت، لە کاتێکا ڕقت لە هەموو جۆرێکی خۆشویستن ئەبێتەوە.

ھ
863
..

ھ
863
تۆ بۆچی ڕوون و ڕەوان نیت لەگەڵمدا؟ بۆ ئازاری کەسێک دەدەیت کە خراپەی نە بۆ تۆ و نە بۆ هیچ کەسێکی دیکە نەبووە؟ کەسێک هێندە خەمی گرانی بە کۆڵەوەیە، بەشی هەموو ژیانە پڕ ناسۆر و غەمگینەکەی دەکات، و پێویستی بەوە نییە تۆش سەرشانی هێندەی تر قورس بکەیت، بەوەی ئومێدی درۆی پێ ببەخشی و هەست و سۆزی ناڕاستی بۆ دەربخەیت. ئەوە جگە لە گاڵتەپێکردن، هیچی دیکە نییە، و جگە لە پێڕابواردن، چ سودێکی هەیە. نامەکان.

ھ
863
هەندێک شەویش هەن وەک ئەمشەو، دڵم دەیەوێت بنووسم، بەڵام نازانم لەسەر چی. شۆپنهاوەر لە مێشکمدایە؛ کە گوتبووی ژیان واتە بزاوت، بۆ ئەوەی دڵخۆش بین، دەبێت بجوڵێین. چەند ئەڵقەیەکی زنجیرەیەکم بینی و تێگەیشتم کە لەمەودوا ماڵی نوێم هەر ئەم زنجیرەیەیە. ئێستا فێربووم بە زنجیرە دڵخوازەکانم بڵێم ماڵ، چونکە مەگەر ماڵ هەر ئەو شتە نییە کە هەستی سەر بەوێ بوون و ئارامیت پێ دەبەخشێت؟ هەندێک جار تاقەتی ئەوەم نییە کتێبی فەلسەفی بخوێنمەوە، یان گوێ لە ڕێنمایی و دەستووری پیرەمێردەکان بگرم بۆ ژیان. هەندێک جار دڵم تەنیا دەیەوێت بەدوای چیرۆکێکی باش و پڕجۆشدا بڕۆم، گوێ لە گۆرانییەکی خاو بگرم و شیرکاکاو بخۆمەوە، یانیش یاداشتێکی پارچەپارچە بۆ تۆ بنووسم، کە نە سەرەتای هەبێت و نە کۆتای، بەڵام تۆ هێشتا هەر خۆشت بووێت.

ھ
863
تۆ بە منەوە گرێدراویت، هەڵبەتە نەک خودی خۆت، بەڵکو وێنەکەت، تۆ پارچەیەکیت لە چارەنووسم.

ھ
863
هیچ شتێک هێندەی قسەکردن و ئەو شتەی پێی دەڵێن دەردەدڵ، وام لێناکات بێز لە دنیا بکەمەوە. وەک ئەوەی ڕۆحی خۆم بۆ کەسێک ڕووت بکەمەوە و هیچ بەرگێکی پێوە نەهێڵم، ناڕەحەتم دەکات. کێت دیوە کە بیەوێت بە ڕووتی لە هەمبەر کەسانی تردا بوەستێت؟ بۆ ئەوەی دەست بە نەفرەتکردن لە خۆم و عالەم و ئادەم بکەم، هەر ئەوەندە بەسە دەمم بکەمەوە و کەلیمەیەک بۆ کەسێک بدرکێنم. ئیتر دەنگێک لە ناو سەرمدا ڕۆژها هەر دەڵێت: چیت وت کاکە؟ بۆچی وتت؟ چیت لە گیانی خۆت و منیش دەویست؟ ئەمەت بە دڵە؟ دە بڕۆ دەی ئێستا هەر غەڵەتێک پێت‌خۆشە بیکە، خۆ تازە هەر هیچ‌وپووچی؛ ئەم دنیایەت لە خۆت و خۆتت لە دنیا بەتاڵ کردەوە. ئیتر ئاوا و هەزار قسەی تری ناشرین و بێسەروبەر. ئەسڵەن گوێ بەوەش نادات کە لە ژێر چ فشارێکی دەروونیدا شتێکم درکاندووە، ئەو سووکایەتییەکانی خۆی هەر دەکات. لەبەر ئەوە دڵنیابە، ڕۆژێک دەبینیت کە ئەو دەنگە و هەموو بوغزەکانی ناو سینەم، بە خۆمەوە لە پەنجەرەیەکەوە هەڵدەدەمە خوارەوە. ༯

ھ
863
سەردەمێکە دوور لە باڵات وا لە شارانا ئەژیم ژین چ ژینێ چاوەکانم، گیرۆدەی ئاخیر شەڕیم..

ھ
863
شتگەلێک هەبوون کە نەدەبوا هی کەسێکی تر بن جگە لە من. شتگەلێک کە ناو و نیشانێکیان نەبوو، نەدەکرا وەسف بکرێن، و ئەسڵەن ناوەکەی بە خۆیەوە بوو «شت!» چونکە کاتێک دەڵێیت «شت»، مێشکی خەڵک بۆ لای هەموو شتێک دەچێت. کەواتە پێت دەڵێم «شتگەلێک هەبوون کە تەنیا دەکرا هی من بن.» و هیچ کێشەیەکیش نییە ئەگەر مێشکت لە هەموو شوێنێکدا بە دوای مانای ئەم وشەیەدا بگەڕێت. دەکرێت هەستێک بێت، وشەیەک یان گۆرانییەک یان کەسێک. تەنیا ئەوە دەزانم کە هەمووی هی منە و ئەگەر من نەبم، هەرگیز نابێتە هی کەسێکی تر جگە لە من. وەک بڵێی لە بوونی منەوە، بوونی گرتبێت و ئەگەر من نەمێنم، کاروانی ئەویش کۆتایی دێت. شتگەلێک هەن، بێ ناو و نیشان، وەسفنەکراو، نادیار و سەرلێشێواو. ئەو شتانەی کە ئێستا هیچ شتێک دەربارەیان نازانیت، بەڵام دڵت ئاودەخواتەوە و دڵنیایت کە تەنیا و تەنیا هی تۆن و دڵت هەستی پێدەکات. شتەکانی من!.

ھ
863
..

ھ
863
هەرچەندە هەوڵ دەدەم بنووسم، ناشرین و بێ‌سەرووبەر دەبێت. لەوانەیە بەرەبەرە قژی سەریشم هەڵبکێشم. مێشکم سەیر بووە؛ پێشتر لەسەر هەر شتێکی بچووک هۆنراوەی دەهۆنییەوە. لەرینەوەی گەڵایەک بەس بوو بۆ ئەوەی ڕۆمانی لەسەر بنووسێت. جاران لە هەر کایەک، کێوێکی دروست دەکرد و زۆریش لەم کارەدا لێهاتوو بوو. ئێستا وەک بڵێی سووتابێت، یان بەرواری بەسەرچووبێت؛ دروست کار ناکات. ڕقم لێیەتی کە لە ئێستاوە ئەدای پیرەژنان دەکاتەوە. ئەم هەموو کارەم پێکرد، ئەم هەموو چیرۆکەم دروست کرد و مەتەڵم چنی؛ کە لە کۆتاییدا چی؟ لە سەرەتای گەنجیدا، وەک پیرەژنێک ڕەفتار بکات. ئەسڵەن سەت ڕەحمەت لە تاقمی پیران! مێشکم سووتاوە، بەسەرچووە. نە دەتوانێت کا بکاتە کێو، نە کێو بکاتە کا. دەڵێت: «کا کایە و کێویش کێوە. هیچ پەیامێکی شاراوە بوونی نییە. هەموو شتێک هەر ئەوەیە کە دەیبینیت، هەر ئەوەیە کە هەیە. دەتەوێت چیی تروو بۆ لێکبدەمەوە شێتە؟ وازم لێ بهێنە دەی.»

ھ
863
تەڵەبی سینەی چاکم مەکە بەو چاوانە سینەکەم چاکە بە ئینسانی خەرابی نادەم..

ھ
863
"مرۆڤ کاتێک دەگاتە حەقیقەتی شتەکان، کە دەبینێت هەموو ئەو شتانەی پێشتر بڕوای پێیان هەبوو، تەنها وەهم بوون." لە کتێبەکەیەوە💙..

ھ
863
حاشا بێت گەر گشت کچانی گەردوون بە وێنەی تۆ پڕ میهر بن..
حاشا بێت گەر گشت کچانی گەردوون بە وێنەی تۆ پڕ میهر بن..

ھ
863
..
..

ھ
863
هەر کە دەستت بە بیرکردنەوە کرد، ئیدی ناتوانی ژیانت خۆش بوێت.

ھ
863
-📚
-📚

ھ
863
دەمانتوانی شتەکان چاک بکەینەوە، تۆ ببیتە کەسە باشەکە و کەمێک سازش بکەیت، وەک ئەوەی من کردم؛ دەتتوانی بەردەوام بیت لە وتنی: بەیانیت باش لە بەیانیان و منیش چاوەڕوانی بەیانی بووبام بۆ ئەوەی پێم بڵێیت وە شەوانیش شەو شادم لێ بکەیت و منیش دوای تۆ گەردوون دابخەم. ئەوەی کە هەستی پێ دەکەم خۆشەویستی نیە ئەی مێلینا، وە ڕەنگە خۆشەویستی بێت، بەڵام نەک بەو شێوەیەی تۆ وێنەی دەکەیت؛ ئەمەیان گەورەترە لە خۆشەویستی من ئێستا بێ ڕۆح و بێ هەستم و هیچ شتێکم نیە، هەرگیز ڕۆژێک وەک ئێستا هەستم نەکردووە کە پێویستم بە کەسێکە. بڕوام پێ بکە مێلینا تۆ جوانترینی لە ناو ناشرینیەکان و تۆ بریتیت لە ژیانی من بە هەموو ڕەگە نائومێدیەکانیەوە. زۆر بیرت دەکەم، زیاتر لەوەی کە خەیاڵم کرد بوو دەربارەی ئازاری لە دەست دان. داخستنی دەرگاکەت سودی چیە، ئەگەر ڕۆحم بە دیواری ماڵەکەت هەڵواسرا بێت، تۆ ئێستا چەند زیاتر دوور دەکەویتەوە زیاتر تامەزرۆی بینینت دەبم. بیرت دەکەم.. بەڵێن بێت ئەمە کۆتا شت بێت کە بۆ تۆی دەنوسم. خوات لەگەڵ گەورەکەی من.

ھ
863
لەوانەشە ڕۆژێک سەر لێشێوان لەتۆیا بێت بە خوو  بۆنمونە ئەگەر سەرلێشێواونەبی نەزانی چیبی.